|
ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌کان ، سه‌رگه‌ردانیی هێزه
سیاسی‌یه‌کانی کوردستان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
دوو حه‌وتوو له سه‌رهه‌ڵدان و ئاخێزی پاش
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران تێده‌په‌ڕی.
به‌ڵام هێشتیا کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی
کونکرێت و دیار نی‌یه. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر له‌م
ماوه‌دا هیندێک هه‌ڵوێست و بڕیار هاتوونه ئاراوه
که ده‌رخه‌ری بێ‌به‌رنامه‌یی، پرش و بڵاوی و
تێكه‌ڵ پێکه‌ڵ بوونی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ناو
بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه، که هاوکات دووری
یه‌کجار زۆری جه‌ماوه‌ر و حیزبه‌کان له‌یه‌کتر
نیشانده‌دات. واته ئیتر هیچکام له حیزبه‌کانمان
به ته‌نیا خاوه‌نی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ریه‌نین
که بتوانن گاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵک
و رووداوه‌کان هه‌بێ.
له لایه‌ک هێزه سیاسی‌یه‌کانمان هێشتا ته‌نانه‌ت
نه‌گه‌یشتوونه یه‌کده‌نگی‌یه‌ک که لانی که‌م
ئی‌ئیتلافێکی کاتی به‌مه‌به‌ستی یه‌کده‌نگ بوونی
کورد پێک بێنن. له لایه‌ژی دیکه‌وه هه‌ر حیزبه
و سازی خۆی ده‌ژنێ. کوێره‌وه‌رییه‌که له‌وه
دایه که ئه‌و سازه‌ش که ده‌یژه‌نن له هیچ
کوێه‌ک گوێ‌بیسی نی‌یه.بۆ نموونه حیزبێک وه‌ک
هه‌وری سه‌رگه‌ردان خۆی داوه به‌ده‌م باوه و
ئاگای له دروشمه‌کانی تا دوێنیی خۆی نه‌ماوه.
یه‌کی دیکه بێ ئه‌وه بزانێ کێشی له
بزووتنه‌وه‌ی کورددا چه‌نده،رێبه‌ره‌که‌ی
به‌شێوه‌ی دون‌کیشووت فه‌رمانی ڕاپه‌رین به خه‌ڵک
ده‌دات و یه‌کی دیکه‌ش هه‌ر چما هیچ رووی نه‌داوه
و له ئوردووگاکه‌ی خه‌وی خۆشی زستانی ده‌بینی.
هاوکات له نێو به‌شێکی بێ‌خه‌م و تا ڕاده‌یه‌ک
کاڵ‌فامی رووناکبیری کورددا(به زۆری ئه‌وانه‌ی
که له‌ژێر چنگی دیکتاتۆر دا ناژین) لووره‌ی
ناسیوناڵیزمی کوێڕ به‌رز بوه‌ته‌وه و
به‌شێوه‌یه‌کی دواکه‌وتوانه و بێ ئه‌وه خۆیان
ئاگادار بن، بوون به پشتیوانێک بۆ شوینیسته‌کان.
ئه‌م رووناکبیرانه بێ ئه‌وه خۆیان ئاگادار بن
به‌چه‌شنێک خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی رق و تووره‌یی
و نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یین. به‌شێوه‌یه‌ک به
ئاشکرا ده‌ڵین که کورد نابێ به‌شداریی ئه‌م
بزووتنه‌وه بێ. ئیستدلالی هێندێک له‌مانه
ئه‌وه‌یه که کورد 30 ساڵه خه‌بات ده‌کات و که‌س
به‌فریای نه‌هاتوه. یا ئه‌وه‌ی کورد بۆ ببێته
هۆی سه‌رخستنی موسه‌وی وچه‌ند بیانوی دیکه‌ش که
هه‌ر بۆ باسکردن ناشێن.
له‌مباره‌وه هه‌رئه‌وه‌نده به‌سه که بڵیین،
یه‌که‌م ، گریمان نه‌ته‌وه‌ک دژایه‌تی ئێمه و
خواسته‌کانمانی کرد، ئێمه نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
بچێنه ئه‌و بواره‌وه. چوونکه له شه‌ر و
نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌دا هیچ لایه‌نێک براوه
نی‌یه،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ئێمه‌ی کورد
که‌متر و بێ ده‌ره‌تان و ئیمکانن. ئه‌گه‌ر دوور
نه‌روین و ساڵانی شه‌ڕی "باڵکان" وه‌بیر خۆمان
بێته‌وه، ده‌بینین پاش ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و
قڕکردنه که نه‌ته‌وه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره له‌دژی یه‌کتر ئه‌نجامیان‌دا، ئاخری
هه‌موو گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ئاشتی پێکه‌وه ژیان.
ئه‌مه جه‌بری مێژووه و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بیه‌وێت به کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ئارامش
بگات، ده‌بێ هه‌وڵ بدات،ته‌نانه‌ت ناکۆکی‌یه‌کانی
نێوان خۆی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ری
نه‌باته ئه‌و ئاقاره‌وه که ببێته دوژمنکاری و
شه‌ڕ و کوشتار و ماڵوێرانیی لێ بکه‌ێته‌وه.
دووه‌م. له 30 ساڵی ڕابردوودا گه‌ر حکوومه‌ت
بێ‌به‌زییانه به گژ کورد و داخوازه ره‌واکانیدا
هاتوه‌ته‌وه، هاوکاتیش له سه‌رکوتی
ئازادیه‌کانی تاک و کۆی کۆمه‌ڵ له سه‌رتاسه‌ری
ئیران‌دا هیچ که‌مته‌رخه‌می نه‌کردوه. به‌و
جیاوازییه‌وه که به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ستی
مه‌زهه‌بیی خه‌ڵکانی ساده‌دڵ و دواکه‌وتوو،
توانیبووی به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه به دژی
ئێمه(کورد) و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌کار
بێنێ. به‌ڵام ئیسته و پاش هاتنه مه‌یدانی ملوێن
ملوێن خه‌ڵک ئیتر حکوومه‌ت له ڕاستیدا هیچ توێژ و
لایه‌نێکی کۆمه‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه و ئه‌وه
ته‌نیا هێزی سه‌رکوته (له‌گه‌ڵ ده‌سته‌کانی
لومپه‌نی لیباس شه‌خسی) که ده‌سه‌لاته‌که‌ی
ڕاگرتوه. تا ئه‌و ڕاده‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ش به‌ناوی "ئه‌نساری حیزبوڵا" وه‌ک گۆپاڵی
حکوومه‌ت ده‌هاتنه شه‌قامه‌کان ، روویان له
ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگێڕاوه که "مه‌سعووی ده‌نمه‌کی"
نموونه‌یه‌کیانه.
خاڵی سێ‌هه‌م ئه‌وه‌یه که له 30 ساڵی ڕابردوودا
ئێمه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێران(که
نوێنه‌رایه‌تی مه‌زهه‌بی شیعه و ناسیونالیزمی
ئێرانی ده‌کات) سه‌رکوت کراوین. واتا حکوومه‌ت
به‌هۆی ئیدئولۆژیک بوونه‌یه‌وه قه‌ت نه‌یتوانیوه
بۆ نموونه شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه بکاته شه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌ی فارس به دژی ئیمه. واتا له ڕاستیدا
حکوومه‌ت دژی ئێمه شه‌ڕی کردوه که پێكهاته‌ی
هێزه سه‌کوتگه‌ره‌کانی ته‌نیا یه‌ک نه‌ته‌وه
نه‌بوه و ته‌نانه‌ت کورد (جاش)یشی له‌گه‌ڵ بوه.
خاڵی چواره‌م ، سه‌باره‌ت به ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌م
ئاخێزه، ڕاسته ئێستا موسه‌وی له رێبه‌ریی ئه‌م
ئاخێزه وه‌ستاوه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه گه‌ر
حه‌ره‌که‌تی خه‌ڵک تووشی شکان نه‌یه‌ت، زۆر زوو
موسه‌وی و باوه‌ره‌کانی به‌جێ دێڵێ. هه‌روه‌ک له
رۆژی 26ی جۆزه‌ردان و پاش ده‌ستووری سه‌رکوتکردن
له لایه‌ن خامنه‌یی‌یه‌وه، دروشمه‌کان ڕادیکاڵتر
و به‌رینتر له‌وه بوون که موسه‌وی و
ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کان ده‌یانه‌وێت. هه‌رچه‌ند نابێ
ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین ئه‌گه‌ر هات و موسه‌وی
خۆی له‌گه‌ڵ داخوازی خه‌ڵک رێکخست،ده‌بێ پێشوازی
لێبکرێ.
خاڵی پێنجه‌م ئه‌وه‌یه له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی
سه‌راسه‌ریدا کورد ده‌بێ به داخوازی دیار و
کونکرێتی خۆیه‌وه به‌شداری بکات. که ئه‌و
داخوازه‌ش له دروشمی "مافی دیاریکردنی
چاره‌نووس"دا خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌وه مافێکه که
هه‌موو کونوانسیونه کانی مافی مرۆڤ
سه‌لماندوویانه. بۆیه هه‌ر به‌شدارییه‌کی کورد
له ئیعترازی سه‌رانسه‌ریدا به‌بێ موشه‌خه‌س کردنی
داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی، دووپات کردنه‌وه‌ی مێژووی
تائێستامانه. کارێك که به‌داخه‌وه یه‌کێک له
هێزه سیاسی‌یه‌کان به‌کرده‌وه خۆی تێگلاندوه.
به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه به‌و هۆیانه‌وه که
پێشتر باسکران، له نێو خه‌ڵکدا زۆر به جیدی
نه‌گیراوه. ئه‌گه‌رچی له درێژ خایاندا ده‌توانێت
زیانی خۆی هه‌بێت.
سه‌ره‌نجام خاڵی شه‌شه‌م ئه‌وه‌یه که کوردستان
به‌هۆی 30 خه‌بات و کۆڵنه‌دان،ده‌بێ وریا له‌گه‌ڵ
ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ڵسوکه‌وت بکات. ئه‌گه‌ر له
تاران حکوومه‌ت تا ڕاده‌یه‌ک ده‌ستی بۆ سه‌رکوت
گیره، له کوردستان بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک
کوشتار ده‌کات. بۆیه هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی خیابانی
له کوردستان هه‌زینه‌ی یه‌کجار قورس ده‌بێ. له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا،ده‌بێ ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌کان و
هه‌ر کۆڕ و گۆمه‌ڵێکی سه‌ربه‌خۆ که له کوردستان
هه‌ن، به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراو، دژی حکوومه‌ت
ڕاوه‌ستنه‌وه و له گیراوان و هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پشتیوانی بکه‌ن. هاوکات
به‌گوێره‌ی یه‌کده‌نگیی کورد( که هاوکاریی هێزه
سیاسی‌یه‌کان زامنی پێکهاتنی ئه‌و یه‌کده‌نگی‌یه
ده‌بێ)، مانگرتن ڕێگایه‌کی دیکه‌ی به‌شداریکردن
له حه‌ره‌که‌تی ئێستای سه‌رانسه‌رییه. جا گه‌ر
ئاخێزه‌کانی تاران و که‌ڵان‌شاره‌کان توانیان
حکوومه‌ت ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن و ئێقتداری
ده‌سه‌ڵات شکا، ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه کورستانه که
یه‌که‌م پێشتازی گۆڕکردنی یه‌کجاریی حکوومه‌ت
ده‌بێ.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین تا حکوومه‌تی ئیسلامی له
ئێران ده‌سه‌ڵاتدار بێت (لانی که‌م به‌م یاسا
بنه‌ڕه‌تیه‌وه) هیچ مافێک بۆ کورد و گه‌لانی
دیکه به‌دی ناکرێ، بۆیه گه‌لی ئێمه، وێرای
گرینگی دان به داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی،
بێگومان له هه‌ر هه‌وڵێکیش بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی
ئازادی و مافی شاروه‌ندی ده‌بێ پشتیوانی بکات.
هه‌رئه‌وه‌شه ده‌بینین له‌و جێگه‌ی ئیمکانی
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ربڕینی قسه‌ی هه‌یه، چالاکانه
به‌شداره. بۆ ڕاستی ئه‌م ئیدیعایه به‌شێک له
کوژراوان ، برینداران و گیراوانی خۆپیشاندانه‌کانی
ئه‌م رۆژانه، کیژ و کوڕی لاوی ئێمه‌ی کورد بوون.
ئاخرین نموونه‌ش کوژرانی کچێکی هاونیشتمانیمانه
به‌ناوی شلێر خزری که له خۆپیشاندانی مه‌یدانی
به‌هارستان(تاران) بریندار ده‌بێ و پاشان له
نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌س دا.
به‌باوه‌ڕی ئێمه هێزه سیاسی‌یه‌کانی کوردستان
وه‌ک باسکرا به‌هۆی چه‌ندین ساڵ ئوردووگا نشینی و
خۆسه‌رقاڵ کردن به ئینشعابه‌وه ، توانای ده‌رکی
ڕاسته‌قینه‌ی هه‌لومه‌رجیان له‌ده‌سداوه. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن خواستی
ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌که‌ی چی‌یه،
هه‌ر یه‌که و سازێک ده‌ژه‌نێ. هه‌ر ئه‌وه‌شه
هه‌ر بانگه‌وازێک روو له خه‌ڵک بڵاو
ده‌که‌نه‌وه، که‌س لایان لێ ناکاته‌وه. خه‌ڵک
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ته‌نیا یه‌ک داخوازی هه‌یه،
یه‌کگرتنی هێزه‌کان(ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی کاتی و
له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی هاوبه‌ش بوه). و دیاریکردنی
ناوه‌ندێک و یه‌ک مه‌رجه‌ع بۆ گوتاری کورد له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا. بێگومان تا ئه‌و یه‌کگرتنه پێک
نه‌یه‌ت، نه خه‌ڵک به‌فه‌رمانی فڵانه "رێبه‌ر"
ڕاده‌په‌ڕن و نه به بانگه‌وازی 10- 15 رێکخراو
دووکان و بازاڕ و ئیداره‌کان ته‌عتیل ده‌که‌ن !!
ئێمه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه، ته‌نیا رێگه‌ی
نه‌جاتی ئه‌و حیزبانه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی که
تێدان و فه‌عال کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا، هه‌وڵدان بۆ پێکهاتن له‌سه‌ر
ناوه‌ندێکی یه‌کده‌نگه بۆ گه‌لی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، غه‌یری ئه‌وه هه‌موو
حیزبه‌کان بێ جیاوازی تاوانبارن و مێژوو به توندی
قه‌زاوه‌تیان له‌سه‌ر ده‌کات.
ئێمه پێشنیاری خۆمان له‌مباره‌وه پێشتر بڵاو
کردوه‌ته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|