|
گۆشه‌ی ڕێزمانی
کوردی
به‌شێکمان کردووه‌ته‌وه بۆ ڕێزمان . هۆی
سه‌ره‌کیی کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، ئه‌و
گۆڕانکارییانه‌یه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چ
له‌باری گه‌شه‌ی تێکنولوژی و چ له‌باری گه‌شه‌ی
شعووری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ناو گه‌له‌که‌ماندا
هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌و و
سه‌رجه‌م گۆڕانکارییه‌کانی تر، ئێـمه‌ی کوردی له
دونیای فه‌رامۆشییه‌وه به‌ره‌و جیهانی سه‌رنج و
بایه‌خدان گواسته‌وه. بۆیه پێویسته به پێی
ئه‌و گواستنه‌وه‌ش ئێمه خۆمان و باقی دیارده‌کانی
پێوه‌ندیدار
به گه‌له‌که‌مانه‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکارییانه ده‌ق بده‌ین.
یه‌کێک له‌و ئاستانه‌ی که ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌م
گۆڕانکارییه‌دا ده‌ق بدرێ و نوێژه‌ن بکرێته‌وه
لێکۆڵێنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی نووسین و رێزمانی
کوردی و ده‌قدانی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی تازه‌ی
ئیمڕۆ و پاراستنی له‌و هه‌ڵه و نه‌زانینییه‌یه
که به‌هۆی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ئینتێرنێت و
فراوان بوونی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی کوردی نه‌زانی
هه‌ڕه‌مه نووس تووشی کردووه.
ڕاسته ڕێنووس و رێزمانی کوردی خاوه‌ن شه‌قڵ و
ڕیبازی خۆیه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که تا ئێستا خاوه‌نی کیانی خۆمان نه‌بووین ئه‌م
لایه‌نه‌ی زبانه‌که‌مان هێشتا خاوه‌نی
ئیستاندارێکیێ کونکرێت نییه. ئاشکرایه ئه‌و
زبانه ئیستاندارد و کونکرێته‌ش ده‌سه‌ڵات و کیانی
نه‌ته‌وه‌یی پێکی دێنن. بۆیه له‌به‌ر نه‌بوونی
ئه‌و ئیستاندارده، هه‌رکه‌سه و به‌که‌یفی خۆی
له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات. ئه‌مه
ته‌نانه‌ت هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریش
ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام گه‌ر له ڕاستیی زبانه‌که‌مان بڕوانین،
ده‌بینین که یاسا و ده‌ستووره‌که‌ی وه‌ک هه‌ر
زبانێکی زیندووی ئه‌م گیتییه، دوور له
سه‌لیقه‌ی شه‌خسی، خاوه‌نی ڕێچکه و رێبازێکی
لۆژیکیی تایبه‌ت به‌خۆیه. واتا زبانی کوردیش
وه‌ک هه‌ر زبانێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه خاوه‌نی
رێزمان و رێچکه و یاساکانی تایبه‌ت به‌خۆیه و
گرنگیی ئه‌م ده‌سکه‌وته له‌وه دایه که هه‌موو
ئه‌مانه له سه‌رده‌می بێ ده‌وڵه‌تی و بێ
کیانیدا ، له ژێر سه‌رکوت و نکۆڵیی داگیرکه‌ران،
به‌هۆی زه‌حمه‌ت و زۆرجار مه‌ینه‌تی نوخبه و
نووسه‌ران و رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه،
به‌تاوانێکی زۆره‌وه ده‌سته‌به‌ر کراون.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، گه‌رچی گه‌شه‌ی
ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی زۆر یارمه‌تیی گشتگر کردنی
زبانه‌که‌مانی داوه و به‌تایبه‌ت له‌و به‌شانه‌ی
کوردستان که کوردی نووسین و خوێندنه‌وه ئازاد
نییه،ژمارێکی زۆر هاونیشتمانی به‌هیمه‌تی خۆیان
فێری خوێندنه‌وه و نووسینی زمانی زکماکی بوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش هێندێك په‌رش و
بڵاوی و بێ سه‌ره‌و به‌ریی‌شی له‌گه‌ڵ خۆی
هێناوه. شان به شانی ئه‌مانه، به‌داخه‌وه
بوونی شه‌ڕی نێوخۆیی له باشووری کوردستان و
"باڵکانیزه"کردنی ئه‌م پارچه‌یه‌ی وڵاته‌که‌مان
له نیوان پارتی و یه‌کێتیدا، زیانی خۆی
به‌گه‌شه‌ی زبانه‌که‌مان گه‌یاند. به‌شێوه‌یه‌ک
که ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان بووه خاوه‌ن دوو
که‌ڵتوور و دوو شێوه نووسینی کوردی. که
به‌داخه‌وه زۆرتر له‌وه‌ی شوێنگری ڕاستییه‌کانی
واقێعی زبانی کوردی بێ، شوێن هه‌ڵگری حیزبایه‌تی و
ناوچه گه‌رایی بوو. به‌شێوه‌یه‌ک که کاریگه‌ریی
ئه‌م ناوچه‌گه‌راییه بۆ زیاتر له 15 سال قورسایی
که‌وته سه‌ر خوێندگه و مه‌کته‌به‌کان و
ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته حیزبی کردنی وشه‌کانیش.
به‌خته‌وه‌رانه ئێسته ئه‌وه له‌م به‌شه‌ی
کوردستان نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه‌ته‌وه
به‌یه‌ک. بۆیه چاوه‌روان ده‌کرێ ئیتر وشه‌ی کوردی
به‌بێطه مه‌یدانی ڕه‌قه‌به‌ریی حیزبی.
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م به‌شه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا له وتار و ده‌قی سه‌ربه‌خۆدا
لایه‌نی ناڕاست و هه‌ڵه ڕێزمانییه‌کان به‌گوێره‌ی
توانا و زانستی خۆمان بخه‌ینه به‌ر باس و
لێکۆڵینه‌وه . تابه‌ڵکوو خزمه‌تێکی چکۆله‌مان به
ئه‌رکی نیشتمانیمان کردبێ.
ئێمه لێره به‌دواوه له‌م به‌شه‌دا چه‌وتی و
هه‌ڵه و ناڕاستیانه‌ی رێنووس و ڕیزمانی کوردی
(له ڕوانگه‌ی خۆمانه) ده‌خه‌ینه به‌ر دید و
قه‌زاوه‌تی ئێوه. دیاره ئه‌وانه‌ی که‌باسی
ده‌که‌ین هیچ ئیدیعایه‌مان له سه‌ری نییه و
ته‌نیا بۆ کردنه‌وه ده‌روازه‌ی لێکۆڵینه‌وه
قسه‌و باسی زۆرتر و له ئه‌نجامدا خزمه‌ت به
رێنووس و ڕێزمانه‌که‌مان ده‌بێ. هیوادارین ئێوه‌ش
توانایی و زانسته‌کانتان له‌م بواره‌دا وه‌گه‌ڕ
بخه‌ن و هاریکارمان بن
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م به‌شه‌دا هه‌ر بابه‌تێک
به‌شێوه‌ی جیاواز و تایبه‌ت بنووسین. واتا له
هه‌ر نووسینێکدا باسی لایه‌ن و چه‌م و خه‌مێکی
ڕێنووسی یا رێزمانی ده‌که‌ین. ئاشکرایه مه‌یدانی
نه‌زه‌ردانیش له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک ئاواڵه
دێڵێنه‌وه و بۆچوونه جیاوازه‌کان یش گه‌ر دوور
له لۆژیک و مه‌نتێق نه‌بن، بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
چاوه‌روانی هاوکاریتانین
ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|