|
چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی
سه‌ر به حکوومه‌ت
،
وه‌ڵامێک به چه‌واشه‌کارییه‌کانی جه‌لالی‌زاده
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ئه‌م دێرانه نه‌به‌مه‌به‌ستی بێحورمه‌تی ،هه‌ڕه‌شه یا
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می توند و تیژیی
سه‌ره‌تاکانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ، به‌ڵکه بۆ
وه‌بیر هێنانه‌وه و راستکردنه‌وه هێندێک
چه‌واشه‌کاری و ناراستی ده‌نووسرێت که به‌شێوه‌ی
ناره‌وا له‌لایه‌ن که‌سانێكه‌وه بڵاو
ده‌کرێته‌وه که جار جار خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن
که ده‌ر‌سیان له ڕابردوو وه‌رگرتووه. ئیمه
گه‌رچی باوه‌ڕمان به دیالۆگ و لێک نزیکبوونه‌وه
و یه‌کریزیی نیشتیمانی‌یه، به‌ڵام هاوکات
ئیجازه‌ی فراوان‌خوازی و که‌ڵک وه‌رگرتنی
هه‌ڵپه‌رستانه‌ش به هیچ که‌س و لایه‌نێک ناده‌ین
و له هه‌قانیه‌تی خه‌باتی رزگاری –نیشتمانیی
گه‌له‌که‌مان و چالاکانی داکۆکی ده‌که‌ین.
له روژانی رابردوودا که‌سێک به‌ناوی جه‌لال
جه‌لالی زاده به نووسینی وتاڕێکی فارسی که‌له
ماڵپه‌ڕی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به "کورد"ه‌کانی لایه‌نگری
حکوومه‌تی ئیسلامی و یه‌ک دوو بلاگی تایبه‌تیی
ئه‌و لایه‌نه بڵاو بووه‌ته‌وه، هێندێک قسه‌ی
ناره‌وا و دوور له ڕاستیی وه‌پاڵ گه‌لی کورد و
تێکۆشه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م گه‌له داوه.
گه‌رچی ئاستی جه‌ماوه‌ی بوونی ئه‌و جه‌ماعه‌ته
ئه‌وه‌نده نی‌یه که شیاوی وه‌ڵامدانه‌وه بن،
به‌ڵام یه‌ک دوو رۆژ پاشتر به‌و په‌ڕی سه‌ر
سووڕمانه‌وه هه‌مان بابه‌ت (به هه‌موو درۆ و
بێ‌حورمه‌تیه‌کانیه‌وه) له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕێکی کوردی
که خۆی له‌به‌ره‌ی خوازیارانی ئازادی و رزگاری
نه‌ته‌وه‌ی کورددا پێناسه ده‌کات و تا ماوه‌یه‌ک
پێش (به خه‌ستی) له یه‌کێک له حێزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لایه‌نگری ده‌کرد،
بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س و لایه‌نێک مافی خۆیه چۆن
و چی بڵاو ده‌کاته‌وه هیچ نکۆڵیه‌کی لێناکرێ و
له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه یا بڵاو نه‌کردنه‌وه، که‌س
یا لایه‌نێک لۆمه ناکرێت. به‌ڵام له‌م که‌یسه
تایبه‌ته‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ رێباز و شێوه‌کارێک
ڕووبه‌رووین که تا ڕاده‌یه‌ک تێكه‌ڵ بوونی
ریزه‌کانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له
هه‌لومه‌رجی ئازاد دا ناژین. حکوومه‌تێک ده‌ستی
به‌سه‌ر نیشتمانه‌که‌ی ئیمه‌دا گرتوه که هیچ
ده‌ره‌تانێکی بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئازاد
نه‌هێشتوه. ئه‌وه‌یه که لایه‌نگرانی خۆی یا
لایه‌نه‌کانی ناو بازنه‌ی "خودی‌یه‌کان" بۆیان
هه‌یه به‌که‌یفی خۆیان قسه‌بکه‌ن و راستی‌یه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی ئێمه چه‌واشه
نیشان بده‌ن ، له به‌رابه‌ردا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
هێزه سیاسی‌یه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان و تێکۆشه‌رانی
سێکۆلار ومافخواز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مافی
وه‌ڵامدانه‌وه و ده‌نگهه‌ڵبرانیان نی‌یه،
ته‌نانه‌ت له‌باری ئه‌منیتی‌یشه‌وه هه‌میشه
هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ . بۆیه به باوه‌ڕی ئێمه
بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسین و ته‌رویجی فێکری هه‌ر که‌س
و لایه‌نێک که به‌چه‌شنێک له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی(و هه‌روه‌ها پاشایه‌تی خوازان)دا خۆی
پێناسه ده‌کات (یا پێناسه ده‌کرێت)، هیچ فڕێکی
به‌سه‌ر ئازادیی به‌یان و رۆژنامه‌وانیی
به‌دره‌وه‌ست و ئه‌رک وه‌خۆگره‌وه نی‌یه.هه‌ر
ئێسته له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێجگه له
ژمارێکی زۆر کۆڕ و ناوه‌ندی مه‌ده‌نی و تێکۆشه‌ری
مافی مرۆڤ، بواری ژنان، ژینگه و..،ده‌یان و
سه‌دان و هه‌زاران چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسیی
سه‌ربه‌خۆ هه‌ن که بێگومان پشتیوانی کردن و
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و ده‌نگ و باسی
چالاکیه‌کانیان ده‌بێ وه‌ک ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی
ئه‌خلاقی و ئینسانی و رۆژنامه‌وانیی خۆمان بزانین
.
دیاره هێنانه گۆڕی ئه‌م باسه‌ش بۆ ئه‌وه‌نی‌ێه
که بمانه‌وێت بچینه ناو کێشه و جه‌ڕ و به‌حس
له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکه‌وه و ته‌نیا وه‌ک
روونکردنه‌وه هێنامانه ئاراوه و
قه‌زاوه‌ته‌که‌ش با بمێمنێ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان.
ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مه‌به‌ستی نووسینه‌که که
چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ناو
ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کانی لایه‌نگری حاکمیه‌ته، که
وتاره‌که‌ی جه‌لالی زاده بواری باسکردنی خۆشکرد.
ئامانجیش له‌م نووسینه ئه‌وه‌یه که لایه‌نگرانی
دوێنێ و ئه‌مڕۆی حاکمیه‌ت له کوردستان ده‌بێ باش
بزانن "راسته زه‌مان تێپه‌ڕیوه و ئه‌مڕۆ
خوێندنه‌وه‌کان له گه‌ڵ ڕابردوو جیاوازن، به‌ڵام
کاکڵی کێشه‌که‌مان وه‌ک خۆی ماوه و مێژووه‌که‌شی
هێشتا له مێشک و حافێزه‌ی تاریخ دا
نه‌شواوه‌ته‌وه و باوه‌ڕیش ناکه‌ین که‌س بتوانی
بیشواته‌وه. بۆیه باشتر وایه لانی که‌م له‌گه‌ڵ
خۆیان ڕاستگۆ بن و گه‌ر به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتوون
که دژایه‌تی کردنی خواستی خه‌ڵک به بیانووی ئه‌و
رۆژانه‌یان هه‌ڵه بووه و ئیمڕۆ به بیری
نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتوون و خۆیان به "میلی –
مه‌زهه‌بی" پێناسه ده‌که‌ن ،ده‌بێ شه‌هامه‌تی
ئه‌وه‌شیان هه‌بێت، به‌فکری پاساوکردن و ته‌وجیه
کردن و "فه‌رائه‌فکه‌نی" ڕابردوو نه‌بن."
ماوه‌یه‌که چه‌ند که‌س له‌م به‌ناو ئیسڵاح
ته‌ڵه‌بانه له‌ملاو ئه‌ولا ده‌س ده‌به‌نه
قه‌ڵه‌م و کاتێک باسی ڕابردووی خۆیان ده‌که‌ن یا
لێیان ده‌پرسن، ده‌که‌ونه فرافکه‌نی و وێرای
ئه‌وه‌ی مێژوو وه‌ک خۆیان که حه‌زیان لێ‌یه
ده‌گێڕنه‌وه،هێزه سیاسی‌یه‌کان و تێکۆشه‌رانی
سێکۆلار و ئازادخواز به ده‌سته و تاقمی چه‌کداری
بی بیروباوه‌ڕ و شه‌رخواز و دوژمنی هێمنایه‌تی و
نۆکه‌ری بێگانه ناو ده‌به‌ن،که ئاشکرایه
ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و سێفه‌تانه‌ن که حاکمییه‌ت
به گه‌لی کورد و نوێنه‌ران و پێشره‌وانی‌ێه‌وه
نیسبه‌تی ده‌دات.
یه‌کێک له نموونه‌کانی ئه‌م که‌سانه‌ن وه‌ک له
سه‌ره‌تادا باسکرا که‌سێکه به‌ناوی جه‌لالی
زاده. ناوبراو به‌بیانووی هه‌ڵسه‌نگاندنی
"هه‌ڵبژاردن"ه‌کانی ئه‌م دوایانبه‌ی حکوومه‌ت بۆ
مه‌جلسی ئیسلامی له چاوی خۆی و هاوبیرانی‌یه‌وه
ئاوڕێکی له ڕابردوو داوه‌ته‌وه تا به حکوومه‌ت
(که
ئێسته له خزمه‌ته‌کانی ساڵانی پێشووی جه‌لالی
زاده‌کان بێ منه‌ته و له په‌ڕاوێزی خستوون)بڵێت
ئێمه هێشتا به‌که‌ڵک تان دێن. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش ڕاستی‌یه‌کانی مێژوو ده‌شوێنێ و وێڕای
هه‌ڵبه‌ستنی بوختان بۆ هێزه سیاسی‌یه‌کان و
هه‌زاران تێکۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان که خالسانه
و بێ هیچ چاوه‌وانیه‌ک رێبازی داکۆکی له مافی
نه‌ته‌وه‌که‌یان و هاوکات ئازادی و یه‌کسانی و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سێکۆلاریان هه‌ڵبژاردوه، خۆی و هاو
بیرانی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری
حکوومه‌ته‌وه به "ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌ب" و "میلی
–مه‌زهه‌بی" له‌قه‌ڵه‌مده‌دا و به رۆژی رۆشن
راستێه‌یه‌کان به‌راوه‌ژوو نیشانده‌دات و ئیدیعای
پشتیوانیی خه‌ڵک له خۆیان و کرده‌وه کانیان
که‌ئه‌و سه‌رده‌مه به "ج....تی" به‌ناوبانگ بوو
، ده‌کات. جلالی زاده له‌مباره‌وه ده‌نووسی:
"
پس از پيروزي انقلاب و درگيري هاي داخلي - که
عمدتاً گروه هاي مارکسيست و سلطنت طلبان مسبب آن
بودند- با سفر مرحوم طالقاني و هيات همراه مقرر شد
اولين انتخابات شوراي شهر در سنندج برگزار شود که
به رغم تبليغات گروه هاي چپگرا، نيروهاي ملي-
مذهبي پيروز ميدان آن انتخاب شدند که اين جهت گيري
سياسي نشان داد مردم حامي نيروهاي مسالمت جو و
اصلاح طلب هستند." (
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش و تێکهه‌ڵچوونه
ناوخۆییه‌کان – که به‌زۆری ده‌سته‌کانی مارکسیست
و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب سه‌به‌بکاری بوون- هاوکات
له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری مه‌رحووم تاڵه‌قانی و شاندی
هاورێێ بڕیار درا یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی شورای شار
له سنه به‌ڕێوه بچی که سه‌ره‌ڕای ته‌بلیغاتی
ده‌سته چه‌پگه‌راکان ، هێزه‌کانی میلی- مه‌زهه‌بی
سه‌که‌وتووی مه‌یدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوون. که
ئه‌م جه‌هه‌ت گیریه سیاسی‌یه نیشانی دا خه‌ڵک
پشتیوانی هێزه هێمن و ئیسڵاح‌خوازه‌کانن.)
پێشه‌کی ئیشاره به یه‌ک خال پێویسته ،ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که ئه‌م "ئیسڵاح ته‌ڵه‌بانه"
هه‌ر کات باسی هێزه سیاسه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن
به "گروه" واته ده‌سته‌یه‌کی چکۆله ناویان
ده‌به‌ن.ئه‌ڵبه‌ت وه‌نه‌بێ له نه‌زانی یا هه‌روا
به‌هه‌ڵکه‌وت ئه‌و وشه‌یه هه‌ڵبژێرن، چوونکه
زۆربه‌یان کاری چه‌کداریان کردووه و لانی که‌م
له‌گه‌ڵ ناوی یه‌که سه‌ربازیه‌کان و کارکردیان
ئاشنان. بۆیه به هیزه سیاشێ‌یه‌کان ده‌ڵێن
"گروه(ده‌سته)" که له ره‌ده‌ی نیزامی‌دا 9
که‌س ده‌گرێته‌وه و به خۆیان ده‌لێن نیرو(هێز)
که له ئیسڵاحی نیزامی‌دا هه‌موو
هێزه‌چه‌کداره‌کان ده‌گرێته‌وه( وه‌ک هێزی
ده‌ریایی ، هێزی زه‌وینی).ئه‌ویش به‌مانای
ئه‌وه‌یه که ئه‌وان زۆر به‌رین و جه‌ماوه‌ی بوون
.هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کاتێکدایه چ ئه‌وکات و چ
ئێسته (که
هه‌میشه مه‌ودای تێکۆشان و خه‌ڵک "جذب" کردنیان
بووه !!)
ژماره‌یان نه‌گه‌یشتوه‌ته سێ ڕه‌قه‌م.که ده‌بێ
ئه‌وه‌ش به حیسابی "ڕاست‌بێژی" و "بێ‌غه‌ره‌ز"یان
دابنرێت!!
گه‌رچی نووسینه‌که‌ی جه‌لالی زاده دێر به دێری
جێگه‌ی قسه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی "مه‌غڵه‌ته" و
چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئه‌و "ئیسڵاح ته‌ڵه‌به
ڕاست‌بێژه‌یه" ، به‌ڵام سه‌ره‌تا به‌و چه‌ند
دێڕه قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ین و چاوێکی خێرای پێدا
ده‌خشینین.
مه‌به‌ستی جه‌لالی زاده له "شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان"
و هێنانی ناوی ئاخوند تاڵه‌قانی ، شه‌ڕی نه‌ورۆزی
58 ی سنه‌یه که به "نه‌ورۆزی خویناوی" له
میژوودا تۆمار کراوه. جه‌لالی زاده به‌بێ ئه‌وه
ئیشاره به چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و
شه‌ڕه‌بکات، ئه‌و شه‌ڕه و باقی هیرشه‌کانی
حکوومه‌ت بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و تۆپ و
خومپاره باران کردنی شاره‌کان(هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا
که جه‌لالی زاده باسی ده‌کات زیاتر له 300 که‌س
خه‌ڵکی ئاسایی به تۆپ و خومپاره‌ی پادگانی شاری
سنه که تازه له ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی‌یه‌وه
له‌سه‌رده‌ستی "ئاخوند سه‌فده‌ری" و "کاک
ئه‌حمه‌ۆ" بوو بوو به ئه‌رته‌شی ئیسلامی
کورژران و به سه‌دان که‌س بریندار و که‌م ئه‌ندام
بوون و خانوو به‌ره‌یه‌کی زۆریش زیانیان پێگه‌یشت)
به خه‌تای " هێزه مارکسیست‌ته‌کان" ، که بۆ
ئه‌وان ناوی موسته‌عاری هێزه سیاسی‌یه‌کانی
کوردستانه، له قه‌ڵه‌م بده‌ن و تاوانه‌کان
له ئه‌ستۆی خۆیان و ده‌سه‌ڵات بکه‌نه‌وه.
یه‌که‌م پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌و شه‌ڕه ئایا
به قه‌ولی جه‌لالی‌زاده، کومونیست و سه‌ڵته‌نه‌ت
ته‌ڵه‌ب هه‌لیان‌گیرساند. یا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
له نێوان ئاخوند سه‌فده‌ری و موفتی زاده بوو؟
مه‌گه‌ر ئه‌و دووه له‌سه‌ر به‌ش و ده‌سه‌ڵات
پێکه‌وه به‌شه‌ر نه‌هاتن ؟ ئیتر کام هێزی
مارکسیست فه‌رمانی شه‌ڕی ده‌رکرد؟ ئایا له
بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک دانه لایه‌نگر( هێز و حزب
پێشکه‌شی جه‌لالی زاده) ، به‌ڵی یه‌ک لایه‌نگری
سه‌ڵته‌نه‌ت له‌و کاته و دواتریش له شاری سنه
له‌ناو کۆڕی شورشگێران و خه‌باتکاراندا هه‌بوو؟
ئه‌و درۆ بێشه‌رمانه به‌ڕاستی هه‌ر له
ئیسڵا‌ته‌ڵه‌بێک وه‌ک جه‌لالی زاده و هاوبیرانی
ده‌وه‌شێته‌وه.
جه‌لالی زاده باسی تاڵه‌قانی ده‌کات و پێكهاتنی
شوورای شار. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که پێکهێنانی شوورای
شار پێشنیاری جه‌معیه‌ت بوو.
(جه‌معیه‌تی دێفاع له ئازادی و ئینقلاب که ئه‌و
سه‌رده‌مه رێبه‌ریی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
که که‌سی ناوداریشی یادزیندوو "سه‌دیقی
که‌مانگه‌ر" بوو . له‌و کاته‌دا که جه‌لالی زاده
باسی ده‌کات نه کۆمه‌ڵه به‌شێوه‌ی ئاشکرا
تێکۆشانی خۆی ڕاگه‌یاندبوو ،نه حیزبی دێموکرات
له سنه خاوه‌ن هێزێکی مونه‌زه‌م و سازماندراوی
چه‌کدار بوو. ته‌نیا چریکی فه‌دایی وه‌ک هێزتی
سیاسی له مه‌یداندا بوو که ئه‌ویش له ژێر
ئوتۆریته‌ی جه‌معیه‌تدابوو(به‌هۆی جه‌ماوه‌ری
بوونی ئه‌و جه‌معیه‌ته‌وه).
له‌سه‌ر تاڵه‌قانی‌یش باشه وه‌بیری جه‌لالی زاده
و هاوبیرانی بێنینه‌وه که له مه‌یدانی ئیقباڵ
(سنه)کاتێک تاڵه‌قانی و "هه‌یئه‌تی هه‌مڕا"هی که
جه‌لالی زاده ئاگاهانه خۆی له هێنانی ناویان
بواردووه، له سه‌ر باڵکونی که‌شاوه‌رزی له
به‌رابه‌ر ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی شاره‌وه بوون و
که‌سێک خومپاره‌ی 120 م‌م که له خانووی درابوو
نه‌ته‌قیبووه‌وه، نیشان تاڵه‌قانی دا ، ئه‌و
ئاخونده ڕیاکاره له‌وێ چی وت و کاتێک گه‌ڕاوه
بۆ تاران چی وت!! بۆ ئاگاداریی خوێنه‌ران ئه‌وده‌م
له کاتێکدا فڕۆکه‌جه‌نگی‌یه
F5کانی
ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی به مه‌ودایه‌کی زۆر کورت
به سه‌ر ئاسمانی سنه‌دا په‌یتا په‌یتا دیانگوڕاند
و دیواری ده‌نگیان ده‌شکاندو فه‌زای ترس و
وه‌حشه‌تیان پێک ده‌هێنا،تاڵه‌قانی ئه‌وده‌م له
گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری سنه هاوده‌رده‌ی نواند و هیچ
باسێک له هێزی مارکسیستی و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌له‌ب
نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رکه پێ نایه‌وه تاران
ڕایگه‌یاند "کردها کله قند رنگ کرده را به‌جای
بمب به ما نشان می‌د‌ادند"(
کورده‌کان که‌له قه‌ندی ره‌نگ کراویان به جێگه‌ی
بومب به‌ئێمه نیشان ده‌دا)
.
به‌ڵام له‌سه‌ر شوورای شار و ده‌نگهینانی موفتی
ئیسته‌کان. وه‌ک باسکرا، فێکر و ئیده‌ی شوورای شار
له لایه‌ن جه‌معیه‌ته‌وه وه‌ک خواستی خه‌ڵکی شار
به سه‌ر ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رانی که هاتبوون بۆ
سنه و بریتی بوون له تاڵه‌قانی، ره‌فسه‌نجانی،
به‌نی سه‌در، بێهشتی و چه‌ند که‌سی دیکه،
سه‌پێنرا. بۆ به‌شداریکردنی لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات
که ئه‌وکات له داروده‌سته‌ی موفتی‌زاده‌دا خۆیان
ده‌نواند، خه‌ڵک ده‌یانتوانی به ئاسانی له
په‌ڕاوێزیان بخه‌ن. چوون له ڕاستیدا هێزێکی وا
به‌رچاو نه‌بوون که بوون و نه‌بوون یان شوێن
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان دابنێ . به‌ڵام ته‌نیا بۆ
نیشاندانی هه‌ستی ته‌فاهوم و ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست
په‌راوێز خستنی ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی حکوومه‌تی
ناوه‌ندیش نی‌یه، مه‌یدانی خۆپاڵاوتن بۆیان
کرایه‌وه و ده‌نگ هینانی چه‌ند که‌سێکیان یش
ته‌نیا له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و کات بوو که
حکوومه‌ت له گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت شاری سنه
له بیانوو بوو. ئه‌گه‌ر جه‌لالی زاده و هاوبیانی
به‌ته‌مه‌ن تری ئاوڕێک له‌و رۆژانه بده‌نه‌وه،
ڕاستتیی‌یه‌کانیان دێته‌وه بیر.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئیسڵاح ته‌له‌ب و "میلی
–مه‌زهه‌بی" بوونی ئه‌و جه‌ماعه‌ته. ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ ئێمه دڵنیاین که هه‌م جه‌لالی زاده و
هه‌م باقی هاوبیرانی نه‌ک ئه‌و ده‌م ئیسڵاح‌خواز و
"میلی- مه‌زهه‌بی" نه‌بوون، به‌ڵکوو دڵنیاین تا
20 ساڵ پاش ئه‌و رووداوانه ،ته‌نانه‌ت
وشه‌کانیشیان به گوێ نه‌بیستوو.ئیتر باوه‌ڕمه‌ند
بوون پێ‌یان پێشکه‌شیان بێت.
له‌سه‌ر ئیسڵاح‌ته‌له‌ب بوونی ئه‌م ئاغایانه،
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین نه ئه‌وکات که ئه‌م
جه‌ماعه‌ته چاوساقی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بوون و
به فێکر و به چه‌ک دژی نه‌ته‌وه‌که‌یان
وه‌ستابوون و خه‌ڵک به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تایبه‌ت
بانگی ده‌کردن و، نه ئێسته که خه‌ریکن مێژووی
درۆین بۆ خۆیان داده‌تاشن، هیچکات ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب
نه‌بوون و نین. ئاخر که‌سێکی ئیسڵاح‌خواز ده‌بێ
سه‌ره‌تا و پێش هه‌ر ئیدیعایه‌ک خۆی ئیسڵاح بکات
پاشان ئه‌و نازناوه له‌سه‌ر خۆی دابنێ . کارێک
که جه‌نابی جه‌لالی زاده له نووسینه‌که‌یدا
نیشانی داوه به فرسه‌ق ڵیی دووره.
جه‌نابی جه‌لالی زاده به‌هیچ پێوه‌رێک ناتوانێ
ئیسڵا‌خواز بێت. که‌سێک که خۆی له ئاست
ڕاستی‌یه‌کانی گه‌له‌که‌ی گێڵ بکات و له‌باتی
به‌خۆدا چوونه‌وه و ره‌خنه‌له خۆ گرتن، "دووقۆرت
و نیو"یشی باقی بێت و ته‌حریف کردنی مێژوو بکاته
وه‌سیله بۆ به‌ده‌سهێنانی کورسی‌یه‌کی پارلێمان(ئه‌ویش
پارلێمانێک که ئه‌ندامانی خاوه‌ن هیچ
ئیراده‌یه‌ک له خۆیان نین و ده‌بێ گۆێ به
فه‌رمانی "وه‌لی ئه‌مر موسلمین" بن)،
چۆن ده‌توانێ ئیدێعای ئیسڵاح خوازی بکات ، ئه‌وه
له کاتێکدایه که سه‌ره‌تای هه‌ر ئیسڵاحێک له
ره‌خنه له ڕابردووه‌وه ده‌سپێده‌کات!!
با بزانین جه‌لالی زاده و هاوبیرانی به چ
شێوه‌یه‌ک ئیسڵاح‌خواز بوون، هه‌ر ئه‌وکات که
شوورای شار دامه‌رزا، ئه‌م جه‌ماعه‌ته
گه‌روه‌ترین کارشکێنی‌یان له به‌ڕیوه‌چوونی
ئه‌رکه‌کانی‌دا ده‌کرد . ئه‌وان که دڵیان
به‌حکوومه‌ت خۆش بوو و به پشت و په‌نای خۆیان
ده‌زانێ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که که‌مایه‌تیه‌کی
زه‌ره‌بینی بوون، زیاتر له قورسایی و کێشی خۆیان
داوا ده‌کرد. له ڕاستی دا باجیان له خه‌ڵک
ده‌ویست . له هه‌ر حاڵ ئه‌و شوورای شاره [به
بوونی ئه‌و جه‌ماعه‌ته] هیچکارێکی پێنه‌کرا و
به‌کرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی دابمه‌رزێ مرد. تا
ئه‌وه‌ی له 25ی گه‌لاوێژ حکوومه‌ت پاش چه‌ندین
پیلانی جۆر به‌جۆر له شاره‌کانی کوردستاندا(وه‌ک
نه‌غه‌ده، مه‌ریوان ، پاوه و..) به فه‌رمانی
خه‌زا (جیهاد)ی خومه‌ینی هێرشی سه‌رانسه‌ری کرده
سه‌ر کوردستان. ئه‌وه‌بوو هێزه سیاسی‌یه‌کان و
هه‌زاران تێکۆشه‌ری تاک ناچار به به‌جێهێستنی شار
و زێدی خۆیان که‌وتن و گه‌لی کورد ناچار کرا له
به‌رابه‌ر هێرشی چه‌کدارانه‌ی حکوومه‌تی
ئیسلامی‌دا، دێفاعێکی چه‌کدارانه سازمان بدات.
پاش داگیرکردنه‌وه‌ی شاره‌کان له لایه‌ن هێزی
چه‌کداری حکوومه‌ته‌وه، جه‌ماعه‌تیک له ئه‌و
به‌ناو ئیسلاح خوازانه له شاره‌کان به پێچانی
جامانه‌یه له سه‌رووچاویانه‌وه، بوونه چاو
ساقی هێزه‌کانی حکوومه‌ت بۆ شناسائی کردنی ئه‌و
که‌سانه‌ی که ده‌یانناسین. وه‌ک بڵێی هیزی
رزگاریده‌ر به‌فریایان که‌وتبێ، له خۆشی
داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان له‌لایه‌ک نوقوڵ و
شرینی‌یان به‌سه‌ر له‌شکه‌ری دوژمن‌دا ده‌پاشان و
له لایه‌کی دیکه‌وه چه‌کدارانه له نێو
شه‌قامه‌کاندا (که
هیچکات له 20 تا 30 که‌س زیاتر تێنه‌ده‌په‌ڕین)
"سه‌لابه‌تی سپای ئیسلامیان به حامیان کوفر(رادیو
تاران)،
نیشانده‌دا" و دروشمی سه‌ره‌کیان "سه‌لی عه‌لا
موحه‌مه‌د، خومه‌ینی و کاک ئه‌حمه‌د" بوو. هه‌ر
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یان و سه‌دان که‌س گیران که
ده‌سبه‌جێ چه‌ند که‌سیان له لایه‌ن
خه‌ڵخاڵێ‌یه‌وه ئیعدام کرا و پاشتر و تا
گیرانه‌وه‌ی شاره‌کان به‌ده‌ستی هیزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان ، خه‌ڵکێکی زۆریان ئازار دا و ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌ک لات و لومپه‌نی هه‌لپه‌رستیش که
"مه‌کته‌بی" نه‌بوون خۆیان له‌گه‌ڵ خستن و چ
جه‌نایه‌ت و دزی و باج گیریه‌ک که نه‌یان کرد و
"مه‌کته‌بیه‌کانیش" هه‌لپه‌رستانه به بێده‌نگ
مانه‌وه به‌چه‌شنێک پشتیوانیان لێ کردن.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|