|
كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ ئیره‌ج
عه‌نده‌لیبی
ماڵپه‌ری هه‌ڵوێست
به داخ و که‌سه‌ره‌وه ئاگادار بووین که رۆژی
یه‌كشه‌مه 15ی گوڵانی 1387 ( 4 ی مانگی مای
عیسایی) كاتژمێر 2ی به‌یانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی
بێژی کورد و بولبولی گۆرانیی ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان و
به‌تایبه‌ت شاری سنه ،مامۆستا ئیره‌ج عه‌نده‌لیبی
له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا له شاری هه‌مه‌دان كۆچی
دوایی كردوه. ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست کۆچی ئه‌م
هونه‌رمه‌نده پێشکسوه‌ته له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز
و هونه‌رمه‌ندپه‌روه‌ری عه‌نده‌لیبی‌یه‌کان ،
لایه‌نگرانی ده‌نگی مامۆستا ئیره‌ج، کۆمه‌ڵگه‌ی
هونه‌ری کوردستان سه‌رخۆشی ده‌کات .
مامۆستا ئیره‌ج عه‌نده‌لیبی له ساڵی 1321 هه‌تاوی
واته 1942 ی عیسایی له شاری سنه له دایک بوو .
له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا پێی نایه نێو جیهانی
موزیك و گۆرانی خوێندنه‌وه. هونه‌رمه‌ند
عه‌ده‌لیبی وه‌ک زۆربه‌ی گۆرانی بێژانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری سنه،له ژێر ده‌ستی
مامۆستا "حه‌سه‌نی كامكار" دا ده‌ستی کرد به
گۆرانی خوێندن . له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ناوبانگی
شاری سنه و پاشان سه‌رتاسه‌ری کوردستانی گرته‌وه
و له ڕێگه‌ی ڕادیو سنه و پاشان ڕادیو کرماشان،
ئیره‌جی عه‌نده‌لیبی وه‌ک یه‌کێک له
به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژانی ئه‌و سه‌رده‌مه
ناسرا. که به‌ناوبانگترین گورانیه‌کانی ده‌کرێ
له: "ده‌مێك ساقی" ، "شوانی" ، "دایه دایه" ،
"نه‌شمیل نه‌شمیل" ، "روناك" ، "شیرین" ،
"ئه‌ستێره‌ی به‌یان" و زۆر گۆرانی دیکه ناو
به‌رین. ناوبانگی هونه‌رمه‌ند عه‌نده‌لیبی هێند
به‌رزبووه‌وه که باشووری کوردستانیشی گرته‌وه ،
تا ئه‌و جێگه‌ی ڕادیو کوردی به‌غداش که‌وته
بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆرانی‌یه‌کانی .
هونه‌رمه‌ند عه‌نده‌لیبی ئه‌گه‌رچی به
گۆرانیبێژێکی حیرفه‌یی ده‌ژمێردرێت، به‌ڵام که‌ش و
هه‌وای فه‌رهه‌نگیی و چۆنیه‌تی باری سیاسی-
کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و سه‌رده‌می کوردستان ده‌ره‌تانی
ئه‌وه‌ی به ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌دا که وه‌ک
هونه‌رمه‌ندێک گۆرانیبێژی پیشه بکات و له رێکه‌ی
هونه‌ره‌که‌یه‌وه ژیان به‌سه‌ر به‌رێت. بۆیه
هاوکات له‌گه‌ڵ خزمه‌ت به هونه‌ر و گۆرانیی
کوردی، ناچار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ژیان، پیشه‌ی
مامۆستایی قوتابخانه‌ی هه‌ڵبژارد و بارهێنانی
منداڵانیشی وه‌ک ئه‌رکێک خسته سه‌رشانی خۆی و تا
خانه‌نشین بوون له‌و پێشه‌یه‌دا به‌رده‌وام بوو.
هاتنه سه‌رکاری حکوومه‌تی ئیسلامی ، ئه‌و زیان و
نه‌هامه‌تیه‌ی که بۆ گۆمه‌ڵگه‌ی هێنا، بواری
هونه‌ر و گۆرانیشی گرته‌وه. بۆیه
هونه‌رمه‌ندان(به‌تایبه‌ت گۆرانی بێ‌ژان) تا
ماوه‌یه‌کی زۆر ئیجازه‌ی گۆرانی خوێندیان پێنه‌درا
و زۆر به‌هره و تواناییان به‌خه‌سار چوو. که
مامۆستا عه‌نده‌لیبیش یه‌کێک له‌وانه بوو که
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی مه‌ودای خوێندن و خوڵقاندنی
به‌رهه‌می نوێی لێ گرت. ئه‌مه کاتێک گرینگه که
ئه‌م سه‌رده‌مه له ژیانی هونه‌رمه‌ند
عه‌نده‌لیبی ، سه‌رده‌می ئه‌زموون و قاڵ بوون له
پیشه‌که‌یدا بوو و بێگومان ده‌یتوانی خوڵقێنه‌ری
زۆر به‌رهه‌می به‌پیز و ره‌سه‌ن بوایه .
ئه‌گه‌رچی وه‌ک باسکرا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له 30
ساڵێ ڕابردوودا ده‌ره‌تانی گۆرانی خوێندن و
خوڵقاندنی به‌رهه‌می نوێی له هونه‌رمه‌ند ئیره‌جی
عه‌نده‌لیبی به‌ست، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و
زیاتر له 50 به‌رهه‌مه‌ی که ئه‌م هونه‌رمه‌نده
به ئورکستر و له ڕادیو سنه، کرماشان و ورمێ
تۆماری کردوون، هێنده ره‌سه‌ن و به‌پیزن و هێنده
وه‌ستایانه چریونی که ناوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده
هه‌میشه و بۆ میژوو زیندوو راده‌گرن. یادی پیرۆز
بێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|