|
سیاسه‌تی
"كانون
پرورش فكری منداڵان و تازه‌لاوان""
له کوردستان شۆردنه‌وه‌ی مێشک و کوشتنی رۆحیه‌ی
شاد و سه‌رزیندوی منداڵانه
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌میشه له کوردستان
وێڕای سه‌رکوت و به‌ڕیوه‌بردنی سیاسه‌تی
ئه‌منیه‌تی ، له رێگه‌ی ته‌رویجی مه‌زهه‌بی
شێعه‌و به‌تایبه‌ت بانگه‌شه‌ی ویلایه‌تی فه‌قی
یشه‌وه هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه، تا به‌و شێوه
بتوانن هێزێکی باوه‌رمه‌ند به ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
و "ولی ئه‌مر موسلمین" (رێبه‌ر) پێک بێنن .
ئامانجی سه‌ره‌کیی حکوومه‌تیش بۆ ئه‌مکاره
ئه‌وه‌یه که بۆ کاتی خۆی له‌و هێزانه وه‌ک
"ئومه‌تی هه‌میشه در صحنه" و "مردم شهید پرو‌ر
کردستان " و حامیان انقلاب و رهبر" له بۆنه
مه‌زهه‌بی و حکوومه‌تییه‌کاندا ،به شه‌قامه‌کادا
بیانگێڕێ و به ناوی میلله‌تی کورده‌وه
بیاناسێنێ.
گه‌رچی
حکوومه‌تی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای
داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ره‌چاو
کردوه، به‌ڵام پاش نزیک به 30 ساڵ هیچ
سه‌رکه‌وتنێکی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ئێسته‌ش
هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تاکان، ته‌نیا ته‌کیه‌گای له
کوردستان و له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی کورد، هێزی
سه‌رکوتگه‌ری خۆی(ئه‌رته‌ش، سپا، به‌سیج و
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان) و ژماره‌یه‌ک زۆر
که‌م هاوکاری هه‌ن که که‌سانی لات و لومپه‌ن و
مه‌واد فرۆشن . ئه‌م هاوکارانه‌ی حکوومه‌ت نه‌ک بۆ
خاتری ئیسلام و وه‌لی فه‌قی، به‌ڵکوو
هه‌لپه‌رستانه و وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که
ژماره‌یه‌ک ئه‌نگه‌ل و لومپه‌نی هه‌یه و تێکه‌ڵ
به ناهه‌نجاری و کاری خراپن، له کوردستانیش
"دۆست" و "یاران" ی حکوومه‌ت ئه‌و تاقمه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ت تاک و تووکیش ره‌نگه هه‌ڵبکه‌وێت که
که‌سێک بۆ مه‌قام و پله و پووڵ بچێته ژێر
سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و شێوه
که‌سانه ئه‌وه‌نده له خه‌ڵکه‌که‌یان خه‌جاڵه‌ت
ده‌کێشن و خۆ به شه‌رمه‌نده ده‌زانن که به
ده‌گمه‌ن تێکه‌ڵی جه‌ماعه‌تی لومپه‌نی لایه‌نگری
حکوومه‌ت ده‌بن.
پێویست
به وه‌بیر هێنانه‌وه‌شه که سه‌ره‌تاکان
جه‌ماعه‌تێکی وه‌ک لایه‌نگرانی موفتی و هێندێک
موسوڵمانی بناژۆ که دینه‌که‌یان له هویه‌ته‌تی
نه‌ته‌وه‌ییان گرینگتر بوو، له حکوومه‌ت نزیک
بوونه‌وه و ته‌نانه‌ت له جه‌نایه‌تیشدا بوونه
هاوده‌ستی، به‌ڵام تاپۆگه‌رایی ویلایه‌تی فه‌قی،
قه‌ت لای لێ نه‌کردنه‌وه و تا کاتێك پێویستی
پێیان بوو به دژی نه‌ته‌وه‌که‌یان که‌ڵکی
لێوه‌رگرتن و پاشان که بێ ئابڕوو و ئیعتباری کردن
، وه‌ک ده‌ستماڵ کاغه‌زیی که‌ڵک لێ وه‌رگیراو
فه‌ڕه‌ی دان. هه‌رچه‌ند ئه‌و جه‌ماعه‌ته هێشتا
حازر نین قه‌بووڵی ئه‌و "که‌م‌لوتفی"یانه‌ی
حکوومه‌ت بکه‌ن و خۆیان به شه‌ریکانی دۆڕاوی
حاکمیه‌ت(موشارکه‌ت، موجاهیدینی ئینقلاب)دا
هه‌ڵواسیوه، به‌ڵام به کرده‌وه له هه‌ردوو لا
بوون. واتا نه‌حکوومه‌ت ئاوڕیان لێده‌داته‌وه و
نه خه‌ڵکیش تاوان و هه‌ڵوێسته‌کانیان فه‌راموش
ده‌کات.
وه‌ک
باسکرا حکوومه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ده‌زانێ له
کوردستان هێزێکی خۆجێی شیاوی ده‌ست ناکه‌وێ،
روویکردووه‌ته سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌کردنی
منداڵان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاخونده‌کان به
که‌ڵک وه‌رگرتن له منداڵانی بنه‌ماڵه
ده‌ستکورته‌کان و هێندێک له منداڵانی "شه‌هید"ان
، له رێگه‌ی جۆر به جۆره‌وه خه‌ریکی
شوردنه‌وه‌ی میشکی ئه‌و منداڵانه‌یه به‌ڵکوو له
ئایه‌نده‌دا ببنه هێزێک بۆ حاکمییه‌ته
جه‌نایه‌تکاره‌که‌یان.
بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته حکوومه‌ت ده‌یان پرۆژه و به‌رنامه‌ی
له کوردستان به‌وڕێوه بردووه. هه‌رله
هه‌ڵبژاردنی منداڵان بۆ مه‌دره‌سه
تایبه‌ته‌کانه‌وه بگره تا پێک هێنانی ئوردووی
جۆر به جۆری عه‌قیده‌تی. که هه‌موو ئه‌م
هه‌نگاوانه‌دا، مه‌رکه‌زیه‌تی ته‌بلیغ شیعه‌گه‌ری
و شوردنه‌وه‌ی مێشکی ئه‌و منداڵانه و پر کردنی
مێشکیان به "فاجعه‌ی کربلا، و باوه‌ڕ به هاتنی
مه‌هدی و به‌هێزبوونی هه‌ستی ئایینی و دژایه‌تیی
پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی" بوه.
یه‌کێک
له ئاخرین هه‌نگاوه‌کانی حکوومه‌ت له‌م بواره‌دا
وه‌ڕێ خستنی ژماره‌یه‌ک نمایش و سمینار و
کۆبوونه‌وه‌یه له رۆژه‌کانی "ده‌هه‌ی فه‌جر" دایه.
گه‌رچی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به ته‌نزه‌وه ناوی ئه‌و
10 رۆژه‌یان ناوه "ده‌هه‌ی زجر" و ده‌ڵێن له‌و
ده رۆژه‌دا بێجگه له به فیڕۆدانی ده‌یان و
سه‌دان ملوێن له "بیت المال" ، ته‌بلێغ و
بانگه‌شه‌ی مه‌زهه‌بی(ئه‌ویش له چه‌شنی وێلاتی
فه‌قی) خه‌ستتر و فره ده‌که‌ن و ژیانی و کاتییان تێكده‌ده‌ن
،و بێگانه‌گهی و دردۆنگیی خه‌ڵک له حکوومه‌ت
زۆرتر ده‌کات.
به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژانه‌وه(ده‌هه‌ی
فه‌جر)،
ئیمسال حکوومه‌ت له شاره‌کانی کوردستان
ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ شۆردنه‌وه‌ی
مێشکی منداڵانی کوردی وه‌رێ خستوه. به‌م بۆنه‌وه
"کانوون په‌روه‌رش فێکری منداڵان و تازه‌لاوان"(
كانون پرورش فكری كودكان و نوجوانان)
مه‌جمووعه‌یه‌ک به‌رنامه‌ی سازکردوه.
که رێز به‌سته‌که‌ی به‌م
شێوه ڕاگه‌یه‌ندراوه: به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین
زیندوو ڕاگرتنی حه‌ماسه‌ی عاشوورا و گێڕانه‌وه‌ی
رووداوه‌کانی موحه‌ڕه‌م و ئینقلابی ئیسلامی له
ڕێگه‌ی فیلم، نه‌قڵ(داستان گێڕانه‌وه)،نه‌قاشی و
عکس و نمایشی بووکه‌ڵه‌یی.
له‌م پێوه‌نده‌دا "عه‌باسی
حوسێن په‌نایی" مودیر کولی کانوونی په‌روه‌ورش
فێکری، له وتووێژێک له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونی سنه ،
له‌مه‌ڕ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانی کوردستان
ده‌ڵێ: "به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی ده‌هه‌ی
موباره‌کی فه‌جر ئیمساڵ هاوکاته له‌گه‌ڵ مانگی
موحه‌ڕه‌م ، هه‌وڵمانداوه له‌م ده رۆژه‌دا
حه‌ماسه‌ی شۆڕشی ئیسلامی هاوده‌ق بکه‌ین له‌گه‌ڵ
حه‌ماسه‌ی موحه‌ره‌م و که‌ربه‌لا تا منداڵانی کوردستان باشتر
له ناوه‌رۆکی ئه‌و دوو حه‌ماسه ئاگادار بن."
ناوبراو وه‌ک هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی حکوومه‌تی
ئیدئولۆژیکیی ئیران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ:
هه‌رمنداڵێک ده‌بێ فێری فه‌لسه‌فه‌ی "شه‌هاده‌ت"
و جیهاد و کۆشش بۆ ئیسلام بێت. بۆیه ئێمه ئیمساڵ
هه‌وڵ ده‌ده‌ین که "به‌شێوه‌یه‌ک که سه‌رنجی
منداڵان ڕابکێشێ، ته‌بلیغی ئه‌و چه‌مکانه
(شه‌هاده‌ت و موجاهدت بۆ ئیسلام) بکه‌ین. بۆیه
به شێوه‌ه‌ی نمایشی بووکڵه و له ژێر ناوی
یه‌کبوون، نه‌وحه خوێنی، سینه زه‌نی، و ناساندنی
که‌سایه‌تیی عه‌لی ئه‌سغه‌ر بۆ منداڵان باسده‌که‌ین. ناوبراو پاشان ده‌ڵێ :"له‌به‌شێ
ناساندنی شۆڕشی ئیسلامیش ناساندنی که‌سایه‌تیی
ئیمام خومه‌ینی له رێگه‌ی چیرۆک و شێعر به‌ڕێوه
ده‌به‌ین. بۆ ئه‌مکارانه‌ش 140 چیرۆکمان ئاماده
کردوه که به‌شێوه‌ی چیرۆک خوێنی و نه‌قڵ و
نوحه‌خوێنی له ماوه‌ی ئه‌و 10 رۆژه‌دا پێشکه‌ش
به منداڵانی کوردستان ده‌کرێن"!!! ناوبراو
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که پێشبڕکێی(مسابقه) ی قورعان
خوێندیش دانراوه و له ئاخردا کاکڵه‌ی قسه‌که‌ی
به‌م شێوه ته‌واوده‌کات: زیندووکردنه‌وه‌ی
رۆژه‌کانی موحه‌ره‌م و شۆڕشی ئیسلامی له که‌ش
وهه‌وای منداڵانه و په‌روه‌رده‌کردنیان به‌و
فه‌زا رۆحانی‌یه، ئه‌رکی ئیمساڵی کانوونی
په‌روه‌رشی فیکری منداڵان و تازه‌لاوانه"
به دڵنیاییه‌وه هیچ پێویشت
ناکات قسه‌کانی جه‌نابی مودیرکول شی بکرێته‌وه.
چوونکه شتێکی شاراوه‌ی تێدا نییه. به‌ڵام وه‌بیر
هێنانه‌وه‌ی ئه‌وه پێویسته هه‌موو ئه‌و
هه‌نگاوانه‌ی که حوسێن په‌ناهی باسی کردوون، به
پێوه‌ری ناوه‌نده ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیفاع له
مافی منداڵ، به تاوان و جه‌نایه‌ت ده‌ژمێردرێن.
چۆن حکوومه‌تێک که ئه‌رکی سه‌رشانی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له فه‌زای ئارام و دووڕ
له گرژی و خوشونه‌ته، دێت و منداڵ فێری سینه
زه‌نی و قه‌مه زنی و خوێنرشتن و له خۆدان
ده‌کات؟ چۆن حکوومه‌تێک که ئه‌رکی سه‌رشانی
سه‌رزیندوو را‌گرتن و شادان کردنی منداڵه ، به
گێڕانه‌وه‌ی داستانی 1400 ساڵ پێش له که‌ربه‌لا
،روحی شادانی منداڵ ده‌کوژێ و هه‌ر له ئێسته‌وه
ده‌یباته ناو جیهانی دپرس و خه‌فه‌ت و
گریانه‌وه؟
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و کراوه غه‌یر
ئینسانییه‌ی حکوومه‌ت گه‌رچی شوێنی خراپ له‌سه‌ر
زه‌ین و مێشکی منداڵانی کوردستان داده‌نێ، به‌ڵام
بێگومان هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ حکوومه‌ت نابێ.
چوونکه فه‌زای ماڵ و کۆمه‌ڵگه‌ی(دوور له
حاکمییه‌ت) هیچ پێوه‌ندییه‌کی به که‌ربه‌لا و
عاشوورا و گریان و خۆکوشتن و خۆرنین‌ه‌وه نییه و
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک(نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکوو
له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش)، ژیان‌یان خۆش
ده‌وێ وفه‌رهه‌نگ و که‌ڵتووری ئاسایی خۆیان ره‌چاو
ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی زه‌مان ده‌یهێننه
پێش. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه که له 30 ساڵی
ڕابردوودا فه‌رهه‌نگی خه‌ڵک به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ
ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی حاکمییه‌ت ته‌بلێغی ده‌کات
به‌ته‌واوی جیاواز و له راستیدا له‌مپه‌رێکی گه‌وره له سه‌قامگیر
بوونی فه‌رهه‌نگی حاکمیه‌ت(گریان و رۆ و پیس و
پۆخڵه‌یی) ئیسلامی سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌دا بووه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|