|
ده‌وری تێکده‌رانه‌ی "حیزبی سه‌رانسه‌ری"
به یارمه‌تیی "رووناکبیری خۆجێی"
له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی کوردستاندا
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
به‌شی
چواره‌م
گۆڕانی روانگه‌ی جیهانی ،
مانه‌وه له رێبازی گۆرین
پاش کونگره‌ی چوار و چوونه‌ده‌ری تووده‌یی‌کان،
حیزبی دێموکرات، به هه‌مان سیاسه‌ت و رێبازی
ڕابردوو ده‌مێنێته‌وه(دێموکراسی بۆ ئێران و
خودموختاری بۆکوردستان). به لێکدانه‌وه و شی
کردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه که وه‌ک ستراتێژیی ئه‌و
حیزبه و له ئاکامدا ستراتێژیی بزووتنه‌وه‌ی کورد
له رووانگه‌ی ئه‌و حیزبه‌وه دیاری کراوه، به‌و
ڕاستی‌یه ده‌گه‌ین که تا له ئێران‌دا
حکوومه‌تێکی دێموکرات دانه‌مه‌رزێت، کوردستان گه‌ر
مافه‌کانیشی به‌ده‌ست هێنابێ، ناتوانێ بیان
پارێزێت. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئیستدلالی رووناکبیری
کورد بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه بوو.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ڕوواڵه‌تی چاو له دروشمه‌که
بکه‌ین، ئه‌و ئیدیعایه دروست خۆی ده‌نوێنێ.
به‌ڵام کاتێک له کیشه‌که ورد ده‌بینه‌وه،
ده‌بینین که ئه‌وه ته‌نیا ساده‌کردنه‌ه‌ی
قه‌زیه‌که‌یه. چوونکه هه‌ڵگرتنی ئه‌و دروشمه،
هه‌ر ئه‌و رووناکبیره کورده‌ی ده‌هێنایه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌بێ سه‌ره‌تا بۆ دێموکراسی بۆ
ئێران هه‌وڵ بدات و پاشان که ئێران به دێموکراسی
گه‌یشت، کوردستانیش خۆ به خۆ خودموختار ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌وه‌یه که کوردستان ده‌بێته سه‌نگه‌ری
"ئازادیی ئێران" و حیزبی دێموکرات دروشمی
پێکهێنانی به‌ره له‌گه‌ڵ حیزبه
ئێرانی‌یه‌کان(که هیچ بوونێکی کاریگه‌ریان
نه‌بوو) به‌رز ده‌کاته‌وه و رێبه‌رانی ئه‌م
حیزبه بۆ سه‌لماندنی "ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌ب"نه‌بوونی
خۆیان ده‌یانگوت که "کورد له هه‌ر ئێرانی‌یه‌ک
ئێرانی‌تره". به‌و مه‌رجه‌ی هیچکاتیش له
کرده‌وه‌دا نه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و نه
له‌لایه‌ن "ئوپوزیسیون"ه‌وه نه‌ک هه‌ر به
ئێرانیی ره‌سه‌ن نه‌ناسران، به‌ڵکه هه‌میشه و
ئیشتاشی له‌گه‌ڵ بێت گۆپاڵی "ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی"
وه‌ک شمشێری داموکلس له‌سه‌ر سه‌ریان ڕاگیراوه.
هه‌رچی زه‌مان تێده‌په‌ڕێت، دوکتور قاسملوو
(هه‌روه‌ها حیزبی دێموکرات) له‌باری بیر‌و
بۆچوونه‌وه زیاتر له تووده‌ئیزم دوور
ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیسان
ئه‌و دووڕکه‌وتنه‌ش هه‌ر له قسه و تیوریدا ده‌بێ
و له کرده‌وه‌دا منشی تووده‌ئیزم کاری خۆی
ده‌کات. ئه‌وه‌یه که پاشتر دروشمی حیزبی
دێموکرات له "دامه‌رزانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
سوسیالیستی"یه‌وه( که وه‌رگیراو له تووده‌ئیزم
بوو) ده‌گۆڕدریت بۆ "سوسیالیزمی دێموکراتیک" و له
کونگره‌یه‌کی ئه‌و حیزبه‌دا په‌سه‌ند ده‌کرێ.
به‌ڵام کاتێک چاو له کرده‌وه ده‌که‌ین ده‌بینین
بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه نوێ‌یه ، سه‌ره‌تا
نامێڵکه‌یه‌ک به‌ناوی "کورته‌باسێک له‌سه‌ر
سوسیالیزم" بڵاو ده‌کرێته‌وه. کاتێک به‌وردی ئه‌و
نامێلکه‌یه چاو لێده‌که‌ین ده‌بینین له‌وێشدا
هێشتا ره‌گی تووده‌ئیزم خۆی ده‌نوێنێ. به‌م شێوه
که هێشتا ئوردووگای سوسیالیستی وه‌ک دوستی
ستراتێژیی بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌ناسێندرێت. ئه‌مه
له کاتیکدا که دوکتور قاسملوو خۆی له به‌هاری
پراگ، واتا هێرشی هێزه‌کانی شه‌وره‌وی بۆ سه‌ر
چیکوسله‌واکی و ده‌سه‌ڵاتی دووبچێک که‌له
هه‌ڵبژاردنێکی تا ڕاده‌یه‌ک ئازاد‌دا به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتبوو(1968)، به‌دروستی هه‌ڵوێست ده‌گرێ. واتا
ناوه‌رۆکی سوڤیه‌تی ناسیوه. به‌ڵام ده‌بینین
چه‌ندین ساڵ پاشتر(1980) ده‌ڵێ:سوڤیه‌ت گه‌ر خۆیشی
نه‌یهه‌وێت هه‌ر دۆستی ستراتێژیی ئێمه‌یه(نه‌قڵ
به مه‌فهووم له نامێڵکه‌ی کورته باس). که
ئه‌مه هیچ نی‌یه مه‌گه‌ر هه‌مان پاشماوه‌کانی
فیکره‌ی تووده‌ئیزم.چوونکو تا ئه‌وکات سۆڤیه‌ت
به‌باشی خۆی به کورد ناساندبوو که چه‌نده
دۆستی ئه‌م گه‌له و چه‌نده به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیه‌وه بوه!
له باری کرده‌وه‌شدا ده‌بینین پاش په‌سه‌ند کردنی
ستراتێژیی نۆێ (سوسیالیزمی دێموکراتیک)، دوکتور
قاسملوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت که "خراپترین دێموکراسی
به چاکتر ده‌زانێ له باشترین دیکتاتۆری".
بێگومان که‌س ئه‌و قسه‌یه ره‌د ناکاته‌وه.
به‌ڵام بۆ که‌س یا حیزبێک که ئه‌وه دروشمی بێت،
ده‌بێت دێموکراسی له هه‌موو بوارێک‌دا و
به‌تایبه‌ت نێوخۆی‌دا ره‌چاو بکات. که
به‌داخه‌وه ره‌وه‌ندی رووداوه‌کانی ناو حیزبی
دێموکرات پاش گۆڕانی ستراتێژیی سوسیالیزمی لینینی
بۆ سوسیالیزمی دێموکراتیک ئه‌وه نیشان ناده‌ن.
وه‌ک ده‌زانین یه‌کێک له رو‌کنه‌کانی دێموکراسی
ئازادیی ئیعتراز و پاراستنی مافی نه‌زه‌ردان و
قسه‌کردنی موخالف و موعته‌رزه. به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئێمه شاهێدی ئه‌وه نابین و ده‌بینن
که له‌م سه‌روبه‌نده‌دا چه‌ند که‌س به‌تاوانی
بیر‌و باوه‌ڕیان (ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت تووده‌ییش
بووبێتن) له حیزبی دێموکرات ده‌رده‌کرێن. ئه‌وه
له کاتێکدایه که ئێمه چ له ئاستی ده‌روه‌ی
ئه‌و حیزبه و چ له نیوخۆیدا هیچ
به‌رهه‌ڵستکاریه‌کی عه‌له‌نی یا نهێنی نابینین و
هیچ ته‌شه‌کول و جه‌معێکیش که خۆیان ڕێکخستبێ بۆ
بووژانه‌وه‌ی دروشمی پێشتر(سوسیالیزمی لینینی)،
له ناو حیزبی دێموکرات‌دا بوونی نه‌بووه و، هیچ
نامێڵکه یا نووسراوه‌یه‌ک دژی په‌سه‌ندکراوه‌کانی
حیزبی و له‌وانه "کورته باس" و "سوسیالیزمی
دێموکراتیک" بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. بێگومان ئه‌و
حه‌ره‌که‌ته،واتا ده‌رکردنی ئه‌ندام به تاوانی
جیاواز بیری به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ فیکری
سوسیال دێموکراسی و ته‌نانه‌ت دێموکراسیی
لیبراڵی‌یش یه‌ک ناگرێته‌وه. بۆیه ده‌کرێ ئه‌و
کرداره هه‌ر به پاشماوه‌ی فیکری تووده‌ئیزم
پێناسه بکرێت. که باوه‌ڕمه‌ندی به دێموکراسی
له‌م شێوه فیکرکردنه‌وه‌دا "ئیڕشادی"یه، که
به دێموکراسیی ئێرشادی پێناسه ده‌کرێ. من هه‌وڵ
ده‌ده‌م پاشتر له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه به کورتیش
بووه بنووسم.
به له‌به‌ر چاوگرتنی ته‌رکیبی ئه‌و که‌سانه‌ی که
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له حیزبی دێموکرات ده‌رکران و
له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا به شێوه‌ی
فه‌رمی به"لادان له رێبازی حیزب" تاوانبار کران
و به نووسراوه‌ی ره‌سمی به تووده‌یی ناسێنران،
ده‌رده‌که‌وێت که یه‌که‌م، ئه‌و که‌سانه
هیچ پێوه‌ندیه‌کیان پێکه‌وه نه‌بووه. دووه‌م،
له‌باری بیر و بۆچوونه‌وه چه‌ندین فیکری جیاواز و
ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌کن. که‌چی حیزبی دێموکرات له
ئورگانی ناوه‌ندیی خۆیدا له مه‌قاله‌یه‌کدا که
پێده‌چی به‌رێز عه‌بدو‌ڵای حه‌سه‌نزاده
نووسیبێتی،له ژێر ناوی "زستان ده‌روات و روو
ره‌شی بۆ رژی ده‌مێنێته‌وه" ده‌رکراوان به
"پیلان
گێڕ"،"دارده‌ستی دوژمن" و تووده‌یی ناو ده‌بات که تاقه‌تی خه‌باتیان
نه‌ماوره وه‌سف ده‌کات. له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر
که‌س بوون که به‌ڕاستی تاقه‌تی خه‌باتیان
نه‌مابوو و خۆیان ته‌حویلی حکوومه‌ت دابووه‌وه و
له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی حکوومه‌ت دا دژی مافخوازیی
نه‌ته‌که‌مان و حیزبی دێموکرات قسه‌یان ده‌کرد،
به‌ڵام حیزبی دێموکرات نه‌ک هه‌ر له
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانیدا باسی نه‌کردن، به‌ڵکه
هێندێکیشیان که پاشتر خۆیان گه‌یانده ئورووپا ،
پیشوازیی لێکردن!!
بۆ کۆتایی هێنان به ئه‌م باسه و ده‌وری حیزبی
دێموکرات له بڵاوکردنه‌وه و جێگیر کردنی فێکری
به‌ستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی کورد
به حه‌ره‌که‌تی سه‌رانسه‌ری و ناوه‌نده‌وه من
به‌کورتی ئاماژه به 2 که‌سایه‌تیی ناو ئه‌م
حیزبه ده‌که‌م که هه‌رکامه‌یان نوێنه‌رایه‌تیی
فێکرێکیان کردوه.
ئه‌م دوو که‌سه بریتین یاد زیندوو دوکتور قاسملوو
و غه‌نی بلووریان.
من ئه‌م دو که‌سایه‌تییه‌م بۆ ئه‌وه
هه‌ڵبژاردوه که هه‌ر دوکیان خوێنده‌وار و
رووناک‌بیر بوون و هه‌ردوکیان سه‌رده‌مانێک
)ڕاسته‌وخۆ
یا ناراسته‌وخۆ) ئه‌ندامی حیزبی تووده بوون و،
هه‌ر کامه‌شیان له‌سه‌ر ره‌وتی مێژووی حیزبی
دێموکرات و، به‌هۆی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌م
حیزبه له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا له سه‌ر ره‌وتی
بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،گاریگه‌ریی(سه‌لبی یا ئیجابی)یان
هه‌بووه.
دوکتور قاسملوو
دوکتور قاسملوو به‌هۆی خوێندن له رۆژئاوا
ده‌توانێ حیزبی تووده و زیانه‌کانی بۆ
بزووتنه‌وه‌ی کورد بناسێ و ئه‌و حیزبه به‌جێهێڵێ
و هه‌وڵی خۆی بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌ی وه‌گه‌ڕ
بخات. که به‌هه‌ق له‌ماوه‌ی ژیانیدا توانی
خزمه‌تی زۆر گه‌وره به گه‌لی کورد و
بزووتنه‌وه‌که‌ی بکات. که گرینگتین‌یان به
باوه‌ڕی من، رزگار کردنی حیزبی دێموکرات له‌داوی
تووده‌ئیزم بوو، که ده‌یویست ئه‌و حیزبه و له
ئاکامدا بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی که پاش شۆڕشی
ڕێبه‌ندان سه‌ری هه‌ڵدابوو تووشی ئاشبه‌تاڵ بکات.
مه‌به‌ست ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که غه‌نی بلوریان
پشتێنی تووده‌ئیزمی له خۆی قایم کردبوو و
به‌ته‌ما بو به رێنوێنیی ڕاسته‌وخۆی حیزبی
تووده، حیزبی دێموکرات و به‌شێكی گه‌وره له
بزووتنه‌وه‌ی کورد بکاته قوربانیی "خه‌تی ئیمام".
ڕاوه‌ستانی دوکتور قاسملوو(وه‌ک رێبه‌رێکی
کاریزماتیک) ده‌وری بنه‌ڕه‌تیی له تێکشکانی ئه‌و
پیلانه هاوبه‌شه‌ی حیزبی تووده و حکوومه‌تی
ئێران‌دا گێڕا و بۆ مێژوو تۆمار کرا.
به‌لام هه‌روه‌ک باسکرا یاد زیندوو قاسملوو به‌هۆی
ئه‌وه‌ی هه‌ر له کاتێکه‌وه تێکه‌ڵی سیاسه‌ت
ده‌بێ به فیکری تووده‌یی په‌روه‌رده ده‌بێ(ئه‌و
سه‌رده‌مه هیچی دیکه جیا له بڵاوکراوه‌کانی
حیزبی تووده بۆ موتاڵعه و فێر بوون نه‌بووه)،
ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌وێت که به‌ته‌واوی
بیر و بۆچوون و ره‌وش و به‌تایبه‌ت شێوه‌کاری
ته‌شکیلاتیی خۆی له تووده‌ئیزم جیا بکاته‌وه.
بۆیه ئێمه ده‌بینین له کاتێکدا و پاش کونگره‌ی
شه‌شی حیزبی دێموکرات، (دکتر قاسملوو) ده‌توانێ
ستراتێژیی حیزب له تووده‌ئیزم ده‌رباز بکات،
به‌ڵام به‌داخه‌وه له کرده‌وه و کاری
رێکخراوه‌ییدا هیشتا شاهێدی مانه‌وه‌ی چه‌شنێک
له‌و رێبازه‌یه‌ن. که پێشتر ئاماژه به
ته‌حه‌مول نه‌کردنی جیا بیران و ده‌رکردنیان کرا.
له کاتێکدا حیزبی دێموکرات به‌پێی ناوه‌رۆکی خۆی
و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی تێدا به‌شداره (بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاری نیشتمانی کوردستان)، قه‌ت ناتوانێ
حیزبێکی ئیدئولۆژیک بێت و پڕبایه‌خترین
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م حیزبه فره‌چه‌شنی و
له‌خۆگرتنی چێن و توێژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌وه‌اری بووه. هه‌روه‌ها پاش ئه‌و ده‌رکردنانه،
ده‌توانین به شێوه‌کاری سه‌لێقه‌یی ئیشاره بکرێ
که به هێنانه گۆڕی لیسته‌ی فیکس،
جیابوونه‌وه‌یه‌کی به سه‌ر حیزبی دێموکرات‌دا
سه‌پاند، ئه‌گه‌رچی ئه‌و که‌سانه‌ی که جیا
بوونه‌وه پاشتر نیشانیاندا هێچ قسه‌یه‌کی نوێ‌یان
پێ نه‌بووه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه ئه‌گه‌ر چاوێك له
ره‌وه‌ندی نووسینه‌کانی دوکتور قاسملوو
بکه‌ین،ده‌بینین تا زه‌مان تێده‌په‌ڕێت، ره‌نگ و
رووی تووده‌ئیزم که‌مره‌نگتر ده‌بێ و بێگومان گه‌ر
به‌ده‌ستی جه‌نایه‌تکارانی حکوومه‌تی ئێران تێڕۆڕ
نه‌کرانای، ئیستا و له سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه‌کانی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجی
ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار
پارچه‌که‌دا، ده‌ور و که‌سایه‌تیی یاد زیندوو
قاسملوو ده‌یتوانی زۆر فاکتۆری دیکه‌ی جیا له
ئێسته بێنێته ئاراوه. که هه‌ر ئه‌و له‌ت
بوونه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی حیزبی دێموکرات یه‌کێک له
خه‌ساره‌کانی نه‌بوونی ئه‌و رێبه‌ره
کاریزمایه‌یه.
بۆ تێگه‌یشتن له دوورکه‌وتنه‌وه‌ی یاد زیندوو
قاسملوو له توده‌ئیزم خوێندنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌کانی به‌پێی زه‌مان کارێکی پێویسته.
گه‌ر چاو له کتێبی کوردستان و کورد بکه‌ین، و
پاشان به‌ڵگه‌نامه‌کانی کونفراسی 3 و کونگره‌ی 3 ی
حیزبی دێموکرات و تا دێت ده‌گه‌ینه "کورته باێک
له‌سه‌ر سوسیالیزم"
و هێندێک نووسراوه‌ی دیکه وه‌ک چل ساڵ خه‌بات یا
سوخه‌نڕانی‌یه‌کانی له بۆنه جۆربه‌جۆره‌کاندا تا
سه‌رده‌می
گیان
به‌خت کردنی، ده‌بینین تا دێت ره‌نگ بۆی
تووده‌ئیزم که‌مڕه‌نگ و که‌مره‌نگتر ده‌بێ و له
به‌رابه‌ردا بیری نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر.
غه‌نی بلووریان
گه‌ر چاوێکی خێرا له بیروه‌ریه‌کانی غه‌نی
بلووریان بکه‌ین، پێمان ده‌ڵێت که له یه‌که‌م
که‌سه‌کان بووه که پاش رووخانی کۆمار هه‌وڵی
بووژانه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی داوه. پاشانیش
ده‌وری خۆی له‌م بووژانه‌وه‌دا زۆر کاریگه‌ر
ده‌نرخینێ. بۆیه من بۆم هه‌یه بلێم که یه‌کێک
له سه‌ره‌تاییترین رۆشنبیرانی کورد که هه‌وڵی
گۆرانی ستراتێژیی بزووتنه‌وه‌ی کوردی داوه،
به‌رێز بلووریان بووه. چوونکه وه‌ک له
پێشتریشدا باسم کردووه، بزووتنه‌وه‌ی کورد تاپێش
رووخانی کۆمار، بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به
ئامانجی دیاریکراوه‌وه بووه، به‌ڵام پاش رووخانی
کۆمار و لێک بڵاو بوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات،
کاتێك کادره گه‌نجه‌کانی تێهه‌ڵده‌چنه‌وه، حیزبی
دێموکرات ده‌که‌نه پاشکۆی حیزبی تووده ،که ده‌کرێ
ئیدیعا بکرێ له راستیدا ئه‌ندامی حیزبی تووده‌ن و هه‌وڵی
ئه‌وان سه‌رخستنی دروشم و ئامانجه‌کانی ئه‌و
حیزبه بووه. بێگومان غه‌نی بلووریان له‌م
نێوانه‌دا ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بووه.
پاشتر که شانه حیزبه‌کانی حیزبی دێموکرات ئاشکرا
ده‌بن و ژمارێکی زۆر تێکۆشه‌ری دێموکرات ده‌گیرێن و
زیندانی ده‌کرێن، بلووریان له هه‌ر زیندانێک
بووه، له کۆڕی تووده‌یه‌کاندا بووه و کاتێکیش
حیزبی دێموکرات پاش رووخانی نیزامی پاشایه‌تی
تێکۆشانی ئاشکرای خۆی ده‌سپێکرده‌وه، غه‌نی
بلووریان گه‌رچی به روواڵه‌ت له‌ناو ئه‌م
حیزبه‌دا چالاک بوو و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی
ئه‌م حیزبه بوو، قسه و بۆچوونه‌کانی هه‌میشه
دژی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و هاوده‌قی رێبازی
حیزبی تووده بوو. تا ئه‌وه که پاش کونگره‌ی
چوار و سه‌رنه‌گرتنی پیلانی ئاشبه‌تال، به‌فه‌رمی
هه‌ڵوێستی گرت و ئه‌وانه‌ی حیزبی تووده(بۆ خۆنزیک
کردنه‌وه له خومه‌ینی دووپاتی ده‌کرده‌وه)، کرده
رێبازی فه‌رمی خۆی.
گه‌رچی رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له مێژوودا
تۆمارکراون، به‌ڵام گه‌ر به‌کورتیش بووه
باسکردنیان پێویسته تا بۆ رؤله‌کانی ئه‌مڕۆمان
ده‌رکه‌وێت کاتێک رۆشنبیرێک پشت به حیزبێکی
سه‌رانسه‌ری ده‌به‌ستێ (به‌تایبه‌ت له‌باری تیوریک
و رێبازی سیاسی‌یه‌وه) چ خه‌سارێک به خۆی و
نه‌ته‌وه‌که‌ی و بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌و هه‌ڵوێسته‌وه(توده‌ئیستی) غه‌نی بلوریان،
ڕاسته‌وخۆ به‌ناوی حیزبی دێموکراته‌وه رێکخراوێکی
وه‌رێخست و وێرای ئه‌وه‌ی ژمارێکی زۆر له
تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی له‌گه‌ڵ خۆ خست و
له نه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌که‌یانی دابڕی، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
سپای پاسدارن و حیزبی تووده به‌کرده‌وه که‌وته
پیلان گیڕان دژی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی. ئه‌م
کاره‌ی بلووریان و هاوبیرانی تا شه‌ڕی چه‌کدارانه
دژی پێشمرگه‌کانی حیزبی دێموکرات و جاسووسی کردن
له‌سه‌ر تێکۆشه‌رانی ناو شاره‌کان چووه پێش.
به‌ڵام حکوومه‌تی ئێران نه‌ک هه‌ر پیی نه‌زانی،
به‌ڵکه هاوکات له‌گه‌ڵ حیزبی تووده، په‌لاماری
ئه‌مانیشیدا. بۆیه پاش ماوه‌یه‌کی کورت ،ئه‌وه‌ی
به‌ناوی "حیزبی دێموکرات رێره‌وی کونگره‌ی چوار"
پێکی هێنابوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ڕایگه‌یاند که
هه‌موویان چوونه‌ته ناو حیزبی تووده و "مامه
غه‌نی" بۆ هه‌موو خزمه‌ته‌کانی به حیزبی تووده،
بوو به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه.
له‌م نێوانه‌دا ئاماژه به‌یه‌ک خاڵ زۆر
گرینگه،هه‌ڵوێستی غه‌نی بلووریان هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای تێکۆشانی ئاشکرای دووباره‌ی حیزبی دیموکرات و ئه‌و
ناوبانگه‌ی(به‌هۆی زیندانی بوونی) هه‌یبوو، شوێنی
له‌سه‌ر زۆر رووناکبیری کورد دانا. تا ئه‌و
جێگه‌یه ئه‌وانه‌ی باسی کورد و کوردایه‌تیان
کردبای به کۆنه‌په‌رست ده‌ناسێندران.ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه ته‌نیا تایبه‌ت به حیزبی دێموکرات نه‌بوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به‌داخه‌وه که‌شوهه‌وای
سه‌رانسه‌ری بیرکردنه‌وه و به‌تایبه‌ت چه‌پئاژۆیی
به‌شێکی زۆر له رووناکبیرانی کوردستانی
گرتبووه‌وه که من پاشتر له باسی سه‌رهه‌ڵدانی
کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا باسی
ده‌که‌م.
زۆر به‌داخه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر ڕۆڵه‌ی
تێگه‌یشتوو ورووناکبیری کورد له‌گه‌ل غه‌نی
بلووریان که‌وتن و بزووتنه‌وه‌ی کورد خه‌سارێکی
گه‌وره‌ی لێکه‌وت. چوونکه به رویشتنی ئه‌و
که‌سانه له حیزبی دێموکرات، ژماره‌ی که‌سانی
عه‌داڵه‌تخواز رووی له کزی کرد. هه‌روه‌ها
هه‌ڵوێستی هه‌ڵه و خه‌یانه‌تکارانه‌ی غه‌نی
بلووریان و هاوبیرانی زه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌ری له
فیکری پێشکه‌وتنخوازیی له ناو حیزبی دێموکرات
وه‌شاند و هه‌لیان بۆ هێنذێک که‌س و لایه‌ن
ره‌خساند که ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که خاوه‌ن بیری
نیشتمانی و هاوکات یه‌کسانی خوازی بوون بده‌نه
به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و ته‌حقیر.
گه‌رچی پاشتر و به گۆڕانی هه‌لومه‌رج
غه‌نی بلووریان و هاوبیرانی تووشی گۆرانی فیکری
هاتن و ئیستا ئیتر "کوردایه‌تی"به له‌مپه‌رێکی پێش
"خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی" نازانن، به‌ڵام
ئه‌و خه‌ساره‌ی که بلووریان و هابیرانی له
بزووتنه‌وه‌ی کورد و فێکری یه‌کسانیخوازیان
وه‌شاند، قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی کارێکی هاسان
نی‌یه.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|