|
هیرشی حکوومه‌تی تورکییه بۆسه‌ر کوردستان شه‌ڕ
ده‌باته ماڵی دوژمنه‌وه
هه‌ڵوێست
حکوومه‌تی تورکیه دیسان به هه‌زینه‌کردنی پوول و
پاره‌یه‌کی زۆر حه‌ره‌که‌تێکی نیزامیی بۆ سه‌ر
باشووری کوردستان ده‌سپێکردوه. ئه‌و حه‌ره‌که‌ته
که خۆی ناوی ئوپه‌راسیونی لێناوه،پاش ده‌یان جار
بومبابارانی ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان
ده‌سپێده‌کات.
کاتێک بومبابارانه‌کان ده‌ستیپێکرد، هه‌موو رۆژێک
کاناڵه ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی (حکوومه‌تی و
تایبه‌تی) به نیشاندانی فیلمی کابینی
فرۆکه‌وانه‌کان و شوینه بومبارانکراوه‌کان(له
دووره‌وه) باسی له کوشتنی سه‌دان که‌سی له
هێزه‌کانی پ‌ک‌ک ده‌کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ناوچه‌ی قه‌ندیل و ئه‌و ناوچانه‌ی که تورکییه
بومبابارانی کردن له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه
گه‌مارۆ دران و هیچ هه‌واڵنێرییه‌ک به ئازادی
نه‌گه‌یشته ئه‌وێ، به‌ڵام بوونی ڕاگه‌یه‌نه‌ری
سه‌ربه‌خۆ و ئیمکانی پێوه‌ندیی له ڕیگه‌ی
موبایله‌وه و ناردنی وینه فیلم و خه‌به‌ر له
سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، هه‌موو ئه‌و ئیدیعایانه‌ی
تورکیه وه‌درۆ که‌وته‌وه و چاو
و راوه‌کانی
پووچه‌ڵ کرایه‌وه. به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی تورکییه که سه‌ره‌تا به نیشاندانی فیلم
و ئیدیعای سه‌ربازی، هه‌ستی ناسیوناڵیسی‌یان
باوه‌شین کرابوو، پاش ماوه‌یه‌ک بۆیان ده‌رکه‌وت
هه‌موو ئه‌و ته‌بلێغاته‌ی ده‌رخواریان دراوه درۆ
بووه. نه پ‌ک‌ک له‌نێو چووه و نه عه‌سکه‌ری
تورک ده‌ستکه‌وتێکی نیزامیی هه‌بووه. ئه‌وه‌بوو
ژنراڵه‌کانی تورک ناچار بۆ به‌رگری له ئابڕوو
چوونی زیاتر حه‌ره‌که‌تێکی زه‌وینی‌یان
ده‌سپێکردووه. حه‌ره‌که‌تێک که بێگومان
ده‌ستکه‌وته‌کانی باشتر له حه‌ره‌که‌ته
هه‌واییه‌کانیان نابێت.
هه‌موو نیشانه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد که
ئه‌رته‌شی تورک تا نێوه‌ی به‌هاری ساڵی داهاتوو
خۆی له ریسکی حه‌ره‌که‌تی زه‌وینی نادات. به‌ڵام
وه‌ک باسکرا، شکستی عه‌مه‌لیاتی پڕهه‌زینه‌ی
هه‌وایی،ده‌وڵه‌تی موسوڵمان و ده‌سه‌ڵاتی سێکۆلاری
ناچار کرد ده‌س به عه‌مه‌لیاتی به‌په‌له بده‌ن
تا پێش به هه‌ره‌س هێنانی یه‌کجاریی فیکریی که‌ماڵیزم
بگرن.
گه‌رچی به دڵنیایه‌وه له‌شکری تورک له‌م
هێره‌شه‌ش هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نابێ، به‌ڵام
چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرێ، که له تۆڵه‌ی
شکه‌سته‌کانیان ،زه‌بر به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی
بگه‌یه‌نن و وه‌ک هه‌ر داگیرکه‌رێک خه‌لکی سویل
بکوژێ و به‌ناوی پێشمه‌رگه و گریلا بیناسێنێ.
ئه‌ڵبه‌ت له‌مباره‌شه‌وه حکوومه‌تی تورک ده‌س به
هه‌ر جه‌نایه‌تێکه‌وه بدات، ده‌بێته هۆی ریسوایی
زۆرتری خۆی. له‌به‌ر ئه‌وه جیهانی ئیمڕۆ ڕێگه
به دووپات بوونه‌وه‌ی سه‌رده‌می کۆن و کوشتاری
خه‌ڵک له بێده‌نگی نادات. هه‌ر ئه‌وه‌شه
هاوده‌ستانی ئانکارا له وڵاتانی ئورووپایی و
ئامریکا، هه‌ر له‌ئێسته‌وه و بۆ پاکانه‌کردن بۆ
خۆیان، روواڵه‌تی ئینسان دۆستانه ده‌گرنه‌خۆیان و
هه‌ڕشه له تورکییه ده‌که‌ن. بۆ نموونه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی بریتانیا، ئالمان و یه‌کێتی
ئورووپا هه‌ڵوێستی ئه‌وتۆیان گرتووه. به‌ڵام
وڵاتانی ئورووپایی و به‌تایبه‌ت ئامریکا ده‌بێ باش
بزانن که به‌و روواڵه‌ته که گرتوویانه
به‌خۆیانه‌وه، ناتوانن بیروڕای تووره‌ی
نه‌ته‌وه‌ی کورد بخڵه‌تێنن. کێ یه که نه‌زانێ
ئێمرؤ ئه‌وه فڕۆکه و تانگ و چه‌کی قورس و
تێکنولۆژیی نیزامیی ئامریکا و بریتانیا و هوله‌ند
و ئاڵمان و فه‌رانسه و... ن که به‌دستی چه‌کداری
ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌یه و خه‌ڵکی بێدیفاعی کوردی
پێده‌کوژن و کوردستانی پێ وێران ده‌که‌ن. بێگومان
هه‌روه‌ک ئیمڕۆ ئه‌م وڵاتانه بۆ جه‌نایه‌ته‌کانی
پێشوویان یه‌که یه‌که ناچار ده‌کرێن له خه‌ڵک
و له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی داوای لێبوردن بکه‌ن،
زۆر ناخایه‌نێت که ده‌بێ بۆ هاوده‌ستی و
یارمه‌تیدانی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان له
کوشتن و ماڵوێرانی و تاوانه‌کانیان دژی نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش ،داوای لێبوردن بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسکرا هیرشی
ده‌وڵه‌تی تورک بێگومان ده‌بێته هۆی یه‌کگرتوویی
هه‌موو کوردێک و له‌بوه‌رابه‌ر هێرشی نیزامی بۆ
سه‌ره باشوور له هه‌موو شووێنێک
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حکوومه‌تی تورک ده‌خاته
مه‌ترسی‌یه‌وه. ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ماوه
که سپای داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر کوردستان هێرش بێنێ و
کورد له شوێنێک قه‌تیس بمێنێ. بێگومان هه‌روه‌ک
پ‌ک‌ک ڕایگه‌یاندوه، حکوومه‌تی تورک به
درێژه‌دانی هێرش بۆ سه‌ر باشووڕی کوردستان، بڕیاری
بڵاوکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌سه‌رتاسه‌ری خاکی
تورکییه‌ی ده‌رکردووه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|