|
مالپه‌ڕی هه‌ڵوێست
هاوکار و هاورێی به‌ڕیزی هه‌ڵوێست کاک رێبوار
ره‌شید به‌هۆی ده‌سپێکردنی چلاکی وه‌ک وته‌بێژی
پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان، له په‌یامێکدا
که بۆ هه‌ڵوێستی ناردووه، هه‌ڵوێستێکی
مه‌سئوولانه‌ی گرتوه. کاک رێبوار ره‌شید به
ده‌سنیشان کردنی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست وه‌ک
ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک
قسه‌بێژی حیزبێکی سیاسی چالاکی ده‌سپێده‌کات،له
ئه‌ندامه‌تی ده‌سه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستعفا
ده‌دات. ئێمه ئه‌و بڕیاره‌ی کاک رێبوار مان زۆر
ئیجابی و مه‌سئوولانه هه‌ڵسه‌نگاند. بۆیه له
وه‌ڵامی په‌یامه‌که‌یدا ،سپاس نامه‌یه‌کمان بۆ
نووسی. له خواره‌وه په‌یامه‌که‌ی کاک رێبوار
ره‌شید و نامه‌که‌ی هه‌ڵوێست بۆ ئه‌و به‌رێزه، بۆ
ئاگاداریی ڕای گشتی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه:
په‌یامه‌که‌ی کاک رێبوار ره‌شید
ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕی"هه‌ڵوێست"
هاوڕێیانی هاریكار و كۆمه‌ككار به "هه‌ڵوێست"
خوێنه‌رانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی "هه‌ڵوێست"
ڕای گشتیی كوردستانیی
هاوڕێیان و دۆستان،
دیاره ئاگادارن كه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی
ڕابردوو چۆن ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵوێست" ئاگایانه و
خاوه‌ن به‌رنامه ده‌یهه‌وێت خه‌تێكی دیار و ڕوونی
هیومانیستیی، دیموكراتیی و سۆسیالیستی كوردستانیی
به‌هێز بكات و بره‌و به بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیی
ده‌ربڕین و چاپ و بڵاوكردنه‌وه بدات.
ئه‌م كاره چه‌ندین هه‌زار كاژێر كاری شه‌ونوخونیی
خواستووه و به‌رهه‌می چه‌ندین مرۆڤه كه
به‌ڕاستیی هاوكات له‌گه‌ڵ ئامانجزانین و
ئایینده‌بینیه‌كه‌دا، ماندوونه‌ناس و شێلگیر و
نه‌ترسن.
خۆشیی و به‌خته‌وه‌ریه‌كی زۆری بۆ من تێدا بووه
كه یه‌كێك بم له هاوكارانی "هه‌ڵوێست".
خۆشبه‌ختانه، نه‌خشه و پلانی كوردستانیانی
ئازادیخواز ورده ورده به‌ره‌و خۆگرتن ده‌چێت و
ئێستا من ئه‌ركێكی دیكه‌م كه‌وتووه‌ته سه‌رشان
كه تا ماوه‌یه‌ك وته‌بێژی "پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)" بم. ئه‌وه به‌و مانایه
دێت كه تا ئه‌و پۆسته‌م هه‌بێت ناتوانم وه‌ك
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
هه‌ڵوێست چالاك بم.
ئه‌وه گرینگه و خاڵێكی بناخه‌ییه كه هاوڕێیانی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئاستی
بێلایه‌نیی و دیموكراتیكی سیاسه‌تی "هه‌ڵوێست"،
ڕاسته‌وخۆ مه‌قام و پله‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی
سیاسی‌یان نه‌بێت. ئه‌مه خودئاگا خاڵێک بووه
سیاسه‌ت و پره‌نسیپی "هه‌ڵوێست" بۆ كار كردن.
له‌به‌رئه‌وه به‌م نامه‌یه داوا ده‌كه‌م لێم
قبووڵ بفه‌رموون كه ئیتر یه‌كێك نه‌بم له
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری "هه‌ڵویست". دیاره
هه‌روه‌ك هه‌موو كاتێكی دیكه، به خۆشییه‌وه،
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و خوێنه‌ری "هه‌ڵوێست"
ده‌بم و ده‌مێنمه‌وه.
داوای گه‌ردنئازادیی ده‌كه‌م بۆ هه‌ر
كه‌موكورتیه‌ك كه من هۆكاری بووبم.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانیی بۆ
هه‌موومان،
سوپاستان ده‌كه‌م
ڕێبوار ڕه‌شید
٢٧/٤/٢٠٠٨
په‌یامی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست بۆ هاوکار و
هاوریی هێژا رێبوار ره‌شێد
هێژا کاک رێبوار
په‌یامی پر له هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی تۆی
به‌رێزمان پێگه‌یشت. ئه‌و په‌یامه سه‌لمێنه‌ر و
ده‌رخه‌ری ئه‌و سه‌داقه‌ت و ڕاستبێژیه‌یه که
له نووسینه‌کانتدا هه‌میشه زق و دیار بوون.
بۆ ئێمه ده‌ست‌کێشانه‌وه‌ی به‌رێزت له ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌رچی ناخۆش و نسکۆی هه‌ست
پێده‌که‌ین، به‌ڵام وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکێکی قورسی
دیکه‌ی نیشتمانیی دڵنیامان ده‌کات که رێبواری
هاوڕی و هاوکارمان دوورکه‌وتنه‌وه‌ی لێمان بۆ کار
و خزمه‌تی زۆرتره بۆ گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و دادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه. بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
چاوه‌روانین وه‌ک ڕابردوو به قه‌ڵه‌مه به‌پیز و
پڕناوه‌رۆکه‌که‌تان هه‌ڵوێست پشتیوانی بکه‌ن،
سه‌رکه‌وتنتنان له خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان و
به‌تایبه‌ت پێشبردنی فیکری پێشکه‌وتنخوازی و
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئاوات ده‌خوازین و
هه‌ر لێره‌شدا دامه‌رزانی پارتی سوسیالدێموکراتی
کوردستان له ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی پیرۆزبایی ده‌که‌ین.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵوێست"
٢٧/٤/٢٠٠٨
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|