|
خامنه‌یی ته‌کلیفی خۆی و خه‌ڵکی روونکرده‌وه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
رۆژی هه‌ینی له نویژی جومعه‌ی تاران خامنه‌یی له
قسه‌کانی‌دا دژی خه‌ڵک و داخوازه‌کانی وه‌ستا و
به‌کرده‌وه ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌نجامی دابوو و ڕای
نه‌ده‌گه‌یاند، واتا کودێتای نه‌رم دژی ده‌نگی
خه‌ڵک سه‌لماند و ئاشکرای کرد.
به‌پێی خه‌به‌ری هه‌واڵده‌رییه‌کان ،عه‌لی
خامنه‌یی پاش یه‌ک حه‌وتوو تێپه‌ڕ بوون له
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، رۆژی جومعه وه‌ک ئیمام
جومعه‌ی تاران ، سه‌ره‌نجام هه‌ڵوێستی خۆی له
ئاست رووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ئیڕان ده‌ربڕی.
خامنه‌یی وێڕای پشتیوانیی ڕاشکاوانه له
ئه‌حمه‌دی‌نێژاد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به روواڵه‌ت
دڵی ره‌فسه‌نجانیی ده‌هێنایه جێگه، ناوبراوی تا
ئاستی وه‌رده‌ستێکی خۆی (ئه‌حمه‌دی نێژاد)
دابه‌زاند و به رکه‌به‌ری ئه‌حمه‌دی نێژادی
ناساند.
جیا له‌و هه‌ڵوێسته که مانای ته‌نگتر کردنی
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌یه، خامنه‌یی
به ئاشکرا دژی ڕاپه‌ڕینی ملوێنان خه‌ڵکی ئیران
ڕاوه‌ستا و بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی خه‌ڵک به
ئاشکرا که‌وته هه‌ڕه‌شه‌کردن.
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆ له خامنه‌یی
چاوه‌روان ده‌کرا، به‌ڵام ئێسته ده‌مێنێته‌وه
لایه‌نی ئیسڵاح‌ته‌له‌بانی حکوومه‌تی و له
سه‌روویانه‌وه موسه‌وی و که‌ڕووبی که چ
هه‌ڵوێستێک بگرن. خامنه‌یی ڕاست و ره‌وان ئه‌وانی
له‌به‌رابه‌ر بڕیاردان دا داناوه. ئه‌وانیش چی
دیکه ناتوانن خامنه‌یی (یا رێبه‌ر) به "فصل
الخطاب"
دابنێن. له‌به‌ر ئه‌وه "ڕێبه‌ر" قسه‌ی ئاخری خۆی
کرد و ئه‌ویش په‌سه‌ند کردنی فه‌رمیی کوودێتا بوو.
له پاش قسه‌کانی خامنه‌یی ئیتر هه‌موو شت روونه،
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له به‌یانی‌یه‌وه تووشی
سه‌رکوتی بێ‌هۆسار ده‌بن و ئه‌م ره‌وته یا تا
دامرکانه‌وه‌ی ئاخێزی خه‌ڵک و پاشان سه‌پاندنی
خه‌فه‌قان و کوشتار درێژه‌ی ده‌بێ، یا ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به به‌ربه‌ره‌کانیی ده‌توانن
به‌سه‌ر سه‌رکوتی حکوومه‌تدا زاڵ بن. که‌له
کاته‌دا هه‌رچی سه‌رکوت به‌رینتربێ، به‌و
ئه‌ندازه‌ش بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕادیکاڵتر ده‌بێ .
به چاولێکردنی رووداوه‌کانی حه‌وتووی رابردوو
ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه که سه‌رکوتی
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک به‌ئاسانی بۆ خامنه‌یی
ده‌سته‌به‌ر نابێ. له‌به‌ر ئه‌وه لایه‌نی
به‌رابه‌ری که ئێسته به‌ته‌مای ده‌رکردنی
یه‌کجاریی هه‌موویانه له ده‌سه‌ڵات،(ئیسڵاح
ته‌ڵه‌به‌کان، هاشمی ره‌فسه‌نجانی و لایه‌نه‌کانی
دیکه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ڕێبه‌ر)، هه‌روا
به‌م ساکارییه ناچنه ئه‌و فازه‌وه که خامنه‌یی
ده‌یه‌وێت. جیا له‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازیی
خه‌ڵک، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته (به‌مه‌به‌ستی که‌ڵک
وه‌رگرتن له ناته‌بایه‌کانی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات
رووی له مووسه‌وی و که‌ڕووبی بووه)، به‌ڵام
لێره به‌دواوه ئه‌وه ئه‌وانن که ده‌بێ خۆیان
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو رێک بخه‌ن . له
ئه‌مڕۆوه (شه‌مه) رێزبه‌سته‌کان روونتر
ده‌بنه‌وه . به‌ڵام هه‌رچی بێت، ئه‌م ئاخێزه
جه‌ماوه‌ریه وه‌رسووڕانێکی مێژووییه له خه‌باتی
گه‌لانی ئێران‌دا بۆ گه‌یشتن به ئازادی و
دێموکراسی، وه‌رچه‌رخانێک که بێگومان سه‌ره‌نجام
گۆڕکردنی یه‌کجاریی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه و
ئیدئولۆژیکی ئیسلامی ده‌کاته ئامانجی خۆی.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|