|
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یڵێت،
من باوه‌ری ناکه‌م
چه‌توون
چاوم له ئینتێرنێت ده‌کرد و وه‌ک عاده‌تی
هه‌موو رۆژێک هێندێک ماڵپه‌ڕ هه‌ن که به‌شێوه‌ی
رووتین رۆژانه سه‌ریان ده‌ده‌م. نۆره گه‌یشته
سایتی بازتاب. ڕه‌نگه تۆی خوێنه‌ریش بزانی
خاوه‌نی بازتاب پاسداری جه‌نایه‌تکار "دوکتور"
موحسینی ره‌زایی‌یه. ئه‌ڵبه‌ت بۆوه‌ی وشه‌ی
دوکتور له‌گه‌ڵ ناوی دێنم، چوونکه کاربه‌ده‌ستانی
ئێران به‌ڵگه و شه‌هاده‌ی خوێندنیان یا به
زه‌بری شه‌ق له زانکۆکان وه‌ر ده‌گرن ، یا به
پووڵ ده‌یکڕن. بۆیه هه‌ر لات و چه‌قۆکێشێکی ئه‌و
حکوومه‌ته یه‌ک دوو مه‌دره‌کی دوکتور و
موهه‌ندێسی هه‌یه. مه‌سه‌له‌ن حیزبوڵایه‌کان به
زۆری دوکتور و هیندێکیان مامۆستای زانکۆن!!
پاسداره‌کانیان هه‌ر وه‌تر. بۆیه هیچ سه‌یر
نییه که له ناوه‌ندێکی سپای پاسداران‌دا،
که‌متر له لیسانس(کارشناسی ئه‌رشه‌د)
نه‌بینییه‌وه. دیاره بوونه دوکتور له
حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا زۆر گرانیش نییه. به‌و
مه‌رجه‌ی،حیزبوڵایی و مل که‌جی وه‌لایه‌تی
فه‌قییه بیت. هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانی که ده‌چی بۆ
سه‌رئاو ،به پێی شه‌رع کام پات له پێشدا بنیه
نێو
W.Cه‌وه،
به‌سه.
بێمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌م
واتا ماڵپه‌ڕی بازتاب. ئه‌م ماڵپه‌ڕه، هه‌م کاری
ئیتڵاعاتی ده‌کات و هه‌م کاری "زیدی ئیتڵاعاتی".
جیا له‌وه‌ش ئه‌رکێکی دیکه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕي
شێواندنی ڕاستییه‌کان و چه‌واشه‌کردنی
هه‌قێقه‌ته. جا بۆ وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆرتر رووی
تێبکه‌ن، جار جاریش به روواڵه‌ت لێی توند
ده‌که‌ن. که به کوردی به‌م کارانه ده‌ڵێن
"شه‌ڕی زه‌ڕنگه‌ری".
باسی ئه‌وه‌م ده‌کرد که خه‌ریکی چاو لێکردنی
بازتاب بووم ، خه‌به‌رێکی سه‌رنجمی ڕاکێشا.
ئه‌ویش خه‌به‌ری ته‌قه‌ینه‌وه‌یه‌ک له
به‌لووچستان بوو. ئه‌وخه‌به‌ره له‌لایه‌ن هه‌موو
هه‌واڵده‌رییه‌کانه‌وه به ته‌قاندنه‌وه‌ی
توتوبووسی سپای پاسداران و کوژرانی ژماره‌یه‌ک
پاسدار وه‌سف کرابوو. که‌چی بازتاب به رۆژی رۆشن
ئه‌و خه‌به‌ره‌ی به هێرش بۆ سه‌ر خه‌لکی "سیڤیل"
(خه‌ڵکی ئاسایی) ناو برد و له‌وه‌ش سه‌یر تر
ڕایگه‌یاند که " این
اقدام تروريستي موجي از خشم و نفرت را در ميان
مردم اين شهر(زاهێدان) ايجاد كرده است"
(کوردیه‌که‌ی: ئه‌م کاره تێروریستیه بووه‌ته
هۆی وه‌ڕێ که‌وتنی شه‌پۆلێکی تووره‌یی و قین
له‌نێو خه‌ڵکی شاردا".
دیاره مه‌به‌ستی قین و تووڕه‌یی له‌و که‌سانه
بوو که به‌قه‌ولی خۆیان "زیدی ئینقلاب"یان
پێده‌ڵێن. که ئه‌وه‌م خوێنده‌وه به‌ڕاستی
تووڕه بووم. ئاخر چۆن خه‌ڵکی شاڕێك له
ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتوبووسێکی پڕ له پاسدار وا
تووڕه و بێزار ده‌بن. له‌من وه‌ک رۆژ روونه
بازتاب درۆ ده‌کات و ڕاست پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه
بووه که ده‌یڵێت. واتا خه‌ڵک له ته‌قینه‌وه و
کوژرانی ئه‌و پاسدارانه هێنده خوشحاڵ بوون که
ره‌نگه شیرنی‌یشیان دابه‌شیبێته‌وه. دیاره
ئه‌مه به‌و مانایه نییه که‌من پشتیوانی له بوم
دانانه‌وه و کوشتاری کوێر بکه‌م. به‌ڵام هه‌ر
ئێسته خه‌باتی چه‌کداریی (کارم به
ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌وه نییه) له به‌لووچستان
هه‌یه. چه‌کداره‌کانی حکوومه‌ت دڵڕه‌قانه
ده‌کوژن و ده‌بڕن و ده‌سووتێنن. به‌ڵام خه‌به‌ری
له هیچ شوێنێک بڵاو نابێته‌وه. که‌چی لایه‌نی
به‌رابه‌ر گه‌ر کارێکی نیزامی بکات ده‌یبه‌نه
خانه‌ی تێروریستییه‌وه.
دیاره له شه‌ڕی گه‌ریلاییدا هێرش بۆ ناوه‌ندی
نیزامی به کاری تێرۆریستی دانانرێت.
نووسراوه‌که‌ی بازتاب، کرده‌وه‌ی دام و ده‌زگای
حکوومه‌تی له کوردستان وه‌بیر هێنامه‌وه. کاتی
شه‌ڕی کوردستان و په‌لاماری حکوومه‌تی ئێران بۆ
داگیر کردنه‌وه شار و گونده‌کان. باش له‌بیرمه،
ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندنی حکوومه‌ت درۆی وایان
ده‌کرد ، که من بۆ خۆم که شاهێدی رووداوه‌که
بووم گیج ده‌بووم. مه‌سه‌له‌ن هێزه‌کانی حکوومه‌ت
کوێرانه و بێ ئامانج دوو خومپاره‌ی بۆ چۆمی
که‌ڵوێ ده‌هاویشت ، رۆژی دواتر له کاتژمێر 2ی
پاش نیوه‌رۆ رادیو تاران هاواری ده‌کرد،
له ناوچه‌ی پیرانشار
دو فه‌روه‌ند قایه‌قی گه‌شتیی هێزی ده‌ریایی زیدی
ئینقلاب تێک شکێندرا. ئه‌وه له کاتێکدا
بوو که "زیدی ئینقلاب" خاوه‌ن هیچ "فه‌روه‌ند"ێک
قایه‌ق (به‌له‌م) نه‌بوو ، ئیتر هێزی ده‌ریایی
پێشکه‌شێ ئاخونده‌کان. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو
که هه‌موو رۆژێک ڕادیو ئیران(ناوه‌ندی فه‌رمیی
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و سه‌رده‌می حکوومه‌تی ئێران)
ڕایده‌که‌یاند که : 15 تا 20 کیلو مێتر له
جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت یا پیرانشار سه‌رده‌شت
"پاکسازی" کرا. بۆ نموونه گرتنه‌وه‌ی جاده‌ی
پیرانشار سه‌رده‌شت که پێموایه مانگێک زیاتری
خایاند، هه‌موو رۆژێک 15 تا 20 کیلوومێتری پاکسازی
ده‌کرا و رۆژ نه‌بوو که 100 تا 200 زیدی ئینقلاب
نه کوژن و پێنج به‌رابه‌ری ئه‌وه‌ش به دیل
نه‌گرن . هه‌رچی حیسابم ده‌کرد، ئه‌و شێوه که
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی حکوومه‌ت بڵاویان ده‌کرده‌وه،
ته‌نیا بۆ گرتنه‌وه‌ی جاده‌ی پیرانشار سه‌رده‌شت
زیاتر له 600 کیلومێتر پێشره‌وییان کرد و شتێک
نزیک 6000 پێشمه‌رگه‌یان کوشت و ژماره‌یه‌ک له‌وه
زیاتریان دیل و بریندار کرد. ئه‌وه له
کاتێکدایه که ئه‌و 600 کیلوومێتره ئه‌گه‌ر ڕاست
بایه، ده‌بوو له‌باتی گه‌یشن به سه‌رده‌شت،
سه‌ربازانی ئیمامی زه‌مان سه‌ریان له سنووری
ئوردون ده‌ر هێنابای واتا ئێراقیشیان
تێپه‌ڕاندبای.
ئه‌وه‌م بۆیه باسکرد که بڵێم سایتی بازتاب
درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێباز و سیاسه‌ته‌ی حکوومه‌تی
ئێرانه و هیچ قسه و ئیدیعایه‌کی بایه‌خی نییه.
هه‌روه‌ک حکوومه‌تی ئێران هه‌رچی له‌مه‌ڕ دۆزی
کورد و به‌گشتی نه‌یارانی خۆی ده‌یڵێت
بێ‌بایه‌خه. چونکه خۆشیان ده‌زانن که خه‌ڵک
مه‌سخره‌یان ده‌کات.
رێبه‌ندانی 2706
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|