هێرشی تورکییه له نێوان شه‌ڕی دیپلوماسی ئه‌و
ولاته و هه‌ڵوێستی ئیحساسیی ئێمه‌دا
ده‌ڵێن شێخ مه‌حموودی
حه‌فید کاتێک نوێنه‌ری بریتانیا ده‌چێته‌لای
وده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵی ده‌س و مشتاق بکات، به
فه‌قیانه‌که‌ی ده‌ستی ده‌پۆشێ نه‌وه‌ک ده‌ستی
کافرێک له ده‌ستی بکه‌وێ و گڵاوی بکات!!
من نازانم ئه‌وه چه‌نده
ڕاسته، به‌ڵام به‌پێی ئه‌زموون هیچ په‌ند و
بیره‌وری و قسه‌ی نه‌سته‌ق و (ته‌نانه‌ت)
ده‌نگۆیه‌ک هه‌روا به‌هاکۆ له ناو
نه‌ته‌وه‌یه‌کدا سه‌رهه‌ڵناده‌ن و به‌دڵناییه‌وه
پێش زه‌مینه‌گه‌لێک ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدان
،سازکردن یا تۆمارکردنیان. بۆیه به‌باوه‌ڕی من
له‌باتی ئه‌وه‌ی ئێمه له رێبه‌رانی پێشوو بوت
دروست بکه‌ین، باشتر وایه سه‌ره‌ڕای رێزگرتن له
زه‌حمه‌ت و تێکۆشانیان، چۆن بوون وا بیاناسێنێن و
ده‌رگه‌ی ره‌خنه و پێدا چوونه‌وه به
هه‌ڵه‌کانیاندا گاڵه نه‌ده‌ین.
ئه‌م پێشه‌کییه بۆئه‌و
مه‌به‌سته‌یه که هه‌ر ئێسته به‌شێوه‌یه‌کی
دیکه خه‌یکین داستانه‌که‌ی شیخ مه‌حموود دووپات
ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌ویش تۆرانی به‌ڕێز مه‌سعوود
بارزانی‌یه له خاتوو رایس(وه‌زیری کار و باری
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا) و ته‌حریم کردنی دانیشتن
له‌گه‌ڵ ئه‌و خاتوونه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی
هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ئامریکایه.
پێش هه‌موو ده‌بێ ئاماژه
به‌وه بکه‌م که من هه‌ر له سه‌ره‌تای
هاوپه‌یمانه‌تیی هێزه‌کانی باشوور له گه‌ڵ
رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئامریکا(واتا له دانیشتن یا
کونگره‌ی له‌نده‌ن‌ه‌وه) ره‌خنه‌م له شێوه
هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌س ئاواڵه و خۆ به که‌م زانین و
به‌رگی سپی بۆ لایه‌نی به‌رابه‌ر ئیمزا(واژۆ)کردنی
سه‌رکرده‌کانی باشوور گرتووه. هاوکات هه‌میشه
له‌و باوه‌ڕه‌دابووم ئامریکا ئێمه‌ی ده‌وێت که
ماری بۆ بگرین . به‌ڵام هیچکاتیش دژی ئه‌وه
نه‌بووم که گه‌ر بلوێت له هه‌ل و ده‌رفه‌ت و کێش
و قورسایی نیوان هێزه‌کان به قازانجی پرسی
نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئازادیخوازی و یه‌کسانی که‌ڵک
وه‌رگرین. ئه‌گه‌رچی پێموایه که ئامریکا هه‌رئان
و سات موسته‌عیده(به‌پێی ئه‌زموونی ڕابردوو‌ی)
له دۆسته‌وه ببێته نه‌یار و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیه(کاتی یا درێژخایه‌نه)کانی خۆی
بمانفرۆشی.
ئه‌مانه هه‌موو به‌جێگه‌ی
خۆی به‌ڵام ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هیچ دۆست
و پشتیوانێکمان نییه، ده‌بێ تا بۆمان ده‌کرێ
هه‌وڵبده‌ین دوژمنه‌کانمان بکه‌ینه بێلایه‌ن. و
بێلایه‌نه‌کان بکه‌ینه دۆستی خۆمان. ئه‌م ئه‌رکه
ئه‌گه‌رچی زۆر موشکله،به‌ڵام وه‌ک ئه‌رک ده‌بێ
هه‌وڵی بۆ بده‌ین. بۆیه تۆرانی به‌ڕێز مه‌سعوود
بارزانی و نه‌رۆیشتنی بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ خاتوو
ڕایس، به‌باوه‌ڕی من زۆرتر له‌وه‌ی بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بووبێ، چه‌شنه
هه‌ڵسوکه‌وتێکی "پیاوانه" و عه‌شیره‌تییه .
ئه‌گینا ،به‌ڕێز بارزانی ده‌بێ باش بزانێ که
تۆران یا نه‌تۆرانی ئه‌و نابێته هۆی گۆڕانی
سیاسه‌تی ئامریکا. جیا له‌وه‌ش مرۆڤ به تۆران و
دانه‌نیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رابه‌ری، به زیانی
خۆی حه‌ره‌که‌تی کردووه. چوونکه به‌ڕێز بارزانی
ئه‌گه‌ر له وه‌عده و به‌ڵێنه‌کانی
کاربه‌ده‌ستانی ئامریکا تووڕه‌یه، ده‌بوا چاوی
به خاتوو ڕایس بکه‌وتایه و ئه‌نگوستی له چاوی
بکرادایه و قسه‌کانی خۆی به زه‌قی بکردایه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و
تۆرانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که لایه‌نی دژبه‌ی
دیکه( له‌م که‌یسه‌دا کاربه‌ده‌ستانی تورک )
هه‌ل بقۆزنه‌وه و بکه‌ونه لێڵ کردنی ئاو، تا ماسی
خۆیانی لێ بگرن. هه‌روه‌ک تا ئێستا کردوویانه.
وه‌ک ده‌بینین حکوومه‌تی
تورک به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی هه‌وڵده‌دات هاوکاریی
تێکنولۆژی و ئیستخباراتیی ئامریکا زۆر گرینگ نیشان
بدات و تا به‌و شێوه له‌لایه‌ک کورد بخاته
هه‌ڵوێستی ئیحساسی‌یه‌وه(که تا ڕاده‌یه‌ک
سه‌رکه‌وتوو بووه). له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
هه‌و‌ڵبدات ئامریکا که‌له‌م کاته‌دا وه‌ک
مه‌له‌نه‌زانی ناو ده‌ریا په‌ل بۆ هه‌موو چت
ده‌کوتێ که له گێژاوی داگیرکاریی خۆی ده‌رباز
بێت، به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت که هاوکاریی
تورکان بکات باشتره تا کوردان. که بێگومان
ده‌یان به‌ڵێنی نهێنی و ئاشکراشی پێداوه.
هه‌روه‌ها ده‌بینین که
حکوومه‌تی تورکییه چه‌ند بومباران و هیرشێکی
تاکتیکی بۆ ناوچه‌ی چۆڵ و به‌ره‌هووتی خواکورکی بۆ
پێش‌گرتن له بێ ئابڕوویی و لاوازی خۆی وا گه‌وره
کردووه‌ته‌وه که ده‌ڵیی فه‌تحی "ڕۆم"ی کردووه .
له‌کاتێکدا بۆ هه‌رکه‌سێک که تۆسقاڵێک شاره‌زای
ناوچه و سیاسه‌تی رۆژ و کاری نیزامی بێت ،روونه
که له نێوان ئیدیعاکانی دوومانگی پێش تا ئێستای
کاربه‌ده‌ستانی عه‌سکه‌ری و سیاسیی تورک و ئه‌و
چه‌ند کرده‌وه سه‌ربازییه زه‌وی و ئاسمانیه
جیاوزی هه‌یه. چوونکه به‌ڕاستی بومبارانه‌کان وه‌ک ئه‌و شێوه که ژنراڵه تورکه‌کان
ده‌ڵێن،کاریگه‌ر و پر ده‌ستکه‌وت نه‌بووه. چوونکه
نه هیزی پ‌ک‌ک زیانێکی ئه‌وتۆی دیوه و نه‌ش
هه‌لومه‌رجی سیاسی- نیزامی ناوچه‌که چکۆله‌ترین
گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. پ‌ک‌ک وه‌ک ڕابردوو له
جێگه‌ی خۆیه و له له‌شکه‌ری سه‌دان هه‌زار
که‌سیی تورکییه ،300 تا 500 سه‌ربازیش که
دزه‌یان کردبووه ناوچه‌یه‌کی چۆڵ،
گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌کانی خۆیان. به‌ڵام وه‌ک
ده‌بینین بومبارانه‌کان وا زل ده‌که‌نه‌وه که
گه‌ر من کورد نه‌بوایه‌م وا بیرم ده‌کرده‌وه که
ئێسته ئاسه‌وارێک له پ‌ک‌ک و گه‌ریلا نه‌ماوه!؟؟
بۆیه جێگه‌ی خۆیه که هێندێک له هاوکاریه‌که‌ی
ئامریکا و تورکییه قووڵ ببینه‌وه و ده‌رکی
ئه‌وه بکه‌ین که هه‌موو هاوکاری و
دوژمایه‌تییه‌ک سه‌رچاوه‌یان ده‌ره‌تان و
به‌رژه‌وه‌ندیه. که به‌باوه‌ڕی من ئامریکا توانی
به‌و هاوکاریه، سیاسه‌تی خۆی بباته پێش. بۆیه
ئه‌و زل کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ته‌نیا
بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ته و خۆیان له‌هه‌مووان باشتر
ده‌زانن که چه‌نده بێ‌بناخه و هه‌ڕو گیفن.
کاربه‌ده‌ستانی تورک له‌م بواره‌دا چه‌ند ئامانج
ره‌چاو ده‌که‌ن:
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌ک ڕابگه‌یه‌نن که ئیدیعاکانیان
له‌مه‌ر په‌لامار دانی باشوور و پ‌ک‌ک به کرده‌وه
گه‌یاندووه. دووه‌م ، له تووره‌ی و به‌ربینگ
گرتنی ناسیونالیسته تورکه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه و
سێهه‌م ئه‌وه‌ی که کورد بخه‌نه هه‌ڵوێستی
ئیحساسی‌یه‌وه.
بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی
ره‌خنه‌ی خۆم پێس هه‌موو ئاراسته‌ی به‌ڕێز بارزانی
بکه‌م که ده‌بوا وه‌ک سیاسه‌توانێکی ژیر و
به‌ئه‌زموون هه‌ڵسوکه‌وتی بکردایه و قسه‌کانی خۆی
(هه‌رچی هه‌بوو) رووبه‌روو له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی
ئامریکا بکردایه و پاشان هه‌مان قسه و هه‌ڵوێستی
بۆ ڕای گشتیش بڵاو بکردایه‌وه. هه‌روه‌ها
رووناکبیرانی کوردیش ئه‌و ره‌خنه‌یان دێته‌وه
سه‌رشان که زۆرتر ئیحساسی هه‌ڵس‌وکه‌وت ده‌که‌ن و
وا ده‌نووسن که خه‌ڵکی دیکه به‌زه‌یی به‌کورددا
بێته‌وه. له‌کاتێکدا ئه‌وه بۆ 100 ساڵه هیچ
لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵاتدار وکه‌سانی خاوه‌ن هێز،
ئاوریان له مه‌زڵوومی و سه‌رکوت و بێ به‌شی هیج
نه‌ته‌وه‌یه‌ک و له‌وانه کورد نه‌داوه‌ته‌وه.
ئێمه ده‌بوا پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانی ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتی تورکمان نیشان بدایه. چوونکه
به‌ڕاستی ئه‌و کرده‌وه نیزامی‌یه( له ئاسمان و
زه‌وی) هیچ بایه‌خێکی نیزامیان نه‌بوو. بۆیه
ده‌بوا نه‌ک هه‌ر مه‌ودای خۆبادان مان له ژنراڵ و
سیاسی‌یه‌کانی تورک بگردایه . به‌ڵکوو بۆ ڕای
گشتیمان روون بکردایه‌وه که ده‌وڵه‌تی تورک
ته‌نیا ده‌توانێ بلۆف لێبدات ، هه‌لومه‌رجی
ئابووریی و سیاسی و ناوخۆیی خراپتر له‌وه‌یه که
خۆی تووشی شه‌ڕێکی گه‌وره یا ده‌ره‌کی بکات.
ئه‌ڵبه‌ت له‌قاودانی بومبران کردنی ناوه‌ندی غه‌یر
نیزامی و مه‌ده‌نی لایه‌نێکی دیکه‌ی بانگه‌شه دژی
ئیدیعاکانی تورکانه و ده‌بێ وێرای بێ‌بایه‌خ
نیشاندانی کرده‌وه نیزامی‌یه‌کانی، ئه‌ولایه‌نه‌ش
باسبکه‌ین.
به‌کورتی ئێمه‌ش ده‌بێ
فێر بین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی به‌رابه‌رمان شه‌ڕی
سایکۆلۆژی بکه‌ین و نه‌هێڵین شکست و زه‌بوونی
خۆیان به سه‌رکه‌وتن نیشان ده‌ده‌ن.
ئیمڕۆ به‌بوونی میدیای
تاراده‌یه‌ک ئازاد و ئاسان بوونی پێوه‌ندیه‌کان،
ئه‌و کاره به ئێمه‌ی کوردی بێ کیانیش ده‌کرێ. با
هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرین.