|
له رێگه‌ی
خوێنه‌رانی هه‌ڵوێسته‌وه ئاگادار کراین که
هێندێک چالاکی سیاسی له نامه‌یه‌کدا بۆ دادگای
نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه له وڵاتی هوله‌ند،که له
که‌یسی جه‌ناته‌کاران (به‌تایبه‌ت رێبه‌ران و
کاربه‌ده‌ستانی وڵاتان) ده‌کۆڵێته‌وه،داوایان
کردوه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری حکوومه‌تی
ئیسلامیی ئێران به‌هۆی رێبه‌ری کردنی جه‌نایه‌تی
سازماندراو دژ دانیشتوانی ئێران موحاکمه بکات.
ئه‌وه ده‌قی
نامه‌که‌یه:
به‌ڕێز دادستانی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاسای بنه‌ڕه‌تیی حکوومه‌تی
ئیسلامیی ئێران‌دا ،عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئه‌م
حکوومه‌ته وه‌ک"وه‌لی فه‌قیه"خاوه‌ن ئیختیار و
ده‌سه‌لاتێکی بێسنووره و هه‌موو بڕیاره‌کانی
پێویسته جێبه‌جێ بکرێت،هیچ هێزێک له‌م وڵاته
توانای راوه‌ستان له به‌رابه‌ری دا نی‌یه. بۆیه
خامنه‌یی وه‌ک رێبه‌رێکی
دیکتاتۆر که هیچ بایه‌خێک بۆ گیان و ماڵ و
که‌رامه‌تی دانیشتوانی ئێران دانانێت،به
ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌هاوه حکوومه‌ت ده‌کات و به
یارمه‌تیی ناوه‌نده‌کانی سه‌رکوت، هه‌ر رۆژه
ژماری ئه‌شکه‌نجه‌کراوان و کوژراوان له‌م وڵاته‌دا
رویان له زیادبوونه.خامنه‌یی دیکتاتۆرێکه که
به سیاسه‌تی هه‌ڵه و سه‌رکوتی هه‌ر ده‌نگێکی
موخالفی خۆی، ئێرانی به‌ره‌و وێرانیی یه‌کجاری
بردوه.
خه‌فه‌قان و سه‌رکوته دڕندانه‌ی خامنه‌یی
بووه‌ته هۆی ئه‌وه که هاواری ده‌سته‌کانی
نارازیی وه‌ک کرێکاران،موعه‌لێمان،
خوێندکاران،نووسه‌ران و وێبلاگ نووسان ئاکامێکیان
نه‌بێ و هه‌ر رۆژه‌وه ژماره‌ی زیندانی و
ئه‌شکه‌نجه کراو و ئیعدامی زیاتر بێت.
بۆیه ئێمه واژۆکارانی ئه‌م ده‌قه،به‌له‌به‌ر
چاوگرتنی بڕیارێک که ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر
"عومه‌ر به‌شێر" رێبه‌ری جه‌نایه‌تکاری سوودان
ده‌ریکردووه، خوازیاری سه‌رنجدان به
جه‌نایه‌ته‌کانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری کۆماری
ئیسلامیی ئێران و بڕیاری شیاو و گونجاوی
تاوانه‌کانی ناوبراوین.
ده‌توانی ئه‌م
نامه‌یه له‌م ئادره‌سه ئینتێرنێتیی‌یه واژۆ
بکه‌ی:
[
واژۆ (ئیمزا) بکه‌ن]
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|