|
نا بۆ ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی، بژی ته‌بایی نیوان
دوو نه‌ته‌وه‌ی "کورد" و "ئازه‌ری"ی هاوچاره‌نووس
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ماوه‌یه‌که که شێوه‌یه‌ک "شه‌ڕی سارد" له نێوان
که‌مایه‌تییه‌کی زۆر که‌می دوولایه‌نی کاڵفامی
هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ریدا ده‌ستی
پێکردووه و به‌داخه‌وه له لایه‌ن ئێمه‌ی
کورده‌وه هێندێک ماڵپه‌ڕیش به چه‌شنێک خه‌ریکی
فووکردن و خوشکردنی ئاگرێکن که گه‌ر بێت‌و گڕ
بسێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه کاره‌سات خوڵقێنه،
بێگومان هیچ لایه‌نێکی سه‌رکه‌وتووی نابێت.
ئه‌گه‌رچی له هه‌لومه‌رجی
ئێستادا و بوونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئیسلامی سیاسی
له ئێران مه‌ودای ئه‌و شێوه تێک‌پڕژانه ته‌نیا
له قسه‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌ر دڵسۆزان و
پێشره‌وانی هه‌ردوولا ،هه‌نگاو بۆ هێوه‌ر
کردنه‌وه و خۆشکردنی بواری به‌ئاشتی پێکه‌وه
ژیانی ئه‌م دوو گه‌له هه‌ڵ‌نه‌گرن، ئه‌وا
دوژمنانی هاوبه‌ش یا جیاوازای هه‌ردوولا،
به‌ئاسانی ده‌توانن هه‌ر له ئێستاوه بواری
شه‌ڕێکی خوێناوی ماڵوێرانکه‌ر له سنووره‌کانی
ژیانی هاوبه‌شی ئه‌م دوو گه‌له خۆش بکه‌ن و له
داهاتوودا به‌سه‌ر هه‌ر دوو لاماندا بسه‌پێنن.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئێمه‌ی
کورده‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌رکام له ئیمه
ئه‌رکی خۆی بناسێ و به‌شێوه‌یه‌کی مه‌عقووڵ و
به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسیه هه‌ڵسوکه‌وت
بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
قووڵبوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له نێوان دوو
نه‌ته‌وه‌دا زۆر پڕ مه‌ترسی‌یه و وه‌ک مێژووی
دوور و نزیکی ئه‌م شێوه شه‌ڕ و کێشه‌یه نیشانی
داوه، بێجگه له ماڵوێرانی و کاره‌سات بۆ
هه‌ردووک لایه‌ن، هیچ لایه‌نێکی براوه و
سه‌رکه‌وتووی تێدابه‌دی نه‌کراوه و ئاخره‌که‌شی
ته‌نیا به‌رێککه‌وتنی هه‌ردوو لا
دا‌ده‌مرکێته‌وه.
ره‌نگه که‌سانێک بڵێن که
ئه‌وه خه‌ڵکانی تورکی ئازه‌ری ده‌سپێکه‌ر بوون و
بێ‌حورمه‌تی و هێندێک ئیدیعای پڕ‌و وپووچیان دژی
کورد ده‌سپێکردوه.
وه‌ڵام ئه‌وه‌یه که بێگومان
ئه‌و که‌سانه ژمارێکی زۆرکه‌م خه‌ڵکی ده‌مارگرژن
که هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه‌ی تورکی
ئازه‌ری ناکه‌ن، و نابێ به‌هێند بگیرێن . ئه‌وه‌ش
ئاشکرایه له نێو ئێمه‌ی کوردیش‌دا که‌سانی وا
ئاست نزم و تێنه‌گه‌یشتوو په‌یدا ده‌بن که
به‌ئاسانی(بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاگایان بێت) ده‌بنه
ئاوردووی پیلانی دوژمنانی برایه‌تی و هاوخه‌باتیی
نه‌ته‌وه‌کانی ژێرده‌ست و سته‌ملێکراو ،و
ده‌مارگرژانه له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه‌که‌یان
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن که بێگومان بێجگه‌له زیان
هیچ قازانجێكیان بۆ کورد و پرسه‌که‌ی نابێت.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا
به‌داخه‌وه هێندێک ماڵپه‌ڕی کوردیش هه‌ن که به
بڵاو کردنه‌وه‌ی هێندێک بابه‌تی ده‌مارگرژانه،
به چه‌شنێک به‌نزین به ئاگری شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی
دا ده‌که‌ن. ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌و
بابه‌تانه‌ی که بڵاوی ده‌که‌نه‌وه به‌زۆری
له‌لایه‌ن که‌سانی تێنه‌گه‌یشتوو، بێ سه‌واد و بێ
مه‌علووماته و ده‌نووسرێ که ته‌نانه‌ت هیچ
زانیارییه‌کیان له مێژووی 100 ساڵی ڕابردووی
گه‌له‌که‌ی خۆیان و گه‌لانی ده‌وروبه‌ر نییه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و که‌سانه ئیمکانی هه‌یه هیچ
مه‌به‌ست و نییه‌تێکی خراپیان نه‌بێت و له
روانگه‌ی خۆیانه بیانه‌وێت داکۆکی له مافه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌رکی
بڵاوکراوه‌یه‌ک چی‌یه؟ ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و
ماڵپه‌ڕانه ناتوانن شوێنه‌واری بڵاوکردنه‌وه‌ی
نووسراوه‌یه‌ک که قین و نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یی
په‌ره پێده‌دات ته‌شخیس بده‌ن؟ یا ئه‌وه‌ی
ده‌زانن و ئه‌وانیش وه‌ک نووسه‌ره‌کانیان بیر
ده‌که‌نه‌وه!! که له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نیا
ده‌توانین داخ و په‌ژاره ده‌ربڕین بۆ ئاستی
تێگه‌یشتن له کاری ڕاگه‌یه‌نه‌ری و رۆژنامه‌وانی.
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین (له
هه‌ر چوار پارچه) لانی که‌م ئه‌وه بۆ
سه‌ده‌یه‌که به‌رده‌وام له خه‌بات و تێکۆشان بۆ
گه‌یشتن به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسمانداین و
گه‌لێک هه‌وراز و نشێومان دیوه و خاوه‌ن ئه‌زموونین. له
رۆژهه‌ڵاتیش بێجگه له سه‌رده‌می سمکۆ، دم‌ده‌م ،
کۆمار و جوولانه‌وه‌کانی دیکه‌ی سه‌رده‌می
پاشایه‌تی، ئه‌وه بۆ 30ساڵ ده‌چی له‌به‌رانبه‌ر
هیرش و په‌لامار و سه‌رکوتی حکوومه‌تی ئیسلامی‌دا
به‌ربه‌ره‌کانێ و خه‌بات ده‌که‌ین و لای گه‌لانی
دانیشتووی ئێران و له‌وانه نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری
خاوه‌ن رێز و حورمه‌تی تایبه‌تین. بۆیه نابێ به
قسه یا نووسینی چوار ناسیوناڵیست ده‌مارگرژی ئاست
نزم وه‌مه‌له که‌وین و خۆمان تا ئاستی نزمی
ئه‌وان دابه‌زێنین.
به‌ڵام له‌م بازاڕه تێکه‌ڵ
پێکه‌ڵه‌دا ، رۆشنبیر و پێشره‌وانی کۆرد(تاک و کۆ)
ئه‌رکێکی مێژوویی رووبه‌ریان ده‌بێته‌وه. ئه‌ویش
راسته‌وخۆ هاتنه مه‌یدان و پێش‌گرتن به خۆشکردنی
ئه‌و ئاگره‌یه که مه‌ترسی و زیانه‌کانی
هه‌موومان ده‌یزانین. ئه‌رکی ئه‌و به‌رێزانه
ئێستاگرینگ و بێده‌نگ نه‌بوونیان چاره‌نووس سازه.
رۆشنبیرانی کورد ده‌بێ وێڕای
ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که چوار پێنج
ناسیوناڵیستی کوێری ئازه‌ری ،هیچکات نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه‌ی هاوپه‌یمان و هاوچاره‌نووسی(لانی که‌م
تا روون بوونه‌وه‌ی ته‌کلیفی حکوومه‌تی ناوه‌ندی
له ئێران)ئازه‌ری نین ، هاوکات ده‌بێ
به‌شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه له‌به‌رابه‌ر ئه‌و
کورده ده‌مارگرژانه‌شدا که نووسین و
قسه‌کانیان،له‌باتی پێشخستنی پرسی کورد، ته‌گه‌ره
و گرفت ده‌خه‌نه پێش کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان،
هه‌ڵوێست بگرن و به نووسین و قسه و هه‌ر
شێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌لوێ، مه‌ترسیی کێشه‌ی شه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر کورد و بزووتنه‌وه
هه‌قخوازانه‌که‌ی دوور بکه‌نه‌وه.
ئێمه له‌مباره‌وه دیسان
ده‌نووسین و پێشوازیش له نووسینی رۆشنبیران و
پێشره‌وانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین.
سه‌رماوه‌زی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|