|
چیرۆکی جه‌وهیل و کێشه‌ی کرێکاری زیندانی
مه‌حموودی ساڵه‌حی
چه‌توون
-
حه‌زده‌که‌م ئه‌مجاره مه‌ودام بده‌ی تۆزێک قسه‌ی
دڵم بکه‌م .به‌ڵام گیانی تۆ له زه‌وقم مه‌ده و
بڵا تا ئاخر قسه‌کانم بکه‌م و پاشان هه‌رچێ
مه‌یلت بوو ببێژه.
-
جا خۆ تۆ هه‌میشه "موته‌که‌لمل وه‌حده‌ی"
-
ئه‌وه یانێ چی؟
-
یانی به‌ر به که‌س ناده‌ی و هه‌ر خۆت قسان
ده‌که‌ی.
-
باشه ئێسته مه‌زه مه‌په‌ڕێنه، قسه‌که‌م بکه‌م
یا نه ؟
-
فه‌رموو.
-
ئه‌وه‌ته‌ی له بیرم بێت چه‌پی سونه‌تیی ئێران
(به‌وانه‌شه‌وه که خۆیان به چه‌بی "نوین"
ده‌ناسێنن) شوێن هه‌ڵگری مه‌زهه‌بی شیعه بوون، جا
فه‌رق ناکات فارس بووبێتن یا کورد یا تورک. ئه‌م
چه‌په هه‌میشه حه‌زی له شه‌هید و "مرثیه"
خوێنی بووه. زیندوو لای ئه‌م چه‌په بێ بایه‌خ و
مردوو په‌ره‌ستی بنه‌مای ئیدئولوژیکی بوه.
قاره‌مان و زانا و تێگه‌یشتووی ره‌خنه‌گر،
هه‌میشه تڕ‌ۆ و بێ حورمه‌ت کراوه و کابرایه‌کی
نه‌زانی بێ باوه‌ڕ که (سه‌ره‌ڕای رێزم) که
به‌هه‌ڵکه‌وت کوژراوه یا گولله‌ی وێلێ
به‌رکه‌وتووه ، ده‌بێته قاره‌مان و ڕابه‌ر و
پێشه‌نگ. "شه‌هید" و "گیانبه‌خت کردوو"ی وا
ده‌ناسم که تا زیندوو بووه بێ‌مێهری له‌گه‌ڵ
کراوه، تێرۆڕی شه‌خسیه‌تیان کردوه و به ته‌واوی
تواناوه هه‌وڵیانداوه بیشکێنن. که‌چی پاش مه‌رگی
(له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که ئه‌و هه‌موو
جه‌فایه‌یان دژی کردبوو) ده‌بێته قاره‌مان و
ڕابه‌ر. من هۆیه‌که‌ی ده‌زانم . ئاخر "شه‌هید"
هه‌رچی بووبێ پاش مردنی ئیتر بێ ئازاره و به
ئاسانی که‌ڵک له ڕابردووی ده‌گیرێت. نموونه‌ی
زیندووی ئه‌م شێوه "چه‌پ" انه هێزه
ئێرانیه‌کانی وه‌ک لایه‌نگرانی کرێکاران (هێنده
زۆرن ناویان بۆ هاتن نابێ) و هه‌موو
جۆره حیکمه‌تیستێک و کۆنه حیکمه‌تیست و حیزبه
کوردیه‌کانی دیکه‌ن که له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی
تووده دامه‌رزاون. لای ئه‌مانه زیندوو بایه‌خی
"سه‌لکه توور" ێکی نی‌یه و مردوو(چوونکه وه‌ک
"کبریتی بێ خته‌ر"ن) هێند گه‌وره ده‌کرێنه‌وه
که گه‌ر کابرا خۆی زیندوو بوایه و دیتبای،
باوه‌ڕێ نه‌ده‌کرد باسی ئه‌و ده‌که‌ن.باسی مردووم
کرد، به‌ڵام با پێ له‌سه‌ر هه‌ق نه‌نێم. ئه‌م
حیزبانه جار جار و له هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت دا
(به‌ڕاستی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ندا) رێز له زیندووش
ده‌گرن. ئه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و زیندووه،
ژیانێکی نادیاری هه‌بێ و نه‌توانێ له‌سه‌ر قسه‌ی
ئه‌وان قسه‌بکات. نموونه‌م بۆ رێزگرتن له زیندوو
"مه‌حموودی ساڵه‌حی"یه. نازانم ده‌یناسی یا نا،
هه‌رچی ئه‌و ئینسانه‌م دێته‌وه بیر ، چیرۆکی
"جه‌وهیل" م دێته‌وه یاد.
-
ناوم بیستوه . ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌نه‌که‌م ڕیبه‌ر یا ئه‌ندامی سه‌ندیکای
نانه‌واکانی سه‌قز بوو که ساڵێک زیندانی کرا،
به‌ڵام ئه‌و چه‌پانه‌ی که تۆ باست کردن، بۆ
ئه‌وه‌ی سابتی بکه‌ن که مودافعی کرێکارن،
هێنده باسی ئه‌و فه‌قیره‌یان کرد که هه‌م له‌ویان
تێکدا و هه‌م بوونه باعیسی.
-
مه‌به‌ستت چی‌یه که لێیان تێکدا؟
-
ئه‌ی نازانی ده‌بوا پاش ساڵێک ئازادبوایه؟
-
با،منیش خه‌ریکم باسی ئه‌وه بکه‌م.
-
باسی چێ بکه‌ی؟
-
ئه‌وه په‌روه‌نده‌ی دیکه‌یان بۆ دروست کردوه و
به‌ته‌مان له زیندان ڕایگرن.
-
جا ئه‌وه به هێزه چه‌په‌کان چ ئیرتباتێکی
هه‌یه؟
-
چۆن نییه‌تی، ئه‌و هێزانه ئه‌وه ساڵێکه هه‌موو
تێکۆشانی ڕزگاری چینی کرێکاریان له هات و هاوار
له ده‌وری ئه‌و فه‌قیره موته‌مه‌رکز کردوه.
-
ڕاست ده‌که‌ی . له‌بیرمه ره‌قابه‌تێکی توند
له‌نێوانیاندا هه‌یه که کامیان زۆرتر باسی
مه‌حموودی ساڵه‌حی ده‌کات. تا ئه‌و جێگه‌یه که
ئێستا شه‌ڕه له سه‌ر ئه‌وه کێ مافی هه‌یه
پشتیوانی لێبکات و کێ مافی نی‌یه.
-
کوره ئه‌وه قه‌ی ناکات، ژنه‌که‌شێان کرده
"کلارا زتکین"ه‌وه لێمان. به گیانی تۆ
ئیتڵاعیه‌ی وایان به‌ناوی ژنه‌که‌یه‌وه بڵاو
ده‌کرده‌وه ده‌ت گوت خانمێکی تارانی به
مه‌دره‌کی کارشناسی ئه‌رشه‌ده‌وه نووسیویه.
-
ده‌م خۆش. منیش ئه‌وه‌م هه‌ست پێده‌کرد. به‌ڵام
له‌وه گه‌رێ، ئێسته خه‌ریکن له‌سه‌ر مه‌حموودی
ساڵه‌حی پێکه‌وه به‌شه‌ڕ بێن.
-
کوره لێان گه‌ڕی با له قابڵۆخی خۆیاندا بن. هه‌ر
ئه‌وه‌یه چه‌پ له وڵاتی وه‌ک ئێمه نه‌بووه‌ته هیچ.
ئه‌مانه به فه‌رهه‌نگی شێعه‌گه‌ری و
ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌وه ده‌یانه‌وێت وه داوای
سوسیالیزم بکه‌ون!
-
ده‌م خۆش ، ئه‌وه نی‌یه ته‌مه‌نی چه‌پ له
ناوچه‌ی ئێمه زیاتر له 70 ،80 ساڵه و هیشتا له
ئاست رووناکبیری ده‌رنه‌چووه.
-
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه نه‌بوونه‌ته جه‌ماوه‌ری؟
-
ئه‌ی چۆن، تۆ کام هێزی چه‌پی ستالینیستی ده‌بینی
که له‌سه‌ر هه‌وران رێگا نه‌کات و ئاگای له
جیهانی ئه‌مڕۆ بێت.
-
جا ئه‌گه‌ر پێیان له‌سه‌ر عه‌رز بوایه بۆ چیروکی
مه‌حموودی ساڵه‌حی ده‌بووه "ستراتێژی"یان.
-
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که نه‌ده‌بوو دیفاع له ئه‌و
ئینسانه بکه‌ن؟
-
نه کاکه بۆ بوختانم پێ ده‌که‌ی، مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه ئه‌مانه دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ ده‌که‌ن. من
ده‌ڵێم دیفاع له زیندانیی (سیاسی) نابێ
ئیدئولوژیک بێت. ئێمه گه‌ر باوه‌ڕمان به ئازادیی
ئینسانه‌کانه، بۆ دیفاع له زیندانی سیاسی ده‌بێ
یه‌ک سیاسه‌تمان هه‌بێت. کاتێک له یه‌کێک به
بیانووی کرێکار بوونی دیفاع بکه‌ین و ئه‌وی دیکه
له یه‌کێکی دیکه به بیانووی موسوڵمان بوونی
دیفاع بکات ، ئه‌منی بێنه‌وا که سه‌ربه‌خۆم کێ
دیفاعم لێده‌کات؟
-
وه‌ڵا ڕاست ده‌که‌ی. منیش له‌گه‌ڵتام.
-
به‌یانی نه‌یکه‌یته قسه له سه‌رم، من ناڵێم له
مه‌حموود ساڵه‌حی دێفاع نه‌کرێ، ئه‌وه نیه
"هه‌ڵوێست" ی خۆشمنان به شێوه‌ی مه‌عقوول دیفاعی
لێده‌کات. من ده‌ڵێم دیفاع له زیندانی سیاسیش
نه‌به‌ینه بواری ئیدئولۆژیکیه‌وه.
-
جا ئه‌و هێزانه بۆ به تۆ حاڵی ده‌بن. ئه‌وان
گه‌ر مه‌نتێقیان حاڵی بوایه ئه‌مه وه‌زعیان
نه‌ده‌بوو. ئه‌رێ تۆزێک پێشتر باسی "جه‌وهیڵ" ت
کرد ، ئه‌وه کێ‌یه و چ پێوه‌ندیه‌کی به
مه‌حموودی ساڵه‌حی‌ێه‌وه هه‌یه.
-
جه‌وهیل چالاکێکی بزووتنه‌وه‌ی کڕێکاری بوو له
ئامریکا. پێموایه له‌و کرێکاره مه‌هاجرانه‌ی
ئیتالیا بوو.
-
وه‌ک ئه‌وانه‌ی خۆمان که ده‌چن بۆ
کووره‌په‌زخانه.
-
شتێکی وا، له هه‌ر حاڵ جه‌وهیل له خه‌بات بۆ
مافی کرێکاران توانی زۆر پێشکه‌وتن به‌ده‌ست بێنی
،تا ئه‌وه‌ی به پیلان قه‌تڵێکیان به‌سه‌ریدا هێنا
و سه‌ره‌نجام حوکمی کوشتنیاندا و کوشتیان. له‌و
کاته‌شدا رۆژنامه‌وانانی ئامریکا و رۆژنامه‌کان
له‌سه‌ر جه‌ریانی جه‌وهیل و موحاکمه‌که‌ی پاره و
پووڵێکیی چاکیان ده‌رده‌هێنا. ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌و
حیزبانه‌ی که باسمان کردن، ئامانجه‌کانی خۆیان
شوێن ده‌گرت و جه‌وهیل ئامرازێک بوو بۆ گه‌یشتن
به ئامانج. ئه‌گه‌رچی ئامانجی ئه‌و رۆژنامانه
ڕوون و دیاربوو که ئه‌ویش فرۆشی زۆرتری
رۆژنامه‌کانیان و ده‌ست خستنی وپووڵ و پاره‌ی
زۆرتر بوو. به‌ڵام ئامانجی ئه‌م حیزبانه
له‌خۆشیان روون نی‌یه تا چ بگات به کۆمه‌ڵگه.
به‌ڵام هه‌رچی هه‌یه ، ئه‌و رۆژنامه‌وانانه
جه‌وهیل‌یان هانده‌دا که خۆڕاگری بکات و داوای
هیچ لێبوردن و روونکردنه‌وه‌ی هه‌قێقه‌ت نه‌بێت،
حیزبه‌کانی ئێمه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌یه
ده‌یانه‌وێت مه‌حموودی ساڵه‌حی هه‌ر له‌زینداندا
بکوژن، تا که‌ره‌سه‌ی ته‌بلیغاتیان پڕ مه‌لات تر
بێ. ئیتر نازانن که له‌م سه‌رده‌مه‌دا گوێ‌یه‌ک
له ده‌ره‌وه‌ی سێکته‌کانیان بۆ بیستنی ئه‌و هات و
هاوار و ته‌بلیغاته نی‌یه.
-
تێگه‌یشتم و له‌گه‌ڵتدام، به‌ڵام نه‌ت وت ئاخری
جه‌وهیل چی به‌سه‌ر هات.
-
کاکه تۆش ده‌ته‌وێت تووشی شه‌ڕم بکه‌ی. هیچ ئاخری
جه‌وهیل ئیعدام کرا و رۆژنامه‌وانان یش که هه‌زار
قه‌ولیان پێدابوو پشتی بگرن و له‌بیری نه‌که‌ن،
پاش ماوه‌یه‌ک له‌بیریان کرد و ته‌نیا له به‌زمی
خواردنه‌وه‌دا پێکه‌کانیان به‌یادی جه‌وهیل
هه‌ڵده‌دا.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|