|
کرانه‌وه‌ی وێبلاکێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه و
به‌ڵگه و داکیومێنته‌کانی سه‌رده‌می کۆماری
کوردستان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له‌م رۆژانه‌دا به‌رێز کاک حه‌سه‌نی قازی ،
رۆژنامه‌وان و لێکۆله‌ری ناسراو، هه‌ستاوه به
وه‌ڕیخستنی وێبلاگێکی که‌م وێنه و ئیبتکاری.
ئه‌ویش دانانی وێنه و داکیومێنته‌کانی سه‌رده‌می
کۆماری کوردستانه له‌و وێبلاگه‌دا. وێبلاگه‌که
ناوی "رووانگه"یه و له‌م ئادره‌سه ئینتێرنتیه
دایه:
http://www.weneykk.blogspot.com
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ڕێز قازی که نیشانه‌ی هه‌ست
به به‌رپرسایه‌تی و خزمه‌ت به مێژوو و دۆزی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه، جێگه‌ی پێ‌زانین و رێزگرتنه.
ئاشکرایه ئامانجی ئه‌و وێبلاگه نوێ‌یه‌ی،
کردنه‌وه‌ی ده‌رکه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ ناساندنی
لایه‌نه نادیاره‌کانی کۆمار به کۆمه‌لانی خه‌ڵک
و به‌داکیومنت کردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه و وێنه
و نووسراوانه‌یه که پێوه‌ندیان به‌کۆماره‌وه
هه‌یه و به‌شێوه‌ی په‌رت و بڵاو لای خه‌ڵکن ،
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر دڵسۆزێک وێنه و
به‌ڵگه و داکیومێنتی سه‌رده‌می کۆماری لا هه‌یه
، یا هه‌رچی پێوه‌ندیی به‌و سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه،
وێنه‌یه‌کی بۆ به‌رێز کاک حه‌سه‌نی قازی بنێرێت،
تا به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێرای ناساندنی زۆرتری
کۆمار به جیهانی ئینتێرنێت، کاری لێکۆڵینه‌وه و
توێژینه‌وه‌ی کۆمار بۆ ئۆگرانی ئاسانتر و پر
به‌هره‌تر بێت.
یه‌کێک له کاره به‌پیز و وردبینانه‌کانی ئه‌و
وێبلاگه ئه‌وه‌یه که هه‌وڵده‌دات وێنه‌کان به
روونی و به‌ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له
وێنه‌کاندان، بناسێنێ، له‌مباره‌وه به‌ڕێز
حه‌سه‌نی قازی داوای هاوکاری له خه‌ڵک ده‌کات و
به‌م شێوه له‌گه‌ڵیان ده‌دوێ:
لە هەموو میوانان داوا دەکەین،هەر زانیارییەکیان
سەبارەت بەو وێنانە هەیە بۆمان بنێرن بۆ ئەوەی
وەجی نوێ زیاتر لە میژووی سیاسی خۆی ئاگاداربێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|