|
به بۆنه‌ی ئیعدامی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید(عه‌لی
شیمیایی)یه‌وه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ئه‌گه‌رچی ره‌وتی مێژوو ده‌ریخستوه که
ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهور و نادیموکرات سزای ئیعدام
دژی ئازادیخوازان و نه‌یارانی خۆیان به‌کار دێنن و
به‌گشتی له سزای ئیعدام به‌ناوی دژایه‌تی
تاوانکاران و تێکده‌رانی ئه‌منیه‌ت، بۆ په‌ره‌دان
به فه‌زای ترس و خۆف و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی خۆیان که‌ڵکوه‌رده‌گرن،به‌ڵام
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان نی‌یه نه‌هێشتنی تاوان و
خراپه‌کاری و دابین کردنی ئه‌منیه‌تی
شاروه‌ندانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرمه‌ترسی‌ترین
لایه‌ن که ئه‌منیه‌تی وڵاتێک تێکده‌دا
ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ڕه‌رۆ و دیکتاتۆر و
نادێموکراتن.
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که لایه‌نگرانی
نه‌مانی سزای کوشتن و ئیعدام ته‌نانه‌ت ڕازی به
کوشتنی جه‌ناته‌تکار و تاوانکارانێکی وه‌ک سه‌دام
و ئامۆزا ئه‌نفال چیه‌که‌ی(عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)
نین. به‌و پێ‌یه ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست که باوه‌ڕی
ته‌واوی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیعدام له هه‌موو
شێوه‌کانی و بۆ هه‌موو که‌سه، بێگومان به ئیعدام
کردنی عه‌لی شیمیایی ێش چۆپی ناگرێ. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سزا بۆ ده‌رس وه‌رگرتن و نه‌هێشنی
تاوانه، تائێستا ئه‌وهه‌موو کوشتن و ئیعدامه‌ی
تاوانکاران چه‌نده له تاوانی که‌م کردوه‌ته‌وه؟
جیا له‌وه‌ش کوشتنی جه‌نایه‌تکارێکی وه‌ک سه‌دام
حوسێن یا عه‌لی شیمیایی له ڕاستیدا
رزگارکردنیانه له‌و نه‌فره‌ت و بێزاری و ژیانه
پڕ له حه‌قاره‌ت و سه‌رشۆڕیه که ده‌بوا له
هه‌موو پاشماوه‌ی ژیانیاندا رووبه‌ڕووی
بوایه‌نه‌وه. سزای ڕاسته‌قینه‌ی جه‌نایه‌تکارانی
وه‌ک سه‌دام یا ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌ک به‌شار
ئه‌سه‌د، خامنه‌یی و ... له ڕاستیدا کوشتنیان
نی‌یه،به‌ڵکه موحاکمه و به‌ندکردن و
هێشتنیه‌وه‌یانه تا ببینن چۆن نه‌فره‌ت و قینی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو
قووڵایی ره‌زاله‌ت و سووچی زیندان و لاره‌ملی
فڕه‌ی داون. کوشتنی ئه‌و جه‌نایه‌تکارانه له‌و
چاره‌نووسه که هه‌ر ساتێکی بۆ ئه‌وان مه‌رگیکه،
ده‌رباز ده‌کات.واتا به کوشتنیان یه‌کجار ده‌مردن
به‌ڵام به هێشتنه‌وه‌یان له زیندان، هه‌ر
رۆژێکیان مه‌رگێکه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|