|
یادداشتی رۆژ:
دوای هه‌ڵبژاردن!
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
هه‌ڵبژادنی سه‌رکۆماری ئێران ته‌واو بوو و
ئه‌نجامیش ده‌رکه‌وتن. ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامه‌که
کوودێتای گه‌ڵاڵه‌دارێژراوی
خامنه‌یی و حیزبی پادگانی(هیزه‌کانی سه‌رکوتگه‌ر
به رێبه‌ریی فه‌رمانده‌کانی سپا و موجته‌با کوڕی
خامنه‌یی) بوو. به‌ڵام هاوکات ده‌توانێ مه‌حه‌ک و
پێوه‌رێک بێت بۆ هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌و رێزبه‌سته‌ی
که له کۆمه‌ڵگه پێکهاتبوو. واتا لایه‌نگرانی
به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن و "ته‌حریم"یه‌کان.
دیاره کاتێک ئه‌م باسه ده‌کرێ، مه‌به‌ست
هه‌لسه‌نگاندنی بۆچوونه‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازیی کورد و هێندێک لایه‌نی ناو
رۆژهه‌لاتی کوردستان یا هاوشێوه‌ی ئه‌وانه له
نێو هێندێک ڕاگه‌یه‌نه‌ری مه‌جازیدا . ئه‌گینا
گه‌ر له ئاستی ئێران‌دا چاو له‌و رێزبه‌سته
بکرێت، هه‌رلایه‌ک بۆخۆی له ده‌یان بۆچوونی
جیاواز(له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ، له خوازیاری
ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی تا موسولمانی تۆخ)ی تێدایه
.که بێگومان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌ته‌واو‌ی
لێک جیاوازه و باسکردنی جێگه‌ی ئه‌م دێڕانه
نی‌یه.
به‌ڵام له کوردستان کێشه‌که به‌شێوه‌ی دیکه
بوو. بۆ یه‌که‌م جار حیزبێکی سیاسی که خۆی به
میراتگری ڕابردوویه‌کی 60 ساڵه ده‌ناسێنێ،له
کرده‌وه‌یه‌کی تاک‌ڕه‌وانه‌دا، ریزی یه‌کده‌ستی
تائیستای گه‌لی کوردی شکاند و به پشتیوانی کردن
له یه‌کێک له کاندیداکان، به‌کرده‌وه چووه
ریزی ته‌بلێغاتچیانی به‌شداریکردنه‌وه.ئه‌گه‌رچی
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته قاتع و به‌رینه‌ی هێزه
سیاسی‌یه‌کان و تاکی چالاک و به‌تایبه‌ت ماڵپه‌ڕه
سه‌ربه‌خۆه‌کان، ئه‌م حیزبه به خشکه
هه‌لوێسته‌که‌ی تۆزێک ئه‌هوه‌ن کرده‌وه، به‌ڵام
نه‌فه‌ری یه‌که‌می هه‌رکات له وتووێژه‌کاندا به
فارسی قسه‌ی ده‌کرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به
"شاهکار"ی حیزبه‌که‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و
پێیداده‌گرت که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
دیکه‌شدا(مه‌جلس، شووراکان و خێبره‌گان) هه‌ر ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌یان ده‌بێ.
پاساوی ئه‌و حیزب و ده‌ستانه‌ی سه‌نگه‌ری
"به‌راندازی"یان بۆ "به‌شداری" گۆڕی، ئه‌وه بوو
که خه‌ڵک با خۆیان هه‌ڵبژێرن و له نێوان "خراپ و
خراپتر"دا هه‌ر خراپه‌که باشتره!به‌ڵام
حکوومه‌تی ئیسلامی له کرده‌وه‌یه‌کی
وه‌قێحانه‌دا،سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی به‌شداریی به‌رفراوانی خه‌ڵکی کرده
ده‌سمایه‌ی مه‌شرووعیه‌تی خۆی، هاوکات
بێ‌شه‌رم و شووڕه‌یی و له گه‌وره‌ترین بێ
حورمه‌تی به که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تیی ئینسان‌دا،
هه‌موو ده‌نگه‌کانی فڕێ‌دا و به که‌یفی خۆی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی موهه‌ندێسی کرد و به
ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌لماند که هیچ
مه‌ودایه‌ک بۆ ئه‌و قسانه نه‌ماوه و ئه‌مان تۆزێک
ده‌رنگ "پێ گه‌یشتوون".
ئاشکرایه ئه‌وکاره‌ی حکوومه‌تی ئیران بۆ ئێمه و
بۆ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که هیچ
ته‌وه‌هومێکیان له ئاست ئه‌م حکوومه‌ته‌دا
نه‌بوو،ئه‌گه‌رچی بێدعه‌تێکی تازه بوو، به‌ڵام
چاوه‌روانکراو بوو. له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند رۆژ پێش
هه‌ڵبژاردن سپای پاسداران به بیانووی حوزووری
به‌رفراوانی خه‌ڵک له پێشبڕکێ‌ێه‌کان و
حه‌ره‌که‌ته
شه‌وانه‌کانی لاوان دا، ڕاگه‌یه‌ندراوێکی
بڵاوکرده‌وه و له ژێڕ ناوی "ئیجازه‌ی شۆڕشێ
نه‌رم ناده‌ین" ، به‌چه‌شنێک په‌رده‌ی له‌سه‌ر
پیلانێک هه‌ڵگرت که دژی هاتنه مه‌یدانی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دارێژرابوو. هاوکات رۆژنامه‌ی
که‌یهان و به‌رێوبه‌ره‌که‌ی(حوسێن
شه‌ریعه‌تمه‌داری که به یه‌کێک له مۆره
گرینگه‌کانی ئیتڵاعات و "به‌یتی رێبه‌ر"
ده‌ناسرێت) هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی "شۆڕشی نارنجی و
مه‌خمه‌ری" ی دووپات کرده‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه و هاوکات نگرانیی باڵه‌که‌ی
دیکه‌ی حکوومه‌ت له ترسی له‌ده‌سدانی هه‌لومه‌رجی
خۆی، بۆ نموونه نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵه‌ی
ره‌فسه‌نجانی بۆ خامنه‌یی، نووسراوه یه‌ک له
دوای‌یه‌که‌کانی جبهه‌ی موشارکه‌ت و موجاهێدینی
ئینقلاب و "ملی مه‌زهه‌بیه‌کان" ، ده‌رخه‌ری
ئه‌وه بوون که "خۆمانی‌یه‌کان" ئاگایان له
هیندێک جموجووڵ هه‌یه.
له رۆژی هه‌لبژاردنیش هێشتا ده‌نگدان کۆتایی
پێنه‌هاتبوو، که‌له کات‌ژمێر 5ی دوای نێوه‌ڕۆدا،
هیزه‌کانی حکوومه‌ت (به بێ هیچ ڕاگه‌یاندنێکی
پێشوو) به‌قه‌ولی خۆیان "ره‌زمایشی ئێقتێدار" یان
ده‌سپێکرد و له‌ناکاو له شاری تاران و شوێنه
گرینگه‌کان هه‌زاران هێزی پۆشته و په‌رداخ
دابه‌زێندران.
بێگومان هه‌رکام له‌و باسانه نیشانه‌یه‌ک بوون
له ئیراده‌ی حکوومه‌ت بۆ مل نه‌ده‌ان به‌خواستی
خه‌ڵک . که وه‌ک دیتمان سه‌رنجامه‌که‌ی به
کوودێتایه‌کی به‌رنامه‌رێژی کراو گه‌یشت.
له‌پاش کوودێتاوه ئه‌رکێکی نوێ دێته سه‌ر ڕێ
هه‌موو تێکۆشه‌رانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه حکوومه‌ت
پێی ناوه‌ته قۆناخێکی دیکه‌وه(قۆناخی ڕاگرتنی
ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له‌ده‌سدانی
مه‌شرووعیه‌ت لای ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان پێ
بوو). ئێستا ئیتر ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵسۆزانه یا
هه‌لپه‌رستانه پێیان وابوو ده‌کرێ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ئیسڵاح بکرێ، یا ئه‌وه‌ی کورد
ده‌توانێ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش به داخوازه‌کانی بگات
ده‌بێ به‌وه گه‌یشتبێتن که شوێن کڵاوی بابردوو
که‌وتوون. بۆیه هێشتاش دێر نه‌بووه و وێڕای
قه‌بووڵ کردنی هه‌ڵه‌کانی خۆیان، ده‌کرێ به گرتنی
هه‌ڵوێستێکی واقێعی و به‌مه‌به‌ستی یه‌کخستنی
وزه‌ی یه‌کگرتووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ داواکردنی
مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
چاوێک به رێباز و کرداری خۆیاندا بخشێنییه‌وه.
دیاره ئه‌مه زۆرتر ئه‌و لایه‌نه مه‌به‌سته که
خۆی به ئیسڵاح‌ته‌له‌بی ناو بازنه‌ی حکوومه‌ت
ده‌زانی.
ئیمڕۆ ئێمه‌ی کورد ده‌بێ له‌هه‌رکات و سه‌رده‌مێک
باشتر بۆمان ده‌رکه‌وتبێ که گه‌یشتن به
مافه‌کانمان(له که‌مترین‌یه‌وه تا زۆرترینی) له
چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌یدا نامومکینه.
که بێگومان ره‌فتاری حاکمیه‌ت به‌نیسبه‌ت ده‌نگی
خه‌ڵکه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه، کورد گوته‌نی ده‌بێ
"ئاوی پاکیی به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا که
< ریگی به کفش ندارند > کردبێت". بۆیه ده‌بێ
هه‌موومان خۆمان ساق بکه‌ینه‌وه که تا
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵه،
چاوه‌روانی هیچ مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت
شاروه‌ندی له‌م ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتێره نه‌بین.
ته‌نیا به پێك هێنانی گوتاڕێکی گشتیی نیشتمانی و
یه‌کده‌نگ بوونمان(به رێزگرتن له هه‌موو
بیروباوه‌ڕه‌کان) ده‌توانین قورسایی
بزووتنه‌وه‌که‌مان له کێشمانکێشه‌کاندا
بسه‌لمێنین.
14 .06 .09
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|