|
خه‌به‌ری دز نه‌به‌ر
چه‌توون
نازانم چه‌نده چاو له ئینتێرنێت و ماڵپه‌ڕه‌کان
ده‌که‌ن؟ من که به‌شێک له کاتم (که‌میش نییه)
به چاولێکردنی ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان تێپه‌ڕ
ده‌بێت. ڕاسته‌که‌یتان ده‌وێت کاتێک ناوه‌رۆکی
ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان (به گشتی) له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به‌راوه‌رد ده‌که‌م زگم به
خۆم ده‌سسووتێ که بۆچی ده‌بێ له‌مباره‌شه‌وه
دواکه‌وتوو بین. خۆ ئیتر ئه‌مه تێكنولوژیه و
سنووڕ و ده‌سه‌ڵات ناناسێت!
ڕه‌نگه له‌به‌ر خۆته‌وه بڵێت ئه‌م چه‌توونه ،
هه‌ر بۆڵه‌ی دێت و به‌هیچ ڕازی نییه. هه‌قت
پێده‌ده‌م، به‌ڵام ئاخر کاتێک هێندێک سایت چاو
لێده‌که‌م و ئه‌وه‌نده کاری نابه‌جێ ده‌کات و شتی
قۆڕ بڵاو ده‌کاته‌وه، خه‌ریکه له‌داخان
مونیتۆره‌ی کامپیوتێره‌که‌م بشکێنم. هه‌ر بۆ
نموونه سایتی په‌یامنێڕ چاو لێبکه‌ن و ئه‌و
قسانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌یکه‌م
له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌گه‌رتۆ‌ش به قسه‌کانی من
نه‌گه‌یشتی، هه‌قی خۆته به‌سه‌رمدا بڕوخێیت.
په‌یامنێر که به هیمه‌تی پارتی خاوه‌ن
"ده‌بده‌به و که‌بکه‌به"یه‌کی زل و زه‌به‌نده،
خۆی وه‌ک هه‌واڵده‌ری ده‌ناسێنی و جار جاریش
ده‌یه‌وێ نیشانبدات که زۆر تێگه‌یشتوو و
سه‌ربه‌خۆیه و له بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌کاندا
له ته‌زووی کاره‌با سه‌ریعتره!(ئه‌ی نییه!!)
به باوه‌ڕی من ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌رچی پاره‌یه
که له پارتی وه‌رده‌گرێ و سه‌رفی ده‌کات (ئیتر
چۆنی سه‌رف ده‌کات پێوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌یه)
، به‌خه‌ساره‌ی ده‌دات. چوونکه نه خه‌به‌ری
خه‌به‌ره و نه شێوازی نووسینی کوردیه و نه
خاوه‌ن رێبازێکه له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ دا.
جا بۆوه‌ی توش لێم تووڕه نه‌بی، هه‌ر سێ
بواره‌که‌ت بۆ باسده‌که‌م:
با له‌پێشذا ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌م که ته‌نیا
په‌یامنێر نییه که پاره‌ی ئه‌و میله‌ته به
خه‌سار ده‌دات، یه‌کێتیش ماڵپه‌ڕی وای هه‌یه.
باسی سێ ته‌وه‌ره‌م کرد که په‌یامنێر نه‌ک هه‌ر
سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌ی نابات به‌ڵکه هه‌ر
به‌ته‌واوی شێواندوونی. له ته‌وه‌ره‌ی
سێهه‌مه‌وه ده‌سپێده‌که‌م ،واتا ره‌چاو کردنی
رێبازێك که له به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵ نییه.
کاتێک چاو له هه‌واڵه‌کان و وتاره‌کانی په‌یامنێر
ده‌که‌ی، به پانه‌وه ده‌زانی که ئه‌وه
مالپه‌ڕی پارتی‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی
له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتیدا نه‌بێ، له‌لایه‌ن
په‌یامنێره‌وه بڵاو نابێته‌وه، له‌وه‌ش خراپتر
خه‌به‌ره‌کانی هێنده "له‌ناو حیزبایه‌تیدا"
خووساندووه که مرۆڤ بێزی هه‌ڵده‌ستێ. بۆ نموونه
کاتێک باسی پارلمان ده‌کات ، ده‌بێ حه‌تمه‌ن باسی
"که‌ماڵ که‌رکووکی"(که پارتی‌یه) بکات!!!! ئیتر
خۆت بزانه چ رێبازێکی خه‌به‌ریی هه‌یه.
له‌باری شێوه نووسینه‌وه ئه‌م ماڵپه‌ڕه که
به‌پاره‌ی کوردی هه‌ژار به‌ڕێوه ده‌چێ هێشتا به
مێشکی عه‌ره‌بییه‌وه چاو له‌م جیهان ده‌کات. بۆ
په‌یامنێڕ وڵاتی چێن ؛ سینه، ژاپۆن یابانه، چما
له کوردی‌دا وه‌ک عه‌ره‌بی چ و ژ و گ نییه!!
له‌وه‌ش خراپتر مشتێک خه‌ڵکی کوردی نه‌زانیان کۆ
کردووه‌ته‌وه که به پێشنیار ده‌ڵێن پێشنیاز،
به سه‌رپه‌رست ده‌ڵین سه‌رپه‌رشت و زۆر وشه‌ی
دیکه که ئیسته له‌بیرم نین.
ڕه‌نگه له‌خۆت بپرسی هۆی چی بووه که ئه‌مجاره
چه‌توون یه‌خه‌ی په‌یامنێری گرتووه. ڕاسته‌که‌ت
ده‌وێ شێوه‌ی بڵاو کردنه‌وه خه‌به‌ر و به‌گرینگ
گرتنی هیندێک خه‌به‌ر که لای کورد نه‌ک هه‌ر
کرینگ نین به‌ڵکه جێگه‌ی شه‌رمن. ئاخرین نموونه‌ی
ئه‌شێوه خه‌به‌رانه بڵاو کردنه‌وه‌ی خه‌به‌ری
سه‌فه‌ری نێچیروان بارزانی بۆ ئێرانه.
په‌یامنێر وه‌ک دووکه‌روێشکی له کو‌نێکدا گرتبی،
هه‌ر سات و کات وێنه‌یه‌کی نێچیروان بارزانیی له
سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می خۆی داده‌نا و
لۆگۆیه‌کی قه‌به‌ی خۆی له ناوه‌ڕاستی وێنه‌کانی
دانیشتنی بارزانی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران
داده‌نا نه‌وه‌ک هه‌واڵده‌ریه جیهانییه‌کان و
ماڵپيڕه‌کان ئه‌و وێنه "جوانانه" بدزن و بێ پرسی
په‌یامنێڕ بڵاوی بکه‌نه‌وه. ئه‌وه له
کاتێکدایه که ئه‌و وێنانه هه‌موویان بێحورمه‌تی
به‌کورد و ته‌نانه‌ت به نه‌چیروان بارزانین.
چوونکه له وێنه‌کاندا که له دانیشتن له‌گه‌ڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و چه‌ند وه‌زیری دیکه
و به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌دی نێژاد، بڵاو کرابوونه‌وه،
له ئاڵای کوردستان هیچ خه‌به‌رێک نیه و هه‌ر
ئاڵای ئیراقه هه‌ڵکراون و له ده‌قه‌کانیشدا هیچ
باسێک له‌وه نابینرێت که وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی
حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگیرابێت و هه‌موو
کاربه‌ده‌ستانی ئێران وه‌ک شارووه‌ندێکی ئیراقی
له‌گه‌ڵ نێچیروان بارزانی دانیشتوون و قسه‌یان
کردووه. که ئه‌وه بێجگه له به‌که‌م زانین
هیچتر نییه. جا توخودا ئێوه بڵێن، ئه‌و
خه‌به‌ره و ئه‌و وێنانه که‌س بڵاوی ده‌کاته؟ تا
په‌یامنێر بیه‌وێت به نووسینی ناوی خۆی له
نێوه‌ڕاستاندا تاپۆی خۆیانی بکات؟ ده‌زانم ئێوه‌ش
هه‌قم پێده‌ده‌ن که بڵێم ئه‌و خه‌به‌ر و وێنانه
هێند بێ بایه‌خ و سووکایه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی کوردن
که هه‌ر وه‌ک له کوردی دا به شتی قۆڕ و بێ
مایه ده‌ڵێن "دزنه‌به‌رن" ، په‌یامنێریش دڵنیا
ده‌که‌م به لۆگۆ و بێ لۆگۆ هیچ لایه‌ن و
ماڵپه‌ڕێک خۆی هێنده سووک ناکات ئه‌و شتانه بڵاو
بکاته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|