|
چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی
سه‌ر به حکوومه‌ت
،
وه‌ڵامێک به چه‌واشه‌کارییه‌کانی جه‌لالیزاده
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
2
له به‌شی پێشوودا باسی ئه‌وه کرا که
ئیسڵاح‌ته‌له‌بانی لایه‌نگری حکوومه‌ت
به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانیان ،نه "ئیسڵاح
ته‌ڵه‌ب"ن و نه وه‌ک ئه‌وشێوه که ده‌ڵێن "مورد
مقبولیت مردم قراردارند"(خه‌ڵک
پشتیوانیان لێده‌که‌ن)
. ڕاستی ئه‌وه‌ش دیسان له وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
مێژوو(که ئه‌وان یا ده‌یشێوێنن یا خۆی لێ گێل
ده‌که‌ن) ده‌سه‌لمێندرێن.
پاش هێرشی حکوومه‌ت بۆ سه‌ر کوردستان، هێزه
سیاسی‌یه‌کان و چالاکانی تاک، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ
پیلان و پلانێکی شه‌ڕ .یا وه‌ک ده‌وڵه‌ت ئیدیعای
ده‌کرد "ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی" و "ئیسلام ستیزی"یان
هه‌بوو بێت، بێ به‌ربه‌ره‌کانێ و شه‌ڕ هه‌موو
شاره‌کان و شوێنه ئیستراتیژیه‌کانیان به‌جێ هێشت
و په‌نایان بۆ شاخه‌کانی کوردستان برد. که ئه‌وه
خۆی نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستیه بوو که هیچ
ئاماده‌کاریه‌کیان بۆ شه‌ر نه‌کردبوو. هه‌ر له‌و
کاته‌دا(داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان) لایه‌نگرانی
حکوومه‌ت که له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه
پشتیوانیش ده‌کران، وه‌ک چاوساق له‌گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت و له پێش ئه‌وانه‌وه
،به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندیان
به‌کرده‌وه ده‌گه‌یاند. که حاسڵی ئه‌و
هاوکاریکردنه‌یان ، ده‌رکردنی هه‌زاران ژن و پیاو
و کور و کچی کورد له سه‌ر کار یا خوێندنگه‌کان
بوو. ئامووزش و په‌روه‌رشی کوردستان به‌گشتی
هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پاشان که له‌سه‌ر را
دارێژرایه‌وه هه‌مووی درا به‌ده‌ستی ئه‌و
که‌سانه‌وه و له ئیداره و هه‌ر شوێنێک
هه‌مه‌کاره هه‌ر خۆیان بوون.
هێشتا چه‌ند رۆژ له گه‌ڕانه‌وه‌ی حکوومه‌ت
تێنه‌په‌ربوو، ئه‌و خه‌ڵکه که به قه‌ولی
جه‌لالی زاده گۆیا دژی "توند وتیژی" (نازناوی
هێزه سیاسی‌یه‌کان) و لایه‌نگری ئیسڵاحات(نازناوی
هاوکارانی حکوومه‌ت) بوون، به‌شێوه‌ی خۆرسک و
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری و مه‌قاومه‌تێکی مه‌ده‌نی،
هێمنانه و گشت لایه‌نه‌یان رێکخست که حاسڵی
خۆپیشاندانی هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار که‌سی بوو.
دروشمه‌کانی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه
بوو که به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی جه‌لالیزاده
که گۆیا خه‌ڵک پشتیوانیان له ئه‌وان کردووه،
پشتیوانی بێ‌ئه‌ملا و ئه‌ولا و جه‌ماوه‌ریی له
هێزه سیاسی‌یه‌کان و تێکۆشه‌رانی
ئیشتمانپه‌روه‌ر، چه‌پ و سێکۆلار بوو. شانبه‌شانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، له شاخیش هێزه سیاشێ‌یه‌کان
بۆ دێفاعی ره‌وا له خۆیان و خه‌ڵکه‌که‌یان، هێزی
نیزامی و چه‌کداریی پێشمه‌رگه‌یان رێکخست و شه‌ڕی
خۆراگری و دوژمه‌ن ده‌رکردن ده‌ستی‌پێکرد.
که‌له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا توانرا وره به
داگیرکه‌ر و هاوپه‌یمانه خۆجێی‌یه‌کانی به‌ر
بدرێت و ته‌عه‌روز و پێشره‌وی له شاخه‌وه بۆ
شاره‌کان ده‌س‌پێبکات.
گرینگ ئه‌وه‌یه که لایه‌نگرانی حکوومه‌ت نه‌ک
هه‌ر هیچ "مه‌قبووڵیه‌ت"یان لای خه‌ڵک به‌ده‌س
نه‌هێنا ،حکوومه‌تیش وه‌ک ئامراز که‌ڵکی
لێوه‌رگرتن و به‌شێکی زۆریانی له ده‌سته‌ی
چه‌کداردا به‌ناوری "پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان" که
خه‌ڵک به هه‌ق ناوی "جاشمه‌رگه‌ی موسوڵمان"ی
لێنابوون، رێکخست . ئه‌م چه‌کدارانه پێشقه‌راوڵی
هێزی داگیرکه‌ریان پێ‌ئه‌سپێردرابوو.
هه‌رله‌وکاته که جه‌لالی زاده ئیدیعای
"مه‌قبووڵیه‌ت"ی خۆی و هاوبیرانی لای کۆمه‌لانی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات، خه‌ڵک له خیابانه‌کاندا
و له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریدا هاواری ده‌کرد:
"مامۆستا، دێموکرات ، کۆمه‌ڵه ،فیدایی : ئیتحاد
ئیتحاد". ئه‌م دروشمه و دواتر و پاش ئه‌وه‌ی
حکوومه‌ت شکا و ناچار رووی له به‌ناو وتووێژ کرد
و ده‌یویست رێبه‌ری کارتۆنی بۆ خه‌ڵک داتاشێ،
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕژانه خیابانه‌کان و به دروشمی
:"رێبه‌رانی ئيمه له سه‌نگه‌ردان،موزاکره
ته‌حریمه". نیشانیان دا و سه‌لماندیان کێ
مه‌قبووڵیه‌تی هه‌بووه و هه‌یه‌تی. خرۆشی
جه‌ماوه‌ری گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه که حکوومه‌ت
به‌ته‌واوی شکا و ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیدیعای
مه‌قبووڵیه‌ت و "ئیسڵاح‌ته‌له‌ب"ی‌یان ده‌کرد، پێش
گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و له‌ترسی نه‌فره‌تی
جه‌ماوه‌ر "هێجره‌ت"یان فه‌رموو.
جیگه‌ی خۆیه‌تی بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئاغای
جه‌لالی زاده و هاوبیرانی، ئه‌و پێشوازییه
مێژووییه و شایی و خۆشیی جه‌ماوه‌ریی چه‌ند
رۆژه‌ی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک له هاتنه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه و هێزه سیاسی‌یه‌کان باسبکرێت. تا
ده‌رکه‌وێ کێ به‌راستی لای جه‌ماوه‌ر و خه‌لکی
کوردستان "مه‌قبووڵیه‌ت"ی هه‌بوو. مه‌قبووڵیه‌تێک
که هێشتاش پاش نزیک به 3 ده‌یه و پاش چه‌ند
له‌ت بوونی هێزه سیاسی‌یه‌کان و دڵساردیی خه‌ڵک
له ته‌فره‌قه و دووری ئه‌و هێزانه، رووی له
لای لایه‌نگرانی حکوومه‌ت و به‌ناو
ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی لایه‌نگری حکوومه‌ت
نه‌کردوه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش
ئه‌وه‌نده به‌سه چاو له ئاخێز و سه‌رهه‌ڵدانه
جه‌ماوه‌ریانه بکه‌ین که‌له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌ک ڕق و قینی خۆیان له
ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری ئیسلامی و لایه‌نگرانی له
شاره‌کانی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چن و خه‌ڵکی
ڕاپه‌ڕیو چۆن هاواری بژی کۆمه‌ڵه و دێموکرات و
په‌ژاک به‌رز ده‌که‌نه‌وه و داوای یه‌کگرتنی
هێزه سیاسی‌یه‌کان ده‌که‌ن.
له پڕۆسه‌یه‌کی چه‌ند مانگه‌دا حکوومه‌ت رێبازی
گۆڕی و ئه‌مجار به به‌رنامه‌یه‌کی دیکه و
به‌شێوه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو داگیرکردنه‌وه‌ی
کوردستانی ده‌سپێکرده‌وه. گرینگ‌ترین ئامانجی
حکوومه‌ت له‌مکاره هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رکوتی
نیزامی،پێش‌گرتن به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو.
سه‌ره‌نجام پاش ماوه‌یه‌ک یه‌ک له دوای یه‌ک و
به‌هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه و به تۆپ و
خومپاره‌بارانکردن و بومبارانی هێزی ئاسامانی و
کوشتنی هه‌زاران خه‌ڵکی سێڤیل و بریندارکردن و
که‌م ئه‌ندامکردنی ژماره‌یه‌کی زۆرتر شاره‌کان
گیرانه‌وه. ته‌نیا له شاری سنه ماوه‌ی 24 رۆژ
له‌به‌رانبه‌ر چه‌ندین له‌شکری ئه‌رته‌ش و سپای
پاسداران و پادگانی سنه(له‌شکری 28) و بومباران و
راکێت بارانی هه‌لیکۆپتێر و فڕۆکه‌ی جه‌نگی،
خۆڕاگری و دیفاع کرا . لێره‌دا ته‌نیا یه‌ک پرسیار
له ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کانی لایه‌نگری حکوومه‌ت
ده‌که‌ین، ئایا ئه‌و دێفاع و به‌ربه‌ریکانییه که
به شانازیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خه‌ڵکی قاره‌مان و
تێکۆشه‌ر سنه ده‌ژمێردرێت، به زۆری پێشمه‌رگه و
وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن "گروهه‌چه‌کداره‌کان " ئه‌نجام
دارا ؟ به‌ڕاستی کێ بوون ئه‌و پیره‌ژن و پیره
پیاو و کوڕ و کچه گه‌نجانه‌ی که له‌پێش ستوونی
حکوومه‌ت ڕاده‌کێشان ؟ کێ بوون ئه‌و تازه‌لاوانه
که شه‌و رۆر خه‌ریکی هاندانی پێشمه‌گه‌بوون و ناو
ئاویان بۆ ده‌بردن و له‌و رێگه‌دا ده‌یان که‌سیان
بوونه قوربانیی ته‌ک تیرئه‌ندازه‌کانی حکوومه‌تی
ئیسلامی (له سه‌ر باشگاوه)؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی
که پێشیان به مه‌قه‌ڕی کۆمه‌ڵه و حیزبی
دێموکرات ده‌گرت و هاورایان ده‌کرد: "پێشمه‌رگه
نابێ شار به‌جێ بهێڵێ و مه‌رگ و ژیانمان ده‌بێ
پێکه‌وه بێت". به‌ڕاستی چۆن ده‌وێرن ئه‌و
قاره‌مانه‌تییه‌و ئه‌و خه‌باته پڕ له
فیداکارییه بکه‌ن به مه‌قبووڵیه‌تی خۆتان؟
ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئیشاره به‌وه‌ش نه‌کرێ که هێندێک
کاری نابه‌جێ و دوور له چاوه‌روانی روویاندا که
به‌دڵنیایه‌وه سازماندراو و به‌به‌رنامه‌وه
نه‌بوون. بۆ نموونه گیان له‌ده‌سدانی یادزیندوو
مه‌عرووف شبلی . که هێندێک لاوی بنکه‌ی گه‌ڕه‌ک
به‌شێوه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه پێشیان پێگرت و ئه‌و
کاره‌سات و گیان له‌ده‌سدانی یاد زیندوو شبلی و
یه‌ک دووکه‌سی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه. دیاره تا
ڕاده‌یه‌کیش خۆیان هه‌ڵه‌یان کرد .چوون مه‌عرووف
حیسابی خۆی له لایه‌نگرانی حکوومه‌ت جیا
کردبووه‌وه و هیچکات هه‌ڵنه‌هات و پاش
گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه خۆی به پێشمه‌رگه
ناساند و له کۆڕێکی جه‌ماوه‌ریدا کێشه‌ی کۆتایی
پێهات. بۆیه ده‌بوا له‌کاتی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی
شه‌ڕ، به‌رپرسایه‌تیی پاراستنی گیانی خۆی
وه‌ئه‌ستۆی هێزه سیاسی‌یه‌کان و له‌سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه کۆمه‌ڵه بخستایه. بێگومان
ئه‌وکات هێزه سیاسی‌یه‌کانیش له پاراستنی
گیانیدا به‌رپرسیار ده‌بوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد و ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوه
هاته پێش.
مه‌به‌ست له باسکردنی رووداوی یاد زیندوو شبلی
ئه‌وه‌یه که ئیمه ده‌بێ له ئاست مێژوو ڕاستبێژ
بین و گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن خه‌ڵک و هێزه
سیاسی‌یه‌کانیه‌وه روویداوه باس‌بکرێ. ئاشکرایه
له که‌ش و هه‌وای شه‌ڕدا و له‌کاتێکدا داگیرکه‌ر
به تۆپ و خومپاره و فڕۆکه و به‌کورتی بارانی
ئاگر و ئاسن په‌لاماری هێناوه، ئیمکانی کونتڕۆل
کردنی هه‌لومه‌رج(ئه‌ویش له‌و سه‌رده‌مه‌دا که
ئه‌زموونی نیزامی له‌سه‌ره‌وه نه‌بوو) زۆر دژوار
ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که
ئێمه هه‌ڵه‌کانمان باسنه‌که‌ین و خۆمانی
لێببوێرین.
به‌وه‌ی تا ئێستا باسکرا ده‌بینین که لایه‌نگرانی
حکوومه‌ت له کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی قسه و
ئیدیعاکانیان نه‌ک هه‌ر "مه‌قبووڵییه‌ت"یان
نه‌بووه، به‌ڵکه تاقمێکی ته‌ریک که‌وتوو زیاتر
نه‌بوون. ئه‌گه‌رچی ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنرێت که
له‌هێندێک مه‌ورد دا جه‌ماوه‌ر و هیزه
سیاسی‌یه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتی نادێموکراتانه‌یان
له‌گه‌ڵ کردن. که بێ ئه‌وه‌ی پاساوی ئه‌و
کرده‌وه غه‌یر دێموکراتیکانه مان کردبێت ، له
ڕاستیدا به‌شێکی زۆری فه‌زا و فه‌رهه‌نگی ئه‌و
سه‌رده‌م بوو که که‌ش و هه‌وای شۆڕشی ڕیبه‌ندان و
دڕنده‌یی حکوومه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یدا
سه‌پاندبوو.
له‌به‌شی داهاتوودا باسی هۆی بوون به
ئیسڵاح‌ته‌له‌ب و خه‌مخۆری بۆ مه‌شرووعیه‌ت و
مه‌قبووڵیه‌تی نیزاام له لایه‌ن جه‌نابانی
ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌بی لایه‌نگری حکوومه‌ت ده‌که‌ین .
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|