|
وه‌زیری کورد یا شیعه‌ی تواوه‌له ویلایه‌تی
فه‌قی‌دا
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ماوه‌یه‌که موسته‌فا پوور موحه‌مه‌دی وه‌زیری
ناوخۆی کابینه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی‌نێژاد ده‌ستی له
کار کێشاوه‌ته‌وه(ئه‌ڵبه‌ت به‌شێوه‌ی
موحته‌ره‌مانه ده‌رکراوه) و چاوه‌روانه پاش
ته‌واوبوونی شانۆگه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردن، جێگرێکی
بۆ دیاری‌بکرێت.
هه‌ر پاش به‌ره‌سمی ئاشکرا بوونی رویشتنی
پوورموحه‌مه‌دی، ناوی چه‌ند که‌س وه‌ک جێگاریی
که‌وته سه‌ر تلێکسی هه‌واڵده‌ریه‌کانی ناوخۆ و
(تا راده‌یه‌کیش) ده‌روه. که یه‌ک له‌وانه
که‌سێک بوو به‌ناوی "موحه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی" که
ئێستا ئیتر زۆرتر له هه‌موو باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرێ
که له جێگه‌ی پوور موحه‌مه‌دی دا‌نیشێت . ئه‌وه‌ی
که چ هۆکارێک بووته‌هۆی ده‌رکردن(یا
ده‌سکشانه‌وه‌ی) پوورموحه‌مه‌دی و ئه‌وه‌ی که
هۆکاری ئه‌و قه‌یرانه که په‌یتا په‌یتا وه‌زیر و
کاربه‌ده‌ستی ئه‌حمه‌دی نێژاد لاده‌برێن یا خۆیان
ده‌ڕؤن، باسی ئه‌م ده‌قه نی‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کابینه‌یه‌ک که به ئیستخاره و "لای کتاب
بازکردن"(فاڵگرتنه‌وه!!!) دامه‌رزێ، هه‌ر ئه‌و
گۆنگه‌ڵه‌ی به‌دواوه ده‌بێت. به‌ڵام له ناو
به‌ربژارانی جێگار بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ناوێک
ده‌بینین که بۆ ئێمه‌ی کورد ئاشنایه و دووڕ بێ
له گیانی "کورد"ه. ئه‌و که‌سه‌ش "موحه‌مه‌د
ره‌زا ره‌حیمی"یه. بۆیه باسه‌که‌م ده‌چێته
ئه‌و بواره‌وه که ئایا کورد یا ئه‌ندامی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه، یا هه‌ر که‌سێک له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی "باوه‌رمه‌ندان به ویلایه‌تی
موتڵه‌قه‌ی فه‌قی" بێ ده‌توانێ بێبێته وه‌زیر یا
کاربه‌ده‌ستێکی باڵا؟ و ئایا که‌سێک له پۆست و
پله‌یه‌کی ئه‌وتۆدا له نیزامی ویلایه‌تی فه‌قی‌دا
ده‌توانێ خزمه‌تکاری خه‌ڵک بێت؟
سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم که باوه‌ڕی من وایه که
حکوومه‌تی ئیسلامی ،حکوومه‌تێکه که هیچ
ئیستحاله‌یه‌کی ئیجابی و موسبه‌ت به‌خۆیه‌وه
نابینێ و تا دێت زۆرتر له کۆنه‌په‌ره‌ستی،
خورافات ، سه‌رکوت و ده‌سه‌ڵاتداری به‌شێوه‌ی
مافیایی رۆ ده‌چی و ته‌نیا رێگه‌ی نه‌جات له
ده‌ست ئه‌م هه‌یوڵایه ،گۆڕکردنی یه‌کجاریی ئه‌م
نیزامه گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌په‌رسته‌یه. بۆیه
هه‌رچه‌شنه چاوه‌روانییه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی بۆ رێفورم و "ئاشت بوونه‌وه" و ...
خه‌یاڵی خاوه و هه‌ڵگرانی بیری ئه‌وتۆ یا
هه‌لپه‌رستن و به‌شوین به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه‌وه‌ن
،یا گه‌ر له‌به‌ره‌ی ئوپوزیسیون بن، ئه‌وه ماندوو
بوون و تاقه‌تیان نه‌ماوه و به‌شوێن کون و
که‌له‌به‌ردا ده‌گه‌ڕێن که خۆیان له ده‌ست
هه‌ڵوێسته‌کانی ڕابردوویانه‌وه ده‌رباز بکه‌ن.
دیاره کاتێک باسێکی وا ده‌کرێ، به‌ومانا نی‌یه
که حکوومه‌ت بۆ هه‌میشه ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات،
زۆر کات هه‌یه به‌هۆی له‌مه‌یداندا بوونی خه‌ڵک
،ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی پاشه‌کشه‌ی
(تاکتیکی) کردوه. به‌ڵام هیچکات پاشه‌کشه‌ی
حکوومه‌ت ئه‌وه‌نده نه‌بووه که تۆسقاڵێک باوه‌ڕ
و رێبازی چووبێته ژێر پرسیاره‌وه. چوون خۆی باش
ده‌زانێ که پاشه‌کشه له ئیدئولۆژیه‌که‌ی سێڵاوی
رووخاندنی به‌دواوه ده‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه
هه‌رکات ته‌وژمی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری
زیادی کردوه، حکوومه‌ت بی هیچ دوردۆنگی‌یه‌ک ،
هه‌موو دروشمه نێوبه‌تاڵه‌کانی وه‌ک "قسط اسلامی"
و "موسته‌زعه‌ف نمایی" و مساوات و ...ی له‌بیر
بردووه‌ته‌وه و به بێڕحمانه‌ترین شێوه سه‌رکوتی
کردوه، جا له ده‌سرێژ به‌ناو سه‌ر و سینه‌ی
خه‌ڵکی موعته‌رزدا بووبێ، یا به کوشتن و سه‌ر
بڕین و چاو ده‌رهێنانی نه‌یاران وه‌ک تێروره
زه‌نجیره‌ییه‌کان. ئیتر سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌کانی
سته‌ملێکراو که داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
کردوه، له 30 ساڵی ڕابردوودا هه‌میشه
به‌رده‌وام بوه و پێویست به باسکردن ناکات.
به‌م حاڵه‌وه که باسکرا، له سه‌رده‌مانێک که
هه‌ڵبژاردنێک له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێ، هێنذێک
که‌س و لایه‌ن(که له‌سه‌ره‌وه به‌کورتی ئاماژه‌م
به سه‌رچاوه‌ی نییه‌ته‌کانیان کرد) به‌ناوی دیفاع
له مافی شه‌هروه‌ندی هاووڵاتیان بانگه‌شه‌ی
به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن . که پێشتر
له وتاری جیاوزدا باسم کردوون. هه‌ر ئه‌م
که‌سانه کاتێک که‌سێک له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه
پله‌یه‌کی به‌رزی حکوومه‌تی پێده‌رێت، به حوسنی
نیه‌تی حاکمیه‌ت له ئاست "کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک" ،
"نه‌ته‌وه‌ی کورد"،"عه‌قڵانیه‌تی نیزام" و... لێکی
ده‌ده‌نه‌وه و ده‌که‌ونه بانگه‌شه بۆ
ده‌سه‌ڵات. له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌زانێ کێی
بۆ چ پله و پۆستێک هه‌ڵبژاردوه و به
دڵنیایه‌وه بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندیی بانده
مافیاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، قه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک یا گه‌لی کوردی
له‌به‌ر چاو نه‌بووه.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستی‌یه چاوێک له ڕابردوو و
ئێسته‌ی "موحه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی" ده‌که‌م که
قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه وه‌ک "کورد"ێک ، له جێگه‌ی
پوورموحه‌مه‌دی(وه‌زیری ناخۆ) دابنرێت.
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی که ناوبراو له هیچ شوێنێک
به‌کورد ناوی نه‌هاتووه و ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رنجم
داوه، ته‌نیا جارێک له رۆژنامه‌یه‌کی تاران‌دا
وه‌ک کورد ناوی هاتووه ئه‌ویش نووسراوه:"
محمدرضا رحیمی، متولد روستای سریش آباد شهر قروه و
از شیعه های کردستان است"
ئه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ک ده‌بینین لێره‌ش نه‌نووسراوه
که کورده، به‌ڵکوو نووسراوه له شیعه‌کانی
کوردستانه واتا شیعه‌یان له کورد جودا
کردوه‌ته‌وه. گه‌رچی ئه‌وه ده‌کرێ وای لێ‌حاڵی
بین که حکوومه‌ت نه‌ک به‌پێی نه‌ته‌وه به‌ڵکه
به‌پێی ئایین ئاپارتاید ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام
به‌کرده‌وه ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه که بێجگه‌له
ره‌چاوکردنی سیاسه‌تی ئاپارتاید دژ به نیوه‌ی
کۆمه‌ڵ(ژنان)، هه‌م ئاپارتایدی مه‌ژهه‌بیش ره‌چاو
ده‌کات و هه‌م ئاپارتایدی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌ڵام باسی ڕابردوو و ئێسته‌ی ره‌حیمی.
وه‌ک باسم کرد ناوبراو خه‌ڵکی "دێهاتی سرێش‌ئاوا"ی
شاری قوروه‌یه. ئه‌وکه‌سانه‌ی که خه‌ڵکی ناوچه‌ی
سنه، کامیاران، قوروه و ته‌نانه‌ت دوورتریش بن و
خاوه‌ن ته‌مه‌نێک بن، بێگومان ئاشنا به‌ناوی
سرێش‌ئاوا و جاشه‌کانی سرێش‌ئاوا هه‌ن. له
سه‌رده‌می ده‌سپێکردنی هێرشی حکوومه‌ت بۆ سه‌ر
گه‌لی کورد و داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌م
جاشانه و به‌هاوکاریی هیندێک جاشێ دیکه (که
ئێسته هینذێکیان به‌شێوه‌ی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌بی
هه‌مان پیشه درێژه ده‌ده‌ن)،بوونه چاوساقی سپای
داگیرکه‌ر و چ جه‌نایه‌تهایان نه‌کرد. بێگومان
نووسینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه و ده‌وری ئه‌و
جاشانه، ده‌توانێ لاپه‌ڕه‌کانی میژووی ئه‌و
سه‌رده‌مه که خه‌ریکن به‌روه تاریکی بچن،
زیندوو ڕاده‌گرێت.دیاره نووسینه‌وه‌ی
رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه جێگه‌یان له‌م
ده‌قه‌دا نی‌یه و هیوادارم لێکۆڵه‌وه‌ران و مێژوو
نووسان هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرن.
ئاغه‌ی ره‌حیمی، له ته‌بار و ره‌چه‌ڵه‌کی ئه‌و
جاشانه‌ی سرێش‌ئاوایه که نه‌ک هه‌ر به شێوه‌ی
چه‌کداری، به‌ڵکه له‌هه‌موو بواره‌کاندا
(سیاسی،فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی) دژی نه‌ته‌وه‌ی
کورد هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه و بێ‌به‌زیانه‌تر له
ده‌سه‌ڵات و له‌شکری داگیرکه‌ر هه‌وڵی سه‌رکوت و
کوشتن و توانه‌وه‌ی کوردی داوه.
ره‌حیمی که ڕه‌نگه ببێته وه‌زیری ناوخۆ یا
لانی که‌م سه‌رپه‌رستی ئه‌و وه‌زاره‌ت‌خانه‌یه،
به قسه‌ی چاپه‌مه‌نی‌یه‌کان یه‌کێک له
چێ‌باوه‌ڕترین که‌سه‌کانی ئه‌حمه‌دی نێژاده،
ناوبراوه سێ جار نوێنه‌ری مه‌جلێس بووه. پێش
ئه‌وه به نوێنه‌ری مه‌جلێس دابنرێت، وه‌ک
دادستان له شاره‌کانی سنه و قوروه کاری کردوه
که حوکمی ئیعدامی هه‌زران رۆڵه‌ی کوردی (به بێ
ئیغراق) ده‌رکروه. تا ئه‌و جێگه رۆژنامه‌ی
"عه‌سری ئێران" ئه‌م سه‌رده‌مه له ژیانی ره‌حیمی
به سه‌رده‌می "به‌د ناو بوونی ره‌حیمی لای
خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌ت له ئوستانی کوردستان"
ناوده‌بات. ره‌حیمی له پاداشی جه‌ناته‌ته‌کانی دا
ده‌بێته ئوستانداری کوردستان و له‌م پۆسته‌شدا
وێڕای خزمه‌ت به ویلایه‌تی فه‌قی، درێژه
به‌جه‌نایه‌ته‌کانی ده‌دات و هاوکات ده‌که‌وێته
دزی و پێک هینانی باندی مافیایی. هه‌ر له‌و
کاته‌دا که ئوستاندار بوو په‌روه‌نده‌ی یه‌کێک
له دزییه‌کانی که‌وته روو .که ئه‌ویش
په‌روه‌نده‌ی زه‌ویه‌کانی "دانشگای ئازاد" بوو.
پاش هاتنه سه‌رکاری خاته‌می ره‌حیمی له
ئوستانداریی کوردستان وه‌لانرا ، به‌ڵام ده‌سبه‌جێ
پوستێکی به‌رزتری پێدرا و سه‌ره‌تا وه‌ک ڕاوێژکاری
سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زاییه و پاشان وه‌ک سه‌رۆکی
دیوانی موحاسبات بۆ چاودێریکردنی چالاکیه‌کانی
ده‌وڵه‌ت دانرا.
له ده‌سته‌به‌ندی باڵه‌کانی حکوومه‌تدا هه‌میشه
خۆی له نێو باڵی راست دا پێناسه کردوه و له‌نێو
ته‌یفه‌کانی باڵی ڕاست‌دا تا هاتنه‌سه‌رکاری
ئه‌حمه‌دی نێژاد سه‌ر به تاقمی "هه‌یئه‌تی
موئتله‌فه" بووه. به‌ڵام به هاتنه سه‌رکاری
ئه‌حمه‌دی‌نێژاد خۆی لێ نزیک کرده‌وه و بۆ
ئه‌مکاره‌ش تا ئاستی چاپلووسی و نۆکه‌ر سفه‌تی چوو
پێش. به‌شێوه‌یه‌ک که له کۆڕێکدا که ئه‌حمه‌دی
نێژاد به‌شدار بوو، جه‌نابی ره‌حیمی وا قسه‌ی کرد
و به‌شان باڵیدا هه‌ڵدا که ته‌نانه‌ت ئه‌حمه‌دی
نێژاد واقی وڕما.
پاش ماوه‌یه‌ک وشه‌ی "دوکتور" یش به ناوی ره‌حیمی
زیاد کرا ،به‌بێ ئه‌وه که‌س بزانێ له‌کوێ و چی
خوێندووه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه له کۆماری ئیسلامی‌دا
ئاساییه و هه‌ر به‌قاڵ و سه‌وزی فرۆشێک که
بووه‌ته پاسدار، ئێسته ناز ناوی موهه‌ندێس و
دوکتور یان پێداون.
دیاره
هه‌ر له‌نێو باڵی ده‌سه‌ڵاتداردا که
به‌خۆیان ده‌ڵێن "ئوسوڵگه‌را"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی
یه‌کده‌ست نین و چه‌ندین ته‌یاری جیاوازی تێدایه،
چه‌ند لایه‌نێك دژی ره‌حیمی و بوونی به وه‌زیری
ناوخۆن. بۆیه که‌وتوونه‌ته له‌قاودانی دزی و
خراپه‌کانی. له نامه‌یه‌کدا که به ئیمزای
"ئوسوولگرایان کوردستان"(که
جه‌ماعه‌تیك پاسدار و به‌سیجیی ناخۆجێین) ، له شاره‌کانی کوردستان
،به‌تایبه‌ت سنه بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌قێکی به
هه‌ڵوێست گه‌یشتوه، ئه‌م "ئوسوڵ"گه‌رایانه که
وێده‌چێ له لایه‌نگرانی به‌شێک له رێبه‌رانی
سپای پاسداران و به‌تایبه‌ت قالیباف-ره‌زایی-
لاریجانی بن، زۆر به‌توندی هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر
ره‌حیمی و ڕایانگه‌یاندووه گه‌ر ئه‌حمه‌دی‌نێژاد
ئه‌وکابرایه بکاته وه‌زیری ناوخۆ، ده‌س له
پشتیوانی کردنی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن.
په‌ندێکی فارسی هه‌یه ده‌ڵێت: "شغال بیشه
مازندران را نگیرد جز سگ مازندرانی" (چه‌قه‌ڵی
بێشه‌ڵانی مازندران ته‌نیا سه‌گی مازندرانی پێی
ده‌وه‌ستێ)، به‌ڕاستیش وایه، چون ئه‌و به‌ناو
ئوسوولگه‌رایانه به‌ڕه‌یان له‌سه‌ر هه‌تیو
هه‌ڵداوه‌ته‌وه و هه‌موو دزی و کاره‌خراپه‌کانی
ره‌حیمی‌یان ریز کردوه ، تا ئه‌و ڕاده‌یه که
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی له ئاستێکی به‌رچاو دا
،ئێسته ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه باسێک له کاندید
کردنی ره‌حیمی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ نه‌ماوه و
ته‌نانه‌ت حه‌کمه‌که‌شی که نووسراوبوو
وه‌رگیراوه‌ته‌وه. کورته‌یه‌ک له نامه‌ی
ئه‌سولگه‌راکانی کوردستان شیاوی سه‌رنجدانه.
ئوسوڵگه‌رایانی کوردستان له ئیفشاگه‌ری‌که‌یاندا
له‌سه‌ر ره‌حیمی ئاوا ده‌نووسن: ناوبراو(ره‌حیمی)
له ئوستانه رۆژئاواییه‌کاندا(مه‌به‌ست
کوردستانه) بۆ خۆی تۆڕێکی مافیای پێک‌هێناوه که
که‌سانی ناسراوی تۆڕه‌که‌ی بریتین له : فه‌رزاد
پوورانی،خالێد زالیه، فه‌رهاد موبه‌ین،په‌یمان
سه‌نه‌ندجی،ئه‌سغه‌ری(حه‌راسه‌تی شاره‌داری سنه)،
که‌رم ره‌زا پیریایی و
. . کاری ئه‌م بانده مافیاییه دزی، رشودان و
رشوه گرتن، قۆره‌خ کردنی کونتراته
ده‌وڵه‌تییه‌کان به نرخی هه‌رزان بۆ خۆیان و
فرۆشتنی به گران به لایه‌نی دیکه. که
نموونه‌یه‌کی سازکردنی شه‌هره‌کی سنووف ی سه‌نه
بوو. ئه‌م که‌سانه بۆ وه‌رگرتنی ئیمزای یه‌کێک
له وه‌زیره‌کان 400 ملوێن تمه‌ن به‌رتیلیان
دابوو. ئاغای ره‌حیمی هه‌ر ئێسته دوو ژنی هه‌یه
به ناوه‌کانی ...... ، هه‌روه‌ها ژنێکی سیغه‌یشی
هه‌یه.
جا پرسیار ئه‌وه‌یه که‌سێکی ئه‌وتۆ به‌ڕاستی
ته‌نیا شیاوی جمهوری ئیسلامی نی‌یه ؟ ئاخۆ ئه‌م
که‌سه هه‌ر پله
و پایه و ده‌سه‌ڵاتێکی پێ بدرێت، ته‌نیا بۆ
دژایه‌تی کردنی خه‌ڵک و پێشبردنی سیاسه‌ته
تاوانکارانه‌کانی حکوومه‌ت نی‌یه؟ ئایا حکوومه‌تی
ئیسلامی له ته‌واوی ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ی خۆیدا تا
ئیستا ئینسانێکی شه‌رافه‌تمه‌ند و دڵسۆزی
نه‌ته‌وه‌که‌ی(با نه‌یاری حکوومه‌تیش نه‌بێت) له
پوست و پله‌یه‌کی گه‌وره‌دا داناوه؟
ئه‌ڵبه‌ت له ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی چاوه‌روانی
یه‌کی وا ناکرێ و ئه‌وانه‌ش که جار جار به ناوی
مافی شه‌هروه‌ندی‌ێه‌وه پاکانه‌یه‌ک بۆ حکوومه‌ت
ده‌که‌ن، ته‌نیا قین و بێزی خه‌لک له‌خۆیان زیاد
ده‌که‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|