|
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته
(ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و ئه‌رکی
هێزه‌سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)
، له دوو-سێ رۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ژمارێک له
خوێنه‌رانی هه‌ڵوێسته‌وه چه‌ندین په‌یاممان
پێگه‌یشتوه که ره‌خنه‌یان له هه‌ڵبژاردنی
سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که گرتوه. ئه‌و خۆشه‌ویستانه
وێرای ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌یان باش
هه‌ڵسه‌نگانده‌وه، داوایان کردوه که تیترکه‌ی
بگۆڕین. ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست، به‌و باوه‌ڕه‌ی که
بۆچوونی خوێنه‌رانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی هه‌ڵویست
ده‌بێ رێزیان لێ‌بگیرێ و ره‌چاو بکرێن، له کۆی
ئه‌و تیترانه‌ی که پێشنیار کرابوو، تیتری پێشنیار
کراوی به‌ڕێز "سادق. م" له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی
به گونجاوترین زانی و له جێگه‌ی تیتری پێشوو
داینا.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پێشنیار بۆ هاوکاریی کاتیی هێزه‌سیاسی‌یه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
سه‌ره‌نجام ده‌سه‌لاتدارانی ئێران له
حه‌ره‌که‌تێکی نه‌سه‌نجیده و به‌هۆی له‌خۆبایی
بوون و پشت‌ئه‌ستوور بوون به ناوه‌نده‌کانی
سه‌رکوتیان،به گالته‌کردن به شعووری خه‌ڵک و
گۆرینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 22ی
جۆزه‌ردان،بوونه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕکانی په‌نگ
خواردووی نه‌فره‌ت و بێزاریی کۆمه‌لانی خه‌ڵک.
نه‌فره‌تێک که هه‌ر له‌یه‌که‌م برووسکه‌ی‌دا به
هێنانه گۆری دروشمی "مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر"،
نیشانی‌دا که ئه‌گه‌رچی ده‌غه‌ڵکاری له
هه‌ڵبژاردن و بێحورمه‌تی به شعووڕ و ده‌نگی خه‌ڵک
چه‌خماخه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه بووه، به‌ڵام
مه‌به‌ست و ئامانج گۆڕکردنی یه‌کجاریی ده‌سه‌لاتی
ئیسلامی سیاسی و رزگار بوون له‌ده‌ستی دیکتاتۆ
واتا ده‌سته‌به‌رکردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس
و ئازادی و دێموکراسی‌یه.
30 ساڵ پێش کاتێک حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌ریه‌کان
له ئێران دژی حکوومه‌تی شا ده‌ستیپێکرد،هه‌ر وه‌ک
ئێستا له تاران و "که‌ڵان شار"ه‌کانه‌وه
ده‌ستیپێکرد و پاش قوربانیدانێکی زۆر، ته‌شه‌نای
سه‌ند و ماوه‌یه‌کی خایاند که گه‌یشته ناوچه
په‌ڕاوێزخراوه‌کانی وه‌ک کوردستان.ئاشکرایه هۆی
سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌ش ئه‌و که‌شوهه‌وا سه‌رکوته
دڕندانه‌یه و کپ کردنی ده‌نگوباسه‌کانی بوو که
ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا سه‌پاندبووی.
گه‌رچی ئێستاش هه‌مان سیاسه‌ت دژی ناوچه
په‌ڕاوێزخراوه‌کان خراپتر له سه‌رده‌می په‌هله‌وی
ره‌چاو ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی شۆڕشی
ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی و ڕاگه‌یه‌نه‌ری، ئیتر
ئه‌وماوه‌یه ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێ . هه‌ر
ئه‌وه‌شه دوو رۆژ پاش ڕاپه‌رینی لاوانی تێکۆشه‌ر
له تاران و به‌تایبه‌ت پاش خرۆشی ملوێنیی رۆژی
25ی جۆزه‌ردان، بێگومان ناوچه
په‌راوێزخراوه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته‌ی
ڕاپه‌رین ده‌که‌ون. دیاره ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و ئاسته له به‌رده‌وامبوونی ڕاپه‌رینی
ناوه‌ند و به‌تایبه‌ت ئه‌و راده له وه‌پاشدانی
ناوه‌نده‌کانی سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵات.
کورستان له‌م سی(30)ساله‌ی ڕابردوودا هه‌رده‌م
کانگای مافخوازیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌ملێکراو بوه
بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی. گه‌رچی حکوومه‌تی ئێران
زۆرترین ئیمکانی سه‌رکوتی خۆی (نیزامی- پۆلیسی-
ئه‌منیه‌تی) بۆ دامرکانه‌وه و سه‌رکوتی ئه‌م
گه‌له به‌کارهێناوه، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه نه‌ک
هه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵکه
ئێسته‌ش و له‌م کاته‌دا زۆرترین ترسی له ڕابوونی
ئه‌م گه‌له‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که ته‌واوی
هێزه‌کانی ئاماده کردوه تا به‌ڵکوو پێش به
ته‌قینه‌وه‌ی 30 ساڵ نه‌فره‌ت و بیزاریی له
ده‌سه‌ڵاته تاوانکاره‌که‌ی بگرێ. چوون ده‌زانێ
کوردستان خاوه‌ن ئه‌زموونی 30ساڵه‌ی خۆڕاگری و
خه‌بات و خاوه‌ن راده‌یه‌کی زۆر رێکخراوه که
له کۆتاترین ماوه‌دا ده‌توانێ ده‌سه‌لاتی ره‌شی
ئیسلامی سیاسی و نوێنگه‌کانی ڕاماڵی.
ئه‌مانه‌ی که باسکرا ئه‌و توانا "بلقوه"انه‌ن
که ئێمڕۆ ئیمه‌ی کورد هه‌مانه. به‌لام ئایا له
کرده‌وه‌دا ئێمه ده‌توانین له ئه‌گه‌ری هه‌ر
ئالوگۆڕێکدا(که هه‌ر ئان ئیمکانی سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌یه) ئه‌و بێلقوه بۆ "بل‌فعل" بگۆڕین. واتا
ده‌توانین ئه‌و ئیمکانه‌ی که‌هه‌مانه که‌ڵکی
لێوه‌رگرین و توانایی بزووتنه‌وه و خه‌ڵکه‌که‌مان
بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی به‌شێوه‌ی گونجاو
وه‌گه‌ڕ خه‌ین ؟
ئاشکرایه به‌و ریزبه‌سته‌ی ئێسته له‌نێو
تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هه‌یه، وه‌لامی
ئه‌و پرسیاره "نا"یه. له‌به‌ر ئه‌وه هێزه‌کانی
ئێمه زۆر به‌داخه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
له‌وپه‌ڕی به‌ربڵاوی و ناته‌بایی و بێ‌هیوایی‌دان.
بۆیه به دڵنیایه‌وه هیچکام له‌و هێزانه
به‌ته‌نێ توانای که‌ڵک وه‌رگرتنی له‌و
ده‌رفه‌تانه نابێ. ئه‌نجام ئه‌وه ده‌بێ که
بزووتنه‌وه‌که‌مان له ئه‌گه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ریی سه‌رانسه‌ری ببێته پاشکۆی ئه‌و
بزووتنه‌وه . مه‌ترسی‌یه‌ک که هه‌ر ئێسته حیزبی
دێموکراتی کوردستان به‌ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی
تێکه‌ڵ پێکه‌ل و پۆپۆلیستی، خه‌ریکه هه‌وڵی بۆ
ده‌دات. (ئێمه له بابه‌تێکی جیاوازدا له‌و
هه‌لویسته‌ی حدک ده‌کۆڵێنه‌وه)
ئێمرۆ هه‌وڵی هه‌موو هێزه‌سیاسی‌یه‌کان ده‌بێ
ئه‌وه بێت که بزووتنه‌وه‌ی کورد له به‌رابه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریدا به وتاری تایبه‌ت
به‌خۆیه‌وه بناسێنن. ئه‌مه به‌و مانا نی‌یه که
به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری نه‌که‌ین، به
پێچه‌وانه‌وه، ئێمه به‌هۆی ڕابردووی پڕ له
شانازیی خه‌باتی 30 ساڵی ڕابردوومان ده‌بێ پێشتازی
هه‌ر حه‌ره‌که‌تێک بین که رووی له ئازادیخوازی و
به‌تایبه‌ت رووخانی ده‌سه‌لاتی ئیدئولۆژیک و
دیکتاتۆریه. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا نابێ
ئه‌زموونی 30 سال پێش دووپات بکه‌ینه‌وه و خواستی
سه‌ربه‌خۆی خۆمان(وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که وێرای
خواستی گشتی، کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیاریکردنی
مافی چاره‌نووسیشی هه‌یه) به‌رزنه‌که‌ینه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیاری ئێمه ئه‌وه‌یه که
گه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هیزه‌سیاسی‌یه‌کانی
کوردستان ناتوانن له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌یه‌کی
هاوبه‌ش رێککه‌ون، خۆده‌توانن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی
هاوبه‌ش ناوه‌ندێکی هاوکاریی کاتی (مه‌سه‌له‌ن،
هێدایه‌تی ڕاپه‌رینی خه‌ڵک) پێک بێن . ئه‌م
ناوه‌نده که هه‌موو هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی
کوردستان تێدا به‌شدار ده‌بن، ئه‌رکی ئه‌وه ده‌بێ
که کورد خاوه‌ن یه‌ک قسه‌بێژ و هه‌موو بڕیاره‌کان
له‌و ناوه‌نده‌وه رووبه‌خه‌ڵک و بیرورای گشتی
ده‌ر ده‌چی. به‌و شێوه ئێمه ده‌توانین له‌و
هه‌رکێ هه‌رکی‌یه ئێسته خۆمان رزگار بکه‌ین و
له‌وه‌ش گرینگتر ئیجازه نه‌ده‌ین هه‌ر که‌س و
لایه‌نێک(چ له نێو ئوپۆزیسیون و چ له نێوخۆ) که
فڕیان به بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی کورده‌وه
نی‌یه خۆیان له کار و تێکۆشانی خه‌ڵک وه‌ربده‌ن
و تووشی ئاڵۆزیان بکه‌ن. ئه‌مه به‌تایبه‌ت
گرینگیی له‌وه‌دایه که هه‌ر ئێسته چ له
ئوپۆزیسیون و چ له نێوخۆ هێندێک لایه‌ن هه‌ن که
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هیچ فڕێکیان به‌سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی کورد و مێژووی خه‌باتکارانه‌ی ئه‌م
گه‌له‌وه نی‌یه، به‌ڵام له پرش و بلاوی هێزه
سیاسی‌یه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و له قه‌د و بالای
کورتی خۆیان به‌رزتر قسه ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هێنده چووه‌پێش
که رووخانی حکوومه‌تی کرده ئامانج، ئه‌وا ئێمه
خاوه‌ن ناوه‌ندێکی رێبه‌ری ده‌بین که شوورایه‌ک
به‌به‌شداریی هه‌موو حیزبه‌کان (به‌یه‌ک ماف و
یه‌ک ده‌نگ) نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات . بۆ ئه‌م کاره
ده‌بێ هه‌موو هێزه‌کان ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ بکه‌ن که
هێزی چه‌کداریان (که بێگومان له کاتی ڕاپه‌رینی
خه‌لك له کوردستان زیاد ده‌کات) له ژێڕ یه‌ک
فه‌رماندهی دا بیت. ئه‌م ناوه‌نده له
هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا تا سازماندانی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌ک بۆ کۆمه‌لانی خه‌ڵک که له
نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵک پێک دێن بوونی
ده‌بێ. ئاشکرایه ئه‌وکات گه‌ر ئه‌و ناوه‌نده
کاتی‌یه توانی وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه ببێته
به‌ره‌یه‌ک که هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه‌کانی
کوردستانی له‌خۆگرتبێ، چ باشتر و گه‌ریش هه‌ر
حیزبێک ویستی، بتوانێ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ خۆی
له‌پێش قه‌زاوه‌تی خه‌لک دابنێ و خه‌ڵک
موتمانه‌یان به کێ و چ لایه‌نێک کرد، جێگه‌ی
قه‌بووڵی هه‌موان بێت.
دیاره ئه‌و خاڵانه‌ی که ده‌توانن بنه‌مایه‌ک بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی هێزه سیاسی‌یه‌کان به‌شێوه‌ی کاتی
له ده‌وری یه‌ک بن داده‌نێن بۆ ئه‌و هێزانه
خۆیان.
به‌باوه‌ڕی ئێمه ئه‌وه رێگه‌کارێکی گونجاوه بۆ
ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که ده‌توانێ:
1-
له شوێن که‌وتنی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک
بمانپارێزێ.
2-
پێش به به‌ربڵاوی و "بێ سه‌ر" بوونی
بزووتنه‌وه‌که‌مان بگری.له‌به‌ر ئه‌وه له‌م
هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسته‌دا هیچ حیزب و ده‌سته‌یه‌ک
(با خۆشی هاوار بکات) به ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی
گه‌لی کورد ناکات و خه‌ڵکیش ناچنه ژێر ئۆتوریته‌ی
یه‌ک حیزبه‌وه. و بێگومان تا خاوه‌ن وتارێکی
هاوبه‌ش نه‌بین، ناتوانین هیچ هه‌لێك بقۆزینه‌وه.
3-
ده‌توانین پێش دووپات بوونه‌وه‌ی مێژووی
له‌ده‌سچوومان بگرین.
4-
له هه‌ر گۆڕانێکی سیاسی‌دا تووشی به‌ربڵاوی و
دۆڕان نه‌بین.
بێگومان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌موو هێزه
سیاسی‌یه‌کان ئه‌رکێکی مێژوویان له پێشه. بۆیه
گه‌ر ناتوانن ته‌کبگرن ،با له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌و گه‌له‌ی که هه‌وڵی ڕزگارکردنی ده‌ده‌ن،
به‌شێوه‌ی کاتیش بووه، هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ن. کێ
ده‌ڵێ ئه‌و نابێته هۆی شکاندنی ئه‌و تابوه؟
به‌هیوای یه‌کگرن که ته‌نیا زامنی سه‌رکه‌وتنه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|