|
به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره
ئایه‌نده‌ی لێڵی ئوردوگانشینی، حیزبی دێموکراتی
کوردستان ناچار ده‌کات مل به "قه‌وم" بوونی
کورد بدات !
به‌شی
دوه‌م
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست
ڕاستی ئه‌وه‌یه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه که هێزه
سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (بێجگه‌له
په‌ژاک)
به‌هۆی ملدان به هێندێک له‌مپه‌ر که‌له‌لایه‌ن
دووحیزبی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری کوردستان له سه‌ر
رێگای تێکۆشانیان دانراوه، و خۆیان ناویان ناوه
"مه‌سڵه‌حه‌تی باشووری کوردستان"، به‌کرده‌وه
مونفه‌عل بوون. هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌ش ئه‌و
ساختار و قه‌واره‌یه که ئه‌و حیزبانه هه‌یانه.
ئه‌گه‌رچی زۆرجار ئێمه وشه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و
گۆڕان له‌م حیزبانه ده‌بینین و ده‌بیسین، به‌ڵام
له کرده‌وه‌دا هیچ گۆڕانێکی جه‌وهه‌ری له
قه‌واره‌ی ته‌شکیلاتیی و شیوه‌کاری ئه‌م
حیزبانه پێک نه‌هاتوه، هاوکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که له ئاستی جیهانی‌دا به‌هۆی به‌هێز بوونی
ده‌وری تاک له کۆمه‌لگه و ناوه‌نده‌کانی
ڕاگه‌یاندن دا که به‌هۆی شۆڕشی ئینفورماتیک و
ئاسانکاریی له پێوه‌ندیه‌کاندا ڕه‌وه‌نده‌که‌ی
زۆرتر بوه، مه‌یل به حیزبایه‌تی له نێو
وه‌چه‌کانی تازه‌دا که‌متر بوه، له پرۆسه‌یه‌کی
چه‌ندین ساڵه‌دا هه‌رچی هێزیان لێ ته‌کیبێته‌وه؛
به‌و ڕاده جێگه‌ی پڕ نه‌کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها
ده‌بێ به ئه‌و له‌ت بوون و ئینشعابانه که
هۆکاریان ئه‌و گۆڕانانه و چه‌قین له ئوردووگاکان
ده‌بێ بزانین ؛بوه‌ته هۆی ئه‌وه که ئه‌م
حیزبه ئوردووگانشینانه، تا هاتوه له‌باری
چه‌ندایه‌تیه‌وه روویان له کزی کردوه و هه‌ر
چکۆله‌بوونه‌وه‌کیش له‌به‌ر ئه‌وه به‌گوێره‌ی
نیاز قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ته‌وه، شوێنی له سه‌ر
ئاستی چه‌ندایه‌تی(که‌یفیه‌ت)یش داناوه. تا ئه‌و
جێگه ده‌بینین له نێو زۆربه‌ی ئه‌م حیزبانه‌دا
کادری به‌رێوه‌به‌ریان له بواره جیاوازه‌کاندا
وه‌ڵامده‌ری ئه‌و ئیدیعایه نێ‌یه که هه‌رکام
له حیزبه‌کان له‌سه‌ر خۆیان هه‌یانه.
بێگومان "حدک"ش له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه که
باسکران جیاواز نی‌یه. بۆیه ده‌بێ ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌ی دوایی ئه‌م حیزبه هه‌ر له‌و بواره‌دا
شرۆڤه بکرێ . که بێگومان چه‌شنێک بێ‌ئاسۆیی له
قسه و بڵاوکراوه‌کانی دا ده‌بینرێت .
نیشانه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵین که رووانگه و
هه‌ڵسوکه‌وتی دووحیزبی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری
کوردستان به نیسبه‌ت هێزه‌سیاسی‌یه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا
هاتوه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و گۆڕانه زۆرتر به‌هۆی فشاری
حکوومه‌ته‌کانی ئێران و تورکیاوه به‌سه‌ر پارتی و
یه‌کێتی دا سه‌پاوه. هه‌رچه‌ند به باوه‌ڕی من
شێوه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌م دووحیزبه له‌گه‌ڵ ئێران و
تورکیه (به‌تایبه‌ت ئێران) خۆی هۆکارێکه له
زاڵبوونی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانی ئه‌و
وڵاتانه به‌سه‌ر سیاسه‌تیان دا.
له مانگانی ڕابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو
کرایه‌وه که له هه‌ولێر کونفرانسێک بۆ تاوتوێ
کردنی پرسی کورد به به‌شداریی پارته‌کانی
هه‌رچوار پارچه به‌رێوه ده‌چی. پێش ئه‌وه
له‌سه‌فه‌رێکی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئێران، ئه‌و
خه‌به‌ره بڵاو کرایه‌وه که حکوومه‌تی ئێران
داوایکردوه که وێڕای "رێکخراوی موجاهیدین"،
حیزبه کوردی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چیتر
له باشوور داڵده نه‌درێن. دیاره هه‌مان
داخوازیش له لایه‌ن تورکیه‌وه و هاوکات
حکوومه‌تی ناوه‌ندیی ئێراقیش له گۆڕێ‌دا بوه.
ئه‌ڵبه‌ت به‌مانه‌ش ده‌بێ ئه‌وه ئیزافه بکرێ که
به‌نهێنێ هێندێک قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه
کراوه. هاوکات ئه‌و خه‌به‌رش هه‌یه که ئه‌و
مانگانه‌یه که یه‌کێتی و پارتی له بری دانیشتن
له ئوردوگاکان به‌م حیزبانه‌ی ده‌ده‌ن یا که‌م
بوه‌ته‌ه یا هێندێک به دواکه‌وتنه‌وه پێان
ده‌درێت و به‌کورتی "به منه‌ته‌وه" پێیان
ده‌ده‌ن.ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه هه‌مووی کاریگه‌ریی
هاتنه سه‌رکاری "باراک ئوباما"شیان له سه‌ره
که هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌یه
له‌لایه‌ک گه‌ڵ ئێران رێکه‌وێ و له لایه‌کی
دیکه‌وه تورکیه وه‌ک وڵاتێکی "موسوڵمانی مودێڕن"
به ئورووپا بسه‌پێنێ.
کاتێک ئه‌م باسه ده‌که‌ین ناتوانین ئیشاره به‌و
خۆش‌خه‌یالێیه‌ش نه‌که‌ین که کاتی رووخانی
حکوومه‌تی سه‌دام له نێو دڵی زۆرێک له ئه‌حزابی
رۆژهه‌لاتی له جۆش و خرۆشدابوو، که پێیان وابوو
هاکا "سه‌رۆک بووش" ئێرانی بۆ گرتن و کوردستانیشی
ته‌حویلی ئه‌وه‌ان دا. شکستی ئامریکا له ئێراق ،
زه‌ربه‌یه‌کی ره‌وانی و عه‌مه‌لی کاریگه‌ریی له‌و
حیزبانه دا و هه‌موو خه‌ونه‌کانی کردنه‌وه بڵقی
سه‌رئاو.
گه‌ر هه‌رکام له‌و هۆیانه چاو لێبکه‌ین ده‌بینین
ئێسته ئه‌و حیزبانه له چه‌ند رێانه‌دا گیریان
کردوه. له لایه‌ک به‌هۆی چه‌ندین ساڵ
ئوردووگانشینی ئیتر ئه‌و توانایانه نی‌یه که
بنکه و بارگه‌یان له شاره‌کان هه‌ڵکه‌نن و وه‌ک
جاران روو له شاخ بکه‌ن. خۆ پارتی و یه‌کێتیش
ئیجازه‌ی ئه‌وه‌یان پێناده‌ن که ده‌سته‌ی
چه‌کداریان له ئوردووگاکانه‌وه بڕۆنه‌وه ناوخۆ
و چالاکیی نیزامی بکه‌ن. شێوه و قه‌واره‌ی
رێکخراوه‌شیان به‌شێوه‌یه‌ک دانه‌مه‌رزاوه که
بتوانن کاری سویل و نهینی بکه‌ن. بۆیه ئاساییه
که‌له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا شێوه‌یه‌ک ناهومێدی و
بشێوه له کردار و وتاریاندا ببینرێت.
من ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حدک ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا
ده‌بینم. ته‌نیا به‌و جیاوازیه‌وه که پێشریش و
کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی 2ی خورداد، له‌ناو ئه‌م
حیزبه (که ئه‌وکات له‌ت نه‌بووبوو) که‌سانێک
هه‌بوون که به‌شێوه‌یه‌ک هاو سۆزییان بۆ ئیسڵاح
ته‌ڵه‌به حکوومه‌تیه‌کان ده‌رده‌بڕی. ئێسته
ده‌بینین هه‌لومه‌رجی نادیاری ئوردووگانشینی
ده‌ره‌تانی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵکشانی ئه‌و
که‌سانه‌ی له نێو حدک دا پێک هیناوه ، که
ئه‌نجامه‌که‌ی له ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م حیزبه‌دا
به‌نیسبه‌ت که‌ڕووبی‌یه‌وه ده‌بینین.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام دێر یا زوو مه‌سه‌له‌ی
ئوردووگا نشینی ده‌بێ به‌لایه‌کدا بکه‌وێت.
چوونکه پارتی و یه‌کێتی تا دێت به‌هۆی
سیاسه‌ته‌کانیانه‌وه، جه‌ماوه‌ری خۆیان له‌ده‌س
ده‌ده‌ن و بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات ناچارن هیوا به
بێگانه ببه‌ستن، که نزیکرتینان حکوومه‌تی
ناوه‌ندیی ئێراق ، ئێران و تورکیه‌ن. ئاشکرایه
پێش هه‌موو ده‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌م
حکوومه‌تانه‌یان هه‌بێ و ئوردووگاکانیش له‌مپه‌رێک
ده‌بن له سه‌ر رێگایان. بۆیه یا باسی چه‌ککردنی
ئه‌م هێزانه دێته ئاراوه، که ئه‌وه
ته‌حقیرێکی گه‌وره ده‌بێ بۆیان، یا گواستنه‌وه و
ناچار کردنیان به ملدان به‌هه‌ر بڕیارێک که
ئه‌وان (پارتی و یه‌کێتی) به رێنوێنیی ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه به‌سه‌ریاندا بیسه‌پێنن.
به باوه‌ڕی من رێگه چاره‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه
ناله‌باره ئه‌وه نی‌یه که حدک هه‌ڵیبژاردوه،
به‌ڵکه ڕیگه چاره ئه‌وه‌یه که خۆیان له ده‌س
ئوردووگا نشینی ده‌رباز بکه‌ن. چوونکه تا له
ئوردووگا بن(با نه‌شی سه‌لمێنن، به‌ڵام) خاوه‌ن
هیج بڕیارێکی ستراتژیکیی سه‌ربه‌ستانه نابن و
ئه‌و هه‌لومه‌رجه وه‌ها رێگه‌ی لێیان گرتوه و
ده‌ستی به‌ستوون، که بۆ هه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیارێک
ده‌بی هه‌زار که‌س و لایه‌ن له پێشچاو بگرن که
نه‌وه‌ک له گۆشه‌یه‌که‌وه تووشی ده‌ردیسه‌ر بن!
دیاره شیوه‌ی ده‌رباز بوون له ئوردوگانشینی و
ئاڵتێرناتیڤه‌کانی پێش ئه‌و حیزبانه باسێکی
جیاوازه که‌له‌م بابه‌ته‌دا ناگونجێ و ده‌بێ
به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ باسبکرێت.
له‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر چاو له ڕاگه‌یاندنی حدک و
قسه‌کانی به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م حیزبه بکه‌ین
ده‌بینین که ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌یان له بواری خه‌باتی مه‌ده‌نی را
گیراوه!! به باوه‌ڕی من ئه‌وه هه‌ڵه
تێگه‌یشتنه له خه‌باتی مه‌ده‌نی. چوونکه
خه‌باتی مه‌ده‌نی
ئه‌وه نی‌یه که پشتیوانی له که‌سێک بکرێت که
هێشتا "یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی" و
"ره‌هبه‌ری(وه‌لی فه‌قیه)"واتا دوو له‌مپه‌ری
سه‌ره‌کیی پێش ئازادی و دێموکراسی و مافی گه‌لان
له ئێران، بۆی خه‌تی سوورن . به
پێچه‌وانه‌ی هێندێک تێگه‌یشتن، خه‌باتی مه‌ده‌نی
ئه‌و چالاکی و تێکۆشانانه‌یه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
به ئیبتکاری خۆیان له ده‌ره‌تانه
یاساییه‌کان(یا ده‌ره‌تانێک که هێشتا یاسای
سه‌رکوت و سانسۆری بۆ دیاری‌نه‌کراوه) که‌ڵک
وه‌رگرن و کار‌و چالاکیی و سه‌ره‌نجام داخوازی
خۆیان ده‌به‌نه پێش. بێگومان خه‌باتی مه‌ده‌نیش
به‌پێی کێش و پێوانه‌ی هێز(ته‌وازن قوا) به‌رز و
نزم و هه‌ڵس و که‌وتی هه‌یه. گرینگ‌ترین بواری
خه‌باتی له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا که حکوومه‌تی
ئیسلامی ته‌نگی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه‌و و
ته‌نانه‌ت له چکۆله‌ترین ژیانی شه‌خسیی خه‌ڵکدا
ده‌خاله‌ت ده‌کات، خه‌باتی نافه‌رمانیی
مه‌ده‌نی‌یه که وێڕای ئه‌وه پێویستی به
رێکخستنی حیزبی نی‌یه، هاوکات رێکخستنیشی کارێکی
ئه‌سته‌م نی‌یه‌و. وه‌ک ده‌بینین خه‌ڵک به‌رده‌وام
له‌به‌رابه‌ر حکوومه‌ت و یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌کان
و هێزی سه‌رکوتی‌دا ره‌چاوی ده‌که‌ن.
له سه‌رده‌می دیکتاتۆردا، خه‌باتی مه‌ده‌نی له
هه‌ر شکڵێکیدا تاکتیکی خه‌باته دژی دیکتاتۆریی و
هه‌تا جه‌ماوه‌ر زۆرتر له مه‌یداندا بن، ئه‌و
خه‌باته ده‌توانێ زۆرتر خۆی و داخوازه‌کانی
به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا فه‌رز بکات. که نموونه‌ی
هه‌ره دیاری خه‌باتی ژنانی ئێرانه له 30 ساڵی
ڕابردوودا، که توانیویه حکوومه‌ت له زۆر
باره‌وه، هه‌ر له شێوه‌ی جل و به‌رگ و ئاڕایشی
قژ و سه‌روچاوی ژنانه‌وه بگره، تا چه‌رخسواری
له شوێنه‌گشتی‌یه‌کان و روێشتن بۆ ستادیومه‌کانی
فوتباڵ ، ته‌حمیلکردنی هێندێک ماف و بواری خویندن
و پرکردنه‌وه‌ی زیاتر له 50 له سه‌دی زانکۆکان و
له زۆر بواری دیکه‌ش حکوومه‌تی مه‌زهه‌بیان ناچار
به پاشه‌کشه کردوه. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر خه‌باتی
ژنان له‌م سێ ده‌یه‌دا نه‌بوایه،ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی له تاڵه‌بانی ئه‌فغانستان خراپتر له‌گه‌ڵ
ژن ره‌فتاری ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی گرینگه لێره‌دا باس‌بکرێ، ئه‌و تێکۆشانه‌ی
که ئه‌مڕۆ ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی لایه‌نگری
حکوومه‌ت(به کورده‌کانیشیانه‌وه) ده‌یکه‌ن
(ئه‌وه‌ی که حدک هیوای پێ به‌ستوه) به هیچ
شێوه‌یه‌ک ناچێته بواری خه‌باتی مه‌ده‌نیی
کۆمه‌لانی خه‌ڵکه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه
ئه‌گه‌ر له قسه‌کانیاندا سادق بن و ڕاست
بکه‌ن(که وانی‌یه) هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکوومه‌تێکی
جه‌نایه‌تکار و تۆتالیتر "ئیسڵاح" بکه‌ن که
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له زاتی دا نی‌ێه. به‌ڵام
خه‌باتی مه‌ده‌نیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن
به ئازادی و سه‌ره‌نجام گۆڕکردنی دیکتاتۆریی و
ده‌سته‌به‌ر کردنی ده‌سه‌ڵاتێکه که هاوده‌قی
نورمه‌کانی جێ په‌سه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی ئیمڕۆ
بێت.
سه‌یر ئه‌وه‌یه نه‌فه‌ری یه‌که‌می حدک پاش
رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیعتراز ،
ڕایگه‌یاندوه که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان پێشوازیی
لێ‌کراوه. هه‌رئه‌مه نیشانده‌دات که حدک، ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی نه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ڵکه بۆ
هێندێک که‌س و لایه‌نی نزیک له حکوومه‌ت گرتوه.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که ئیدیعای نه‌فه‌ری یه‌که‌می
حدک چه‌نده دوور له ڕاستی‌یه، چاوێک له
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان ڕاستی‌یه‌کانمان بۆ
ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌مباره‌وه بڵاو
بووه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌نیا یه‌ک که‌س
له هه‌ڵوێسته‌ی حدک پشتیوانی کردوه که ئه‌وه‌یش
نۆکه‌رێکی حکوومه‌ته به‌ناوی بارام وه‌له‌د به‌گی
که رابردووی بۆ حدک له هه‌مووکه‌س روونتره.
ئه‌وی دیکه که له‌مباره‌وه نووسراوه،
واقوڕماوی و ئیعترازی که‌س و لایه‌نه‌کانه و
به‌تایبه‌ت ده‌بێ حدک باش ئاگاداربێت ، ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌هۆی بوونی سه‌رکوت و
خه‌فه‌قانی حکوومه‌ته‌که‌ی که‌رووبی و
رێبه‌ره‌که‌ی ناتوانن ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕن و
هاوار بکه‌ن: ئێمه نامانه‌وێ ده‌سه‌لاتی ئیسلامی
سیاسیمان بۆ بکه‌ن به‌کوردی، به‌لام ئه‌و هاواره
په‌نگخوردوه، له گه‌رویدا بۆ هه‌میشه و تا کاتی
ده‌ربڕینی به ئاشکرا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. جیا
له‌مانه‌ش ته‌حریم کردنی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن
زۆربه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌و
ڕاستی‌یه‌یه که حدک به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای ئه‌م
دواییه‌ی که به‌ته‌مای نزیک بوونه‌وه له‌م
هێزانه‌یه،به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌م هیزانه و
تاکره‌وانه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گرتوه. به‌ڵام
ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵیان ڕاوێژی کردبێ ،بۆمان
ده‌رده‌که‌وێ که نه‌یتوانیوه هاوده‌نگی ئه‌وانی
دیکه به‌ده‌ست بێنی و دیسان تاکره‌وانه
جووڵاوه‌ته‌وه.
ره‌نگه حدک به‌ته‌مای ئه‌وه‌بێت که بۆ ده‌رباز
بوون له ئوردووگا نشینی باشتر ئه‌وه‌یه له
ئێران رێفورمێکی هه‌رچه‌ند چکۆله‌ش بکرێ و ئه‌وان
بگه‌ڕینه‌وه و شێوه ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی
دامه‌رزێن و به‌هاوکاریی "خه‌باتی مه‌ده‌نیی"
خه‌ڵک به‌ره به‌ره بۆ مافه‌کانی کورد هه‌وڵ
بده‌ن.
ئه‌گه‌ر وای دابنێین که که‌رووبی ببێ به
سه‌رکۆمار و به‌ڵێنه‌کانیشی هێنایه دی، مه‌گه‌ر
له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا مافی "قه‌وم"ی کورد چی
ده‌بێت؟ ئایا کورد ئیجازه‌ی ده‌بێ وه‌ک "قه‌ومێک"
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی به‌رێوه ببات؟
مه‌سه‌له‌ن حکوومه‌تێکی ناوچه‌یی سێکۆلار
دامه‌رزێنی؟ بیگۆمان وه‌ڵام نا یه. چوونکه
هه‌روه‌ک له به‌شێ یه‌که‌می ئه‌م وتاره‌دا
باسکرا،یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئیڕان ئه‌و مه‌ودا و
مه‌جاله‌ی به‌ستوه. چوونکه به‌پێی یاسای
بنه‌ڕه‌تی هه‌موو یاسا و رێسایه‌ک ده‌بێ به‌پێی
یاساکانی ئیسلام و مه‌زهه‌بێ شیعه‌ی 12 ئیمامی و
باوه‌ر به "ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه" بێت.
به واتایه‌کی دیکه حکوومه‌تی ویلایه‌تی فه‌قی
ئیستا چۆنه و ئه‌وسا به زبانی کوردی ده‌بێ!!
واتا له‌وه به‌دوا کوردان مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێ
که دوعای "کومه‌یل" به کوردی بخوێنن یا فاتحه
به کوردی دابده‌ن!! تازه ئه‌وه ده‌بێته
بێدعه‌ت له ئیسلامدا و به شێرک ده‌ژمێردرێت. جا
جێگه‌ی خۆی نی‌یه بپرسین ئه‌گه‌ر هاتوو حکوومتێک
که ئیدئولۆژیکه و ئیدئولۆژیه‌که‌شی ئیسلامی
سیاسیی‌یه، ویستی مافێک به‌کوردان بدات، ئه‌و
مافه چ شۆرباوێکه ؟
ئێمه له مێژوودا نموونه‌مان هه‌یه. پاش
ئاشبه‌تاڵی مه‌لامسته‌فا و تێکشکانی گه‌وره‌ترین
شۆڕشی سه‌ده‌ی 20ی کورد ، حکوومه‌تی به‌عس به‌ناو
وه‌فاداریی خۆی به رێککه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار
ڕاگه‌یاند و حکوومه‌تی خۆجیی و پارلێمانی کوردی
دروست کردبوو، به‌لام هه‌موو ئه‌وانه کاریان
ئه‌وه بوو که به‌عسیزم بکه‌نه کوردی. تازه
ئه‌وه کاتێک بوو که به‌عس به‌ته‌واوی ده‌ستی
به‌سه‌ر کوردستاندا گرتبوو و له‌ڕێگه‌ی
به‌کرێگیراوان و موخابرات و ئه‌من و... له بۆنه
جۆربه‌جۆره‌کانی حیزبی و حکوومه‌تیدا به هه‌زاران
خه‌ڵکی ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان تا به جیهان
بڵێت که خه‌ڵکی کوردی له‌گه‌ڵه. به‌ڵام له ناخی
کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌رکه‌س به هه‌ر شێوه‌یه‌ک
چکۆله‌ترین هاوکاریی حکوومه‌تی ده‌کرد جاش بوو و
بێزراوی خه‌ڵک. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که رێبه‌رانی
پارته کوردی‌یه کارتۆنی‌یه‌که نه‌یانده‌وێرا
له ترسی رق و بێزاریی خه‌ڵک له به‌غداوه
به‌روه کوردستان بترازن. ئایا له حکوومه‌تی
ئیدئولۆژیکی ئیران‌دا گه‌ر باسێک له مافی کورد
بکرێت، باشتر له‌وه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌بێت؟ ئایا
ئێسته کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئه‌وه‌نده‌ی هاونیشتمانانی باشوور که رقیان له
سه‌دام و داروه‌ده‌سته‌که‌ی(عه‌ره‌ب یا کورد)
هه‌بوو،نه‌فره‌تیان له خامنه‌یی و که‌ڕوبی و
موسه‌وی و نۆکه‌ره‌کورده‌کانیان نی‌یه؟ ئایا
حیزبی دیموکرات که من
دڵنیام به مه‌به‌ستێکی ئه‌وتۆ ئه‌و
به‌یاننامه‌یه ده‌ر نه‌کردوه بۆ ئه‌م
پرسیارانه هیچ وه‌لامیکی هه‌یه؟
قسه‌ی کۆتایی ئه‌وه‌یه که له نیزامێکی
تۆتالیتر- ئیدئۆلۆژیکدا ئیمکانی رێفورم و شکڵ
گرتنی هه‌رچه‌شنه قه‌واره و ناوه‌ندێکی جیا له
ئیدئولۆژیی حاکم نامومکینه. مه‌گه‌ر ئه‌وه له
کێشمانکێشی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا، کێشی
هێزه‌کان(ته‌وازن قوا) به‌لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا
شکابێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می شادا
خرۆشی جه‌ماوه‌ری شای ناچار کرد که "ده‌نگی
ئیعتراز و شۆڕشی خه‌ڵک ببیسێت". له‌و کاته‌شدا
بێگومان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌باتی باوه‌ڕکردن به
ئاخونده‌کان له‌مه‌ر رێفورم کردن و دان نان به
مافه‌کانیاندا،هه‌تا سه‌روژێرکردنی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته پڕ له نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ری و
دواکه‌وتووییه هه‌دا ناده‌ن.
بێگومان رێبه‌ریی حدک و ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه
هه‌موو ئه‌مانه باش ده‌زانن و وه‌ک مێژووی ئه‌م
حیزبه،چاوه‌روانی هه‌ڵوێستی گونجاو
له گه‌ڵ داخوازی خه‌ڵک و
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی -نیشتمانی‌یان
لێ ده‌کرێت.
کۆتایی
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|