|
ئه‌وان ده‌ڵین بژی سوسیالیزم منیش ده‌ڵێم بژی
بزۆزی کوڕم
چه‌توون
- ده‌زانی چی‌یه ؟
-
نا . ئه‌رێ ئه‌وه چی‌یه هه‌میشه به‌بێ هیچ
زه‌مینه و موقده‌مه‌یه‌ک ده‌سده‌که‌ی به
قسه‌کردن.
-
باشه .یانێ پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هێشتا منت
نه‌ناسیوه؟
-
با ناسیوتم. به‌ڵام خو کفر نابێت با جارێکیش ساف و
ساده قسه‌که‌ت بکه‌ی .ئیسته بڵی بزانم
چی‌یه!
-
هیچ ده‌مه‌وێت پڕ به ده‌مم هاوار بکه‌م بژی بزۆز.
-
ئه‌وه کێ‌یه؟
-
چۆن نازانی بزۆز ده‌بێته کوڕی من.
-
چی‌یه دیسان تێکه‌ڵت کردووه؟
-
ئاگات له زارت بێت، چیم تێکه‌ڵ کردوه. ده‌ڵێم
بزۆز ناوی کوڕه‌که‌مه.
-
ئه‌ری شیتت گیرهێناوه، تۆ نه ژنت هێناوه و نه
دۆستێکی کچت هه‌ێه، بزۆزی چی و کوڕی چی.
-
کاکه ..لێم تێک مه‌ده، خۆ مه‌رج نی‌یه حه‌تمه‌ن
ژن و کورم هه‌بێ پاشان شێعاری زینده‌باد و بژی
بده‌م!!
-
خه‌ریکی له منیشی تێکه‌ڵ ده‌که‌ی. مه‌به‌ستت
چی‌یه بڵی و ڕزگارم که.
-
کاکه بۆ تێکه‌ڵی ده‌که‌م. ئه‌م دونیایه له سه‌ر
شێعار و دروشم ده‌چێ به‌ڕێوه. هه‌رکه هه‌ڵده‌ستێ
دروشمێک بۆ خۆی دروست ده‌کات به بێ ئه‌وه بیر
له‌وه بکاته‌وه که ئاخۆ ئه‌و دروشمه فڕی
به‌سه‌ر ڕاستی و هه‌قێقه‌ته‌وه هه‌یه یا نا.
-
باسی فه‌لسه‌فی ده‌که‌ی، ئه‌مانه له کوێ فێر
بووی.
-
تۆش گاڵته‌م پێ ده‌که‌ی . ده‌ڵیم هێندێک له ئه‌و
حیزبانه و سیاسی‌یه‌کان رۆژ تا ئیواره شێعاری پر
و پووچ و دوور له واقێع ده‌ده‌ن با منیش جارێک
ئاواته‌کانم بکه‌مه شێعار، خۆ دنیا خراپ نابێت.
-
چیت بیستوه که گه‌یشتوی به‌م شیعاره دوور له
ڕاستی‌یه؟
-
باشه ده‌زانی دروشمی ئه‌و گه‌ده و گوده‌ی
پاشماوه‌ی رحمه‌تیی خاوه‌ن حیکمه‌ت چی‌یه؟
-
ئا بۆ نازانم ، دروشمی سه‌ره‌کیی ئه‌وان "زنده‌باد
سوسیالیسم" واتا "بژی سوسیالیزم"ـه .
-
ئه‌ی ره‌حمه‌ت له دایک و باوکت. ده‌ی دروشمی منیش
"زینده باد بزۆز"ه.
-
ئه‌رێ.. تڕ به ته‌وه‌رداسی چی؟ ئه‌وان به‌خۆیان
ده‌ڵێن رێکخراوی کومونیستی و هه‌وڵ بۆ دامه‌رزانی
سوسیالیزم ده‌ده‌ن، زۆر ته‌بیعێ‌یه شوعاری وا
بده‌ن.
-
ده‌ی تێنه‌گه‌یشتووی . گه‌ر بۆ ئه‌وان دروشمی
زنده‌باد سوسیالیزم موباح بێت، بۆ منی ژن
نه‌هێناوی بێ منداڵێش موباحه بڵێم بژی ئه‌و کوڕی
که ئاواته‌خوازم له داهاتوودا بم بێت.
-
ئامه چێ به‌سه‌ر چی‌ێه‌وه هه‌یه.
-
کاکه کورت و موخته‌سه‌ر ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وانه
هه‌موویان بێسه‌واد و تێنه‌گه‌یشتوون و هه‌ر
ئه‌وه ده‌زانن وه‌ک که‌ڵه‌شێر چاو بنووقینن و
هاوار بکه‌ن. تا دروشمی توندتر بده‌ن، هه‌ست
ده‌که‌ن زۆرتر تێگه‌یشتوون!!
-
مه‌به‌ستت چی‌یه.
-
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و دروشمه هه‌ڵه‌یه
هه‌ڵه.
-
چۆن زینده باد سوسیالیزم هه‌ڵه‌یه؟
-
چۆنی ناوێت. باشه تۆ کاتێک ده‌توانی به
دیارده‌یه‌ک بڵیت " بژیت" و" زنده‌باد" که بوونی
هه‌بێت.
-
وایه.
-
ده‌ی باشه کاتێک سوسیالیزم جگه‌له خه‌یاڵ دا
نه‌بێ له‌سه‌ر عه‌رز بوونی نی‌یه، بژی بژی چیان
داناوه. ئایا نازانن هیچ نه‌بێ له‌باری
رێزمانی‌یه‌وه هه‌ڵه‌یه. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و
ده‌روێشانه که هیچ یان قه‌بووڵ نی‌یه و یه‌ک
وڵات به سوسیالیستی که سه‌هله به پێشکه‌وتووش
نازانن.
-
ئه‌ی باشه ده‌بێ چی بڵێن.
-
هیچ ، ئه‌وان گه‌ر هاتنه دیی کۆمه‌ڵگایه‌کی
سوسیالیستی ئاواتیانه(که هیچ لی
تێنه‌گه‌یشتوون)، ده‌بێ ئاواتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
بخوازن، واتا دروشمیان ده‌بێ "دامه‌رزێ
کۆمه‌ڵگایه‌کی سوسیالیستی" بێت. نه‌ک بژی
سوسیالیزم. ئاخر شتێک نه بوونی هه‌یه و نه
دامه‌رزاوه چۆن بژیت؟؟ خۆ باوه‌ڕیشیان به چین و
کووبا و وڵاتانی ئامریکای لاتین نی‌یه.
-
کوره چه‌توون، له خۆڕا ناویان نه‌ناوی "چه‌توون"
.وه‌ڵا تا ئیستا فیکرم له‌وه نه‌کردبوه‌وه.
-
خۆت لۆمه مه‌که ئه‌و "خودا عه‌فوو" کردوه‌ش،
هه‌ر مێشکیشی به‌لایدا نه‌چوو بوو، ئه‌گینا
ده‌رویشه‌کانی وا تینه‌گه‌یشتوو و هیچ نه‌زان
نه‌ده‌بوون.
-
مه‌به‌ستت له‌و خواعه‌فوو کردوه کێ‌یه؟
-
یانێ تۆ نازانی؟ یا ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵیان تووشم
بکه‌ی.
-
گاڵته ده‌که‌م دزانم مه‌به‌ستت کێ‌یه،هه‌ر
ناویان مه‌هێنه، چوونکه ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی
ناویان ده‌رکه‌وێ، له ته‌شقه‌ڵه ده‌گه‌ڕێن. وه‌ک
فارس ده‌ڵێن "عاقلان را اشارتی بس است".
-
ئه‌وه په‌نده ئه‌وان ناگرێته‌وه، لێی گه‌ڕێ خۆ
ئیسته ده‌زانی به پیی تێگه‌یشتنی ده‌روێسه‌کانی
ته‌ریقه‌تی شێخ مه‌نسوور، منیش بۆم هه‌یه هاوار
بکه‌م " زنده‌باد بزۆزی کوڕم" . با ژنیشم
نه‌هێنابێ.
-
وه‌ڵا هه‌قته بابم. تا بێسه‌واد و
تێنه‌گه‌یشتووی وا ئه‌سپی کومونیزم سوسیالیزم و
چه‌پ تاو بده‌ن، وه‌زعه‌که له‌وه باشتر نابێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|