|
چالاکیی نیزامی یا ناردنه کوشتارگا؟
به بۆنه‌ی گیانبه‌ختکردنی چه‌ند ده‌سته‌ی بچووکی
پێشمه‌رگه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ئه‌وه چه‌ند رۆژه له‌ملاوئه‌ولا خه‌به‌ری چه‌ند
تێکهه‌ڵچوونی نیزامیی له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێسانی کوردستان و هه‌ردوو
به‌شی حیزبی دێموکرات (حدکا و حدک) بڵاو
ده‌بێته‌وه و ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستیش له چه‌ند
سه‌رچاوه‌ی ناره‌سمی‌یه‌وه ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی
پێگه‌یشتوه. دیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه
خۆیان (جیا له حدک که پاش چه‌ند رۆژ
ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه) بێده‌نگیان
پاراستوه، ئێمه له بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌کان
خۆمان پاراست.
هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری
تێکهه‌ڵچوونه‌کان،سپای پاسداران له رێگه‌ی
یه‌کێک له به‌رپرسانی خۆیه‌وه له کوردستان
خه‌به‌ری تیكهه‌ڵچوونه‌کانی (وه‌ک هه‌میشه به
شێوه‌ی تایبه‌تی ئه‌م ناوه‌نده‌ی سه‌رکوت و به
تێکڵ کردنی درۆ و ده‌له‌سه) بڵاو کرده‌وه. ئه‌و
خه‌به‌ره‌ی سپای پاسداران ، ڕاست بوونی
تێكهه‌ڵچوونه‌کانی سه‌لماند. به‌ڵام به
دڵنیاییه‌وه ئاشکرا بوو به‌وشێوه نه‌بووه که
هێزی داگیرکه‌ر بتوانی له شه‌ڕ دا 24 پێشمه‌رگه
بکوژی و خۆی هیچ زیانێکی نه‌بووبی. به‌داخه‌وه
بێده‌نگیی هێزه سیاسی‌یه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک بوه
هۆی نگرانی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزانه کاتێک
پێشمه‌رگه ده‌نێڕنه‌وه ناو جه‌رگه‌ی نیشمانی
میلیتاریزه کراو، وه‌ها سازوکارێک ده‌سته‌به‌ر
ناکه‌ن که بتوانن هه‌رده‌م ئاگایان له
هه‌لومه‌رجیان بێت و گه‌ریش تووشی تێكهه‌ڵچوون
له‌گه‌ڵ هێزی دوژمن هاتن یا گرفتێکیان بۆهاته‌پێش
بتوانن له ناوه‌نده‌که‌ی خۆیانه‌وه هێدایه‌ت و
رێنوێنیان بکه‌ن. هه‌ر ئه‌و بێده‌نگیه و
بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی رووداوه‌که ،پێش
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به پاراستنی گیانی پاشماوه‌ی
هێزه‌کانیان له ناوخۆوه بێت، زۆرتر هۆکاری
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕانی پێوه‌ندی و له راستیدا
ئاگانه‌بوونه له ئه‌سڵی رووداوه‌کان.
پێش هه‌ر پێشداوه‌ره‌یه‌ک پێویسته ڕابگه‌یه‌نین
که ئێمه خه‌باتی چه‌کداریی به شێوه‌یه‌ک له
تاکتیکه‌کانی خه‌باتی رزگاریخوازی ده‌زانین و
پێمان وایه هه‌لومه‌رجی سیاسیی و چۆنیه‌تی خه‌بات
دیاریده‌کات که له‌و شێوه خه‌باته که‌ڵک
وه‌ربگیرێت یا نه. بۆ نمونه له کاتی ڕاپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری و به‌ربه‌ره‌کانێی دوژمن به
دڵنیاییه‌وه ته‌نیا ڕاپه‌رینی چه‌کدارانه‌یه که
حکوومه‌ت هه‌ڵده‌ته‌کێنی یا سپای داگیرکه‌ر له
کوردستان ڕاده‌ماڵێ. واته کاتێک حکوومه‌ت (هه‌ر
حکوومه‌تێک) بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی خۆی له
هیچ جه‌نایه‌ت و کوشتارێک نه‌پرینگێته‌وه(وه‌ک
ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئیسلامی 30 ساڵه ده‌یکات)
هه‌زارجاریش باوه‌ڕمان به خه‌باتی مه‌ده‌نی و
هێمنانه‌بێ(زبانێک که حکوومه‌تێکی وه‌ک کۆماری
ئیسلامی فامی ناکات)، سه‌ره‌نجام ناچار ده‌بین
ئاخرین کوتکه‌کانی پانکردنه‌وه‌ی سه‌ری به زه‌بری
ڕاپه‌رینی چه‌کدارانه ئه‌نجام بده‌ین. واته
ئه‌وه حکوومه‌ته که ئه‌وشێوه خه‌باته‌مان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ.
دیاره له کوردستان حکوومه‌ت هه‌میشه به
شێوه‌یه‌کی توندوتیژ دژی هه‌ر جوولانه‌وه و
داخوازێکی گه‌که‌مان جوڵاوه‌ته‌وه ، بۆیه‌ش په‌نا
بۆ دیفاعی چه‌کدارانه برا، دیفاعێک که ته‌نانه‌ت
جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ به ئاشکرا
دیفاعی لێده‌کات.
که‌وابوو هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێزه
سیاسی‌یه‌کانی کوردستان ئێسته خه‌باتی
چه‌کدارانه بکه‌ن،نی‌یه. به‌ڵام قسه ئه‌وه‌یه
که ئایا ئه‌و خه‌باته (به‌تایبه‌ت له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا) چۆن ده‌بێ به‌ڕێوه بچی!
دیاره ئیمه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆمان سادق بین. واتا
شێوه‌ی خه‌بات و تاکتیکمان ده‌بێ له خزمه‌ت
ئامانجی گشتیدا بێ که هاواری ده‌که‌ین. به‌ڵام
به‌داخه‌وه ده‌بینرێ که ته‌نانه‌ت خه‌باتی
چه‌کداریش (که ئیتر گاڵته‌ی پێ ناکرێ و مه‌ترسیی
کوژرانی رۆڵه‌ی گه‌ل و گیانی ئینسان له
گۆڕێدایه) بۆ ئامانجی حیزبی به‌کار ده‌برێ.
بۆ نیشاندانی ئه‌م ڕاستی‌یه ده‌کرێ ئاماژه به
چۆنیه‌تی ناردنه‌وه‌ی تیمه‌کانی پێشمه‌رگه بکرێت.
ئێمه له یه‌ک دوو سالی رابردوودا دیتومانه که
تا ئێسته چه‌ندین تیمی دو(2) یا سێ (3 ) که‌سی
پێشمه‌رگه چوونه‌ته‌وه ناوخۆ و پێش ئه‌وه‌ی هیچ
هه‌نگاوێکیان هه‌ڵگرتبێ (زۆر به‌داخه‌وه) له داوی
دوژمن که‌وتوون که یا گیانیان له‌ده‌س داوه یا
به‌دیل گیراون.
ئایا هۆی ئه‌و ناسه‌رکه‌وتنه‌ی ناردنه‌وه‌ی تیمه
چه‌ند که‌سی‌یه‌کان له ئازایه‌تیی دوژمن و
بێ‌وه‌ره‌یی رۆڵه‌کانی ئێمه‌دایه؟ به‌بێ هیچ دوو
دڵییه‌ک ده‌ڵیین نا!! ئێمه شکمان له‌وه‌دا نی‌یه
که چه‌کدارانی حکوومه‌ت هیچ بیروباوه‌ڕیکیان
نی‌یه و به‌زۆری به‌کرگیراون و بۆ پاره شه‌ڕ
ده‌که‌ن؛ جا چ ناجۆجێی بن یا چ خۆجێی(جاش) هیچ
فه‌رقی نی‌یه. له به‌رابه‌ردا رۆڵه‌کانی ئێمه
باوه‌ڕ به به‌شمه‌ینه‌تیی و بێ‌مافی
نه‌ته‌وه‌که‌ی و ناعه‌داڵه‌تی و نابه‌رابه‌ری هانی
داوه پێ له رێگایه‌ک بنێ که ده‌زانێ مردنیشی
له‌گه‌ڵه. ئه‌گه‌رچی سه‌رکرده‌کان به ئینشعاب و
له‌ت له‌ت کردن و جێگیرکردنیان له ئوردووگان بێ
هیوا و دڵساریان کردن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی حیسابکراو و کارامه
به‌ره‌و وڵاتیان ره‌وانه بکه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه
هیچکات ئێمه تووشی ئه‌و شێوه کوشتاره
دڵته‌زێنانه نابین که تا ئێستا دیتوومانن.
هه‌موومان ده‌زانین که له 10-15 ساڵی رابردوودا
واتا چه‌ند ساڵ پاش شه‌ڕی ئێران و ئێراق و
به‌تایبه‌ت هه‌لومه‌رجی باشووری کوردستان هێزه
سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جیا له
په‌ژاک*،له
باشووری کوردستان و له ئوردووگاندا قه‌تیس ماون و
به‌کرده‌وه هیچ چالاکیه‌کی چه‌کداریان(که
بناخه‌ی تێکۆشانی هه‌موویان بوو) نه‌ماوه. هه‌ر
له‌م ماوه‌دا که یه‌کێک له ماوه پڕ
ئاڵوگۆڕه‌کانی مرۆڤایه‌تییه(به‌تایبه‌ت له باری
تێکنیک و ڕاگه‌یاندنه‌وه) ئه‌م هێزانه
به‌ته‌واوی له هه‌لومه‌رجی ناوخۆ بێ ئاگا
ده‌مێننه‌وه و هاوکات حکوومه‌ت له هه‌موو
ده‌ستکه‌وته تێکنیکیه‌کان بۆ پێشخستنی هێزه
سه‌رکوتگه‌ره‌کان، ناوه‌نده‌کانی جاسووسی و
کونتڕۆڵ کردنی زه‌وی و ئاسمان و ته‌نانه‌ت فه‌زای
مه‌جازیی کوردستان که‌ڵکی وه‌رگرت. بۆیه کاتێک
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌سته‌کانی چه‌ند که‌سی
ده‌چنه‌وه، ئه‌مان به‌هه‌مان ئه‌زموون و
زه‌رفییه‌تی کۆنه‌وه ده‌چنه‌وه ناو جه‌رگه‌ی
کوردستان و له‌به‌رابه‌ر فه‌زا و هه‌لومه‌رجی
ئه‌مڕۆی حکوومه‌تدا به‌ته‌واوی نائاشنان و زۆر زوو
وه‌داو ده‌که‌ون.
سه‌یره‌که له‌وه دایه له هه‌موو ئه‌و
تێکهه‌ڵچوونانه‌ی که پێشهاتوون و چه‌ند رۆڵه‌ی
گه‌له‌که‌مان گیانیان له‌ده‌سداوه، رێبه‌رانی
حیزبه‌که‌یان پاش ئاگادار بوون،له
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانیانه‌وه ڕایان گه‌یاندوه که
ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ کاری ته‌بلیغی(واتا ته‌بلیغ
بۆ حیزبه‌که‌یان) جووبوونه‌وه ناوخۆ. واتا
به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت بڵین که مه‌به‌ستیان
چالاکیی نیزامی نه‌بووه!
لێره‌دادایه که ده‌بێ یه‌خه‌ی سه‌رکرده‌کانی
ئه‌م حیزبانه بگرێ و لییان بپرسرێ مه‌گه‌ر ئێوه
نازانن که ئێوه حیزبی چه‌کدارن و له‌لایه‌ن
حکوومه‌ته‌وه به "ضد انقلاب" ده‌ناسرێن و هه‌ر
رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌کتان له‌گه‌ڵ هێزی حکوومه‌ت
ده‌سبه‌جێ شه‌ڕ و ته‌قه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه؟ ئایا
ئێوه سێ –چوار ئه‌ندامی چه‌کدارتان ده‌نێرنه ناو
دڵی کوردستانی میلیتاریزه‌کراو که کاری
ته‌بلیغی‌تان بۆ بکه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو
ئیدیعایه که گۆیا شانه نهێنی‌یه‌کانتان له
ئیلامه‌وه تا ته‌رگه‌ور و مه‌رگه‌وه‌ر چالاکن
له‌چی‌یه؟ بۆچی ئه‌رکی کاری ته‌بلیغی ناخه‌نه
ئه‌ستۆی ئه‌ندام یا لایه‌نگرانی ناوخۆتان که
چه‌کدار نین و به‌ئاسانی ده‌توانن ئه‌رکه‌کانیان
له ناو دڵی دوژمن‌دا به‌رێوه ببه‌ن و له هه‌ر
کاتدا پێویست بێ وه‌ک خه‌ڵکی سڤیل خۆیان نیشان
بده‌ن و ئیتر گیانی تیمی چکۆله وه‌مه‌ترسی
نه‌خه‌ن. به‌راستی ئه‌و تاکتیکه‌ی تا ئێستای
ئێوه ته‌نیا ده‌توانرێ ناوی ناردنه کوشتارگای
رۆڵه‌کانی گه‌لی لێ بنرێت.
به‌باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و شێوه تاکتیکه له
چه‌ندباره‌وه به زیانی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازیی کوردستانه ؛ له‌لایه‌ک حکوومه‌ت و
هیزه داگیرکه‌ره‌کانی به له‌نێوبردنی ده‌سته‌ی
بچووکی چه‌ند که‌سی ،خۆیان باده‌ده‌ن و وره‌ی
پێده‌گرن، له لایه‌کی دیکه‌وه وره‌ی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک که له زیهن و به‌کگراندیاندا پێشمه‌رگه
به رزگاریده‌ر و قاره‌مان و سه‌مبولی رزگاری
،فیداکاری و ئازایه‌تی ده‌زانن،داده‌به‌زێ و
هاوکات چه‌شنێک دوردونگیش ده‌که‌وێته نێوان
پێشمه‌رگه‌وه. بۆیه به باوه‌ڕی ئێمه ده‌بێ
هێزه سیاسی‌یه‌کان گه‌ر ده‌یانه‌وێت ته‌حه‌روکی
نیزامی‌یان هه‌بێ، پێش هه‌موو، ده‌بێ بتوانن
شاره‌زایه‌کی عه‌ینی و واقعی له هه‌لومه‌رجی
ئه‌مڕۆی کوردستان، هێزه‌کانی حکوومه‌ت و
تاکتیکه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کانی و وه‌سایله‌کانی
کونتڕۆل و چاودێری وه‌ک ڕاداره‌کان ،
ناوه‌نده‌کانی کونتڕۆڵی موبایل و بێسیمه‌کان(چ
بێ‌سیمی کۆن و چ سیسته‌مه نوێه‌کان) وه‌ه‌ست بێنن.
له‌وانه گرینگتر ده‌بێ له چۆنیه‌تیی کاری
ناوه‌نده‌کانی ئیتڵاعاتی و جاسووسی ئاگادار
بن.به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که حکوومه‌ت هه‌موو
سیسته‌مه‌کانی ڕاگه‌یه‌نه‌ری، ئیلێکترۆنیکی و
مه‌جازیی بۆ کاری جاسووسی و دژی چالاکیی
پێشمه‌رگه وه‌کار خستوه و له هه‌موو شوێن تۆڕی
جاسووسیی ته‌یار به ئامێری پێوێست دامه‌رزاندووه. به‌بێ زانیاریی دروست
له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه که باسکرا، هه‌رچه‌شنه
ناردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بچووکی پێشمه‌رگه بۆ
قووڵایی وڵات، ئه‌نجامی هه‌ر کوشتاری ئه‌و
رۆڵانه‌ی گه‌ل ده‌بێت.
به باوه‌ڕی ئێمه هێزه سیاسی‌یه‌کان وێڕای
ده‌ستخستنی ئه‌و زانیاریه گرینگانه‌ی که باسکرا،
گه‌ر به‌ته‌مای ناردنه‌وه‌ی هێزی
چه‌کدار(پێشمه‌رگه) بۆ ناو قووڵایی ولاتن، له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێ له تاکتیکی ناردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆر
که له چه‌ندین ده‌سته‌ی بچووک دا سازمان درابێتن که‌لک وه‌رگرن. واتا گه‌ر
خۆیان به‌ته‌نێ هێنده هێزیان نی‌یه که بتوانن
ژمارێکی زۆر پێشمه‌رگه بنێرنه‌وه،ئه‌وا ده‌بێ
به‌هاوکاریی یه‌ک یا چه‌ند هێزی دیکه (ته‌نانه‌ت
گه‌ر به‌شێوه‌ی کاتیش بووه) هێزێکی زۆر
بنێرنه‌وه ناوچه، که له چه‌ندین ده‌سته‌ی
چکۆله‌تر پێکهاتبێ و ئه‌م هێزه له کاتێکدا که
هه‌موویان پێکه‌وه نین ،نابێ له‌یه‌ک دووریش
بکه‌ونه‌وه و ده‌بێ له ئامێری پێوه‌ندیی به
بوردی کورت که‌ڵک وه‌رگرن. ئه‌م شێوه
ئامێرانه به‌شێوه‌ی مه‌داربه‌سته کار ده‌که‌ن و
ڕادار و "ره‌دیاب" فرێکانسه‌کانیان
نابینێته‌وه . تایبه‌تمه‌ندیی و قازانجی ئه‌م
شێوه دابه‌شبوون و لێک نزیک بوونه ئه‌وه‌یه که
حکوومه‌ت بۆ گه‌مارۆدانی ئه‌و هێزه ناچار ده‌بێ
هێزێکی یه‌کجار زۆر بێنێته مه‌یدان و کاتی
ده‌وێت، و هه‌روه‌ها به ته‌جروبه دیتوومانه له
شه‌ڕی گه‌وره‌دا حکوومه‌ت قه‌ت سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
به‌م شێوه ته‌نانه‌ت
گه‌ر حکوومه‌تیش ئاگاداری حوزووری پێشمه‌رگه‌یه‌کی
زۆر بێت، ناتوانێت به
هێزی ئه‌و ناوچه‌ی که ئه‌مانی تێدان هێرشیان
بکاته سه‌ر و گه‌ر کاری واشبکات، به
دڵنیاییه‌وه تێک ده‌شکێ. به‌ڵام تا بیه‌وێت هێز
له شوێنه‌کانی دیکه‌وه کۆ بکاته‌وه، پێشمه‌رگه
گه‌یشتوه‌ته ناوچه‌یه‌کی دیکه و به‌م شێوه
هیزی پێشمه‌رگه ده‌توانی هه‌م له تێکهه‌ڵچوونی
زه‌ره‌رمه‌ند خۆی ببوێرێ و هه‌میش گه‌ر تووشهات،
به ئاسانی به‌ربه‌ره‌کانی بکات و پاش
ئه‌وه‌ی مه‌ئموریه‌ته‌که‌ی سه‌رکه‌وتوانه
به‌ئه‌نجام گه‌یشت بگه‌ڕێته‌وه.
*-
مه‌به‌ست نیشاندانی هه‌لومه‌رجی هێزه‌کانه و هیچ
هه‌ڵسه‌نگاندنێک ره‌چاونه‌کراوه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|