|
فیلمی
"فێتنه"
له نێوان هه‌لپه‌ره‌ستیی ئیسلامی سیاسی ، راسیزمی
رۆژئاوایی و هه‌ڵوێستی سێکۆلار و یه‌کسانیخوازاندا
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ئه‌وه ماوه‌ییه‌که فێلمێکی کورت به‌ناوی "فێتنه"
که ئه‌ندام پارلێمانێکی هوله‌ند "خیرت ویڵدرز"
به‌رهه‌می هێناوه، بووه‌ته باسی رۆژ و له
هه‌موو لایه‌که‌وه باسی ده‌کرێ.
سه‌یره‌که له‌وه دایه که هه‌موو ئه‌و
لایه‌نانه‌ی که خۆیان به‌و فیلمه‌وه ماندوو
ده‌که‌ن و هه‌را و هووریا وه‌رێ ده‌خه‌ن،هیچ هه‌ست
و نیازێکی ئینسانی ، یه‌کسانیخوازی و دادپه‌روه‌ری
له پشت مه‌به‌سته‌کانیانه‌وه نی‌یه و ئامانجی
سه‌ره‌کیان بانگه‌شه‌ی بیروباوه‌ری
کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیانه. جا ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه چ دژی دروستکردنی ئه‌و فیلمه بن وه‌ک
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، سعوودی و حاکمانی هێندێک
وڵاتی ئیسلامی و زۆر ناوه‌ندی مه‌زهه‌بی وه‌ک
حیزبوڵا و حه‌ماس و.. هتد؛ یا ئه‌وانه‌ی که
به‌ناوی دیفاع له ئازادی تێکۆشان و ده‌ربرێن
دیفاع له ئه‌و فیلمه و ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی"گریت
ویڵدرز" ده‌که‌ن. چوونکه ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا
دیار نیه و هه‌ردوو لا ئاگاهانه هه‌وڵده‌دن باسی
نه‌کرێ و ده‌یشارنه‌وه، ره‌وشنگه‌ری و له‌قاودانی
خورافات و به‌یانی ڕاستی‌یه تاڵه‌کانی
ئامانجه‌کانی ئه‌و دوولایه‌نه‌یه. که
لایه‌نێکیان به‌ناوی دژایه‌تیکردنی ئیسلام
،سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌کانی خۆی ده‌باته
پێش و ئه‌و لایه‌نه‌که‌ش به‌ناوی دیفاع له ئیسلام
ته‌حمێق و خورافات و فاناتیزم بانگه‌شه ده‌کات.
له ڕاستیدا ئه‌و فیلمه هیچی تازه‌ی پێ نیه و
هه‌ردوولا به درۆ و بۆ چاوبه‌ستنیخه‌ڵکی ساده و
شوێنگرتنی ئامانجه‌کانیان هێنده باسی ده‌که‌ن و
گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه.
پێش نیشاندانی فیلمه‌که بۆ ڕای گشتی ته‌بلیغاتێکی زۆری بۆ کرا. به‌ڵام
پاشان که بڵاو بووه‌وه ده‌رکه‌وت یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی که ئه‌و فیلمه کورته هیچێ تازه‌ی پێ
نی‌یه ، دووه‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌و فیلمانه‌ی که
وه‌ک به‌ڵگه هێناویه‌ته‌وه، به‌زۆری له
ته‌له‌فزیونی وڵاتانی ئیسلامی‌دا بڵاو
کراوه‌ته‌وه. ئیتر بۆچێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م
وڵاتانه به فیلمێک که خۆیان پێشتر به‌شێوه‌یه‌ک بڵاویان
کردوه‌ته‌وه ئیعتراز ده‌که‌ن، هیچ پاساوێکی نێیه
مه‌گه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی سیاسی بۆ ته‌حمیقی
خه‌ڵکانی ساده‌دڵ.
بۆ روونتر کردنه‌وه‌ی باسه‌که، بێ جێگه نی‌یه
به‌کورتیش بووه باسێک له فیکر و رێباز و ئامانجی
ده‌رهێنه‌ره‌ی فیلمه‌که بکه‌ین.
ده‌رهێنه‌ری "فێتنه" کابرایه‌کی سیاسه‌توان و
ئه‌ندام پارلێمانی وڵاتی هوله‌نده، که هاوکات
سه‌رۆکی یه‌کێک له پارته ڕاسته‌کانی ئه‌م
وڵاته‌یه که 9 کورسی له پارلێماندا هه‌یه.
پارته‌که‌ی "ویڵدرز" ناوی "حیزبی ئازادی"یه و له
پۆلین کردنی حیزبه سیاسی‌ێه‌کانی وڵاتی هوله‌ند
دا به حیزبێکی به‌ته‌واوی ڕاست و دژی بیانی ده‌ژمێردرێت.
"ویڵدرز" هه‌ر له‌وکاته‌وه که پێی ناوه‌ته نێو
سیاسه‌ته‌وه، خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی ڕاست‌ئاژوانه و
دژ به بیانی بووه . ناوبراو هه‌میشه له هه‌ر
هه‌نگاوێک که ده‌وڵه‌ته ڕاسته‌کانی هوله‌ند دژی
بیانیانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته هه‌لیان گرتووه،
پشتیوانیی کردوه و، زۆرجار خۆی ده‌سپێشخه‌ری
هێنانه گۆڕی یاسا و رێسای دژ به بیانی بووه. جا
کابرایه‌ک به‌م فیکره‌وه ئاخۆ مه‌به‌ستی له دژی
قورعان و ئیسلام بوون چێ‌یه؟
گه‌رچی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی هوله‌ند و هه‌روه‌ها
هه‌واڵده‌رییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان باسی ناکه‌ن،
به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی "ویڵدرز" له دژایه‌تی
کردنی قورعان و ئیسلام و نیشاندانی ته‌وه‌حوش و
جه‌نایه‌ته‌کانی ئیسلامی سیاسی و جه‌نایه‌تکارانی
فاناتیکی وه‌ک ئه‌حمه‌دی‌نێژاد و ئه‌لقاعده،
ئه‌وه‌یه که بڵێت هه‌موو موسڵمانانی دانیشتووی
هوله‌ند( نێزێک به یه‌ک ملوێن موسڵمان له‌م
وڵاته‌دا هه‌یه) هه‌ر وه‌ک ئه‌لقاعیده و ئیسلامی
سیاسیی ئیران و حه‌ماس و جیهاد وان. پاشان له‌وه
به‌ولاوه‌تریش ده‌ڕوات و هه‌رچی بیانی و "سه‌ر
ره‌ش"ه به موسڵمان ناو ده‌بات.
به‌کورتی "ویڵدرز" و هاوبیرانی له هه‌ڵوێستێکی
کۆنه‌په‌رستانه و راست‌ئاژۆیانه‌وه دژی ئیسلامی
سیاسی قسه ده‌که‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی
له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک جیا بکه‌نه‌وه، به
نیشاندانی ته‌وه‌حوشی ئیسلامی سیاسی، هه‌وڵده‌ده‌ن
قین و نه‌فره‌ت له دڵی خه‌ڵکه‌که‌ی
وڵاته‌که‌یاندا دژ به بیانی پێک بێنن و هه‌رچی
بیانی و موسڵمانه به ئینسانی فاناتیک و دژی
مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌ت بناسێنن. تا به‌و شێوه
سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌کانی له نێو
کۆمه‌ڵگه‌دا په‌ره پێ بدات و خۆی ئاماده بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارلمانی هوله‌ند بکات.
له‌و لاشه‌وه ،نوێنگه‌کانی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر
فیلمه‌که‌ی "ویڵدرز" ، که‌مپینێکی درۆزنانه‌یان
وه‌ڕێ خستووه. چوونکه به‌راستی "ویڵدرز" فیلمی
دروست نه‌کردووه، به‌ڵکه له‌هه‌ر شوێنێک کورته
فیلمێکی هێناوه و پێکه‌وه‌ی نووساندووه و
ئامانجی خۆی (که‌له‌سه‌ره‌وه باسم کرد) شووێن
گرتووه. به‌ڵام لایه‌نی ئیسلامی سیاسی به‌ته‌ما
بوو به هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی ئایینیی خه‌ڵکانی
ساده‌دڵ، هه‌ڵایه‌ک دژی رۆژئاوا بخه‌نه رێگه
وسه‌رده‌می " شه‌ڕێ خاچ" ببووژێننه‌وه.
به‌خته‌وه‌رانه بوونی ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئازاد و
هه‌روه‌ها هه‌نگاوی به‌جێگه‌ی پارلێمانی هوله‌ند
له جیا کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتی هوله‌ند له
هه‌ڵوێستی ڕاست‌ئاژۆیانه‌ی "وێڵدرز" و هاوبیرانی،پیلانی هه‌ردوولای شه‌ڕخواز و دژ به بنه‌ما
ئینسانییه‌کانی پووچه‌ڵ کرده‌وه.
له‌م نێوانه‌دا ده‌وری حیزبه چه‌په‌کانی هوله‌ند
له دیفاع له ئازادیی به‌یان و تێكه‌ڵ نه‌کردنی
ئازادی له‌گه‌ڵ بێحورمه‌تی به‌رچاو و جێگه‌ی
پێزانینه.
قسه‌ی ئاخر ئه‌وه‌یه که که‌س یا لایه‌نێک که
خۆی حورمه‌تی ئینسانی ده‌شکێنێ و باوه‌ڕ و فێکری
ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی بانگه‌شه ده‌کات و هه‌ڵوێسته
دژی بیانیه‌کانی ته‌نانه‌ت له لایه‌ن زۆربه‌ی
خه‌ڵکی هوله‌نده‌وه مه‌حکووم ده‌کرێ، ناتوانێ دژی
فاناتیزم و دواکه‌وتوویی بێت. چوونکه ئه‌و
لایه‌نه خۆی به بانگه‌شه‌ی ڕاسیزم ،ته‌بلێغی
کۆنه‌په‌رستی ، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژی ئازادی و
ئینسانیت ده‌کات. هه‌روه‌ها هێزه کۆنه‌په‌رست و
جه‌نایه‌تکاره‌کانی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و
رێ‌ڕه‌وانی ئیسلامی سیاسیش که خۆیان و
کرده‌وه‌کانیان دژی ته‌مه‌دون و ئینسان و
پێشکه‌وتنن، ناتوانن به‌ناوی دیفاع له دین،
خۆیان به لایه‌نگری خه‌ڵک و ئازادیی بناسێنن و
هه‌روه‌ک تا ئیستا که‌س باوه‌ڕ پێ‌نه‌کردوون.
له‌م نێوانه‌دا ئه‌رکی که‌س و لایه‌نه‌کانی لائیک،
سێکۆلار و یه‌کسانی‌خوازه که وێڕای له‌قاودانی
هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌و جه‌نجاڵه که‌له‌سه‌ر ئه‌و
فیلمه وه‌ڕێ که‌وتووه، چالاک‌تر و هه‌ڵسووڕتر
بێنه مه‌یدان و ئیجازه نه‌ده‌ن ئه‌و دوولایه‌نه
کۆنه‌په‌رسته ، بۆ ره‌و‌اج دانی توند و تیژی و
نه‌فره‌تی ئینسانه‌کان له یه‌کتر ئه‌سپی خۆیان
تاوبده‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|