|
چه‌کی بڕوا
چه‌توون
حکوومه‌تی تورکییه بۆ داپۆشینی شکست و بێ
عه‌مه‌لی خۆی ،روویکردووه‌ته بوردمانی کوێری
باشووری کوردستان و تا ئێستا ئه‌وه‌ی
هه‌واڵده‌رییه سه‌ربه‌خۆه‌کان ڕایانگه‌یاندووه،
ته‌نیا زه‌ر و زیان به خه‌ڵکی ئاسایی و ماڵ و
حاڵیان که‌وتووه. دیاره ده‌سه‌ڵاتی تورک بۆ
داپۆشینی رێسوایی و سه‌رنه‌که‌وتوویی کرده‌وه
نیزامییه‌کانی خۆی که‌و تووه‌ته بڵاو کردنه‌وه‌ی
ئاماری خه‌ساره‌تی هێزی گه‌ریلای په‌که‌که ،
ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌می قسه‌کانی
باوه‌ڕ بکه‌ن هه‌رجاره ئامار کوژرانی 300 و 400
که‌سی بڵاو ده‌کاته‌وه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که
په‌که‌که به‌ره‌سمی ڕایگه‌یاندووه که هیچ
کوژراو و برینداری نه‌بووه و ته‌نیا 5 که‌س له
هێزه‌کانی "په‌ژاک" گیانیان له‌ده‌سداوه.
ئه‌و درۆ زلانه‌ی حکوومه‌تی
تورکییه ، ساڵانی زووی وه‌بیر هینامه‌وه.
ئه‌وکاته‌ی که هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات هیشتا بنکه و
مه‌قه‌ڕیان له شاخه‌کان بوو و تووشی ئوردووگا
نشینی نه‌بووبوون. له‌و کاتانه‌دا شه‌ڕ له‌هه‌موو
شێوازه‌کانی دژی له‌شکری داگیرکه‌ر له ئارادا بوو
و حکوومه‌ت به‌ته‌واوی عاسێ ببوو. بۆیه
به‌رده‌وام له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانیه‌وه درۆی
(وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک) ی بڵاو
ده‌کرده‌وه.
بۆ نموونه جاده‌ی نێوان
بانه سه‌رده‌شت که هه‌مووی ناکاته 60- 70
کیلومێتر، هه‌موو رۆژێک ڕایده‌گه‌یاند 15- 20
کیلوومێتری گرتووه‌ته‌وه. شه‌ر له نێوان ئه‌و
جاده‌دا ماوه‌ی نزیک مانگ و نیوێکی خایاند و
حیسابمان کرد به پێی ئیدیعاکانی حکوومه‌تی ئێران
نزیک 600 کیلوومێتری گرتبووه‌وه، واتا چتێکی وای
نه‌مابوو له رێگه‌ی بانه‌وه بگات به
ئورشه‌لیم!! ئیتر چه‌نده پێشمه‌رگه‌ی کوشتبوو،
ژماری له هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و
دێموکرات و خه‌بات(له‌م به‌ره‌دا خه‌باتیش له
شه‌ردا بوو) زۆر زۆرتر بوو.
له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه
بوو که ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌م خه‌ڵک و هه‌م
پێشمه‌رگه بۆ په‌ڕینه‌وه له چۆمه‌کان به هۆی
نه‌بوونی پرد، شێوه به‌له‌مێکی ده‌سکرد به‌ناوی
"که‌ڵه‌ک" یان به‌کار دێنا که‌چوار لاستیکی
ئوتوموبیل یا تراکتۆریان لێک ده‌به‌ست و دار و
ته‌خته‌یان له‌سه‌ری ڕاده‌خست و قایمیان ده‌کرد و
پێی ده‌په‌رینه‌وه. باش له‌بیرمه له
ناوچه‌کانی چۆمی مه‌جیدخانی سه‌ربه مه‌هاباد،
چۆمی که‌ڵوێ(ناوچه‌ی سه‌رده‌شت) و ناوچه‌ی
مه‌ریوان ، رادیوی حکوومه‌ت چه‌ند جار به ئاو
تاوێکی سه‌یره‌وه ڕایده‌گه‌یاند که
"ره‌زمه‌نده‌کانی ئیسلام چه‌ند به‌له‌می گه‌شتیی
هێزه‌کانی ده‌ریایی زیدی ئینقلابیان نوقمی ئاو
کرد و هه‌موو چه‌کداره‌کانیان خنکاند". شته‌که‌ش
دیار بوو حکوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی لاوازی خۆی
له‌به‌رابه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا
بشارێته‌وه، ده‌هات هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی و
تۆپخانه و... شتی وای له خه‌یاڵدا دروست ده‌کرد
و پاشان ڕایده‌گه‌یاند که ئه‌و هێزانه‌ی ته‌فر و
توونا کردووه.
ئێسته‌ش ده‌سه‌ڵاتی تورکی
هه‌مان رێباز و سیاسه‌ت ره‌چاو ده‌کات، تا
خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی و جیهان لێی نه‌پرسن ژمارێکی که‌م
گه‌ریلا که بێجگه له چه‌کی سووک یا ئاڕپی جێ و
تیربار، هیچیتریان نییه، چۆنه یه‌کێک له
ئه‌رته‌شه به‌هێزه‌کانی ناتۆی وه‌زاڵه هێناوه،
بۆیه ده‌بێ ژماره‌یان زیاد بکات و حه‌تمه‌ن وه‌ک
حکوومه‌تی ئێران ،به‌خه‌یاڵ ده‌یانکاته خاوه‌نی
تۆپ و تانگ و‌هیزی ده‌ریایی و ئاسمانیش. به‌ڵام با
دڵی خۆیان خۆش بکه‌ن، خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه و گه‌ریلا گیانی خۆی بۆ فیدا ده‌کات
باش ده‌زانێ رۆڵه‌کانی بێجگه له باوه‌ڕی پۆڵایین
به خه‌ڵک و ئازادیی نیشتمان و پشتیوانیی
میلله‌ته‌که‌ی هیچ یار و پێشتیوانێکی نییه. دوژمن
نازانێ که ئه‌وه چه‌کی بڕاویه که له‌هه‌موو
چه‌کێک کاریگه‌رتره.
به‌فرانباری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|