|
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده
ته‌نزی سیاسی
حه‌مه‌ی له‌گز
ڕۆژی شه‌ممه، 16/2/2008 کۆمه‌ڵه تی‌ڤی
ڕیپۆرتاژێکی بڵاو کرده‌وه له مه‌راسمی ڕۆژی
کۆمه‌ڵه له فینلاند. گۆرانیبێژێکی ده‌نگخۆشی
تازه‌پێگه‌یشتوو، ده‌نگی هه‌ڵبڕی. ده‌نگه‌که،
ده‌نگی ناسری ڕه‌زازی بیر دێنایه‌وه. له شیعره ناسراوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه بوو.
گۆرانیبێژه‌که ده‌نگی هه‌ڵێنا:
تۆ نامری چاوه‌کانم
له هه‌رکوێ بێ
له‌سه‌ر ئه‌رز و له ژێر گڵکۆ له گه‌ڵمانی!
به‌ڵام هه‌واکه، یان ئاهه‌نگه‌که، له هه‌وای
مه‌قام نه‌ده‌چوو. بڕێک خێرا بوو. یانی له‌وه
خێراتر بوو که بکڕێ بڵێی مه‌قام بوو، یان بکرێ
بڵێی سروود بوو. کامێرا به ناو خه‌ڵکه‌که‌دا
گه‌ڕا. یه‌کجێ... چی ببینم؟ شه‌ش حه‌وت که‌س، به
جلی ئاڵوواڵاوه، ده‌ستیان گرتبوو، خه‌ریک بوون
هه‌ڵده‌په‌ڕین. گۆرانیبێژه‌که، هه‌ر ده‌یگوت:
تۆ نامری چاوه‌کانم!
خه‌ڵکه‌که هه‌ر هه‌ڵده‌په‌ڕین. تاوێک دواتر،
شیعری گۆرانییه‌که گۆڕا.
ئای لالۆ، گیان لالۆ!
نه‌مردووی هه‌ر ماوی تۆ!
....
له ناومانا هه‌رماوی،
نه‌مردووی هه‌ر ماوی تۆ!
کامێرا جارێکی دیکه، چووه‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که. ئێستا
سێ ئاڵقه‌ی گه‌وره‌ی خه‌ڵک، هه‌ڵده‌په‌ڕین. به
هه‌وای ”ئای لالۆ، گیان لالۆ، نه‌مردووی هه‌ر ماوی
تۆ...“
به‌م جۆره شه‌هیده خۆشه‌ویسته‌کان، له‌و
مه‌راسمه‌شدا ڕێزیان لێ‌گیرا.
تا که‌س پێی وا نه‌بێ فه‌رامۆش کراون.
شه‌هیده‌کان، هه‌موو ساڵێ، له کاتی مه‌راسمه‌کانی
ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌دا، زۆر پێویست و به که‌ڵکن و
هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان، زۆر ڕێزیان لێده‌گرن.
شه‌هیده‌کان، هه‌روه‌ها، به تایبه‌تی له کاتی
ئینشیعابات
دا زۆر به که‌ڵکن. وه‌ک سه‌ربازی
ئیحتیا‌ت(که‌سانێک که سه‌ربازی ده‌که‌ن و
ده‌چنه‌وه ماڵی خۆیان به‌ڵام له کاتی شه‌ڕ و ...
بانگ ده‌کرێنه‌وه)، شه‌هیده‌کانیش له کاتی
ئینشعابه‌کان
دا هه‌موویان ئیحزار ده‌کرێنه‌وه و، حازروغایب
ده‌کرێن.
به پێچه‌وانه‌ی زیندووه‌کان، که ئێستا به نێو
شه‌ش تایفه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا، دابه‌ش بوون و
هه‌ریه‌که‌ی جۆرێک بیر ده‌که‌نه‌وه، شه‌هیده‌کان
دابه‌ش ناکرێن و هه‌موویان هی هه‌موومانن. چونکه
به پێچه‌وانه‌ی زیندووه‌کان، که جاروبار
هه‌ندێکیان موزاحمن، شه‌هیده‌کان هه‌تا ژماره‌یان
زیاتر بێ، به‌که‌ڵکترن و قازانجیان زۆرتره. له
دوای هه‌ر ئینشعابێکیش، یادنامه‌کانیان، به
گوێره‌ی پێویست داده‌ڕێژرێته‌وه. یانی، به پێی
نیاز و ڕێباز و به‌رنامه‌ی تازه‌ی حیز‌به‌که،
شه‌هیده‌کان ئامانجی تازه‌یان بۆ دیاری ده‌کرێ.
شه‌هیدێک ده‌ناسم، کوڕی پیرێژنێکی بێ ئه‌نوا بوو.
دایکی، به بێوه‌ژنی له کۆشی خۆی به‌خێوی کردبوو.
هه‌ر ئه‌و تاقه‌کوڕه‌ی هه‌بوو. هاته کۆمه‌ڵه و
له شه‌ڕێکدا کوژرا. ئه‌و کاته‌ی که کوژرا، له
پێناو جونبشی موقاومه‌تدا شه‌هید ببوو. دواتر، که
ڕادیۆی حیزبی کۆمۆنیست دانرا، خه‌به‌رمان زانی که
له پێناو کریکاران و زه‌حمه‌تکێسان و کۆمۆنیزم و
حکوومه‌تی کرێکاریدا شه‌هید بووه. کاتێک
کۆمۆنیزمی کارگه‌ری ڕۆیشتن، بیستمان ئه‌و
یادنامه‌یه زۆر ده‌قیق نه‌بووه. ناوبراو نه‌ک
له پێناو کۆمۆنیزم و حکوومه‌تی کارگه‌ریدا،
به‌ڵکوو له پێناو سۆسیالیزمدا، شه‌هید بووه.
کاتێک کاک عه‌بدوڵلای موهته‌دی و هاوڕێکانی
جیابوونه‌وه، مه‌علووم بوو شه‌هیدبوونی
ناوبراوهیچ له پێناو حکوومه‌تی کارگه‌ری و
سۆسیالیزم و ئه‌وشتانه‌دا نه‌بووه و، له پێناو
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فیدرالیزمدا شه‌هید
بووه. له‌م دواییانه‌شدا، هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی تازه
ده‌ست که‌وتوون که ناوبراو ته‌نها له پێناو
ڕیفۆرم و چاکسازیدا هاتبووه پێشمه‌رگایه‌تی و
شه‌هیدی ڕێگای ڕیفۆرم بووه.
به‌م جۆره ئێمه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێکی زۆر شه‌هیدین
که زۆر به‌که‌ڵکن و ئێستاش هه‌موو
فیداکارییه‌کیان لێده‌وه‌شێته‌وه. ئێستاش
ئاماده‌ن له پێناوی هه‌رشتێکدا که ئێمه به
پێویستی بزانین شه‌هید بووبن.
هه‌ر به بۆنه‌ی ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌وه، له هه‌مان
ڕۆژدا و، له هه‌مانکاتدا که کۆمه‌ڵه تی‌ڤی
مه‌راسمه‌که‌ی فینلاندی بڵاوده‌کرده‌وه،
ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ش، وێنه‌ی شه‌هیده‌کانی
بڵاوده‌کرده‌وه. وێنه‌کان هه‌موویان هی قه‌دیم
بوون. به‌شی هه‌ره‌زۆریشیان، ده‌سته‌جه‌معی بوون.
چونکه ئه‌وکات هه‌موان، یانی شه‌هیده‌کان و
زیندووه‌کان، پێکه‌وه بوون و، که‌س نه‌یده‌زانی
کێ ده‌کوژرێ و کێ ده‌مێنێ و، له نێو زیندووه‌کان،
کێ ده‌که‌وێته کوێ، بۆیه هه‌موو پێکه‌وه
عه‌کسیان گرتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌وکات زانیبایان کێ
ده‌کوژرێ، ئه‌وانه‌ی دواتر شه‌هید بوون ده‌برانه
لایه‌ک تا پێکه‌وه عه‌کس بگرن و دواتر که‌س ناچار
نه‌بێ عه‌کسی زیندووه‌کان جیا بکاته‌وه و سانسۆری
بکا. ئێستا هیچ تلویزیۆنێک ناتوانێ عه‌کسی
زیندووه‌کان بڵاو بکاته‌وه. کاتێک به ته‌مان
وێنه‌کانی کۆنی پێشمه‌رگه‌کان نیشان بده‌ن زۆر
گرفت په‌یدا ده‌بێ:
ئه‌مه‌یان کۆمۆنیزمی کارگه‌رییه، با تێدا نه‌بێ
ئه‌مه‌یان حیکمه‌تیسته، لایبه
ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌یدبرایمه، لایبه
ئه‌مه‌یان له گه‌ڵ ساعید و مینه‌یه، هه‌ر باسی
مه‌که و بیقرتێنه
ئه‌مه‌یان له گه‌ڵ سازمانی زه‌حمه‌تکێشانه،
لایبه
ئه‌مه‌یان له گه‌ڵ عومه‌ره، بیقرتێنه
زیندووه‌کان عه‌کسی که‌میان به‌کار دێ. به‌ڵام
شه‌هیده‌کان... هه‌موویان هی هه‌موومانن. چونکه
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده.
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده بۆ
مه‌راسمه‌کان که وێنه‌یان هه‌ڵواسین.
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده، بۆ ئه‌وه‌ی
له کاتی پێویستدا سوێند به خوێنیان بخۆین.
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده له جیاتی
قه‌بز و ڕه‌سید و به‌ڵگه‌ی دارایی: _”به خوێنی
شه‌هیدان! پووڵه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو...به
گۆڕی شه‌هیدان هه‌ر ئه‌وه‌نده چه‌ک بوو...“
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده بۆ ئه‌وه‌ی
قه‌ت پێویستیمان به به‌رنامه‌ی سیاسی نه‌بێ و
هه‌میشه‌ش بتوانین نیشان بده‌ین موخالفینمان
خائینن: ”_ کاکه ئه‌وانه له ڕێبازی شه‌هیدان
لایان داوه و ئه‌وه خه‌یانه‌ته به خوێنی
شه‌هیدان!“
هه‌موومان پێویستیمان به شه‌هیده، بۆ ئه‌وه‌ی
به یادیان هه‌ڵپه‌ڕین.
وه سه‌ره‌نجام له هه‌مووی گرنگتر، هه‌موومان
پێویستیمان به شه‌هیده، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ
درێژه‌پێدانی ڕیگایان پاره وه‌ربگرین، باره‌گا
دابنێین، چاپه‌ز و حیمایه و ئێسکۆرت مان هه‌بێ و،
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌مان که یه‌که‌مجار ساڵی 1984
چوونه ئورووپا و گوتیان خه‌باتی چه‌کداری
سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه، ئێستا له سه‌رده‌می
"مۆنیکا"*دا
بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی دۆلار و، ئاگری شۆڕشی کوردستان
بگه‌شێننه‌وه. جونبشی موسه‌له‌حانه که
سه‌رده‌میك ناوی نرابوو چه‌ته‌یی، کاری خوله‌پیزه
و، سه‌رده‌می به‌سه‌رچووبوو، ئێستا بووه‌ته‌وه
به شۆڕشی ڕزگاریخواز و ئه‌و شۆڕشه، ئێستا به
ودمی پاره، ژیاوه‌ته‌وه و، حیمایه‌کان، حه‌وت و
هه‌شت به ده‌وری مۆنیکاکاندا ده‌گه‌ڕێن.
و سه‌ره‌نجام ئێمه شه‌هیده‌کانمان پێویسته چوون
زیندوو نین و چۆن بمانه‌وێ که‌ڵکیان
لێوه‌رده‌گرین.
بژی شه‌هید که خوێنی هینده پڕباره.
* مۆنیکا:
مودێلێک ماشینه که له‌م رۆژانه‌دا له باشووری
کوردستان باوه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|