|
په‌یامی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد،
په‌یامی نۆکه‌رێکه بۆ
گزیرێکی ئاغاکه‌ی
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار له ئێران به‌رێوه چوو،
پێش ئه‌م رووداوه هه‌موو دیارده‌کان ئه‌وه‌یان
نیشانده‌دا که سه‌رکۆماری ئێران (ئه‌حمه‌دی نژاد)
بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا دیدۆڕێنی. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بۆ
خه‌ڵکی ناوخۆی ئیران، به‌ڵکه به‌هۆی میدیا و
ڕاگه‌یه‌نه‌ری جیهانی‌یه‌وه، بۆ خه‌ڵکان و
ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌ش روون و ئاشکرا بوو. بۆیه
پاش ئه‌وه‌ی له‌نێو واقوڕماوی خه‌ڵکی جیهان و له
کودێتایه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گردا و به گۆڕینی
ده‌نگه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌ڵک هه‌ڵبژێڕانه‌وه‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد ڕاگه‌یه‌ندرا، دژکرده‌وه‌ی ناوخۆ و
ده‌روه‌ی ئێران سه‌رسووڕمان له وه‌قاحه‌ت و
بێشه‌رمی ده‌سه‌ڵادارانی ئێران بوو.
دابی دیپلوماتیکه که له‌م کاتانه‌دا،واتا
هه‌ڵبژێران یا هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی که‌سیك بۆ
سه‌رکۆماری وڵاته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که رێبه‌رانی
وڵاتانی دیکه (به‌له‌به‌ر چاوگرتنی پێوه‌ره‌کانی
خۆیان)په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئه‌و که‌سه ده‌نێرن
که به چه‌شنێک په‌سه‌ند کردنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ش
به‌حیساب دێت. له هێندێک شوێن که هه‌ڵبژاردن
به‌شێوه‌ی فورمالیته به‌رێوه ده‌چی و ده‌سه‌ڵات
به‌رهه‌ڵستکارێکی نی‌یه، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی
ئابووری و سیاسی‌یه که له ناردنی په‌یامه‌کانی
پیرۆزباییدا ده‌وه‌ر ده‌گێڕێت. به‌ڵام له‌م
که‌یسه‌ی ئێران‌دا، به‌هۆی هه‌ستیار بوونی ده‌وری
ژیوپولۆتیکی ئه‌م وڵاته و به‌تایبه‌ت به‌هۆی
بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیدئولۆژیکی توتالیتیر،بێجگه
له سێ-چوار رێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی وڵاتان، هیچ
سه‌رۆک و رێبه‌ریکی دیکه ده‌سبه‌جێ په‌یامی
پیرۆزبایی بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌نارد. هۆیه‌که‌شی
هه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه بوو که پێشتر باسکرا.
با بزانین کێ بوون ئه‌وه‌نه‌ی په‌یامی پیرۆزباییان
بۆ ئه‌حمه‌دی‌نژاد به‌رێکرد. له نێو سه‌رکۆمارانی
جیهاندا هوگۆچاوز و جه‌لال تاڵه‌بانی و حامێد
که‌رزای (سه‌رکۆماری ئه‌فغانستان) و هه‌روه‌ها
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا(سه‌رۆکی حیزبوڵای لوبنان که
هه‌موو به هه‌ڵماتی ده‌ستی ئێرانی ده‌زانن) و
سمایل هه‌نیه و خالێد مه‌شعه‌ل(رێبه‌رانی
حه‌ماس). وه‌ک ده‌زانین حه‌ماس رێکخراوێکه که
زۆرترین داهاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی و کاره
تیروریستی‌یه‌کانی له ئێران وه‌رده‌گرێ.
هه‌روه‌ها هۆگۆچازیش، بوونی ده‌سه‌لاتێکی ڕادیکاڵی
دژی ئامریکا که جار جاریش له پاره‌ی نه‌وت
به‌هره‌مه‌ندی بکات، پێ باشتره. بۆیه ناردنی
په‌یامی پیرۆزبایی ئه‌و لایه‌نانه فام ده‌کرێ و
که‌س لۆمه‌یان ناکات. به‌ڵام په‌یامه به‌په‌له
که‌ی تاڵه‌بانی ده‌بێ چ پاساوێکی هه‌بێ ؟
بۆوه‌ی باشتر بزانین چ پێوه‌ندیه‌ک و چ مه‌به‌ستێک
بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه که تاڵه‌بانی بێ لێکدانه‌وه‌ی
هه‌لومه‌رج و به‌په‌له ئه‌و په‌یامه‌ی داوه به
چاو لێکردنی ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که ده‌زانین که
هیچ پێوه‌ندی به داب و نه‌ریتی دیپلوماتیک و
ته‌نانه‌ت به پێوه‌ندی له نێوان عیراق و
ئێرانه‌وه نی‌یه و زۆرتر په‌یامێکی
تایبه‌تی‌یه.ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که ده‌ری ده‌خات
که تاڵه‌بانی چ له به‌رگی سه‌رکۆماری ئێراق و چ
له به‌رگی رێبه‌ری یه‌کێک له گه‌وره‌ترین
هێزه‌کانی باشووری کوردستان نه حورمه‌تی خۆی
پاراستووه و نه حورمه‌تی ئه‌و دوو بواره که
له‌م کاته‌دا ئه‌وی پێ پێناسه ده‌کرێت. ده‌قی
په‌یامه‌که‌ی تاڵه‌بانی نه‌په‌یامی سه‌رکۆماری
وڵاتیکی سه‌ربه‌خۆه و نه هی کوردێکی خاوه‌ن
مێژووی خه‌باکارانه. به‌ڵکه نامه‌ی که‌سێکی بێ
مایه و چاوله‌ده‌سته که بۆ وه‌لی‌نه‌عمه‌ت و
ئاغای خۆی نووسیویه. له‌وه‌ش به‌ولاوه تاله‌بانی
که باش ده‌زانێ سه‌رکۆمار له ئێران کاره‌یه‌ک
نی‌یه و چی به‌ده‌ست نی‌یه، له په‌یامه‌که‌یدا
وه‌فاداریی خۆی بۆ رێبه‌ریی خامنه‌یی دووپات
ده‌کاته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له کاتێکدا
له جێگه‌ی سه‌رکۆماری وڵاتێک دانیشتوه(عیراق)
خامنه‌یی واتا رێبه‌ری وڵاتێکی دیکه به رێبه‌ری
خۆی ناو ده‌بات و هاوکات ده‌چێته به‌رگی
ئاخونده‌کانی حه‌وزه‌کانی عێلنیه‌وه و خامنه‌یی
که له ڕاستیدا "حوجه‌توڵئیسلامه" به
ئایه‌توڵاعوزما (گه‌وره‌ی ئایه‌توڵاکان) ناو
ده‌بات!!
به‌ڕاستی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی ده‌بێ به چ
بزانرێت؟ له‌کاتێکدا تاڵه‌بانی خۆی باشده‌زانێ
ده‌سه‌لاتدارانی ئێران ته‌نیا به‌زه‌بری سه‌رکوت و
کوشتار و زیندان ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕاگرتووه،
له‌کاتێکدا باشده‌زانێ که ئه‌حمه‌دی‌نژاد
به‌خرووقات و ده‌ستێوه‌ردان،ده‌نگی بۆ
تۆمارکراوه،هاوکات ئه‌وه‌ش باشده‌زانێ که به‌شێک
له هاونیشتمانانی ئه‌و (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له
ژێر چنگی خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی‌نژاد و حکوومه‌تی
ئیسلامی‌دا له‌ژێر خراپترین بێ‌مافی و سه‌رکوت و
ئه‌شکه‌نجه و ئازاردان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
تا بووه له ده‌رفه‌ت گه‌ڕاوه به‌شێوه‌ک موخلسیی
خۆی به‌ده‌سه‌لاتدارانی ئێران نیشان داوه.
ئه‌ڵبه‌ت جیا له هه‌لپه‌رستی و هه‌لوێستی
کاسپکارانه، لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
تاله‌بانی ده‌توانرێ به‌و په‌رش‌بڵاویه بزانرێ
که ئه‌مڕۆ به‌هۆی سیاسه‌تی پاوانخوازانه و
گه‌نده‌ڵ‌په‌روه‌رانه‌ی خۆیه‌وه
حیزبه‌که‌ی(یه‌کیتی نیشتمانی) گرتوه‌ته‌وه و
دڵنیایه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودی هه‌رێمی
کوردستاندا، هێزێکی سێهه‌م بۆ "گۆڕان" له دڵی
جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵدێنی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش
باشده‌زانێ که سپای پاسدارن و ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئێران که ئه‌حمه‌دی‌نژاد
نوێنه‌رایه‌تیان له ده‌سه‌ڵاتی ئیران‌دا ده‌کات،
له ئێراق و به‌تایبه‌ت باشووری کوردستان ده‌ستی
باشیان هه‌یه. بۆیه به‌ته‌مایه له‌و "ئیمکانه"
به دژی دژبه‌رانی خۆی که‌ڵک وه‌رگرێ.
به‌باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و ره‌وشه‌ی تاله‌بانی ره‌چاوی
ده‌کات جیا له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی رق و نه‌فه‌رتی
خه‌لکانی دانیشتووی ئێران و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌لاتی
کوردستان ، به ده‌وڵه‌تان و رێبه‌رانی جیهانیش
نیشانده‌دات که خاوه‌ن هیچ پره‌نسیپێکی سیاسی
نی‌ێه و توانای لێکدانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆشی نی‌یه.له‌به‌ر ئه‌وه
هێنده ددانی له‌سه‌ر جه‌رگی خۆۆی دانه‌نا که
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به‌شێوه‌ی
فه‌رمی ڕابگه‌یه‌ندرێ و ئێسته ئه‌و کێشیه لێ
که‌وتووه‌ته‌وه که ئێران و ڕێبه‌ره‌که‌ی جه‌لال
تاڵه‌بانیی تووشی ئایه‌نده‌یه‌کی نادیار کردوه.
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌که‌ی تاڵه‌بانی:
PUKmedia
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|