|
به‌ڵگه مه‌حره‌مانه‌که‌ی
حکوومه‌تی ئێران هوشدارێکه به
لایه‌نگرانی به‌شداریکردنی هه‌ڵبژاردن
ئه‌مرۆ له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست به‌ڵگه‌یه‌کی
"مه‌حره‌مانه"ی حکوومه‌تی ئێران بڵاوکرایه‌وه
که به رواڵه‌ت له لایه‌ن
مه‌عاونه‌ت پژوهشی – ده‌فته‌ری موتالعاتی سیاسی
مه‌جلسی شوورای ئیسلامی
(معاونت
پژوهشی - دفتر مطالعات سیاسی
مجلس شورای اسلامی)
له ئیختیار نوێنه‌رانی مه‌جلس و سه‌رکرده‌کانی
حکوومه‌ت نراوه. ئه‌م به‌ڵگه که کۆد به‌ندی
کراوه،له ناوه‌رۆکه‌که‌ی و شێوه‌ی دارشتنی
ده‌رده‌که‌وێت که ناوه‌نده‌کانی ئه‌منیه‌تیی و
ستراتێژی دارێژه‌رانی حکوومه‌ت ئاماده‌یان کردوه.
گه‌ر چاوێکی سه‌رپیی له‌م سه‌نه‌ده مه‌حره‌مانه
بکه‌ین ده‌بینین که حکوومه‌تی ئێران ئه‌گه‌رچی
وه‌ک هه‌میشه هه‌موو کێشه‌کان به ئامریکاوه گرێ
ده‌دات ،به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵه هه‌ستی به
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کردوه و حه‌ره‌که‌ته‌کانی
ساڵانی ڕابردوو و به‌تایبه‌ت ئاخێزه‌کانی پاش
کوشتنی شوانه‌ی سه‌ید قادری به زه‌نگێکی پر
مه‌ترسی زانیوه. بۆیه به کاری لێکۆڵینه‌ه‌وه و
ئتیتڵاعاتی که‌وتوونه‌ته رێگه چاره دیتنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌ڵگه زۆر ته‌وه‌ره له خۆی
ده‌گرێ، به‌ڵام بێگومان کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی
سته‌ملێکراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئیسلامی
گرینگترین‌یانه. هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین له
چه‌ند بواردا، کاری کارناسانه‌یان بۆ کردوه.
کاتێک ئه‌م سه‌نده ده‌خوێنینه‌وه باشتر بۆمان
روون ده‌بێته‌وه که حکوومه‌ت چ به‌رنامه و
پیلانێکی بۆ له‌نێوبردن(یا گه‌ر نه‌یتوانی له
خشته بردنی) بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و له
سه‌رووی هه‌موویانه‌وه کوردستان
به‌ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ریکی به‌رێوه بردنیانه.
له‌م سه‌نه‌ده‌دا به ڕاشکاوی باسی
هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه و ئه‌و تاکتیکه‌ی ئیمه
ئێسته له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رۆژانه‌دا
ده‌یبینین،له‌و سه‌نده‌دا به‌روونی باسیکراوه و
پێشنیاری کونکرێتیش به راشکاوی ده‌س‌نیشان
کراوه. واتا هاتنی ئه‌و که‌سانه و
قسه‌کانیان،نه گۆڕانی رووێکه‌ردی حکوومه‌ت یا
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ته، به‌ڵکه تاکتیکێکه بۆ
کێشانی خه‌ڵکێکی زۆرتر بۆسه‌ر سه‌ندووقه‌کان.
بۆ نموونه بڕاونه بۆ ئه‌م بڕگه‌یه:
2.افزايش
مشاركت حداكثري مردم در نظام‌هاي انتخاباتي كشور
به‌ويژه در استان‌هاي مرزي
در اين كاركرد، نقش وزارت كشور، شوراي نگهبان،
وزارت اطلاعات و صدا و سيما برجسته‌تر از ساير
نهادهاست و توصيه مي‌گردد به منظور افزايش رقابت
سالم و مشاركت حداكثري، تمام احزاب و جريان‌هاي
سياسي كه به نظام جمهوري اسلا‌مي ايران و قانون
اساسي پايبند مي‌باشند، نمايندگاني را در انتخابات
داشته باشند و در زمينه‌ي تأييد صلاحيت‌ها تا حد
ممكن تلاش نموده تنوع افكار و سليقه‌هاي گوناگون
رعايت گردد. به‌ويژه در مورد نمايندگان قوميت‌ها
توصيه مي‌گردد از سخت‌گيري‌هاي بي‌مورد اجتناب
گردد. دستيابي به مشاركت حداكثري مي‌تواند مشروعيت
كارگگزاران نظام را افزايش دهد و تصميم‌گيري‌ها را
از يك پشتوانه ملي برخوردار نمايد و قدرت نظام
تصميم‌گيري را به اقتدار تبديل نمايد كه نمادي از
وجود قدرت نرم در داخل كشور است.
هه‌روه‌ها کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ته‌ملێکرایش
له ژێر ناوی "شکافها و منازعات قه‌ومی" له
چه‌ندین بواردا باسکراوه. له‌مباره‌وه
سه‌نه‌ده‌که پێداده‌گرێ که :
"مطالعات
جامعه‌شناختي نشان مي‌دهد كه شكاف‌هاي قومي ـ
زباني يكي از مهم‌ترين دلايل منازعات داخلي و
تهديد امنيت ملي در اين‌گونه جوامع است"
(
به‌دوادا چوونی کۆمه‌ڵناسانه نیشانی ده‌دات که
کێشه‌کانی قه‌ومی- زبانی یه‌کێک له گرینگ‌ترین
هۆکاره‌کانی تێکه‌ڵچوونی ناوخۆیی و هه‌ڕه‌شه له
سه‌ر ئه‌منیه‌تی نیشتمانی له‌و شێوه وڵاتانه‌ن).
واتا حکوومه‌ت هه‌ستی به هه‌ستیار بوونی کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کردوه، بۆیه بۆ خۆ قوتار کردن(نه‌ک
چاره سه‌ر کردن) له‌ده‌ستی ئه‌م کێشه‌یه
که‌وتووه‌ته چاره‌ئه‌ندێشی. که له
سه‌نه‌ده‌که‌دا هه‌م کێشه‌کان و هه‌میش
رێگه‌چاره‌کان باسکراون. بۆ نموونه له به‌شی
چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باس له‌وه
ده‌کرێ که: حکوومه‌ت ده‌بێ له هه‌موو پێشچوونه
تێکنولۆژیه‌کان و ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی وه‌ک
ئینتێرنێت و ساته‌لایت و.. که‌ڵک وه‌ر بگرێ،
هاوکات به ڕاشکاوی باسی ئه‌وه ده‌کات که کاری
ئیتڵاعاتی و ئه‌منیه‌تی له ناوچه‌کانی وه‌ک
باشووری کوردستان زیاد بکرێت. که ئێمه ده‌بێ
کردنه‌وه‌ی کونسووڵگه‌ریه‌کانی ئێران له هه‌ولێر
و سلێمانی به‌و مه‌به‌سته بزانین:.
تقويت وابسته‌هاي اطلاعاتي در سفارتخانه‌ها جمهوري
اسلا‌مي ايران در كشورهاي همسايه كه به نحوي با
استان‌هاي مرزي تشابهات فرهنگي، زباني و نژادي
دارند.
به‌ڵگه‌که زۆر باسی دیکه‌شی تێدایه که
به‌روونی ئامانج و گه‌ڵاڵه‌کانی حکوومه‌ت
ده‌رده‌خه‌ن.
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ی که
به ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بێ ناوه‌رۆکی که‌رووبی وه
سه‌ما که‌وتن، ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه بخوێننه‌وه و
بزانن که ئه‌وه‌ی هیوایان پێ به‌ستوه، کڵاوی
بابردووه.
ئه‌وه‌ش لینکی به‌ڵگه‌که:
قدرت نرم، تهديدها و فرصت‌هاي آن بر امنيت ملي
ايران با تأكيد بر قوميت‌ها
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|