|
روو له‌وانه‌ی خه‌باتی خه‌ڵک و شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵاتداران تێکه‌ڵ ده‌که‌ن
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له‌و کاته‌وه ئاخێز و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له
تاران و که‌ڵان‌شاره‌کانی ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه،
ئێمه له کوردستان و له‌نێو حیزبه‌سیاسی‌ێه‌کان و
چالاکانی تاک‌دا شاهێدی چه‌شنێک سه‌رلێشێواوی و
تێکه‌ڵکردنین. ئه‌گه‌رچی هاوکات ده‌بینین که
به‌شێکی ئه‌م چالاکانه خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی گونجاو
و جێ پشتیوانین.
به‌ڵام تێکه‌ڵکردنه‌کان چین.
تێکه‌ڵ کردنی چه‌مک و باسه‌کان دوولایه‌نن.
لایه‌نێک که به‌ته‌واوی به چاوی شک و گومانه‌وه
ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕاپه‌ڕینه و به‌داخه‌وه
به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کده‌ست چاوی لێده‌کات و پێی
وایه که ئه‌و حه‌ره‌که‌ته مووسه‌وی یا که‌ڕووبی
وه‌ڕێان خستوه و هه‌وڵی به‌شه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
ده‌ده‌ن. ئه‌ولایه‌نه‌که‌ی دیکه له ناکاو ده‌ڵی
له خه‌وی زستانی راچه‌نیوه و به‌بێ ئه‌وه هیچ
لێکدانه‌وه و شناختێکی له حه‌ره‌که‌ته‌که و
ناوه‌رۆکی هه‌بێ، سڕنای بۆ ده‌ژه‌نی. ئه‌گه‌ر
هه‌ڵوێستی لایه‌نی یه‌که‌م به دڵسۆزیی بۆ
بزووتنه‌وه‌ی کورد لێکبدینه‌وه(ئه‌گه‌رچی ئه‌و
لایه‌نه یه‌کده‌ست نی‌یه و حیزبی وای تێدایه
که هه‌ڵوێسته‌که‌ی له ڕقی حیزبێکی دیکه‌یه!)
به‌ڵام لایه‌نی دووه‌م به‌داخه‌وه به‌ته‌واوی
بزووتنه‌وه‌ی کورد و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
(که جاران له دروشمه‌کانیدا گونجا بوو) له‌بیر
کردوه و هه‌روه‌ک ئێرانی‌یه‌ک ئه‌لبه‌ت
ئیڕانی‌یه‌کی "از این‌جا رانده و از آن‌جا مانده)
دێته مه‌یدان.
ڕاستی ئه‌وه‌یه که لایه‌نی یه‌که‌م به‌شێک له
قسه و ئیدیعالانیان ڕاسته. واتا تا ئه‌و جێگه‌ی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی حکوومه‌تی
هیچ شکێک له ناسادق بوون و نا په‌یگیر و
هه‌ڵپه‌رست بوونیان نی‌یه. به‌ڵام ئه‌و
جه‌ماوه‌ری که رژاوه‌ته شه‌قامه‌کان نابێ
هه‌موویان به لایه‌نگری ئه‌م ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌بانه
بزانری.
ئه‌گه‌ر جوان چاو له کۆمه‌ڵگا بکه‌ین، ئه‌وه بۆ
30 ساڵ ده‌چی دیکتاتۆرییه‌کی مه‌زهه‌بی باڵی
به‌سه‌ر ئێران‌دا کێشاوه. ئه‌م دیکتاتۆریه، که
ئیدئولۆژیکه، له‌و 30ساڵه‌دا هه‌وڵی داوه
کۆمه‌ڵگه وه‌ک بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆی واتا خورافی
و فاناتیک بار بێنێ. بێگومان 30 ساڵ سه‌پاندنی
ئه‌و فێکره به‌سه‌ر ده‌زگای ڕاهێنان و
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا، با
خه‌ڵکیش دژی بن، به‌ڵام هه‌ر کاریگه‌ریی ده‌بێ.
به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین ، به
بێ حکوومه‌تی مه‌زهه‌بیش، دین و مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر
دانیشتوانی ئێران کاریگه‌ریان هه‌بووه. به
له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕاستی‌یه، ده‌زانین که
زۆربه‌ی زۆری به‌شدارانی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵک، لاوانن که ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ
تێناپه‌ڕیت. بۆیه ده‌بێ سه‌رنج بده‌ین که ئه‌م
لاوانه ڕاسته دژی حکوومه‌تی مه‌زهه‌بین، به‌ڵام
به‌وهۆیانه‌وه که باسکران، به‌ته‌واوی سێکۆلار
نین.جیا له‌وه‌ش حکوومه‌ت حکوومه‌تی سه‌ره‌نێزه و
زیندان و ته‌حقیره، حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت
ناوه‌نده جه‌حه‌نمی‌یه ئه‌منیه‌تییه‌کانی
به‌ڕاستی هێشتا سام و ترسیان له دڵی خه‌ڵکدایه.
بۆیه نابێ چاوه‌روان بکرێ که ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ر
رۆژی یه‌که‌م ڕژانه شه‌قامه‌کان، هاواری بڕووخێ
حکوومه‌ت بکه‌ن. ئه‌وه ماوه‌ی ده‌وێت و تا
ئیقتدار (سام)ی حکوومه‌ت تڵیشی تێنه‌که‌وێت، خه‌ڵک
هێشتا به پارێزه‌وه ده‌جووڵنه‌وه و ئاشکرایه
چوونه ژێر چه‌تری موسه‌وی و که‌ڕووبی و.. (له
نه‌بوونی ئه‌حزابی سیاسی و هیچ جیاواز بیرێکی
دیکه‌دا)به سپه‌ر و مه‌لجه ده‌زانن. ئه‌گینا
وه‌نه‌بێ ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان و به‌تایبه‌ت
خاته‌می نه‌ناسن. خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
چوارساڵ پێشی سه‌رکۆماری و مه‌جلسی حه‌و‌ته‌م‌دا
به‌شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری "نا"یان به
ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان گوت.
مێژوو نیشانی داوه که جه‌ماوه‌ر له ته‌زاد و
ناکۆکیی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵی داوه به
قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌رگرێ، ئه‌مه‌ش تایبه‌ت به
ئێران یا ولاتیکی دیکه نی‌یه. به‌بێ ئه‌وه
بمانه‌وێت پاکانه‌یه‌ک بۆ ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به‌کان
بکه‌ینده‌بێ ئه‌وه قه‌بووڵ بکه‌ین که
شه‌ڕه‌که‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رابه‌ر بوه‌ته
سه‌روماڵی. دیاره ئه‌وه پڕۆسه‌ی چوونه پێشی
ڕاپه‌رین و گشتگربوون و به‌رده‌وامی‌یه که
ده‌توانێ ریزبه‌سته‌کانی خۆی شه‌فافتر و
دروشمه‌کانی ڕادیکاڵتر بکات. له‌و کاته‌شدا یا
ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کان خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕادیکاڵێزمه رێکده‌خه‌ن و به‌ته‌واوی له
حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت خامنه‌یی ده‌بڕین، یا
ئه‌وه‌ی ریزی خۆیان له جه‌ماوه‌ر جیا
ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه قورسایی
هێز(ته‌وازونی قوا) بریاری له‌سه‌ر ده‌دات.
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین چه‌خماخه‌ی ئه‌م
ڕاپه‌رینه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 22ی جۆزه‌ردان
لێیداوه، به‌ڵام ئه‌و راپه‌رینه حاسڵی 30 ساڵ
ته‌قیر و به‌که‌مگرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه و
هه‌ژاری و مالوێرانی‌یه. ئه‌و ڕاپه‌رینه حاسڵی
سه‌رکوتی هه‌موو خواسته‌کانی لاوی دانیشتووی
ئێرانه به کچ و کوڕه‌وه که ته‌نیا
سه‌رگه‌رمی‌ێه‌ک که ده‌ستی ده‌که‌وێ، ئیعتیاد و
فه‌حشا وفه‌ساده، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه به‌رهه‌می ئه‌و
ناته‌باییه چینایه‌تییه که له سه‌رینی
حکوومه‌تی ئیسلامی زیاتر له 70 له 100ی
دانیشتوانی ئیران له ژێر هێلی فه‌قر دا ده‌ژین.
هه‌ڵبژاردن نه‌بوایه له ئیستگایه‌کی دیکه ئه‌و
ناره‌زایه‌تی و ته‌حقیر و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تییه
هه‌ر ده‌ته‌قیه‌وه. بۆیه ئه‌وانه‌ی که
ڕاپه‌رینی خه‌ڵک به به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردن
داناسێنن نیشان ده‌ده‌ن که چه‌نده له
کۆمه‌ڵناسی و خه‌سارناسیی کۆمه‌ڵ ئاگاران!!
له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کورددا، ئێمه وه‌ک
زۆرێک له تێکۆشه‌رانمان به دروستی باسی ده‌که‌ن،
ده‌بێ به گوفتمانی کۆنکرێتی خۆمانه بینه
مه‌یدان، له‌به‌ر ئه‌وه لاواز بوونی حکوومه‌تی
ناوه‌ندی و سه‌ره‌نجام رووخانی کۆماری ئیسلامی
قازانجی ئێمه‌شی تێدایه. به دڵنیاییه‌وه تا
حکوومه‌تی ئیسلامی به‌م یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌وه
له‌سه‌رکار بێ، کورد نابێته خاوه‌نی هیچ مافێک.
بۆیه چالاک بوون له‌هه‌ر بزاڤێکی دژی حکوومه‌تی
ئیسلامی(ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ده‌سه‌لاتیشدا) ده‌بێ
به‌ئه‌رکی خۆمان بزانین. به‌ڵام چۆنیه‌تی چالاک
بوون و به‌شداری کردن گرینگه. به‌واتای دیکه
ئیمه ده‌بی وه‌ک کورد به به‌رنامه‌و دروشمی
موشه‌خه‌سی خۆمانه‌وه به‌شدار بین. نه‌وه‌ک
هێندێک لایه‌ن هێشتا هیچ نه‌بووه،هه‌موو
دروشمه‌کانمان بگۆڕین و شوین ره‌وتێک بکه‌وین
که‌له‌خۆشمان روون نی‌یه ناوه‌رۆکی چی‌یه.
به‌شداری کردنی ئێمه و گه‌لانی سته‌ملێکراوی
دیکه‌ش(به گوفتمانی خۆمانه‌وه) له لایه‌ک
شه‌قڵی نه‌ته‌وه‌کانیش له‌سه‌ر ڕاپه‌رین دیار
ده‌کات، له لایه‌کی دیکه‌شيوه تا ڕاپه‌ڕین
به‌رینتر نه‌بێ ئیقتداری حکوومه‌ت درزی
تێناکه‌وێت. تا ئیقتداری حکوومه‌تیش درزی
تێنه‌که‌وێت،قووڵ بوونه‌وه‌ی دروشمه‌کانی
زاپه‌رین،زه‌حمه‌ته.
ئێمه له‌باره‌ی ئه‌رکی هێزه سیاسی‌ێه‌کان له‌م
سه‌رده‌مه‌دا پێشنیاری کونکرێتی خۆمان بڵاو
کردوه‌ته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|