|
هه‌لبژاردن،تاکتیکێک که ستراتێژیی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی گۆڕی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران
حکوومه‌ت توانی به ره‌چاوکردنی تاکتیکی
ره‌قابه‌تی کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه(له ناو
"خودی"یه‌کاندا)، سه‌رنجێکی زۆرتر بۆ ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه ڕاکێشی، به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت
له نێو کوردانیشدا که هیچکات شوبهه و
ته‌وه‌هومێک به‌نیسبه‌ت حکوومه‌ت و
هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌یه‌وه نه‌بوو، یه‌ک دوو لایه‌ن
بکه‌ونه ناو گه‌مه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه.
یه‌کێک له‌و لایه‌نانه حیزبی دێموکراتی کوردستان
بوو(لێره به‌دواوه حدک). ئه‌م حیزبه کاتێک
له‌ئاست هه‌لوێسته‌که‌یدا که‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆوه‌کان ، تاکی چالاک و هێندێک
رێکخراو، دژکرده‌وه‌ی جۆربه‌جۆری له خۆی نیشاندا.
که ئه‌مه نیشانه‌ی ناروونی و نا یه‌کده‌ستی بوو
له ناو رێبه‌ری و ریزه‌کانی‌دا. به‌شێوه‌یه‌ک که
سه‌ره‌تا قورس و قایم له که‌ڕووبی پشتیوانی کرد و
پاشان نه‌فه‌ری یه‌که‌می به گه‌رمی له‌و
هه‌لوێسته دیفاعی کرد
به‌ڵام به ده‌رکی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی
کۆردستان چ هه‌ڵوێستێکی هه‌یه، له
وتووێژه‌کانیدا به کوردی جۆرێک قسه‌ی ده‌کرد و
به فارسی جۆرێکی دیکه. تا راده‌یه‌ک که له‌و
هه‌ڵبه‌زدابه‌زهه‌دا سه‌ره‌نجام روون
نه‌بوه‌ته‌وه که قسه‌ی ئاخری ئه‌م حیزبه
چی‌یه!! جارێک وتیان که ئێمه باسی
به‌شداریکردنمان نه‌کردوه و ته‌نیا وتوومانه
به‌یانه‌که‌ی که‌رووبی موسبه‌ته. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه،تا به‌رێوه چوونی هه‌ڵبژاردن ئێمه چه‌ند
شیوه هه‌ڵسوکه‌وت له ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م
حیزبه ده‌بینین. که نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و
رێبازه‌ی که ئه‌م حیزبه هه‌ڵیبژاردبوو، نه‌ک
هه‌ر له کۆمه‌ڵگه، به‌ڵکه له‌نێو ریزه‌کانی
خۆشی‌دا هه‌روا به ئاسانی هه‌زم ناکرێ.
پاش هه‌ڵبژاردن و ئه‌و کرداره‌ی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ
ده‌نگی خه‌ڵک ئه‌نجامی دا و سه‌رهه‌ڵدانی ئاخێزی
ئیعترازیی خه‌ڵک، حدک دیسان به‌ده‌ر کردنی
راگه‌یه‌ندراوێک، خۆی‌ده‌کاته خاوه‌نی
هه‌ڵبژاردنه‌که و سپاسی به‌شداریی خه‌ڵک ده‌کات
!! ئه‌مه‌ش له کاتیکدایه که خۆشی ئیشاره
به‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌شداریش
بووبێتن،ده‌نگیان به موسه‌وی، نه‌ک کاندیدای حدک
(که‌رووبی) داوه.جا چ سه‌رکه‌وتنێک له‌م
نێوانه‌دا نه‌سیبی حدک بوه، ئێمه تێنه‌گه‌یشتین.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا حدک هێندیک باس و
نه‌زه‌ری تێکه‌ڵ و لێکجیاوازی هێناوه‌ته ئاراوه،
که گرینگترینی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه له
هه‌ڵبژاردن و تاکتیکه‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌یه. ئێمه هه‌وڵ
ده‌ده‌ین له‌م لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی حدک
بکۆڵینه‌وه.
حدک له ڕاگه‌یه‌ندراوه فه‌رمی‌یه‌که‌یدا که
واژۆی ده‌فته‌ری سیاسیی له بندایه،جه‌وهه‌ری
روانگه و بۆچوون و به‌تایبه‌ت تێگه‌یشتنی خۆی له
ئاخێز و ڕاپه‌رینی کۆمه‌لانی خه‌ڵک و بۆچوونی
تازه‌ی خۆی له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی (هێرش بۆ سه‌ر
"باڵی پاوانخواز نه ته‌واویه‌تی حکوومه‌تی
ئیسلامی) که پاش هه‌ڵبژاردنی 22ی جۆزه‌ردان
سه‌ریان‌هه‌ڵداوه، به‌ئاگاداریی هه‌موان
گه‌یاندوه. هه‌روه‌ها وه‌ک باسکرا ئه‌و
ڕاگه‌یه‌ندراوه هێندێک خاڵی گرینگ و هاوکات
تێکه‌ڵکردنی زۆر چه‌مک ده‌گرێته خۆی، که‌له
ڕاستیدا ده‌بێ به ده‌ربڕینی رێبازی نوێی
"تێکۆشانی" ئه‌م حیزبه‌ی بزانین که
وه‌رچه‌رخانێکی بنه‌ڕه‌تیی تێدا به‌دی ده‌کرێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی حدک که له ڕاستیدا
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی
ئه‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسیی‌یه بڵاو کراوه‌ته‌وه،
به‌وهۆیانه‌ی که دواتر باس ده‌کرێن، پڕه له خاڵ
و باسی دوور له ڕاستی و دژ به‌یه‌ک. له‌وه‌ش
خراپتر ئاستی ئیستێدلال و لۆژیکی سه‌لماندنی
ئیدیعا و باسه‌کانی هێند لاواز و له خواره‌وه‌یه
که جار جار مرۆڤ وه شک ده‌که‌وێت که ئه‌وه
نووسینی رێکخراوێکی سیاسیی به چه‌ند ده‌یه
رابردووه‌وه بێت!!
یه‌که‌م خاڵ که حدک باسی ده‌کات و چه‌ند جار
دووپاتی ده‌کاته‌وه، به‌که‌م گرتنی "ته‌حریم"ی
هه‌ڵبژاردن و به پاسیڤ چواندنی
"ته‌حریمی‌یه‌کانه". پاش ره‌تکردنه‌وه‌ی
"ته‌حریم" له کرده‌وه‌دا رێبازێک له‌پێش خۆی
داده‌نێ که ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه بگات،ئه‌و حیزبه
پێش هه‌موو زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌بێت. له‌م باره‌وه
حدک پاش باسکردنی ره‌وتی هه‌ڵبژاردن باسی
کۆمه‌لانی خه‌ڵک ده‌کات و ده‌ڵێ: "
له بڕیارێكی یه‌كپارچه‌دا سیاسه‌تی پاسیفی
بایكۆتیان
وه‌لانا و به به‌شدارییه‌كی حه‌ماسه‌یی
له هه‌ڵبژاردندا "نا"یه‌كی
گه‌وره‌تر له هه‌موو جاره‌كانیان به قۆڵی
پاوانخوازی كۆماری ئیسلامی گوت
"(ڕاگه‌یه‌ندراوی
حدک، پاراگرافی دووه‌م دێڕی سێهه‌م).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له گه‌ڵ خۆمان درۆ نه‌که‌ین
له هیچ سه‌رده‌مێکی 30 ساڵی ڕابردوودا بێچگه له
ئیدیعای حیزبه‌کان نه‌بێت، هیچکات نه‌به‌شداریی و
نه ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن موتڵه‌ق نه‌بوه. به‌لام
به‌داخه‌وه ئه‌وه عاده‌تی حیزبه
سونه‌تی‌یه‌کانی ئێمه‌یه که هه‌میشه دونیا به‌و
شێوه ده‌بینن که خۆیان حه‌ز و ئاواتیانه.
ئه‌وه‌یه حیزبێک کاتێک حه‌زی له به‌شداری بێت،
ته‌نانه‌ت له قه‌رزکردنی ئه‌ده‌بیاتی حکوومه‌تی
ئیسلامی‌یش ناپرینگێته‌وه و "شرکت حماسی و پرشور
امت" ده‌کاته به‌شداری کردنی حێماسی. به‌ڵام گه‌ر
بینا به ئه‌وه بوایه که ئه‌میش ته‌حریمی
بکردایه، بێگومان ئێمه شاهێدی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته
ده‌بوین که حیزبه "ته‌حریم"یه‌کانی دیکه
له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵبژاردن ده‌ریان‌بڕیوه. جیا
له‌وه‌ش دیسان به داب و نه‌ریتی حیزبه
سونه‌ته‌یه‌کان، حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئه‌و
"به‌شداریه حه‌ماسی‌یه" هیچ ئامارێک که که
سه‌رچاوه‌ی خۆی یا ناوه‌ندێکی باوه‌ڕپێکراو بێت
نادات. به‌واتایه‌کی دیکه بێ هیچ ئامارێک واته
له هه‌وا،شمشێر باده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌حریمی‌یه‌کان بتۆقێنێ!! ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه
که باقی هێزه‌کانی دیکه باسی ته‌حریم و به‌شداری
نه‌کردنی خه‌ڵک ده‌که‌ن.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
ئه‌م حیزبانه سه‌ریان له خۆیان و خه‌ڵکیش
شێواندوه ، به ئیدیعای ناته‌با له سه‌ر یه‌ک
رووداو،چ ئیعتبارێکیان بۆ باوه‌ڕکردن به
ئیدیعاکانی دیکه‌شیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه. بۆیه
ده‌توانین ئیدیعایکانی حدک ش ته‌نیا له خزمه‌تی
هه‌وڵدان بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی رێبازه‌که‌ی
بزانین و که‌سی پێ قانێع نه‌بێ.چوونکه ئاماری
ره‌سمیی حکوومه‌ت باسی "به‌شداریی حه‌ماسی"
ناکه‌ن!!
ª
ئه‌گه‌ر له باسی "به‌شداریی حه‌ماسیی" گه‌ڕێن،
حدک به بێ‌که‌ڵک و پاسیڤ ڕاگه‌یاندنی تاکتیکی
ته‌حریم، 30 ساڵ ڕابردووی خۆی بردوه‌ته ژیر
پرسیاره‌وه. بۆیه ده‌بێ سه‌ره‌تا باسی ئه‌و 30
ساڵه ته‌حریمه‌ی خۆی بکات و ته‌وزێح بدات که 30
ساڵ پاسیڤ بوون چی به‌م حیزبه‌وه هێشتوه‌ته‌وه؟
ئایا حیزبێک که 30 ساڵ پاسیڤ بوه مانای ئه‌وه
نی‌یه که‌له‌و 30 ساڵه‌دا ئاگای له دونیای
ده‌وره‌به‌ری خۆی نه‌بوه . باشه حیزبێکی ئه‌وتۆ
چ حیسابێکی ده‌بێ بۆ بکرێت؟
به‌ڵام له‌سه‌ر تاکتیکی ته‌حریم و ئامانجه‌کانی.
له 30 ساڵی ڕابردوودا حیزبه
کوردستانی‌ێه‌کانی(رۆژهه‌لاتی کوردستان) به‌پێی
لێکدانه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵک و هاوکات
ناوه‌رۆکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی حکوومه‌تی ئیسلامی،
له‌به‌رابه‌ر ئه‌م حکوومه‌ته و
هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌دا تاکتیکی ته‌حریمیان
هه‌ڵبژاردوه و تا ئه‌وکاته‌ی که حکوومه‌تی ئێران
ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و پر له نه‌هامه‌تیی به‌سه‌ر
کوردستاندا زاڵ نه‌کردبوو، ئه‌و رێبازه له
لایه‌ن کۆمه‌لانی خه‌ڵکه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی
لێکراوه. نمـوونه‌ی هه‌ره دیار ده‌توانین 12ی
خاکه‌لێوه‌ی 58 (رێفراندومی دیاریکردنی نیزامی
حکوومه‌تی) بێنینه‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
ئاخونده‌کانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، دوو
هه‌ڵبژارده‌یان وه‌پێش خه‌ڵک نا، کۆماری ئیسلامی
،ئه‌ری یا نا. هاوکات خومه‌ینی(وه‌ک رێبه‌رێکی
کاریزماتیکی ئه‌وده‌م بۆ خه‌لکانی شیعه و هێندێکی
دیکه) ڕایگه‌یاند کۆماری ئیسلامی نه‌وشه‌یه‌ک
که‌متر و نه وشه‌یه‌ک زیاتر. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و
هه‌ڵوێسته له به‌رابه‌ر ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌دا گیرا که مه‌ترسی خۆیان له کۆماری
ئیسلامی که هیچ به‌رنامه و ئامانجێکی روون
نه‌بوو ده‌ر ده‌بڕی و ڕایانده‌گه‌یاند با ئه‌م
کۆماره ئیسلامی‌یه لانی که‌م وشه‌یه‌کی
"دێموکراتیک"ی له‌گه‌ڵ بی. که وه‌ک باسکرا
خومه‌ینی دژایه‌تی کرد.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ئیمڕۆی حدک، ئه‌و بایکوت
کردنه و ئه‌و ته‌حریمه ،که به‌ته‌عبیری حدک
پاسیڤ بوه، یه‌کێک له شانازیه‌کانی خه‌باتی
شۆڕشگێرانه‌ی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان و،
لێکدانه‌وه‌ی دروست و گونجاوی هێزه سیاسی‌یه‌کانی
بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌وده‌میش حدکا (که رێبه‌رانی
ئێستای حدک له‌و حیزبه‌دا بوون) له‌به‌رابه‌ر ئه‌و
ته‌حریمه‌دا دوودڵ بوو و،
ئه‌وه پشتیوانیی
هه‌راوی کۆمه‌لانی خه‌ڵک بوو له بڕیاری
به‌رێزمامۆستا شێخ عیزه‌دین و کۆمه‌ڵه(که هێشتا
به‌ناوی جه‌معیه‌ته‌کانه‌وه چالاک بوو) که له
کاته‌کانی ئاخردا ئه‌و حیزبه‌ی ناچار کرد له‌گه‌ڵ
جه‌ماوه‌ر بکه‌وێت و رێفراندوم ته‌حریم بکات.
له هه‌ر حاڵ‌دا و هه‌رچؤن بووبی، ئیمڕۆ نه‌ته‌وه‌ی
کورد و هێزه سیاسی‌یه‌کانی ده‌بێ شانازی به‌وه
بکه‌ن که به درنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێر
نه‌یان گوتوه و بێگومان له به‌یانیی رووخانی
حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا، گه‌لانی دانیشتووی ئێران
به رێز و حورمه‌تی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و
هه‌ڵوێسته و، مێژووش وه‌ک هه‌ڵوێستێکی روو له
مودێرنیزم و نا به کۆنه‌په‌رستی تۆماری کردوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاتێک حدک به ڕاشکاوی له
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا باسی ته‌حریمی "پاسیف"
ده‌کات، ده‌بوا یا ئه‌و وشه‌یه به‌کار نه‌هێنابا،
یا گه‌ریش به‌کاری دێنا، توانای ئانالیزکردنی
قسه‌که‌ی خۆی هه‌بوایه. چوونکه کاتێک ئێمه باسی
پاسیڤ ده‌که‌ین ده‌سبه‌جێ وشه‌ی "ئاکتیڤ" واتا
فه‌عال مان دێته به‌ر گوێ. واتا ده‌بوا حدک
ئه‌وه‌ڵ ته‌لکیفی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو چه‌مکه
روونبکردایه‌ته‌وه، پاشان تاکتێکی خه‌باتی
ده‌سته‌به‌ندی بکردایه. به‌ڵام ده‌بینین
راگه‌یه‌ندراوه‌که به ساده‌کردنه‌وه‌ی
چه‌مکه‌کان، سه‌تحی بوونی تێگه‌یشتنی له چۆنیه‌تی
هه‌بژارنی تاکتیکی خه‌بات و تێکۆشان نیشانداوه.
وه‌ک باسکرا ته‌حریم و به‌شداری کردن (جیا له‌وه
مافێکی شاروه‌نده‌ی هه‌ر ئینسانێکه) هاوکات
تاکتێکی خه‌باته بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کان. بۆیه
به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعای حدک، پێوه‌ندیه‌کی به
پاسیڤ و ئاکتیڤه‌وه نی‌یه. به‌ڵکه به‌شێکه له
خه‌باتی مه‌ده‌نی و خه‌ڵک ده‌توانن بۆ ده‌ربڕینی
ره‌زایه‌ت یا نارازی بوونی خۆیان که‌ڵکی
ڵێوه‌رگرن. ئه‌مه‌ش تایبه‌ت به ئێران یا
کوردستان نه‌بووه و نی‌یه. گه‌رچاوێک له مێژووی
گه‌لانی جیهان بکه‌ین له زۆر شوێن ده‌بینین که
له تاکتیکی ته‌حریم،که‌لک وه‌رگیراوه و له
داهاتووشدا که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌م تاکتیکه ره‌وشێکی هێمنانه و که‌م
هه‌زینه‌یه بۆ خه‌ڵک . هاوکات خاوه‌ن په‌یامێکی
گه‌وره‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ڵبژاردن یا
رێفراندوم که ده‌سه‌ڵات بۆ قازانجی خۆی وه‌ڕێیان
ده‌خات.
با به‌شێوه‌ی کۆنکرێت باسی ته‌حریم بکه‌ین تا
باشتر له مه‌به‌سته‌کانمان بگه‌ین. وه‌ک باسکرا
ته‌حریم تاکتیکه و به نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی
ده‌ژمێردرێت. واتاخه‌ڵک به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به‌کاری ده‌بات. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریانه‌ی که به‌که‌ڵک
وه‌رگرتن له بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری
هاتوونه سه‌رکار زۆر گرینگه. له‌به‌ر ئه‌وه
له‌به‌رابه‌ر ئیعترازی ناوخۆ و ده‌ره‌کییدا،
هه‌میشه خۆیان به ده‌سه‌لاتی هه‌ڵقوڵاو له
ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌ناسێنن و بۆ
نیشاندانی مه‌شرووعیه‌تی خۆیان، له هه‌ڵبژاردن و
به‌شداری خه‌ڵک(به زۆره‌ملی یا ره‌زا) که‌ڵک
وه‌رده‌گرن. که حکوومه‌تی ئیسلامی ئیران نموونه‌ی
هه‌ره زیندووی ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتانه‌یه.
ئێمه ده‌بینین ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی که
به‌ڕاستی لایه‌نگری خه‌ڵک و ماف و ئازادی‌یه‌کانی
خه‌ڵک بوون، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه،تاکتیکی
ته‌حریمیان له‌به‌رابه‌ر ئه‌م حکوومه‌ته‌دا
هه‌ڵبژارد.هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که هێزێکی
پێشره‌و هه‌ڵوێسته‌کانی له پێناوی قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی (درێژخایانی)ی خه‌ڵکدا ده‌گرێت.
هێزێکی پێشره‌و بێگومان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی
ئه‌و جیاوازیه‌ی هه‌یه که قووڵتر چه‌مکه‌کان
لێکده‌داته‌وه. ئه‌مه به‌و مانا نی‌یه که
پێشره‌و هه‌رچی گوت و هه‌ر بڕیارێکی دا حه‌تمه‌ن
کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌ی ببات. هه‌موومان ده‌زانین له
کۆمه‌ڵگه‌دا جیا له ئیراده‌ی ئیمه،
ئه‌وفاکتۆرانه ده‌ورده‌گێرن که پێکه‌وه فه‌زای
مه‌وجوویان پێکهێناوه. بۆیه مرۆڤ به گوێره‌ی
ئه‌و فه‌زایه و به راده‌ی توانای هه‌نگاو
هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌وه‌یه گه‌ر هێزێکی سیاسی که
به‌هۆی سه‌رکوتی حکوومه‌ته‌وه له هه‌لومه‌رجێکی
دیکه‌دایه و لانیکه‌م رێبه‌رانی له تاراوگه
ده‌ژین، کاتێک بڕیاری ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن ده‌دات،
به‌و مانا نی‌یه که خه‌ڵک ده‌قاده‌ق ره‌چاوی
بکه‌ن. هه‌روه‌ها ره‌چاو نه‌کردنی ئه‌و بڕیاره
له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه نه به‌مانای هه‌ڵه بوونی
ئه‌و بڕیاره‌یه و نه به‌مانای بایه‌خ نه‌دانه
به‌و بڕیاره، به‌ڵکه ئه‌وه هێندێک فاکتۆری
دیکه‌ن که تاکتیکێکی دیکه ده‌نێنه به‌رپێی
خه‌ڵک. که ئێمه نمـوونه‌یمان له چه‌ندین
هه‌ڵبژاردن دیوه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی
هێزه‌کان ته‌حریمیان کردوه(مه‌به‌ست
کوردستانه،ئه‌گه‌رچی ئه‌وه ده‌توانێ هه‌موو
ئیرانیش بگرێته‌وه) به‌ڵام خه‌ڵک به نیسبه‌ت
هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌وه ئه‌وجاره به‌شداری
زۆرتریان کردوه. ئه‌گه‌رچی هیچکات "حه‌ماسی"
نه‌بوه!!
دیاره ئه‌و به‌شداری کردنه به‌مانای پشت کردن
له هێزه سیاسی‌یه‌کان(که ته‌حریمیان کردوه) یا
رووکردن له حاکمیه‌ت نی‌یه. به‌ڵکه خه‌ڵک به
ته‌شخیسی خۆیان له‌و قۆناخه‌دا وه‌ک تاکتیک و
گه‌یاندنی مه‌به‌ستێک، به‌شداریکردنی
هه‌ڵبژاردنیان پێ باش بوه. وه‌ک 2ی خوردادی 76 و
22ی جۆزه‌ردانی 88 .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌بلێغاته بێ پشتوانه‌ی که
حدک وه‌ڕێ خستوه، ته‌حریم کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
حکوومه‌تی ئیسلامی ئه‌رکی هێزێکی سیاسیی مه‌سئووڵ
بوه. له‌به‌ر ئه‌وه له‌و حکوومه‌ته‌دا که به
شێوه‌ی فه‌رمی و به یاسا هیچ بنه‌مایه‌کی
دێموکراتیک (واتا ئازاد بوونی هه‌ڵبژێران و
هه‌ڵبژاردن) ره‌چاو نه‌کراوه، وه‌لی فه‌قی له
سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌و خاوه‌نی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکه
و بوونی شوواری نگابان و ده‌یان ناوه‌ندی سه‌رکۆتی
نیزامی و ئه‌منیه‌تی که راسته‌وخۆ له ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌خاله‌ت ده‌که‌ن، ئیمکانی هیچ
چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێکی نیوه ئازادیشی
نه‌هێشتوه‌ته‌وه. ئاشکرایه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که له‌ژێرکێفی
ده‌سه‌لاتدا نین، به‌رپرسایه‌تی سیاسی و
به‌تایبه‌ت ئه‌خلاقیان هه‌یه که هه‌ڵوێست بگرن.
جا ئیتر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک خۆیان له خه‌باتی
رۆژانه‌یه‌ناندا چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کان
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌وه هه‌لومه‌رجی رۆژ
دیاریده‌کات.
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه ئاشکرایه هه‌ر
حکوومه‌تیک، به‌تایبه‌ت حکوومه‌تێکی وه‌ک کۆماری
ئیسلامی که ده‌ستی به‌سه‌ر دار و نه‌داری وڵات
داگرتوه و خاوه‌نی ئابووریه‌کی
"ته‌ک‌به‌رهه‌می"(نه‌وت)ه، ده‌توانێ به‌هۆی
له‌ده‌ست‌دابوونی ئه‌هرومه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له
هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا رێژه‌یه‌ک له خه‌ڵک بکێشته
پێی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه. هه‌موومان باش
له‌بیرمانه حکوومه‌تی سه‌دام له هه‌ر
هه‌ڵبژاردنێکدا، له کوردستان که ئه‌وپه‌ری
ته‌نه‌فور و ڕقیان لێ‌بوو، 99 له سه‌دی به‌شداران
ده‌نگیان ده‌دا. بێگومان ئه‌و ده‌نگدانه
(ته‌نانه‌ت ده‌نگی جاشه‌کانیش) له ره‌زایه‌تی
خه‌ڵکه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌ده‌گرت. له ئێرانیش
ئه‌مڕۆ به‌شێکی گه‌روه‌ی کۆمه‌ڵ له به‌شی ئیداری
و کارمه‌ندیدا سازمان دراوه که هه‌میشه
به‌شداریان له هه‌ڵبژاردندا ئیجباری بووه،
هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌کیش نانخۆری حکوومه‌تن (وه‌ک
مووچه‌خۆرانی بونیادی شه‌هید، کومیته‌ی ئیمدادی
ئیمام و...) که ئه‌مانه‌ش ده‌نگدانیان ئیجباریه.
جیا له‌مانه‌ش له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا رێژه‌یه‌ک
له خه‌ڵک هه‌ن که خۆیان له سیاسه‌ت ناده‌ن و
به‌وه‌ی هه‌یانه ڕازین. جا گه‌ر ڕێژه‌ی که‌سانی
ناخۆجێی که وه‌ک کارمه‌ند و هێزی نیزامی و
ئه‌منیه‌تی و.. به‌م ئاماره زیاد بکه‌ین،
ده‌رده‌که‌وێت له هه‌ر حاڵه‌تێکدا (ته‌نانه‌ت
کاتێک هه‌موو خه‌ڵک بیانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ته‌حریم
بکه‌ن)، دیسان له کوردستان رێژه‌یه‌ک ده‌نگ
ده‌چێته سه‌ندووقه‌کانه‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه
ª
– ئیدیعا و قسه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت له کوردستان تا ئیستا
نیشانه‌ی حه‌ماسی بوونی به‌شادریکردن له کوردستان
نه‌بووه. له‌مباره‌وه ئیره‌ج
حه‌سه‌ن‌زاده، مه‌عاونی سیاسی ئه‌منیه‌تی
ئوستانداری كوردستان له وتووێژ له‌گه‌ڵ
ته‌له‌فزیونی سنه، رێژه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی
ده‌یه‌مین خولی سه‌رکۆماری
له
کوردستان 65 له سه‌د ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ی باوه‌ڕ بکه‌ین، که وه‌ک
ده‌زانین هه‌میشه پیاوانی حکوومه‌ت له‌مباره‌وه
درۆ ده‌که‌ن و ئامارێکی یه‌کجار زۆرتر له ڕاستی
بڵاو ده‌که‌نه‌وه، له کورستان 20 له سه‌دی
که‌متر له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران خه‌ڵک
به‌شداریان کردوه و 35 له سه‌دی خاوه‌نانی مافی
ده‌نگدان
واتا یه‌ک له سێ
به‌شداریان نه‌کردوه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|