|
سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌ک
بێت بۆ به دیموکراتی تر کردنی کوردستانێکی
به‌خته‌وه‌ر!
ئێمه پێمانوایه به‌شداری هه‌ڵسووڕاوانه له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕڵه‌مانی کوردستان زۆر
گرینگه وشارۆمه‌ندانی باشووری کوردستان ده‌بێ زۆر
وشیار بن و پڕۆگرامی حیزب وده‌سته‌کان بخوێننه‌وه
و ده‌نگی خۆیان نه‌فرۆشن و ده‌نگ بده‌نه ئه‌و
لیسته که خوازیاری ئاڵوگۆری پێویسته.
ئێمه پشتیوانی خۆمان له لیستی گۆڕان ده‌رده‌بڕین
و ئه‌و پشتیوانییه‌ش به ئه‌رکی هه‌موو ئه‌و
شارۆمه‌ندانه ده‌زانین که چاوه‌ڕوانی ئاڵوگؤڕن.
هۆیه‌کانی
پشتیوانی ئێمه له لیستی گۆڕان ئه‌مانه‌ن:
ئه‌لف: کورد له ساڵی 1992 وه له باشووری
کوردستان بۆ یه‌که‌م جار بوو به‌خاوه‌نی پاڕڵه‌مان
و ده‌وڵه‌ت و له‌شکری خۆی. وه‌ک هه‌موو
وڵاته‌کانی خاوه‌ن پاڕڵه‌مان، ڕه‌وتی به
دیموکڕاتی کردن، ڕه‌وتێکی درێژخایه‌نه و
شارۆمه‌ندانی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌توانن
ڕه‌وته‌که خێراتر بکه‌ن.
ب: لیستی گۆڕان که ناسراوه به‌لیستی نه‌وشیروان،
ڕه‌وتی به دیموکراتی کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌که نه‌ک
لیستی تاقه‌که‌سێک. ئه‌و ڕه‌و‌ته ئه‌مسال( 2009)
ڕاشکاوانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری ده‌کا و
خاوه‌نی پڕۆگرام (په‌یامی سبه‌ی) ولیستی
پاڵێوراوی خۆیه‌تی.
ت : ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان به ده‌نگێکی زۆره‌وه
بچنه پاڕڵه‌مان، ده‌ستییان
ئاوه‌ڵه‌تر ده‌بێت بۆ به دیموکراتی کردنی
کوردستان و پێش گرتن به گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی
بناغه‌ی وڵاتێکی
روو له گه‌شه کردن.
ج: ئێمه پێمانوایه قانونی بنه‌ڕه‌تی کوردستان
پێویستی به‌ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. هه‌ربۆیه
شه"په‌یامی سبه‌ی" مان پێ گونجاوترو
ڕێفۆڕمخوازانه‌یه.
http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
چ: گۆڕان له باشووری کوردستان کاریگه‌ری
راسته‌وخۆی ده‌بێ له سه‌ر به‌شه‌کانی تری
کوردستان و هه‌روه‌ها چرای هۆمێد به داهاتوو له
دڵی هه‌موو کوردێکدا شۆقدارتر ده‌کات .
ح: پشتیوانی له لیستی گۆڕان کۆکردنه‌وه‌ی هێزه
بۆدابینکردنی خاڵه‌کانی "په‌یامی سبه‌ی" یان به
زمانێکی تر بۆ به دیموکڕاتی تر کردنی ده‌سته‌ڵات
له کوردستاندا. شارۆمه‌ندانی کوردستان
چاوه‌ڕوانی ئاکامی چالاکیه‌کانی لیستی گۆران دوای
هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌بن و تا ئه‌و جێگایه له‌و
لیسته پشتیوانی ده‌که‌ن که لیستی گۆران
به‌رده‌وام و کاریگه‌ر بێت له پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ
له کوردستاندا.
ڕۆژ: 2009.05.18
ناوه‌کان:
1-جه‌ماڵ
خالیدیان 2-سه‌لیم
بابانزاده
3-حامید ئه‌نساری
4-د.مو‌عته‌سه‌م تاتایی
5-جه‌لال
زه‌ندپوور 6-رابێ
فه‌تحی
7-حسێن
کوردنژاد 8-
سه‌عید ره‌شیدی
9-خه‌لیل غه‌زه‌ڵی 10-د.
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور
11- فه‌روخ کاوه 12-گوڵنار
قوبادی
13-حسێن مه‌کتووبی 14-عه‌لا موفاخری
15-فه‌روخ فه‌تحی 16-ئه‌سعه‌د
ئه‌حمه‌دزاده
17-سالح میری 18-ره‌حمان
جه‌وانمه‌ردی
19- جه‌میل ئه‌سه‌دی
20-تاهیر خالیدی
21- کامبیز قوبادی 22-ره‌زا گورگین
23-نه‌بی مه‌کتووبی 24-فه‌ریدوون
دانشوه‌ر
25-سه‌عید ئاقایی 26-شه‌هلا
زه‌ندپوور
27-هوشه‌نگ خه‌تمی 28 -پرۆفیسۆر
ئه‌ڵماس حیشمه‌تی
29-ته‌لعه‌ت خالیدی 30-حامید مائیلی
31-که‌ماڵ ئه‌مجه‌دی 32-ره‌زا
حوجه‌ت
33-نه‌عمه‌ت باغه‌بان 34- شه‌هین
شه‌هلایی
35-عه‌تا به‌رازه‌نده 36-سوعدا
ئاقازاده
37-ره‌زا شه‌هابی 38-ئازاد
سه‌ڵواتی
39-بیهروز قوبادی 40-ئه‌شره‌ف
فاتمی
41-په‌ری ئوسوڵی 42-شارام حاته‌می
43 -
ریبوار کریمی
44- تاهێر حوسێنی
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|