|
به‌رێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پاش
ڕێز و حورمه‌ت
له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی
به‌رێزتاندا چاومان به په‌یامێک که‌وت که روو
له ماڵپه‌ڕه‌که‌مان(هه‌ڵوێست) نوسیبووتان و وای
ده‌گه‌یاند وه‌ڵامی په‌یام ،نامه یا داخوازێکی
هه‌ڵوێست‌تان داوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و
دێرانه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی ئێوه دا بڵاو
بووه‌ته‌وه و بیروڕای گشتیی‌تان لێ ئاگادار
کردووه‌ته‌وه، دڵنیاین قه‌بوول ده‌که‌ن گه‌ر
وه‌ڵامتان هه‌ر به‌و شێوه بدرێته‌وه له
پره‌نسیپ لامان نه‌داوه.
سه‌ره‌تا بۆ ئاگاداریی ئێوه و
خوێنه‌رانی ئه‌م دێرانه
ڕاده‌گه‌یه‌نین که
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست هیچ په‌یامێکی بۆ ئێوه یا
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نه‌ناردووه. بۆ
ئاگاداریی زۆرتری ئێوه ، ئێمه گه‌ر په‌یام یا
نامه‌یه‌ک به‌ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه بۆ که‌س
یا لایه‌نێک بنێرین، به ناو و لۆگۆی دیاری
ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه ده‌ینێرین، هه‌روه‌ک له‌م
ده‌قه‌دا ئه‌و کاره‌مان کردووه.
ماوه‌یه‌ک پێش لاوێک داوای
هاوکاریکردنی له گه‌ڵ هه‌ڵوێست کرد بوو . ئێمه
به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و چالاک کردنی(وه‌ک
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانمان)، ئه‌و ئیختیاره‌مان
پێدا که به‌ناوی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ که‌س و
لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کان وتووێژ بکات و ئێمه‌ش له
هه‌ڵوێست‌دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه. وه‌ک ئاگادار
کراین ئه‌و لاوه سێ مانگ پێش ، به‌مه‌به‌ستی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیار، په‌یامی بۆ چه‌ند
لایه‌ن و له‌وانه حدکا ناردووه. ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستی ئه‌و دێڕانه‌ی که روو له هه‌ڵوێست
بڵاوتان کردووه‌ته‌وه ،وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یامی
ئه‌و لاوه بووه؛ عورف وایه که هه‌ر ئه‌وکات
واتا سێ مانگ پێش، ڕاسته‌خۆ وه‌ڵامی ئه‌و
لاوه‌تان به ناوی خۆیه‌وه بدایه‌ته‌وه. به‌ڵام
وه‌ک ده‌بینین ئێوه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و
له‌سه‌ر ئینتێرنێت (ئه‌ویش پاش سێ مانگ) رووتان
له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست کردووه.
به باوه‌ڕی ئێمه ئه‌و
په‌یامه‌ی به‌رێزتان ده‌بوا :
یه‌که‌م ، روو له‌و که‌سه
بوایه که به ناوی خۆیه‌وه په‌یامی بۆتان
ناردووه.
دووه‌م، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
نامه‌یه‌کی ئاسایی و دۆستانه ده‌بوا دۆستانه
بوایه و هیچ پێویستی به هه‌ڵسوکه‌وتی
لووت‌به‌رزانه و له سه‌ره‌وه نه‌ده‌کرد.
سێهه‌م، ئایا له حیزبێکی
سیاسی‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه و په‌یامه‌کان
ئه‌رکی سکرتێری ئه‌و حیزبه، یا ده‌بیرخانه و
پێوه‌ندیه‌کانی ئه‌و حیزبه‌یه ؟
چواره‌م، ئایا ئێوه وه‌ڵامی
هه‌موو په‌یام و نامه‌یه‌ک که به خۆتان یا حدکا
ده‌گات له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆتاندا و روو له
بیروڕای گشتی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه؟
له‌گه‌ڵ سپاسی دووباره‌مان
پێوه‌ندیه‌کانی ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست
16 ی سه‌رماوه‌زی 2707
لینکی نووسراوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی سکرتێری حدکا
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|