|
ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له
لوبنان و هه‌ڵوێستی سه‌ندیکای کڕیکارانی ئه‌و
وڵاته
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
رۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردوو(7ی
مای) سه‌ندیکای کرێکارانی لوبنان به بیانووی له
خواره‌وه
بوونی هه‌قده‌سته‌کان رۆژێک مانگرتنی گشتی
ڕاگه‌یاند. به‌داخه‌وه له لوبنان به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که هه‌موو لایه‌نێکی ژیان و هه‌موو بوارێک له
نێوان دوو لایه‌نی دژبه‌یه‌کدا (لایه‌نگرانی
ده‌وڵه‌تی فواد سینیوره و هاوپه‌یمانه‌کانی و؛
لایه‌نی حیزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی) دووله‌ت
بووه ؛ مانگرتنه‌که‌ی سه‌ندیکای کرێکارانیش له
نێوان دوو لایه‌نی دژ به‌یه‌کدا دووله‌ت بوو.
به‌ڵام ئاستی به‌رێوه‌به‌ریی سه‌ندیکای کرێکاران
(دیسان به‌داخه‌وه) لایه‌نگری له حیزبوڵا
ده‌کات. بۆیه له دروشمه‌کانی خۆیدا به‌ئاشکرا
دژایه‌تیی ده‌وڵه‌ت ده‌کات و به‌شێوه‌یه‌ک خۆی له
ناکۆکیه کۆتڵه‌یی و ئیتینیکی‌یه‌کانی لوبنان‌دا
وه‌رداوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که رۆژی مانگرتن
بووه مه‌یدانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو
لایه‌ن که به گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
(له هه‌موو تیره و ئایینێکی) ئه‌و وڵاته‌یان
له‌به‌رابه‌ر یه‌کدا ڕاگرتووه.
به‌هۆی ئه‌و بونبه‌سته سیاسی‌یه‌وه که له
لوبنان له‌ئارادایه، ئه‌و وڵاته ئه‌وه
ماوه‌یه‌که دیسان شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
جیدیی لێده‌کات. بۆیه هه‌ر ئان و سات ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه رووداوێکی چکۆله یا گه‌وره یا
لاوه‌کی ببێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه
ماڵوێراکه‌ره. شه‌ڕێک که 15 ساڵی به‌رده‌وام
لوبنان (بووکی رۆژهه‌ڵاتی ناوین)ی کرده
وێرانه‌یه‌ک و بۆ سه‌دان ساڵ وه‌پاشی خست.
مێژوو قه‌ت شه‌ڕی نێوخۆیی لوبنان له نێوان
ساڵه‌کانی 1975 تا 1990 له‌بیر ناکات.بێگومان
ئه‌و ماوه له مێژووی لوبنان بۆ هه‌میشه وه‌بیر
هێنه‌وه‌ی ماڵوێرانی براکوژی، تاوان و جه‌نایه‌ت و
له‌هه‌مووی گرینگتر بێ‌روحمی هاونیشتمانان له ئاست
یه‌کتره. بۆیه به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه که ئه‌م
وڵاته خه‌ریکه دیسان ئه‌و ئه‌زموونه
وێرانگه‌ره دووپات و تاقی ده‌کاته‌وه.
گه‌رچی هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌ن هه‌ستی ئینسانی بێت
ئاواته‌خوازه شه‌ڕی ناوخۆ له لوبنان ده‌ست
پێ‌نه‌کاته‌وه، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن ره‌وه‌ندی
رووداوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر
رێبه‌رانی "سیاسی" ( ئیتێنیکی)ی ئه‌و وڵاته ده‌س
له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ده‌ره‌کی
هه‌ڵنه‌گرن و بیر له خه‌ڵک و نیشتمانه‌که‌ی خۆیان
نه‌که‌نه‌وه،هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوخۆیی
حه‌تمی‌یه(ئه‌گه‌رچی ئێشته به‌شێوه‌یه‌کی
دوفاکتۆ ده‌ستیپێکردووه).
بۆ وه‌ی بتواانین باشتر له هۆکاره‌کانی ئه‌م
شه‌ڕه بکۆلینه‌وه باسکردنی
به‌کگرانێکی(هه‌رچه‌ند کورت و سه‌رپێی) پێویسته.
وڵاتی لوبنان به‌هۆی پێکهاته‌ی ئیتینیکی‌یه‌وه و
هاو کات ئه‌وه‌ی که وڵاتێکی چکۆله و له‌هه‌مان
کات دا له شوێنێکی گرینگی ژێئوپولوتیکی دا جێگه‌ی
گرتووه، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆ
بوونیه‌وه(1943) ده‌ستی وڵاتانی ده‌ره‌کی له
کاروباری نێوخۆ و به‌تایبه‌ت پێکهێنانی
ده‌سته‌به‌ندی تێدا دیار بوه.پێکهاته‌ی
ئیتێنیکیی لوبنان به‌م شێوه ده‌ناسێندرێت:
عه‌ره‌ب( موسڵمانی سونی وشێعه) ئاسووری و سێریانی
و ئه‌رمه‌نی و رێژه‌یه‌کی به‌رچاو کورد و
هه‌روه‌ها جووله‌که.
ئه‌م وڵاته که که‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ریای
مه‌دیته‌رانه و هاو سنووری ئیسرائیل و سووریه و
فه‌له‌ستینه، له 40- 50 ساڵی ڕابردوودا(گه‌ر
خۆشی نه‌یویستبێ) تێکه‌ڵی شه‌ڕی ئیسرائیل و
عه‌ره‌ب بووه و به‌هۆی بچووکی و بێ ده‌سه‌ڵاتی،
زۆر ده‌سته و تاقمی چه‌کداریی (خۆجێی یا
فه‌له‌ستینی) تێدا چالاک بوون و شه‌ڕ و هه‌ڵای
ناوچه‌یان بۆ ناو ئه‌و وڵاته گواستوه‌ته‌وه.
بوونی چه‌ندین ئورووگای ئاواوه‌ی فه‌له‌ستینی له‌م
وڵاته‌ش بووه‌ته هۆکارێکی دیکه که ئه‌م وڵاته
تێکه‌ڵی کێشه‌کانی ناوچه و به‌تایبه‌ت
(فه‌له‌ستین و ئیسرائیل) بێت.
بوونی ده‌سته‌کانی چه‌کداری و ده‌ستێوه‌ردانی
وڵاتانی ده‌وروبه‌ری وه‌ک ئیسرائیل (که له‌شکرێکی
چه‌کداریی له مه‌سیحیه ماروونی‌یه‌کان پێک
هێنابوو) سووریه، عه‌ره‌بستان، ئێران1،
هاوکات زل هێزه‌کان به‌تایبه‌ت فه‌رانسه(که
حوزوورێکی مێژوویی له‌م وڵاته‌هه‌یه) و ئامریکا،
سه‌ره‌نجام بوه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی
له نێوان موسوڵمانانی ئه‌م وڵاته و
مه‌سییحی‌یه‌کاندا. که 15 ساڵی خایاند و سه‌دان
هه‌زار قوربانی و وێرانییه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه.
دیاره ریزبه‌ستی ئه‌مجاره له لوبنان ئاڵوگۆڕی
به‌سه‌ردا هاتوه و دوولایه‌نی دژ به‌یه‌ک ئیتر
وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌م موسوڵمان و مه‌سیحی به‌گشتی
نین و ئێسته به بوونی هێزێکی چه‌کداری رێکخراو و
به‌هێز به‌ناوی "حێزبوڵا"، که له‌لایه‌ن
حکوومه‌تی ئێرانه‌وه و به هاوکاریی حکوومه‌تی
سووریه، هه‌موو چه‌شنه پشتیوانی(ماڵی ،لوجستیکی،
ته‌سلێحاتی، و راگه‌یه‌نه‌ری)ده‌کرێت،
ریزبه‌سته‌کان گۆڕاون. له ریزبه‌ستی ئه‌مجاره‌دا
به‌شێک له موسوڵمانان(سونی‌یه‌کان) و به‌شێک له
مه‌سیحی‌یه‌کان و کورد و هێندێک ورده ئیتینکی
دیکه له لایه‌ک که به لایه‌نگرانی "ئی‌ئتلافی
14 ی مارس" ده‌ناسرێن و لایه‌نی به‌رابه‌ر حیزبولا
و ژمارێک له مه‌سیحیه‌کانی ماروونی که به
"ئی‌ئتلافی 8 ی مارس" خۆیان ده‌ناسێنن له
به‌رابه‌ر یه‌کدا ریزیان به‌ستووه.
وه‌ک باسکرا له لایه‌ک حیزبوڵا، شوێنگری
سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی ئیران و له ڕاستیدا وه‌ک
باڵی چه‌کداری ئه‌و حکوومه‌ته له ناوچه دا
ده‌جووڵێته‌وه؛ که دیاره نابێ پشتیوانیی
سوریه‌ش له‌م لایه‌نه فه‌رامۆش بکرێت. له‌و
لاشه‌وه لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت به رێبه‌ریی فواد
سینیوره، سه‌عد حه‌ریری(کوڕی
ره‌فیق حه‌ریری سه‌روک‌وه‌زیرانی پێشوو که تێڕۆڕ
کرا)
و وه‌لید جونبه‌لات(کوردی درووزی) ، دژی حیزبوڵا و
زیاده‌خوازیه‌کانی راوه‌ستاون و ئامریکا و
فه‌رانسه و وڵاتانی دیکه (که ده‌بی حه‌تمه‌ن
ئیشاره به عه‌ره‌بستان بکرێ) پشتیوانیان
لێده‌که‌ن.
ئه‌م ریزبه‌سته که ئه‌وه ماوه‌یه‌که شکڵی
گرتووه، بووه‌ته هۆی ئێفلیج و ئاڵۆز بوونی
وه‌زعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی لوبنان و تا دێت
راوه‌ستانی ئه‌و دوو لایه‌نه دژ به‌یه‌کتر قووڵتر
ده‌بێته‌وه . هه‌ر ئه‌وه‌شه که سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره به‌هۆی ته‌واوبوونی
ماوه‌ی سه‌رۆککۆماری، ده‌بوا لوبنان خاوه‌ن
سه‌رۆککۆمارێکی نوێ بوایه، تا ئێسته 18 جار
پارلێمانی لوبنان له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه
کۆبوونه‌وه‌ی گرتوه و کۆتڵه‌کانی ناو پارلێمان
به هیچ رێککه‌وتنێک بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار
نه‌گه‌یشتوون.2
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دایه که ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی
رۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردووله لایه‌ن سه‌ندیکای
کرێکارانه‌وه توانی به ئاسانی کێشه‌ی
دوولایه‌نه‌که(لایه‌نگرانی ئی‌ئتلافی 14 ی مارس-
واتا لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی حیزبوڵا)
بگوێزێته‌وه بۆ ناو شه‌قامه‌کان و ببێته
بیانوویه‌ک بۆ تێک به‌ربوون و گرژکردنه‌وه‌ی
ناکۆکیه‌کانیان. که تا ئیسته چه‌ندین کوژراو
برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه و گه‌ر مه‌هار
نه‌کرێت، شه‌ری گشتلایه‌نه‌ی ناوخۆیی ده‌ست
پێده‌کاته‌وه.
بێگومان له ئه‌گه‌ری گشتلایه‌نه بوونی شه‌ڕی
ناوخۆ له لوبنان، ئه‌وه ته‌نیا وڵاتانی
ئاژاوه‌گێڕن که قازانجی لێده‌به‌ن. که‌له
سه‌روویانه‌وه ده‌بێ ئاماژه به ئێران، سووریه
و ئیسرائیل بکرێت. چوونکه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
شه‌ڕی ناوخۆ به‌کرده‌وه شه‌ڕی ئه‌و وڵاتانه
له‌گه‌ڵ وڵاتانی دژبه‌ریان ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو
خاکی لوبنان و به خوێنی رۆڵه‌ی لوبنانی(جا چ
موسڵمان و چ عیسایی یا عه‌ره‌ب و شیعه و.. هیچ
فه‌رق ناکات) ، سیاسه‌ته‌کانیان ده‌به‌نه پێش.
ئه‌لبه‌ت نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین نائارامی له
لوبنان زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێ بۆ وڵاتانی
ده‌وروبه‌ر ،به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که
خاوه‌ن سوباتی سیاسی نین، بگوێزێته‌وه و له‌گه‌ڵ
خۆی دیارده‌ی تێروریزم و هاوکات فاناتیزم گه‌شه
پێ‌بدات. که بێگومان پاش خه‌ڵکی لوبنان ، ئێراق و
فه‌له‌ستین و تا ڕاده‌یه‌کیش گه‌لی کورد پرووشه‌ی
ئاگری ئه‌و شه‌ڕه ده‌یانگرێته‌وه.
له‌به‌رابه‌ردا وڵاتانی وه‌ک ئێران و سووریه ،که
به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه و
ده‌غه‌ڵکارانه‌کانیانه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی و (به شێوه‌ی هه‌لپه‌رستانه له
لایه‌ن ئامریکاوه) له ژێر گوشار دان، ئه‌و
شه‌ڕه هه‌لومورج بۆ مه‌هار کردنیان دژوارتر و
ده‌ستی ئه‌وان بۆ مانۆڕ دان و فراوانخوازی
ئاواڵه‌تر ده‌کات.
قسه‌ی ئاخر ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێستی ئێستای
سه‌ندیکای کرێکارانی لوبنان و هاو شانه بوون
له‌گه‌ڵ حیزبوڵا ئه‌و ڕاستی‌یه ده‌رده‌خات که چ
چینی کرێکار له وڵاتانی وه‌ک لوبنان و چ
نوێنه‌رانی پیشه‌ییان هێشتا به‌و ئاسته له
هوشیاریی چینایه‌تی نه‌گه‌یشتوون که ده‌رکی ئه‌و
واقعیه‌ته بکه‌ن که ئه‌رکی ئه‌وان وه‌ک جینێکی
زه‌حمه‌تکێش و به‌رهه‌مهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ر
خۆرێکخستن له‌گه‌ڵ پێشچوونی زه‌مان و
نه‌به‌ستنه‌وه‌ی چالاکی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه
به کۆنه‌په‌رستی و شه‌ڕخوازانه. بێگومان
به‌رژه‌وه‌ندیی چینی کرێکاری لوبنان نه له
هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبوڵا یا لایه‌نی
به‌رابه‌ریدا ،به‌ڵکه له سه‌ربه‌خۆ بوون و
بانگه‌شه‌ی برایه‌تی و ئاشتی هه‌موو لایه‌نه
ئیتینیکی‌یه‌کانی لوبنان و نه‌فره‌ت کردنی شه‌ڕی
ناوخۆی و ته‌ریکخستنه‌وه‌ی هێزه
کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانه که ئه‌زموونی خۆیان له
ده‌سه‌ڵاتدا له وڵاتانی وه‌ک ئێران نیشانداوه.
له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرێنگتر داکۆکی کردن له
سێکۆلاریزم و ئازادی و دێموکراسی‌یه نه‌ک له‌گه‌ڵ
حیزبوڵا که‌وتن!! ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه هه‌ڵوێستێکن
که به‌داخه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا
سه‌ندیکای کرێکارانی لوبنان پێنه‌گه‌یشتوه.
په‌رواێزه‌کان:
1
- له سه‌رده‌می حکوومه‌تی پاشایه‌تی،
ئێران
خاوه‌نداریه‌تی له شیعه‌کانی لوبنان ده‌کرد، تا
ئه‌و ڕاده‌یه که ده‌یتوانی له دانانی
ده‌مڕاسته‌کانی شێعه‌کاندا ده‌ستی باڵای هه‌بێت.
که دیاره پاش رووخانی پاشایه‌تی و هاتنه
سه‌رکاری حکوومه‌تی ئیسلامی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران
ده‌گاته به‌ررزترین ئاست و ده‌بێته سه‌ره‌کیترین
گرفت له کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا.
2
-
به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی لوبنان، سه‌ر‌ۆک کۆمار
که ده‌بێ مه‌سیحی بێت له‌لایه‌ن پارلمانه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|