|
رێکه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی
سونه، هه‌نگاوێکی ئیجابی له دیپلوماسیی کوردی
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست
رۆژی 24 ی دێسامبر و پاش کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و
یه‌کێتی و حیزبی ئیسلامیی ئێراق له دووکان،
هه‌رسێ رێبه‌ری ئه‌و حیزبانه له کونگره‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانی‌دا به‌شداریان کرد و وێرای
وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاری رۆژنامه‌وانان ،پێک
گه‌یشتن و رێککه‌وتنی خۆیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی
ستراتێژیک ڕاگه‌یاند. له روانگه‌ی ئێمه‌وه
رێکه‌وتن و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی
گه‌وره‌ی کورستان(له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی باشووڕ)
له‌گه‌ڵ لایه‌نی سونی به ته‌دبیرێکی وشیارانه‌ی
سیاسی له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی ئیستادا ده‌زانین و
پیرۆزباییان لێ ده‌که‌ین.
هه‌ڵوێست وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی ره‌خنه‌گر ناتوانێ له
ئاست هه‌نگاوی ژیرانه و به‌قازانجی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بێده‌نگ بێت و هه‌ر وه‌ک له
ئاست گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تی و پاوانخوازی
وهه‌ڵه‌دا بێده‌نگ نابێت ، هاوکات په‌سنی
هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی باشیش به ئه‌رکی خۆی
ده‌زانێ.
به باوه‌ڕی ئێمه ئاکوو ئێستا سه‌رکردایه‌تیی
کورد به‌چه‌شنێک به هاوپه‌یمانه‌تیی یه‌کلایه‌نه
له‌گه‌ڵ ژمارێک له هێزه شیعه‌کان ،له
کرده‌وه‌دا خۆی له نزیکایه‌تی لایه‌نی سونی
پاراستبوو. ئه‌گه‌رچی به ئاشکراش دژایه‌تی یا
دوژمایه‌تیی لایه‌نی سونه‌ی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام له
مه‌یدانی عه‌مه‌لدا وای لێ هاتبوو. که ئه‌وه‌ش هیچ
قازانجێکی نه‌ته‌وه‌ی کوردی تێدا نه‌بوو. لایه‌نی
سونه به‌هۆی دیار که ئێره جێگه‌ی باسی نییه ،
خۆی له‌به‌ره‌ی شه‌ر له‌گه‌ڵ کورددا ده‌دیت و
هێشتاش ده‌بینێ. و
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی(دووری
له سونه ونزیکایه‌تی له شیعه)،
بواری ئه‌و دژایه‌تی یا دوژمایه‌تیه‌یان خۆشتر
کردبوو .که ئه‌م رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ حیزبی
ئیسلامی ده‌توانێ،سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ده‌سپێکردنی
دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه.
ئه‌ڵبه‌ت ره‌نگه به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حیزبی
ئیسلامیی ئێراق ئه‌و دوژمایه‌تی و دژایه‌تی
کردنه‌ی کورد له‌لایه‌ن به‌شێک یا چه‌ند لایه‌نێکی
سونه‌وه کۆتایی نه‌یه. چوونکه به‌راستی (لانی
که‌م ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست) نازانین حیزبی
ئیسلامیی ئێراق چه‌نده پێگه‌ی له نێو خه‌ڵکی
سونه‌دا هه‌یه. به‌ڵام هه‌رچی بێت(ته‌نانه‌ت به
پێگه‌یه‌کی لاوازی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه) لایه‌نێکی
سونه به حیساب دێت و ده‌توانێت، هه‌نگاوی
سه‌ره‌تاییی بێت بۆ ره‌وینه‌وه‌ی بێ ئیعتمادی و
نه‌هێشتنی گرژی نێوان کورد و سونه. چوونکه
به‌راستی به‌ناهه‌ق و بێ ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ی
کورد(نه‌ک حیزبه‌کان) لایه‌نی هیچلایه‌کی سونی و
شیعه‌ی گرتبێ، له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایانه‌وه ناو
به‌ناو به‌ر په‌لاماری ته‌بلیغاتی و ته‌نانه‌ت
هێرشی چه‌کدارانه که‌وتووه و رۆڵه‌ی کورد
به‌ناهه‌ق کوژراوه.
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له ماوه‌ی پاش رووخانی
سه‌دام و ره‌نگه پێشتریش، هێزه کوردییه‌کان به
زه‌خت و له ژێر کاریگه‌ریی حکوومه‌تی ئێران هه‌ر
له بیدایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی شیعه
که‌وتنه هاوکاریی و هێشتا سه‌دام نه‌رووخابوو
چه‌کداره‌کانی سپای به‌در (وه‌ک به‌شێک له سپای
قودسی ئێران) و حیزبی الده‌عوه‌یان هینایه
کوردستانه‌وه و پاش رووخانی سه‌دامیش هاوکاری و
نیزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه و
،له‌به‌رابه‌ردا له‌بیرکردنی لایه‌نی سونی، زیانی
به دیپلوماسی و ده‌وری لایه‌نی کورد له ئاستی
گشتیدا گه‌یاند و لایه‌نی سونه تا ئه‌و جێگه
که‌وتنه دژایه‌تی کورد که ڕاسته‌خۆ له‌به‌رابه‌ر
ماده‌ی 140 دا بوونه پشتیوانی شوڤنیزمی عه‌ره‌ب و
توانیان جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ماده‌یه و چاره‌سه‌ر
کردنی کێشه‌ی که‌رکووک وه‌ک پارلێمانی ئێراق
له‌سه‌ری بڕیاری دابوو، تووشی ته‌گه‌ره و دواخستن
بکه‌ن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانا نییه که
لایه‌نی شیعه‌ی "هاوپه‌یمانی " !! پارتی و یه‌کێتی
که‌متر له لایه‌نی سونه له‌مه‌ر ماده‌ی 140
کارشکێنیان کردوه. وه‌ک ده‌زانین مالکیی شیعه
به عاله‌می ئاشکرا دژی ئه‌و چاره‌سه‌رییه
ڕاوه‌ستا.
به‌کورتی ئێمه‌ی کورد گه‌رچی ده‌بوا له
داڕشتنه‌وه‌ی ئێراقی پاش سه‌دام داوای مافی
دیارکردنی چاره‌نووسمان بکردایه و نه‌ته‌وه‌ی
کورد خۆی له ڕاپرسێکی ئازاد به چاودێریی
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی یه‌کگرتوو، له سه‌ر
چاره‌نووسی خۆی بریاری بدایه، به‌ڵام ئێسته که
حیزبه‌کان له‌باتی خه‌ڵک بڕیارێکی دیکه‌یان داوه،
باشتر وایه له نێوان شه‌ڕی لایه‌نه (مه‌زهه‌بی
و قه‌ومی‌یه‌کانی) دیکه‌ی ئێراقدا، پارسه‌نگی
هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ک یه‌ک
ڕاگرین.
بۆ ئێمه‌ی کورد نه سونی و نه شیعه نابنه
یاوه‌ری هه‌میشه‌یی ، به‌ڵام گه‌ر ناچار بین
پێکه‌وه له چوارچێوه‌یه‌کدا بژین، باشتره که
هیچ دوژمنایه‌تییه‌کی (مه‌زهه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی )
مان له گه‌ڵ هیچ لایه‌ک نه‌بێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
رۆژی 24 ی 12 ی یه‌کێتی و پارتی ده‌توانێ
سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئه‌و دیپلوماسی‌یه گونجاوه.
و هه‌روه‌کوو هه‌ردوو به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و
به‌رزانی ڕایان گه‌یاند دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌ک
به‌مانای دوورکه‌وتنه‌وه له لایه‌نه‌که‌ی دیکه
نابێت.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|