|
ئایه‌نده‌ی لێڵی ئوردوگانشینی، حیزبی دێموکراتی
کوردستان ناچار ده‌کات مل به "قه‌وم" بوونی
کورد بدات !
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
چه‌ند رۆژ پێش حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به
بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمی به
چه‌شنێک پشتیوانیی له یه‌کێک له کاندیده‌کانی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران راگه‌یاند. ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌ی حدک که له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا
له نێو ئه‌حزاب و چالاکانی کوردی رۆژهه‌ڵات
وێنه‌ی نه‌بوه، دژکرده‌وه‌یه‌کی زۆری به‌دواوه
بوو.
پاش ئه‌و دژکرده‌وانه وته‌بێژی ئه‌و حیزبه(که
به نه‌فه‌ری یه‌که‌می ئه‌و حیزبه ده‌ناسێنرێت)
له لێکدوانێکدا که له کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی‌دا
ئه‌نجامی دابوو
و له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی سه‌ربه حدک‌دا
بڵاوکرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که‌وته پاساوکردنی
ئه‌و هه‌ڵوێسته. که له ڕاستیدا پاساوکردنه‌که
قورسایی سیاسیی زۆرتر ده‌خاته سه‌رشانی ئه‌و
حیزبه.
ئاشکرایه که پشتیوانی کردن له کاندیدایه‌کی
حکوومه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌رکۆماری ، گه‌ر هه‌روا
چاوی لێبکرێ، شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نی‌یه. جیا
له‌وه‌ش حیزبی دێموکراتی کوردستان، یا هه‌ر که‌س و
ره‌وتێکی فێکری ئازاده که چۆن هه‌ڵوێست بگرێ و
چۆن سیاسه‌تی خۆی دیاری بکات. به‌ڵام هه‌ر حیزب یا
ره‌وتێک ده‌بێ ئه‌و چاوه‌روانی‌یه‌ش بکات که
ئاکار و هه‌ڵوێست و قسه و بڕیاره‌کانی بدرێته
به‌ر قه‌زاوه‌تی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یه‌نه‌ر
و میدیاکان. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه من روانگه‌ی
خۆم له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی حیزبی دێموکراتی
کوردستان بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان که پاش جیا بوونه‌وه
له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران پێکهات،
ئیدیعای هه‌ڵگرتنی رابردووی ئه‌و حیزبه ده‌کات و
خۆی به خاوه‌ن و میراتگری ئه‌و مێژووه ده‌زانێ.
که‌وا بوو ئیمه ده‌توانین و بۆمان هه‌یه ئه‌م
بڕیاره‌ی ئه‌م حیزبه به گوێره‌ی ئه‌و مێژوو و
رابردووه (واتا حێزبێک که مێژوویه‌کی دوور و
درێژی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری-نیشتمانیی
گه‌له‌که‌مان هه‌یه) هه‌ڵسه‌نگێنین.
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له سی ساڵی ڕابردوودا
(رۆژهه‌ڵاتی) کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کپارچه و
خۆ راگر سه‌ره‌رای ڕاپه‌رین بۆ مافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی، هاوکات به‌شێوه‌ی زق و ئاشکراش
دژی رێباز و سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رستانه‌کانی
حکوومه‌تی ئیسلامی بووه. هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌م
سیاسه‌ته دروست و سه‌رده‌مانه، بوونی
رێکخراوه‌گه‌لی لائیک و سێکۆلار و هاوکات تا
ڕاده‌یه‌ک چوونه سه‌ری وشیاریی سیاسیی خه‌ڵک
بووه. بۆیه‌ش له درێژه‌ی ته‌مه‌نی پر له
نه‌هامه‌تیی حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا، سه‌ره‌ڕای
له‌ئارادا بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و داخوازی
دیاریکردنی چارنووس، کوردستان له‌بواره‌کانی
دیکه‌ی خه‌باتیش دا له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بوه و
هه‌میشه نوێنگه‌یه‌ک بوه بۆ ناوچه‌کانی دیکه.
ئه‌م خاڵه واتا چالاک بوون له بواره‌کانی
دیکه‌دا، له‌م سه‌رده‌مه‌دا که له لایه‌ک
کۆمه‌لگه به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له
حه‌ره‌که‌تدایه،و له‌لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌نده
مه‌ده‌نی‌ێه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو
سه‌ریان‌هه‌ڵداوه، باشتر ده‌رده‌که‌وێت. بۆ
نموونه له بواری
سه‌رهه‌ڵدان
و چالاک بوونی
NGO
کان، خه‌باتی خویندکاری، خه‌باتی فمێنیستیی و
به‌رابه‌ریی جێنسی، خه‌باتی پیشه‌یی و به‌تایبه‌ت
کرێکاری و.. ئێمه ده‌بینین که کوردستان
له‌هه‌موو ئه‌م بوارانه( که هه‌مووشیان جیا له
شوینگرتنی ئامانجه‌کانیان، سێکۆلار و
له‌به‌رابه‌ری کۆنه‌په‌رستیی و خورافات په‌روه‌ریی
حکوومه‌تی ئیسلامی دا ڕاپه‌ریون) چالاک و
پێشره‌وه.
ئاشکرایه که هه‌ر ئه‌م که‌ش و هه‌واشه له‌ناو
تێکۆشه‌ران و پێشره‌وان و هیزه سیاسی‌یه‌کاندا
فه‌زایه‌کی زاڵ و گشتی بووه. به شێوه‌یه‌ک
ته‌نانه‌ت هێزه مه‌زهه‌بیه‌کانیش هه‌وڵیانداوه
خۆیان سێکۆلار و هاوده‌قی ئه‌و فه‌زا نیشان بده‌ن
و ته‌نانه‌ت دروشمی "مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی"
هه‌ڵگرن.
جا ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه: چی گۆڕاوه که
حیزبێک که لانی که‌م ئه‌وه‌نده ده‌زانین
قه‌واره‌ی سه‌ره‌کیی له‌که‌سانێک پێکهاتوه که
له‌م چه‌ند ده‌یه‌دا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
خه‌لکه‌که‌یان بون، له هه‌لومه‌رجی ئیمڕۆدا که
حکوومه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوی خۆی ساق
کردوه‌ته‌وه و له په‌یجۆری خۆش کردنی بوار بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی ئیمامی زه‌مانه؛ له کاتێکدا که
له ئاستی ناوخۆ ئه‌وه‌ی تۆسقاڵێک هه‌ست به
ئینسان بوون و ئازادیخوازی بکات، دژی ئه‌م
حکوومه‌ته‌یه، له کاتێکدا که ژنان، کر‌ێکاران،
خوێندکاران، رووناکبیران و.. تا دێت دژایه‌تی
خۆیان ئاشکراتر دژی ئه‌م حکوومه‌ته
ڕاده‌گه‌یه‌نن، له کاتیکدا که کۆمه‌ڵگه‌ی
موته‌مه‌دنی جیهانی به‌ته‌واوی دژی ئاکار و کرداری
ئه‌م حکوومه‌ته ناموته‌مه‌دن و یاخی‌یه‌یه،ڕاست
له‌م کاته‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان ،ره‌وه‌ندی
روو له دوا هه‌ڵده‌بژێرێ و به ده‌رکردنی
ڕاگه‌یه‌ندراوی ره‌سمی،تۆوی دوڕدونگی(ته‌وه‌هوم) و
دڵساردی ده‌چینێ؟
بۆ باسکردنی ئه‌م مه‌به‌سته من دوولایه‌ن
باسده‌که‌م. یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی که له حکوومه‌تی
ئێران و به‌تایبه‌ت یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م
حکوومه‌ته و جه‌وهه‌ری دژی گه‌لیی و
کۆنه‌په‌رستانه‌ی هیچ گۆڕانێک پێک نه‌هاتوه.
دووه‌م، ئه‌وه‌ی که به‌باوه‌ڕی من دژوار بوونی
هه‌لومه‌رجی ئوردووگا نشینی و تاڕاده‌یه‌ک
ناهومێدی، بوه‌ته هۆی ئه‌وه که که‌سانێک که
به‌کگراندیان روو له "دوی خورداد" و
ئیسڵاح‌ته‌له‌به حکوومه‌تیه‌کانه (ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌ب
گه‌لێک که خۆشیان باوه‌ڕیان به ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب
بوونی خۆیان نی‌یه!!)،رێسمه‌ی ئه‌و حیزبه
بگرنه‌ده‌ست و به‌روه هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆی به‌رن.
که گه‌ر هه‌روا بڕاوات،به‌داخه‌وه
ئایه‌نده‌یه‌کی لێلی لێده‌که‌وێته‌وه. بێگومان
ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێک له‌تێکۆشه‌رانی ئه‌و
حیزبه‌وه که باوه‌ڕی قووڵیان به نه‌ته‌وه‌بوونی
گه‌له‌که‌یان و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و
رزگارییه و هیچ ته‌وه‌هومێکیان له ئاست
حکوومه‌تی ئێران‌دا نی‌یه، قه‌بوول کردنی
زه‌حمه‌ته.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که ئایا هه‌ڵوێستی تا ئێستای
گه‌لی کورد و هێزه سیاسی‌یه‌کانی له مه‌ڕ کۆماری
ئیسلامی ڕاست بووه. واتا ئه‌وه‌ی تا ئێستا که
به حکوومه‌تێکی کۆنه‌په‌رست ، جه‌نایه‌تکار و
ده‌سه‌ڵاتێک که تا هاتوه ده‌ستی زۆرتر له
جه‌نایه‌ت و تاوان و فه‌ساد و دزیی دا
رۆچووه،ناسراوه و، ده‌یان جار دووپات
کراوه‌ته‌وه که هیچ ئیمکانێکی رێفورم و
گۆڕان(موسبه‌ت به قازانجی کۆمه‌لانی خه‌ڵک)
له‌ئه‌م حکوومه‌ته‌دا نابینرێ، و هه‌روه‌ها بۆ
بزانین هه‌ڵوێسته‌کانی تا ئێستامان چه‌نده له ڕاستی
نزیک بون، ئاوڕێکی کورت له هێندێک خاڵی یاسای
بنه‌ڕه‌تیی ئیران(قانوونی ئه‌ساسی) ده‌ده‌مه‌وه.
مه‌به‌ستیش له‌مکاره ئه‌وه‌یه که بزانین
که‌ڕووبی(ئه‌و که‌سه‌ی که حیزبی دێموکراتی
کوردستان هیوای پێ به‌ستووه)، به‌فه‌رزی ئه‌وه‌ش
ببێ به سه‌رکۆمار هیچی له‌ده‌ست نایه. له‌وه‌ش
خراپتر ئه‌م کابرایه به‌ڕاشکاری ڕایگه‌یاندوه
که خه‌تی سووری ئه‌و قانوونی ئه‌ساسی و
ره‌هبه‌ری (ویلایه‌تی فه‌قی)هه. واتا ئه‌و شیخه‌ی
که حدک ده‌سته‌و داوێنی بووه، له‌گه‌ڵ باقی
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت چ جیاوازیه‌کی نی‌یه.
ئه‌لبه‌ت نابێ له‌بیری بکه‌ین که‌رووبی له 30
ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام یه‌کێک له
کاربه‌ده‌ستانی پایه به‌رزی حکوومه‌ت بووه و
بێگومان شه‌ریکی هه‌موو تاڵان و بڕۆ، گه‌نده‌ڵی و
جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌م حکوومه‌ته‌یه. هه‌روه‌ک له
زانکۆی کرماشان خوێندکاران ئه‌وه‌یان پێ
ڕاگه‌یاند.
بۆ ئاگاداریی حدک،حکوومه‌تی ئیران له سه‌ر
ئه‌ساسی ئایین دامه‌رزاوه(داوای لێبوردن له
ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه ده‌که‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌زانم که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه
حکوومه‌تی ئێران و ماهیه‌تی باش ده‌ناسن). به‌پێی
ئه‌سڵی 2ی یاسای بنه‌ڕه‌تی : ده‌سه‌ڵات له
ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیمان به خودا
دامه‌رزاوه و ده‌سه‌ڵات هی ئه‌وه که "وه‌لی
ئه‌مر" به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و(خودا) ئۆمه‌ت
هێدایه‌ت ده‌کات!!. هه‌ر ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی
هیچ جێگه‌یه‌ک بۆ ته‌عبیر و ته‌فسیر نه‌هێڵێته‌وه
له ئه‌سڵی 4 ی دا هاتوه که هه‌موویاسا و
رێسایه‌کی مه‌ده‌نی، جه‌زایی، دارایی،ئابووری،
ئیداری،فه‌رهه‌نگی، نیزامی و سیاسی و... ده‌بێ
به‌پێی ده‌ستووری ئیسلامی دارێژرێن و به‌رێوه
بچن. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ که‌سێک چاودێری به‌ڕیوه
بردنی ئه‌م یاسایانه‌یه، ئه‌سڵی 5 ی یاسای
بنه‌ڕه‌تی ئاوامان پێ ده‌ڵێ: ویلایه‌ت ئه‌مر و
ئیمامه‌تی (ئه‌میر و رێبه‌ری)ئومه‌ت (له ئیسلام
دا باوه‌ڕ به نه‌ته‌وه نی‌ێه و خه‌ڵک هه‌مووی
ئۆمه‌تن) له ئه‌ستۆی وه‌لی فه‌قی‌هه. دیسان ئه‌م
یاسایه به ئاشکرا ده‌ڵی که ئه‌گه‌رچی حکوومه‌ت
ئیسلامی‌یه، به‌ڵام هی هه‌موو موسوڵمانێک نی‌یه
و حکوومه‌ت به‌پێی باوه‌ڕه‌کانی شاخه‌یه‌ک له ئیسلام
به‌ڕێوه ده‌چی و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتدارن.
له‌مباره‌وه ئه‌سڵی 12ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئیران
ده‌ڵێ: دینی فه‌رمی له ئێران‌دا ئیسلام و
مه‌زهه‌بی شیعه‌ی 12 ئیمامی‌یه.
ئه‌م بنه‌مایه
الی‌الابد (بۆ هه‌میشه) گۆڕانی به‌سه‌ردا
نایه‌ت.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌گه‌ر ئاغای که‌رووبی بوه
سه‌رکۆمار چه‌نده ده‌توانێ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و
ئیراده‌یه‌کی له خۆی هه‌بێت، چاو له ئه‌سڵی 57
ده‌که‌ین که ده‌ڵێ: هه‌ر سێ هێزی یاسادانان،
به‌ڕیوه‌بردن و داد له ژێر چاردێریی رێبه‌ر دا
کار ده‌که‌ن. له ئه‌سڵی 110دا ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی
رێبه‌ری نیزامی ئیسلامی به‌م شێوه
ده‌سنیشانکراوه:
دیاریکردنی سیاسه‌تی گشتیی ولات،
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان، دیاریکردن
یا لابردنی فه‌قیه(ئاخوند)ه‌کانی شورای
نگابان،هه‌موو فه‌رمانده‌کانی سپا و ئه‌رته‌ش و
به‌سیج، ئیمزاکردنی حوکمی سه‌رۆکۆمار .واته
ئه‌گه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئێران که‌سێک
هه‌ڵبژێرن،ده‌نگه‌کانیان بایی سه‌لکه توورێک
بایه‌خی نی‌یه و تا "ره‌هبه‌ر" حوکمه‌که‌ی ئیمزا
نه‌کات، به‌سه‌رکۆمار ناناسرێت.
به‌و کورته‌ی که‌له یاسای بنه‌ڕه‌تی هێنامه‌وه،
ده‌بینین که حکوومه‌ت له ئێران‌دا له‌ده‌س
"رێبه‌ر"دایه. ڕیبه‌ریش به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی
بکوژ و ببڕ هه‌ر خۆیه و له‌به‌رابه‌ر هیچ یاسا و
ناوه‌ندێکدا وه‌ڵامده‌ر نی‌یه .واتا خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ها و موتڵه‌قه . ئه‌و یاسا
بنه‌ڕه‌تی‌یه و ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه
که به‌یه‌ک که‌س دراوه،ئه‌و نیزامه‌ی کردووه‌ته
ده‌سه‌لاتێکی تۆتالیتری تئوکراتیک(دینی). هه‌ر
ئه‌وه‌شه که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ که رووی
له سێکۆلاریزم و دێموکراسی‌خوازیه، ناته‌با و
نه‌گونجه. بۆیه تا هاتوه خه‌ڵکی لێ
دوورکه‌وتوه‌ته‌وه و حکوومه‌تیش تا هاتوه رووی
خۆی شه‌فافتر نیشانداوه. به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ
ئیتر ته‌نانه‌ت هیچ پشتیوانێکی جه‌ماوه‌ریی (وه‌ک
ساڵانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکار) نه‌ماوه و
ته‌نانه‌ت ئه‌و لات و جه‌قۆکێش و لومپه‌نانه‌ی که
دژی نارازیان به‌کاریان ده‌گرێ، به‌کرێگیراون.
بۆیه ئیمڕۆ ئیراده‌یه‌کی به‌هێز له نێو هه‌موو
دانیشتوانی ئێران دا بۆ گۆڕانی ئه‌و حکوومه‌ته
له‌ئارادایه. له‌م بواره‌دا ئیمه ده‌بینین که
پێشره‌وان و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و به‌گشتی
نوخبه‌کانی کۆمه‌ڵ تا هاتوه زۆرتر دژی ئه‌م
حکوومه‌ته هه‌ڵوێستیان گرتوه.واتا ئه‌رکێکی
رۆشنگه‌رانه‌یان بۆ خۆیان دیاریکردوه. بۆ نموونه
هه‌ر ئێستا له ناوخۆی ئێران ژمارێکی زۆر ژن و
پیاوی تێکۆشه‌ر هه‌ن که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
شمشێری ده‌سه‌ڵاتیان هه‌میشه له سه‌ر ڕاگیراوه،
بوێرانه کاری رۆشنگه‌رانه ده‌که‌ن، که ئێمه
له حه‌ره‌که‌تی جۆربه‌جۆردا ده‌یانبینین. بۆیه
جێگه‌ی خۆیه له حدک بپرسین ئاخۆ چی گۆڕاوه که
ئیمڕۆ که‌سێک وه‌ک به‌همه‌نی قبادی که نه
سیاسه‌ت ده‌کات و نه هیچ تێکۆشانێکی دژی
ده‌سه‌لاتی هه‌بووه، هاوار ده‌کات توانای
مانه‌وه‌م له ئێران نه‌ماوه، به‌ڵام حیزبێکی
سیاسی که سه‌رده‌مانێک بێجگه له کوردستان،
حکوومه‌ت له به‌شه‌کانی دیکه به ملوێن خه‌ڵکی
ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌و حیزبه به ناسینی ناوه‌رۆکی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی، دروشمی ئیسڵاح نه‌بوون و هه‌وڵی
رووخانی ده‌دا، به‌ڵام ئێستا که حکوومه‌ت
به‌کرده‌وه هیچ مه‌شرووعیه‌تێکی نه‌ماوه، ئه‌م
حیزبه به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراو، به چه‌شنێک
مه‌شرووعیه‌ت ده‌دا به حکوومه‌تێکی سه‌رکوتگه‌ر
که به‌پێی یاساکانی، نه‌ته‌وه‌ی کورد که حدک
ده‌یه‌وێت بۆ رزگاریی خه‌بات بکات، به قه‌ومیش
ناناسێ،ئایا شه‌ڕی حیزبی دێموکرات له نه‌ته‌وه
بوونی کورده‌وه گه‌یشتوه‌ته "قه‌وم" بوون؟
ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌موو ئیدیعا و دروشمانه‌ی
سه‌ره‌تاکانی جیابوونه‌وه له حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران بۆ چی بوون و چی‌یان لێهات؟
درێژه‌ی هه‌یه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|