|
ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆکان
له نێوان گه‌یاندنی زانیاریی دروست و راکێشانی
خوێنه‌ردا
له‌لایه‌ن
بڵاوکراوه‌ی "بۆ کوردستان" که "پارتی ئازادیی
کوردستان" ده‌ری ده‌کات، به ئی مایل پێوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ گیرا و داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند
پرسیار له‌مه‌ڕ کار و ئه‌رکی ماڵپه‌ڕ و شێوه‌ی
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نه‌ره کرابوو. منیش
وه‌ڵامی ئیاجبیم دایه‌وه و پاشان پرسیاره‌کانیان
بۆ ناردم. گه‌رچی پێم راگه‌یه‌ندرابوو که ئه‌و
پرسیارانه له چه‌ند که‌سی دیکه‌ش ده‌کرێ و
وه‌ڵامه‌کانی هه‌موو پێکه‌وه له بابه‌تێکدا بڵاو
ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له
ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕام له‌سه‌ر شێوه‌ی کاری ماڵپه‌ر
و ئه‌رکه‌کانی ڕا و بۆچوونی خۆم ده‌ر بڕم، وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانم تا ڕاده‌یه‌ک گشت لایه‌نه‌و تێر و
ته‌سه‌ل دایه‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ک به‌ڕێزانی "بۆ کوردستان " پرسیار و
وڵامه‌که‌یان له 2 ژماره‌ی بڵاوکراوه‌که‌یاندا
بڵاو کرده‌وه که لینکه‌که‌ی له "سه‌کۆی
ئازاد"ی هه‌ڵوێستدا بڵاوکرایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان زۆر و پرسیار
لێکراوه‌کانیش زۆر بوون، "بۆ کوردستان" بۆی
نه‌لواوه هه‌موو وه‌ڵامه‌کان بڵاو بکاته‌وه.
به‌ڵام وه‌ک پێشتر باسم کرد باس له‌م بواره بۆمن
گرینگ بوو، وێڕای رێز و سپاس بۆ ستافی "بۆ
کوردستان" ، ده‌قی ته‌واوی وه‌ڵامه‌کانی خۆم
لێره‌دا بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
به سپاسه‌وه
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ئه‌ندامی د.به‌رێوه‌به‌ریی
ماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆکان
له نێوان گه‌یاندنی زانیاریی دروست و راکێشانی
خوێنه‌ردا
پرسیاره‌کان:
1- ئێوه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی
"هه‌ڵوێست"
به دوای چ ئامانج و مه‌به‌ستێکه‌وه‌ن؟
وه‌ڵام:
گه‌رچی زۆرجار من وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست ده‌ناسرێم، به‌ڵام له ڕاستیدا من یه‌کێک
له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م
ماڵپه‌ڕه‌م. ڕه‌نگه هۆی ئه‌وه‌بێ که به‌شێکی
زۆری کار و باری تێکنیکیی ماڵپه‌ڕه‌که من
ئه‌نجامی ده‌ده‌م ئه‌گینا ئێمه چه‌ند که‌سێکین
که پێکه‌وه کارده‌که‌ین.
به‌ڵام له‌سه‌ر پرسیاره‌که‌تان!
بێگومان هه‌ر ئینسان یا ره‌وتێک له ژیانی
رۆژانه‌ی خۆیدا ئامانجێک شوێن ده‌گرێ. که
هه‌رکه‌س و ره‌وته به پێی ده‌رک و پێگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی تێگه‌یشتن و ده‌رکی له
ژیان، ئامانجێک بۆ خۆی دیاریده‌کات و شوێنی
ده‌گرێ. به‌و پێه‌ش ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ئامانجێکی
کونکرێتی بۆخۆی دیاریکردووه و له مێحوه‌ری ئه‌و
ئامانجه‌وه کار و تێکۆشانی خۆی ده‌باته پێش.
کاتێک ده‌ڵێم له مێحوه‌ری ئه‌و ئامانجه‌وه،
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئامانجه‌که‌مان وه‌ک
ئایه و فه‌ریزه‌یه‌کی مه‌زهه‌بی دانه‌ناوه، که
بێجگه له باس و چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه هیچیتر
نه‌ڵیین و هیچی دیکه بڵاو نه‌که‌ینه‌وه. به‌ڵکوو
ئه‌و ئامانجه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین ده‌بینین که
په‌ل و پۆیه‌کی زۆری لێده‌بێته‌وه که هه‌رکام
له‌و په‌ل و پۆانه، بۆ خۆیان بو‌ارێکی به‌رینی
خه‌بات و تێکۆشان و نووسین و کاری ته‌رویجی و
ته‌بلیغی ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڵام ئامانجه‌که‌مان چی‌یه؟ ، ئامانجی گشتیی
هه‌ڵوێست باوه‌ڕ و بانگه‌شه‌ی مافی دیاریکردنی
چاره‌نووسه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد. (وه‌ک مافێکی
سروشتیی هه‌ر مرۆف و نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکێک). هه‌رله‌و پێناوه‌دا خۆمان وه‌ک چه‌پی
سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌که‌ین. سه‌ربه‌خۆ به‌و
مانایه که ئیدئولۆژیک بیر ناکه‌ینه‌وه و هاوکات
باوه‌ڕمان به سێکۆلاریزم و دادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تییه. چه‌پین به‌ڵام دژی هه‌رچه‌شنه
حکوومه‌تێکی ئیدئولوژیکین. ئیتر فه‌رق ناکات ئه‌و
حکوومه‌ته ئیدئولۆژیکه .حکوومه‌تێکی
مه‌زهه‌بێ(هه‌ر دین و مه‌زهه‌بێک) بێت یا
حکوومه‌تێکی کومونیستیی به ده‌سه‌ڵاتی حیزبێکی
تۆتالیتره‌وه.
ئێمه له بانگه‌شه‌ماندا وێڕای بانگه‌شه‌ی
هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌مانه(دوور له
ته‌عه‌سوب و ده‌مارگرژی) دیفاع له کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی و دێموکراسی ده‌که‌ین و شێلگیرانه له
مافه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵ دیفاع ده‌که‌ین و دژی
هه‌رچه‌شنه حورمه‌ت شکێنێه‌کی تاکه‌کان
(له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س یا ناوه‌ندێکه‌وه)
به‌توندی هه‌ڵوێست ده‌گرین.
بۆ خۆمان هیچ ریساله‌تێکی ڕزگاریده‌رانه‌مان
دانه‌ناوه و به‌ته‌مای ئه‌وه‌ش نین ببینه
ره‌وتێکی سیاسیی. بۆیه خۆمان له ته‌یفی تاکی
چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کوردی ره‌خنه‌گر دا ده‌بینین.
به‌ڵام بۆ ره‌خنه‌کانیشمان سنووڕ داده‌نێن. واتا
هه‌ر شه‌ڕه قسه و بێ حورمه‌تی و "قسه
نه‌جاوین"ێک به ره‌خنه نازانین، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه که ره‌خنه‌ی توند ده‌گرین و نووسراوه‌ی
ره‌خنه‌یی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه
هه‌وڵده‌ده‌ین سنووری که‌رامه‌تی ئینسانی
نه‌به‌زێت و حورمه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێک
خه‌وشدار نه‌بێت.
ئێمه هاوکات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین که بۆ
پێکهاتنی کومه‌ڵگه‌یه‌کی مودێڕنی کوردی هیچ شتێک
پیرۆز نییه و هه‌موو که‌س و هه‌ر دیارده‌یه‌ک
ده‌توانرێ ره‌خنه‌ی لێبگیرێت.
2- ماڵپه‌ڕی ئێوه له نێوان گه‌یاندنی زانیاریی
دروست و راکێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ردا کامیانی
هه‌ڵبژاردووه؟
وه‌ڵام:
به باوه‌ڕی من گه‌ر پرسیاره‌که‌تان به‌م شێوه
بوایه که بۆ گه‌یاندنی زانیاری به کۆمه‌ڵگه و
کێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ری زۆرتر چ پڕه‌نسیپێک ده‌بی
ره‌چاو بکرێت، باشتر بوو. خۆشتان ده‌زانن که
هیچکه‌س نییه حه‌زنه‌کات جه‌ماوه‌ر( بۆ ماڵپه‌ر
خوێنه‌ر) ی رۆژ له رۆژ زیاتر نه‌بێت. به‌ڵام قسه
ئه‌وه‌یه ئه‌و زیادکردنی خوێنه‌ره به چ
مه‌به‌ست و تا کام ئاست. ئاشکرایه
هه‌رماڵپه‌ڕێکێش(وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی ناو
کۆمه‌ڵگه) خاوه‌ن ئاستێکه له تێگه‌یشتن و
زانیاری و له ئه‌نجامدا روی قسه‌ی له به‌شێک له
کۆمه‌ڵگه‌یه. ره‌نگه زۆر ماڵپه‌ڕ هه‌بن که پێان
وابێ گوێ به‌و "قسه رووناکبیرانه" یه ناده‌ن و
بۆ هه‌مووان شت بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
به باوه‌ڕی من ئه‌وه چه‌شنێکه له
تێنه‌گه‌یشتنی کاری رۆژنامه‌وانی. چوونکه ئێمه
گه‌ر چاو له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بکه‌ین ده‌بینین
که چین و توێژه‌کان ،به پێی تێگه‌یشن و بۆچوون و
رووانگه‌یان دابه‌شکراون. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م
دابه‌شکردنه که من باسی ده‌که‌م ،له‌و چه‌شنه
نییه که حیزبه چه‌په تۆتالیتێره‌کان باسی
ده‌که‌ن و له خه‌یاڵی خۆیاندا چین و توێژه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگه هه‌میشه له شه‌ر و یه‌کتر
کوشتندان، به‌ڵام تا بووه کۆمه‌ڵگه (به‌هۆی
چینایه‌تی بوونییه‌وه)، دابه‌شکراوه له نێوان
هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و چه‌پ و ڕاست و رۆناکبیر و
خه‌ڵکی خورافی و دواکه‌وتوو .. هتد. دیاره
به‌داخه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که مه‌یلی
زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش روو له " ئیبتزال" و خورافه
و ده‌رکی ساده‌یه له دیارده‌کان. ئه‌وه‌یه که
بڵاوکراوه‌یه‌ک(لێره‌دا مه‌به‌ستی من زۆرتر
ماڵپه‌ڕه‌کانه) کاتێک ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک
کاربکات که سه‌رنجی هه‌موو کۆمه‌ڵگه ڕابکێشێت،
خۆیشی نه‌یهه‌وێت ، به‌ره‌به‌ره ده‌چی به‌روه
بێ‌ناوه‌رۆک بوون و "ئیبتزال". هه‌ر ئێسته ئێمه
که‌م ماڵپه‌ڕمان نییه که بینه‌ریان زۆره،
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌زۆری له‌باری
رۆژنامه‌وانی‌یه‌وه له ئاستی گۆڤاری "جه‌وانان"ی
سه‌رده‌می پاشایه‌تیی ئێران و "ره‌نگین" ی کوردی
سه‌رده‌می به‌عس دان. دیاره به‌هۆی جه‌ماوه‌ری
بوون و ئه‌وه‌ی ئینتێرنێت سنوورێکی بۆ نووسه‌ر و
نووسین نه‌وهێشتووه‌ته‌وه ، ره‌نگه له شکڵ و
سیمادا هێندێک جیاوازییان هه‌بێت، به‌ڵام ناوه‌رۆک
هه‌مان چته، واتا له‌خواره‌وه هێشتنه‌وه‌ی ده‌رک
و له هه‌مووی گرینگتر تێگه‌یشن و خواسته‌کانی
جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ریانه. هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕمان
هه‌یه که تۆسقاڵێک ئاگای له کاری رۆژنامه‌وانی
و پڕه‌نسیپه‌کان و ته‌عه‌هوده‌کانی ئه‌و بواره
نییه، بۆیه له پرۆسه‌ی چالاکیی دا تووشی هه‌ڵه
و حورمه‌ت‌شکێنی و شێواندنی ئه‌رکه‌کانی مـاڵپه‌ڕ
و ڕاگه‌یاندن ده‌بێت.
له‌وه‌ش خراپتر ،دیسان به‌داخه‌وه له کوردستان
زۆربه‌ی نووسه‌رانیش خۆیان هێشتا پێناسه
نه‌کردووه و به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر پۆپۆلیستن.
مه‌سه‌له‌ن وه‌ک باسم کرد ماڵپه‌ڕی وا هه‌یه که
به‌ڕاستی له‌ئاستی گشتی دا خاوه‌ن کێشێکی ئه‌وتۆی
کاری رۆژنامه‌وانی نییه، که‌چی نووسه‌ر‌ی وا
هه‌یه، که خۆی زۆر به رووناک‌بیر ،یا
یه‌کسانیخواز یا "چه‌پ" ده‌زانێ و باسی بردنه
سه‌ری هوشیاری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵک ده‌کات، که‌چی
له‌وشێوه ماڵپه‌ڕانه‌دا نووسراوه بڵاو
ده‌کاته‌وه. سه‌یره‌که‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و
ماڵپه‌ڕانه‌ش ئه‌و بایه‌خه که به
نووسراوه‌یه‌ک له‌سه‌ر فڵانه گۆرانی بێژی
عه‌ره‌ب یا فارس یا تورک تا ته‌نات ژنه گۆرانی
بێژێکی کورد و جۆری جل و به‌رگ ،یا چۆنیه‌تی
ژیانیان ده‌ده‌ن، به نووسراوه‌که‌ی ئه‌و برا یا
خوشکه "رۆشنبیر"ه‌مان ناده‌ن. ئه‌وه له
کاتێکدایه که به باوه‌ڕی من ئێمه‌ی کوردیش
ده‌بێ وه‌ک نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگه‌کانی دیکه خه‌ت
و رێبازی خۆمان دیاری بکه‌ین و کێش و قورسایی
بڵاوکراوه‌کانمان بێنینه ئاست خه‌ڵکانی دیکه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه من ئه‌وه له زۆربه‌ی سایته
سه‌ربه‌خۆ یا به قه‌ولی ئێوه ئازاده‌کاندا
نابینم. هه‌روه‌ها له گۆڤار و رۆژنامه و
ماڵپه‌ڕی حیزبه کوردیه‌کاندا ئه‌و پره‌نسیپانه‌ش
نابینرێت. ئه‌ڵبه‌ت موتڵه‌قی ناکه‌مه‌وه و چه‌ند
بڵاوکراوه‌یه‌ک هه‌ن که به‌باوه‌ڕی من خاوه‌ن
پرستیژ و شه‌قڵی تایبه‌ت به‌خۆیانن.
دێمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌م . به‌ڵێ ئێمه له
هه‌ڵوێست دا هه‌وڵ بۆ هه‌ردووکی ده‌ده‌ین واتا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌وڵده‌ده‌ین زانیاریی
دروست به خه‌ڵک بگه‌یه‌نین و هاوکات بانگه‌شه‌ی
به‌رۆژ (Update
) بوون ده‌که‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین له ره‌وانشناسیی
خه‌ڵک و ئه‌وه‌ی به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانین
زۆرترین گاریگه‌ریمان هه‌بێ، که‌ڵک وه‌رگرین.
سروشتی‌یه ئامانجی ئێمه له راکێشانی سه‌رنجی
خه‌ڵکی زۆرتر بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، بڵاوه‌کردنی و
ته‌شه‌نادانی بیر و کاکڵه‌ی ئاماجی هه‌ڵوێسیت واتا
مافی دیاریکردنی چاوره‌نووس، سێکۆلاریزم و
دێموکراسی و ئاشناکردنیان به مافه‌کانی خۆیان و
داواکردنی ئه‌و مافانه‌یه. بۆ ناسینی
ره‌وانشناسیی خه‌ڵکیش له ئه‌زموونی ژیانی
ڕابردوومان(که به زۆری پێشمه‌رگه بووین) و
گه‌ڕان و پرس کردن که‌ڵک وه‌رده‌گرین. به‌ڵام یه‌ک
خاڵ لامان گرینگه ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچکات
ئوسوول و پره‌نسیپه‌کانمان بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی
خه‌ڵکێکی زۆرتر پێشێل ناکه‌ین.
3- ئێمه ده‌بینین که له هێندێک له
ماڵپه‌ڕه‌کاندا هه‌واڵی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو
بڵاو ده‌بنه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه چ ئاکامێکی لێ
ده‌که‌وێته‌وه؟
وه‌ڵام:
ڕاستبێژی بۆ کاری رۆژنامه‌وانیی جیدی زۆر گرینگه.
هه‌واڵی درۆ بڵاو کردنه‌وه، گاڵته به شعوور و
ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تی خوێنه‌ره. ئه‌ڵبه‌ت گه‌ر
بڵاوکراوه‌یه‌ک کاره‌که‌ی خۆی به جیدی بگرێت، تا
له ڕاست بوونی خه‌به‌ر و هه‌واڵێک دڵنیا نه‌بێ
بڵاوی ناکاته‌وه و ئه‌گه‌ریش بۆی نه‌کرا ڕاست و
هه‌ڵه‌ی خه‌به‌رێک پشت ڕاست بکاته‌وه ،ده‌بێ
حه‌تمه‌ن ئه‌وه به ئاگاداریی خوێنه‌ره‌کانی
بگه‌یه‌نێت.
به‌گشتی هه‌ر ڕاگه‌یه‌نه‌رێک گه‌ر بۆ چه‌ند جار
هه‌واڵی هه‌ڵه یا خۆد ده‌نگۆ بڵاو بکاته‌وه،
بێگومان ئیعتبار و له ئاکامدا جه‌ماوه‌ری خۆی
له‌ده‌ست ده‌دا. بۆ ڕاستی ئه‌م قسه‌یه ئێمه
ده‌توانین چاو له دوو شێوه هه‌واڵده‌ری بکه‌ین.
یه‌کێک هه‌واڵده‌رییه ئازاده‌کان(که به زۆری
له وڵاتانی رۆژ ئاوان) و دووه‌م، هه‌واڵده‌رییه
ده‌وڵه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته دیکتارۆره‌کان.
پێم‌وانییه که‌س ئه‌وه نه‌زانێ که خه‌ڵکی
وڵاتێکی وه‌ک ئێراق یا ئێران یا هه‌ر وڵاتێکی له‌و
شێوه، گه‌ر بیانه‌وێت له چۆنییه‌تی رووداوێکی
وڵاته‌که‌یان ئاگادار بن،قه‌ت باوه‌ڕ به
سه‌رچاوه خه‌به‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
وڵاته‌که‌ی خۆیان ناکه‌ن. له‌به‌رابه‌ردا
هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌سه‌له‌ن له
CNN
یا
BBC
یا
Francepress
یا له هه‌واڵده‌رییه‌کی ئازاد دا شوێن ئه‌و
هه‌واڵه بگرن. هۆیه‌که‌شی دیاره .چوونکه
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی له‌و چه‌شنه خاوه‌ن
هه‌واڵده‌ریی ئازاد و سه‌ربه‌ست نین و هه‌ر
خه‌به‌رێك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
بڵاوده‌که‌نه‌وه. زۆر سروشتی‌یه که
هه‌واڵده‌ریی ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتانه نه له
ئاستی جیهانی‌دا ئیعتباریان هه‌یه و نه
دانیشتوانی وڵاته‌که‌ی خۆشیان باوه‌ڕیان
پێده‌که‌ن.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆ کاری بڵاو کردنه‌وه‌ی خه‌به‌ر یا
لێکدانه‌وه له ماڵپه‌ڕێکدا ده‌بینرێت. واتا گه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌که بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌به‌ر یا وتار و
لێکدانه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌ته‌وه
گرێ نه‌دا و هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌قێقه‌ت بۆ
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێت، بێگومان هه‌م ئه‌رکه
رۆژنامه‌وانی‌یه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌م
موتمانه‌ی خه‌ڵکیش به‌ده‌ست دێنێ.
4- له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستدا له نێوان
ماڵپه‌ڕه‌که و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که کێ
به‌رپرسه؟
وه‌ڵام:
من له پرسیاری پێشوودا به‌شێوه‌ی کورت وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره‌م دایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که
تا له سه‌رچاوه‌ی خه‌به‌ر دڵنیا نه‌بین، نابێ هیچ
خه‌به‌رێک بڵاو بکه‌ینه‌وه. بێگومان ئه‌و
دڵنیایه‌ش له پرۆسه‌یه‌کی هاوکاریدا پێک دێت یا
پێک هاتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له
بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی ناڕاستدا کێ
به‌رپرسیاره، به‌باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی که بڵاوی
ده‌کاته‌وه، واتا ماڵپه‌ڕه‌که. چوونکه ئێمه
له رۆژدا به‌رده‌وام گوێ‌بیسی هه‌واڵ ده‌بین و یا
خوێنه‌ر به‌رده‌وام په‌یام ده‌نێرن که هێندێکیان
هه‌والن. خۆ نابێ هه‌رچی به‌ده‌ستمان گه‌یشت یا
بیستمان،ده‌سبه‌جێ بیقۆزینه‌وه و خۆمان تۆزێک
ئه‌ملا و ئه‌ولای بکه‌ین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
وه‌ک هه‌ر ئێسته به‌شێوه‌ی دیار هه‌ن ماڵپه‌ڕی وا
خه‌به‌ری ناڕاست بڵاو ده‌که‌نه‌وه ،که زۆر
ناخایه‌نێت ده‌رده‌که‌وێت چتی وا رووێ نه‌داوه.
سه‌یریش ئه‌وه‌یه هه‌ر به‌رووی خۆیاندا ناهێنن و
به خشکه خه‌به‌ره‌که لاده‌به‌ن. له حاڵێدا
لانی که‌م ده‌بێ ئه‌وه‌نده بوێر بن که پێ له
هه‌ڵه‌ی خۆیان بنێن و به شێوه‌ی شه‌فاف
هه‌ڵه‌که‌یان له گه‌ڵ خوێنه‌رانی خۆیان بێننه
ئاراوه. چوونکه به‌و شێوه‌یه ،لانیکه‌م به
خوێنه‌ره‌که‌یان ده‌ڵێن که کاره‌که به سه‌هو
کراوه و زیان به ئێعتباریان ناگه‌یه‌ت. به‌ڵام
باس نه‌کردنی هه‌ڵه، هیچ نییه مه‌گه‌ر به هه‌ند
نه‌گرتنی خوێنه‌ر.
5- ئایا پێویسته یاسایه‌ک هه‌بێ بۆ رێکخستنی کار
و وه‌شاندنی ماڵپه‌ڕه‌کان؟
وه‌ڵام:
بێگومان، چوونکه وه‌ک پێشتریش چه‌ند جار باسم
کردووه، کاری ماڵپه‌ر چه‌شنێک رۆژنامه‌وانی‌یه.
یا باشتره بڵێم رۆژنامه‌وانیی مودێڕنه،
که‌له‌گه‌ڵ پێشچوونی تێکنولۆژی و ئامرازه‌کانی
پێوه‌ندی سه‌ری‌هه‌ڵداوه و تا دێت زۆرتر په‌ره
ده‌ستێنێت و جه‌ماوه‌ری‌تر ده‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت نه‌ک
هه‌ربۆ ماڵپه‌ڕ به‌ڵکه بۆ "وێبلاگ"یش ده‌بێ یاسا
و ڕێسایه‌ک له ئارادا بێت. دیاره هه‌ر ئێسته
له زۆربه‌ی وڵاتان بۆ وه‌شانی ماڵپه‌ڕ و وێبلاگ
یاسا دانراوه و هه‌روه‌ک کاری رۆژنامه و گۆڤار
سنوور و ئاقارێک بۆ چۆنیه‌تی تێکۆشان و چالاکیان
دیاریکراوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو
دیارده(ماڵپه‌ڕ و وێبلاگ) زۆر تر مه‌جازین تا
هه‌قێقی(واتا خاوه‌نی ده‌فته‌ر و ئیداره و شوێنی
دیاریکراو نین) ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ش به‌و شێوه
که پێویسته له‌سه‌ریان دانابه‌زێت.
ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم لێره ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌یه که
به‌زۆری له وڵاتانی ئازاد بڵاو ده‌بنه‌وه.
ئه‌گینا له وڵاتانی دواکه‌وتوو و به ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆرانه‌وه، بێجگه‌له‌وه که یاسای
به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی ده‌ربڕین بۆ وێب
سایت و وێبلاگ دانراوه، به وه‌ڕێ خستنی ده‌یان
ئامێری فیلتێر کردن ، هه‌م پێش به وه‌شانی ئازاد
ده‌گرن و هه‌م پێش به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش ده‌گرن
که ده‌ستیان به جیهانی ئازاد و دونیای فراوانی
ئینتێرنێت بگات.
له‌هه‌ر حاڵ‌دا بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان به
باوه‌ڕی من دانانی یاسایه‌ک بۆ چۆنیه‌تی کارکردنی
ماڵپه‌ره‌کان به باش ده‌زانم ،به‌و مه‌رجه‌ی وه‌ک
یاسای رۆژنامه‌وانیی لێ نه‌یه‌ت که بۆ به‌رته‌سک
کردنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی خه‌به‌ر و بیر و
ڕا بێت. چوون وه‌ک هه‌موو ده‌زانن، زۆربه‌ی
حکوومه‌ته‌کان له ته‌شه‌نا کردنی ئینتێرنێت
به‌ڕاستی تووره‌ن و ئێستا ئیتر واشی لێهاتووه که
ناتوانن پێشی بگرن. بۆیه ده‌یانه‌وه‌ی به گورز و
گۆپاڵی "یاسا" بکه‌ونه کونتڕۆڵ کردنی.
6- ئه‌گه‌ر هه‌واڵی بڵاوبووه‌وه له ماڵپه‌ڕێکدا،
له‌سه‌ر که‌س یان لایه‌نێک ناڕاست بوو، چۆن
قه‌ره‌بووی روشاندنی که‌سایه‌تی لایه‌نی
به‌رانبه‌ر ده‌کرێته‌وه؟
وه‌ڵام:
پاراستنی که‌سایه‌تیی هه‌ر مرۆڤێک پێش هه‌موو یاسا
و رێسایه‌ک ئه‌مرێکی ئه‌خلاقی‌یه. له هه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بۆ پارێزگاریی له که‌رامه‌ت و
حورمه‌تی ئینسانه‌کان(تاک یا کۆ) یاسا هه‌یه.
بێگومان هه‌مان یاسا ،هه‌ر پێشێل کارییه‌کی
ئه‌وتۆش له ماڵپه‌ڕه‌کاندا روو بدات،
ده‌گرێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌و سزایه‌ی بۆ
رۆژنامه یا هه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌ک ، که به‌هه‌ر
هۆیه بووه‌ته هۆی حورمه‌ت شکێنی که‌س یا
لایه‌نێک دانراوه ؛ هه‌مان سزاش
ماڵپه‌ڕه‌کان(گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان کرد)
ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان له قه‌ره‌بووکردنه‌وه
مادی(دراو)یه، ئه‌وه یاساکانی ئه‌و وڵاته
ده‌زانێ که رووداوه‌که تێدا روو ده‌دا.
مه‌سه‌له‌ن له ئامریکا ئه‌وه‌ی حورمه‌تی شکاوه
قه‌ره‌بووی پاره‌ی بۆده‌که‌نه‌وه که تاوانبار
ده‌بێ بی‌بژێرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌پێی
تاوانه‌که،سزا(زیندان یا جه‌ر‌یمه)ش
ده‌یگرێته‌وه. به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستان قه‌ره‌بوو
کردنی مه‌عنه‌ویه، ئه‌وه ده‌بێ ماڵپه‌ڕه‌که به
شێوه‌ی فه‌رمی له "سه‌ربه‌رگ"ی خۆیدا وێڕای داوای
لێبوردن له‌و که‌س یا لایه‌نه که به‌چه‌شنێک
حورمه‌تی شکاندووه، ئێعتراف به هه‌ڵه‌که‌ی خۆی
بکات و له خوێنه‌رانیشی داوای به‌خشش بکات.
به‌ڵام وه‌ک باسم کرد ئینتێرنێت و ماڵپه‌ڕ و.. تا
دێت جه‌ماوه‌ری تر ده‌بن. هه‌ر به‌و پێه‌ش تا دێت
زۆرتر تێکه‌ڵ به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک ده‌بن و
بێگومان چاکه و خراپه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن.
بۆیه هه‌ر لادان و هه‌ڵه‌یه‌کیشی یاساکانی فه‌رمی
و عورفی کۆمه‌ڵ ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڵام هێندێک جار به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێک له
وڵاتێکی دووره‌وه وه‌شانی هه‌یه و گه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌کی کرد ره‌نگه ئه‌و ته‌سه‌وره بکرێ که
که‌س نییه پێشی پێ بگرێت. به‌ڵام وا نییه.
چوونکه هه‌ر ماڵپه‌ڕێک ده‌بێ له لایه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه (Provider)
بخرێته سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت و ناو ئادره‌س و
هه‌موو پێناسه‌ی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ(ئه‌و که‌سه‌ی که
ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ناویه‌وه تۆمارکراوه) لای
ئه‌و
Provide
ه تۆمارکراوه و ئه‌و ناوه‌نده‌ش بۆ هه‌موو
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان ناسراوه و به ئاسانی
هه‌ر ماڵپه‌ڕێک هه‌ڵه‌یه‌ک بکات ده‌کرێ
ببینرێته‌وه و شکاتی لێ بکرێت. ئه‌ڵبه‌ت به‌هۆی
ئه‌وه‌ی ئینتێرنێت دیارده‌یه‌کی نوێ‌یه(شتێک
زیاتر له 10 ساڵه هاتووه‌ته نێو کۆمه‌ڵگه‌وه)
هێشتا به‌و شێوه که پێوێسته(دیاره زۆرتر بۆ
ده‌سه‌ڵاته‌کان) نه‌که‌وتووه‌ته ژێر
کونتڕۆڵه‌وه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه زۆر
ناخایه‌نێت که ده‌خرێته چوارچێو و
کونتڕۆڵه‌وه.
7- چۆن ده‌کرێ له نێوان ئازادیی راگه‌یاندن و
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوسه‌نگی رابگیرێ؟
ئایا هه‌ر له بناخه‌ڕا پێویست به راگرتنی ئه‌و
هاوسه‌نگییه و له‌به‌رچاگرتنی چه‌مکێک به ناوی
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هه‌یه؟
وه‌ڵام:
ئه‌م پرسیاره تۆزێک کوللی‌یه. چوونکه
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی مانایه‌کی کونکرێتی نییه و
هه‌ر فیکره و بۆچوونێک لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی
له سه‌ر هه‌یه. مه‌سه‌له‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی
بۆ ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بۆ خه‌ڵک
یا حیزبێکی ئوپوزیسیون به‌ته‌واوی لێک جیاوازن.
به‌ڵام گه‌ر بمه‌وێ به‌شێوه‌ی عام(گشتی) وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، ده‌بێ بڵێم به‌ڵێ،
ده‌بێ به‌هه‌ر بیر و باوه‌ڕێکه‌وه، سنوورێک بۆ
کرداره‌کانمان دابنێن.
مه‌سه‌له‌ن ئێمه ماڵپه‌ڕێکی ره‌خنه‌گرین
به‌بیروباوه‌ڕی سێکۆلار و چه‌په‌وه، ئه‌وه به‌و
مانا نییه که چوون ره‌خنه‌گرین هه‌رچی خۆمان
به‌باشمان زانی بڵاوی بکه‌ینه‌وه. بۆ وێنه هه‌ر
ئێسته ئێمه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشووری
کوردستان ره‌خنه‌مان زۆره، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی خۆمان ده‌گرین، قه‌ت دروشمی
رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رز ناکه‌ینه‌وه هیچ،
به‌ڵکه گه‌ر هاتو مه‌ترسیش رووبه‌ووی بێته‌وه،
پارێزگاریکردنی به ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین. بۆیه
له هێنانه گۆڕی ره‌خنه‌کانمان(به بێ ئه‌وه
خۆمان سانسۆر بکه‌ین) سنوورێکمان هه‌یه.
ده‌مه‌وێ بڵێم که گه‌ر هاتوو که‌س یا لانێک (به
هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک) بۆ کردار و قسه‌ی خۆی سنوورێک
دانه‌نێ، ئه‌وه که‌س یا ناوه‌ندێکی بێ
مه‌سئوولیه‌ت و ئانارشیسته . که به کوردیه‌که‌ی
ده‌بێته تێکده‌ر. نموونه‌شمان هه‌م له باشووڕ و
هه‌م له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا له قاڵبی حیزبی
سیاسی دا هه‌یه.
به‌ڵام له‌سه‌ر هاوسه‌نگی، ئه‌م کاتاگۆرییه‌ش وه‌ک
"به‌رژه‌وه‌ندی گشتی" بۆ هه‌رکه‌س مانای خۆی
هه‌یه. بۆ من پاراستنی هاوسه‌نگی گه‌ر نه‌م
خزێنێته ناو رێبازی "پراکماتیستی"یه‌وه و ئامانج
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و مافی دیاریکردنی
چاره‌نوويسی بێ، باوه‌ڕم پێ هه‌یه و ره‌چاویشی
ده‌که‌م.
8- ده‌وری ماڵپه‌ڕه ئازاده‌کان له دروستکردنی
رای گشتی و گوتاری نه‌ته‌وه‌ییدا چیه؟
وه‌ڵام:
بێگومان ماڵپه‌ڕه‌ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان ده‌توانن
ده‌ورێکی باش و کاریگه‌ر له دروستکردنی ڕای گشتی
و به‌تایبه‌ت گه‌شه‌دان به هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
دا بگێڕن.
وه‌ک ده‌زانین بواری رۆژنامه‌وانی (هه‌ر
به‌وپێ‌یه‌ش کار و نووسین له ماڵپه‌ڕ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی له سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت) به‌زۆری
له لایه‌ن رۆشنبیرانه‌وه ده‌کرێ. ئه‌وه‌ش
ده‌زانین که به‌شێوه‌ی گشتی ڕۆشنبیر فه‌رهه‌نگ
سازه واتا ئه‌وه‌ی رۆشنبیر هه‌وڵی بۆده‌دا، گه‌ر
به باشێ بتوانێ بانگه‌شه‌ی بکات و بیباته نێو
کۆمه‌ڵگه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ک ده‌بێ به به‌شێک له
فه‌رهه‌نگ و گوتاری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه.
بۆیه گه‌ر رۆشنبیرانی ئێمه به‌تایبه‌ت
خوێندکارانی زانکۆکان(له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات) بتوانن ئه‌وشێوه که پێوێسته هه‌وڵه‌کانی
خۆیان له قاڵبی (نووسین، وتووێژ ، لێکۆلێنه‌وه و
توێژینه‌وه) له‌مه‌ڕ هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی گشتیی شه‌قامی
کوردی، وه‌گه‌ڕ بخه‌ن ، به دڵنیاییه‌وه ده‌توانن
ده‌ورێکی کاریگه‌ریان هه‌بێ.
به ڕای من بۆ ئێمه‌ی کورد، ئه‌و ده‌وره که
ماڵپه‌ڕه ئازاده‌کان(به هاوکاریی رۆشنبران)
هه‌یانه ده‌توانێ له ده‌وری حیزبه‌کان
کاریگه‌رتر بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
حیزبه‌کان(به‌داخه‌وه) زۆرتر تێکه‌ڵی "سیاسه‌ت" و
جار جار سات و سه‌ودان و به پێی "سیاسه‌تی رۆژ"
ده‌جووڵێنه‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که زۆرجار که
"سیاسه‌تی رۆژ" له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان نایه‌ته‌وه ، بۆیه
حیزبه‌کان له‌و کاتانه‌دا له‌باتی به‌رزکردنه‌وه‌ی
هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵی کپکردن و رێکخستنی
له‌گه‌ڵ "سیاسه‌تی رۆژ" ده‌ده‌ن(وه‌ک سه‌رده‌می
پاش رووخانی به‌عس و هه‌وڵی سه‌رکردایه‌تی باشوور
بۆ بونیاد نانه‌وه‌ی ئێراق!!). به‌ڵام ماڵپه‌ڕی
به‌ڕاستی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، به‌هۆی ئه‌وه به‌هیچ
ناوه‌ند و جه‌مسه‌رێکه‌وه نه‌بسستراوه‌ته‌وه،
وێڕای خۆبه‌ستنه‌وه به‌پره‌نسیپ و
به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌نووکه‌ی و ستراتێژیه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌ی، "سیاسه‌تی ڕۆژ" شوێن له‌سه‌ر کار و
چالاکیی دانانێ و ئه‌و رێبازه‌ی گرتوویه،
درێژه‌ی ده‌دات. ئێمه له چه‌ند ساڵێ ڕابردوودا
به‌باشێ ده‌وری کارا و ئیجابیی ئه‌م
ماڵپه‌ڕانه‌مان له پێکهینانی ڕای گشتی و گوتاری
نه‌ته‌وه‌یی دا دیوه. هه‌ر ئێسته بڵاوکراوه و
تا ڕاده‌یه‌کیش ماڵپه‌ڕی ئازاد له باشوور،
سه‌ره‌ڕای گه‌لێ که‌ند و کۆسپ، ده‌وریان له
پێکهێنانی ڕای گشتی دا حاشاهه‌ڵنه‌گره.
9- مێتۆدی هێندێ له ماڵپه‌ڕه‌کان خه‌وشدارکردنی
که‌سایه‌تییه‌کان، ناوزڕاندنی حیزبه‌کان و
تیژکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان حیزبه‌کان یان ریزی
یه‌ک حیزبدایه، ئایا ئه‌مه ده‌ورێکی ساخه بۆ
راگه‌یاندنی ئازاد؟
وه‌ڵام:
ئێمه ده‌بێ پێش هه‌موو چت سنووری خۆمان له نێوان
جنێو و بێحورمهتی و ره‌خنه جیا بکه‌ینه‌وه.
ئه‌وکات ده‌توانین ره‌خنه و بێ‌پره‌نسیپی لێک جیا
بکه‌ینه‌وه و له‌سه‌ریان قسه بکه‌ین.
من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که زۆرێک له‌و
بابه‌تانه‌ی که هێندێک ماڵپه‌ڕ به‌ناوی
ته‌نز(ساتیره) یا کاریکاتۆر یا ره‌خنه بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه، هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به کاری
رۆشنگه‌رانه و وشیارگه‌رانه‌وه هه‌بێت. بۆ وێنه
دروستکردنی ئینسانێک له قاڵبی حه‌یواندا بۆ
ده‌بێته کاریکاتۆر؟ ئه‌وکاره ته‌نانه‌ت له
وڵاتانی ئازادی رۆژئاواشدا سزای هه‌یه و ئه‌و
که‌سه‌ی که بێحورمهتی پێکراوه ، بۆی هه‌یه
شکات بکات. دیاره من ئیدیعای ئه‌وه ناکه‌م که
ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌وا هه‌موو سنووره‌کان تێکه‌ڵ
ده‌که‌ن،دارده‌ستی بێگانه یا دوژمانی
نه‌ته‌وه‌که‌مانن، به‌ڵام له پوزوتیڤ ترین
حاڵه‌تد دا ده‌کرێ بڵێین که یا تێناگه‌ن که
جیاوازیی ره‌خنه و بێحورمهتی چی‌یه، یا ئه‌وه‌ی
قینێکی تایبه‌تیان هه‌یه، یا تووشی نه‌خۆشیی
نه‌فسی بوون و حه‌ز ده‌که‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بووه ناویان به‌ده‌ره‌وه بێت.
من هه‌ر له سه‌ره‌تادا باسی ئه‌وه‌م کرد که
به‌داخه‌وه رۆژنامه‌گه‌ریی ئێمه(هه‌ر به‌و
پێیه‌ش ماڵپه‌ر) پۆلین نه‌بووه. هه‌ر ئه‌وه‌شه
که ماڵپه‌ڕی وا ده‌بینین هه‌ر به‌ومه‌رجه‌ی
نووسراوه‌یه‌ک چوار جنێو و بێحورمه‌تیی
تێدابێ(بؤشی فه‌رق ناکات ئه‌و جنێو و
بێحورمه‌تیانه به‌کێ کراوه) بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
جاهه‌ر له چه‌پی چه‌په‌وه تا ڕاستی
ڕاست(مه‌به‌ستم بیر‌و باوه‌ڕه) پێکه‌وه هه‌ر له‌و
ماڵپه‌ره‌دا نووسراوه بڵاو ده‌که‌نه‌وه!!
من که ئه‌و باسه ده‌که‌م ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که نابێت ره‌خنه بگیرێت.
به پێچه‌وانه‌وه من هه‌م بۆ خۆم نووسه‌رێکی
ره‌خنه‌گرم و هه‌م ماڵپه‌ڕه‌که‌شمان سایتێکی
ره‌خنه‌گره. هه‌روه‌ها پێموایه ره‌خنه ئاوێنه‌ی
تێکۆشانی کۆمه‌ڵگه‌یه و زبانی تیژی ره‌خنه ده‌بێ
هه‌میشه به‌کار بێت. به‌ڵام زبانی تیژی ره‌خنه
جنێو یا قسه‌ی سووك نییه، به‌ڵکوو
قووڵبوونه‌وه‌یه له کرادری ئه‌و که‌س یا ڕه‌وته
که ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت. بۆ نموونه کاتێک له
سه‌ر گه‌نده‌ڵی ره‌خنه له حکوومه‌تی هه‌رێم
ده‌گیرێ، سزاوار نییه هه‌موو دام و ده‌زگاکانی
به دز و گه‌نده‌ڵ دابنین. له‌هه‌مان کاتد ئه‌گه‌ر
نموونه‌ی گه‌نده‌ڵیمان هه‌یه ده‌بێ به
به‌ڵگه‌وه ئاشکرای بکه‌ین و به‌خه‌ڵک و
کۆمه‌ڵگه‌شی بناسێنین.
10- ئایا ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌بێ هیچ
ده‌ربه‌ستییه‌کیان هه‌بێ، یان ده‌بێ پابه‌ندی هیچ
قه‌ید و شه‌رتێک نه‌بن؟
وه‌ڵام:
پێموایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تانم له میانه‌ی
پرسیاره‌کانی دیکه‌دا داوه‌ته‌وه. به‌ڵام
به‌کورتی و کونکرێت ده‌ڵێم بێده‌ربه‌ستی به واتای
بێ پڕه‌نسیپی ده‌زانم. چۆن ده‌بێ ماڵپه‌ڕ یا هه‌ر
شتێک که کاری فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده ده‌کات
به‌ده‌ربه‌ست نه‌بێ؟ به‌ده‌ربه‌ست نه‌بوون مانای
گوێ نه‌دانه به‌و پڕه‌نسیپانه‌ی که ماڵپه‌ڕه‌که
بۆ خۆی داناوه. له‌وه‌ش خراپتر کاتێک ئێمه
پێبه‌ند به شتێک نه‌بین، ئه‌ی له‌سه‌ر چ رێباز و
پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌ک خۆمان و ماڵپه‌ڕه‌که‌مان
به‌ڕیوه ده‌به‌ین؟
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|