|
ئه‌م په‌یامه بۆ کونگره‌ی دووه‌می چاک
نێردراوه و له کۆنگره‌دا
خوێندراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاک
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی له سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی
داناوه.
خه‌لیل
غه‌زه‌ڵی
بۆ کونگره‌ی چاک
به‌رێزان به‌شدارانی کونگره
وێڕای داوای سه‌رکه‌وتن و ته‌بایی بۆ ئێوه و
هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ران و یه‌کسانیخوازان و
رێڕه‌وانی مافه‌کانی ئینسان،به‌داخم که به‌هۆی
گرفت نه‌متوانی وه‌ک میوان، وه‌ڵامده‌ری بانگهێستی
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کونگره‌که‌تان بم.
داخێک که له‌سه‌ر دڵم بووته‌گرێ و ناتوانم
نه‌یدرکێنم، خاڵی بوونی جێگه‌ی به‌شێک له دۆست و
هاورێان تانه که ساڵی پار و له‌یه‌که‌م
کونگره‌ی چاک دا به‌شدار بوون.
به‌ڕێزان جیابوونه‌وه و له‌ت بوون بۆ حیزبێکی
سیاسی ئه‌مرێکی چاوه‌روان کراوه . به‌ڵام بۆ
ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نی (ئه‌ویش ناوندێک که
به‌ده‌ستی رۆشنبیران دامه‌رزابێ)چاوه‌روان کراو
نییه. بۆیه به‌ڕاستی ئه‌و له‌ت بوونه‌ی چاک
سه‌لماندی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که حیزبه
سیاسی‌یه‌کانی گرتووه‌ته‌وه،
رۆشنبیرانی کوردیشی له خۆگرتووه.
ئه‌گه‌رچی جیابوونه‌وه و له‌ت بوون له چاکدا
بووه‌ته ئه‌مرێکی واقێع، ته‌نیا تکام ئه‌وه‌یه
لانی که‌م وه‌ک حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک
هه‌ڵسوکه‌وت مه‌که‌ن و ئاستی تیگه‌یشتن و
ته‌حه‌مولی خۆتان وه‌ک پێشره‌و و رۆشنبیر نشان
بده‌ن .
چاک وه‌ک ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نیی چالاکی بواری
مافه‌کانی مرۆڤ له کاتی دامه‌رزانییه‌وه، ده‌وری
باشی له ناساندنی پرسی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد
و به‌تایبه‌ت کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌دا بووه. بێگومان ئه‌و کاریگه‌ری و
ده‌ورگێڕانه کاتێک به‌هێزتر ده‌بێ که چاک خۆی
له سیاسه‌ت دووڕ ڕابگرێ و تێکۆشانی ته‌نیا له
بواری مافی مرۆڤدا بێت ،نه‌ک خۆی له کاری
رۆژانه‌ی سیاسه‌ت دا هه‌ڵقوتێنێ،
به‌ڕێزان له هیچ شوێنێکدا نه‌بینراوه که
ناوه‌ند یا که‌سێکی چالاکی مافی مرۆڤ( به‌و
ناوه‌وه) خۆی له سیاسه‌تدا هه‌ڵقوڵێنێ،(دیاره
ئه‌وه ناوه‌نده‌کانی ئیستخباراتی ده‌وڵه‌تان
ناگرێته‌وه که‌له‌هه‌موو بواره‌کاندا چالاکن و
که‌سیان هه‌یه). به‌ڵام چاک له‌رابردوودا
ئه‌وکاره‌ی کردووه و به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای
ره‌خنه‌ی دڵسۆزان، ئه‌و خۆتێ‌هه‌ڵقوتانه‌ی له
سیاسه‌تدا تا هاتووه زیاتر بووه.
گه‌ر چاو
له جیهانی ده‌وروبه‌رمان بکه‌ین، ده‌بینین که
هێندیک له
سیاسه‌تمه‌داران پاش ئه‌وه‌ی به ته‌مه‌نێک ده‌گه‌ن
، جیهانی سیاسه‌ت به‌جێ دێڵن و روو له چالاکیی
مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه ئیتر
ته‌نیا له‌و بواره‌وه بیر‌ورا ده‌رده‌بڕن و له
ئاست رووداوه‌کان هه‌ڵوێست ده‌گرن.
به باوه‌ڕی من خۆشه‌ویستانی چاک‌یش کاتێک له
ناوه‌ندێکی "مافی مرۆڤ"دا چالاکن، نابێ به‌ناوی
ئه‌و ناوه‌نده‌وه "سیاسه‌ت" بکه‌ن. ئه‌و
خۆشه‌ویستانه ده‌توانن هاوکات ناوه‌ندێکی
مه‌ده‌نیی ، سیاسی ، روشنبیری ، که‌ڵتووری یا...
پێک بێنن و کاری سیاسیی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام
ئیجازه‌بده‌ن با ناوه‌ندی مه‌ده‌نیی مافی مرۆڤی
ئێمه‌ی کورد و خه‌باتمان له‌و بواره‌دا وه‌ک هین
خه‌ڵکانی دیکه بچی و له نورمی ناسراوی رێکخراوه
جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌رنه‌چی.
هێوادارم ئه‌و دێڕانه ته‌نیا به هه‌ڵقوڵاوی
هه‌ستی ده‌روونیی دۆستێکی دڵسۆزی ناوه‌نده‌که‌تان
چاولێبکه‌ن.
سه‌رکه‌وتنی ئیوه‌ی خۆشه‌ویست
و گونگره‌که‌تان به‌ئاوات ده‌خوازم.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی ، رۆژنامه‌وان و چالاکی
سیاسیی سه‌ربه‌خۆ
10 ی سه‌رماوه‌زی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|