|
یاسای رۆژنامه‌وانی پێوه‌رێک بۆ درخستنی ناوه‌رۆکی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
حه‌وتووی ڕابردوو پارلێمانی کوردستان گه‌ڵاڵه‌ی
یاسای رۆژنامه‌وانیی دایه‌به‌ر باس و لێکۆڵێنه‌وه
و ئه‌و یاسایه‌ی که‌له لایه‌ن سه‌ندیکای
رۆژنامه‌وانانه‌وه گه‌ڵاڵه کرابوو، به هێندێک
ده‌ستێوه‌ردانه‌وه په‌سند کرد. ئه‌ڵبه‌ت کاتێک
ده‌ڵێم هیندێک مه‌به‌سته له روواڵه‌ت دایه،
چوونکه له باری ناوه‌رۆکه‌وه گۆڕانی گه‌وره‌ی
به‌سه‌ردا هێناوه. به‌شێوه‌یه‌ک له ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه و به‌رهه‌ڵستی
رۆژنامه‌وانان و ناوه‌نده‌کانی داکۆکی‌کاری
ئازادیی رۆژنانه‌وانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه
رووبه‌روو بوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه که سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانان ئاماده‌ی
کردوه، خۆی له خۆیدا جێگه‌ی قسه‌یه. له‌به‌ر
ئه‌وه له زۆر باره‌وه به‌ره‌ولای ده‌سه‌ڵات
دایشکاندوه که سزادانی زۆژنامه‌وان و تا
ڕاده‌یه‌ک به‌رته‌سک کردنی ئازادیی ده‌ربرین و
نووسین و بڵاوکردنه‌وه نموونه‌کانیه‌تی. بۆ ئه‌م
کاره‌ش سه‌ندیکا هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی و بارودۆخی
ئیستای کوردستان و ئیراقی کردوه‌ته بیانوو.
له هه‌رحاڵدا چاوه‌روان
ده‌کرا که پارلێمانی کوردستان ئه‌گه‌ر ره‌خنه
له به‌رته‌سک کردنه‌وه‌کانی نووسین و
بڵاوکردنه‌وه ناگرێت، لانی که‌م ئه‌و یاسایه
نیوه‌چڵه دێموکراتیکه‌ی بێ ده‌ست تێوه‌ردان په‌سه‌ند
کردایه. به‌ڵام وه‌ک دیتمان به گۆڕانی یا
ده‌ستێوه‌ردان له هێندێک خاڵه‌کانی یاساکه،
ڕاست له‌گه‌ڵ یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌کانی
ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر هاو شێوه‌یه‌یان کردوه.
واتا کاتێ چاو له ناوه‌رۆکی گه‌ڵاڵه‌ی
په‌سندکراوی پارلێمان ده‌که‌ی، ڕاست
ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌وروبه‌رت دێته پێشچاو که چۆن
پێشکه‌وتن و ئازادیان له مه‌نگه‌نه‌ی "یاسا" دا
جه‌ڕ داوه و وه‌ک سه‌گی هار به‌ربوونه‌ته گیانی
توێژی پێشره‌وی کۆمه‌ڵگه، واتا نووسه‌ران و
به‌رهه‌م‌هێنه‌رانی فیکر وئه‌ندێشه و
بڵاوکه‌ره‌وانی ڕاستی‌یه‌کان.
زۆربه‌داخه‌وه پارلێمانی
کوردستان به‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌چێته پاڵ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی
خه‌به‌ر و هه‌واڵ ده‌ترسێن و نووسینی ڕاستی و
به‌رهه‌م‌هێنانی فیکری سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی به دوژمنی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌زانن.
من نازانم که ئه‌و
پارلێمانتارانه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یان په‌سند کردووه
چه‌نده شاره‌زای پیشه‌ی رۆژنامه‌وانین و ئایا
هه‌ر ده‌زانن که رۆژنامه‌وانی یه‌کێک له ستوون و
کۆڵه‌که‌کانی پارێزه‌ری ئازادی و دێموکراسی‌یه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانن ئه‌و هه‌ڵویسته‌یان گرتبێ،
ئه‌وه دیاره که پێگه‌ی فیکری و شوێنی
کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌رخستووه که ئه‌ویش هیچ
نی‌یه مه‌گه‌ر هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ش و دژی ئازادی و یه‌کسانی، که
ته‌نیا به سه‌رکوت و راوه‌ستان له‌به‌رابه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و خۆ به‌ستنه‌وه
به بێگانه ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ر بێت.
ئه‌گه‌ریش ئاگایان له جێگه و
پێگه‌ی رۆژنامه‌وانی نیه ، که به‌هۆی
پێکهاته(ته‌رکیب) ی پارلێمان و دابه‌شکردنی
کورسی له نێوان حیزبه‌کاندا، ئه‌و بێ
خه‌به‌ره‌یه زۆرتر خۆی
ده‌نوێنێ، وا باشه بێ ئه‌وه تووشی رووح‌زلی بن،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای کوردستان و ڕاگرتنی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ریزی ده‌سه‌ڵاتانی پارێزه‌ری
ئازادیی نووسین و دربڕین، به گه‌ڵاڵه‌که‌دا
بچنه‌وه و ئه‌و خاڵانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ یاسا
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بڵاوکردنه‌وه و ده‌ربڕین
دژایه‌تیان هه‌یه، ڕاست بکه‌نه‌وه و له‌گه‌ل
یاساکانی دێموکرات و ئیمڕۆژی هاوده‌قی بکه‌ن.
دیاره ئه‌مه پێش هه‌موو ئه‌رکی سه‌رۆکی
پارلێمانه .
پارلێمانی کوردستان و
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێ بزانن که‌له
سه‌رده‌مێک دا هه‌لی پێکهاتن و خۆده‌رخستنیان بۆ
ره‌خساوه که جیهان گۆڕانێکی (ئاسۆیی و
ئه‌ستوونی)ی قووڵی به‌خۆیه‌وه دیتووه. ئیمڕۆ
لاسا کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رست و
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ناوچه و له سه‌روویانه
ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تکار و پاشه‌رۆخوازی ئیسلامیی
ئێران و ده‌سه‌ڵاته دز و تاڵانچیه‌کانی زاڵ
به‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و تا ڕاده‌یه‌ک
که‌ماڵێزم کردنه‌وه، خۆ فریو دانه. چوونکه:
یه‌که‌م؛ کوردستان و گه‌لی
کورد له‌ده‌ستی سه‌رکوتگه‌ران و ده‌وڵه‌تانی ئه‌و
شێوه به‌ڕاده‌ی پێویست جه‌زره‌به و ماڵوێرانی و
کوشت و بڕ و تاڵان‌کردنی سامانی وڵاته‌که‌یان
دیوه. ئیتر سزاوار نی‌یه ،ده‌سه‌ڵاتێک که ده‌بوا
بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تی و تاوانه
پێک‌بهاتبای ،خۆی درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێگایه بێت
که کاربه‌ده‌ستانی سه‌رده‌مێک خۆیان (ڕاست یا
درۆ) به دژی شه‌ڕیان کردووه.
دووه‌م؛ له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی
گورج و به‌رینی پێوه‌ندیه‌کان( ئینتێرنێت،
ساتێلایت، ته‌له‌فوون و میدیاکان)،گه‌ڕانه‌وه بۆ
پاشه‌وه و دارشتنی یاساکان به گوێره‌ی ڕابردوو،
ته‌نیا خۆ زه‌حمه‌ت دان و خۆ خراپکردنه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ره‌نگه
به‌و شێوه بتوانرێ له ناوخۆ پێش به چه‌ند
رۆژنامه بگرن، به‌ڵام ئه‌ی به‌و هه‌زاران و
ملوێنان کورده چی ده‌که‌ن له له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانن و ده‌ستان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئازاد
ده‌گات و هه‌ر ئێسته به وه‌ڕێ خستنی تۆڕی
بڵاوکردنه‌وه خه‌ریکی به‌جێ هێنانی ئه‌رکی
رۆژنامه‌وانیی ئازادن؟ خۆ ئه‌وه‌ش ده‌زانن که ئیمڕۆ به بوونی
ئامرازه‌کانی پێوه‌ندیی ئیتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
داخراو، توانای پێشگرتنی به بڵاو بوونه‌وه‌ی
خه‌به‌ر و پێوه‌ندیی دانیشتوانی وڵاته‌که‌ی نی‌یه.
ئیمڕۆ له هه‌ر شوێنێکی کوردستان رووداوێک رووبدا،
به چرکه‌یه‌ک له هه‌موو جیهاندا بڵاو
ده‌بێته‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌وه 4 رۆژنامه
که‌له کوردستان ده‌رده‌چن بڵاوی نه‌که‌نه‌وه،
هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک ناکه‌وێته پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی
هه‌واڵی ئه‌و رووداوه.
بۆیه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی
دیهه‌وێت له گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی جیهانی ئیمڕۆ
بێت، وا باشتره وه‌ک ئیدیعا ده‌کات، یاساکانیشی
له هه‌موو باڕێکه‌وه وله‌وانه له بواری رۆژنامه‌وانی‌دا،
هاوده‌قی نورم و خواستی کۆمه‌ڵگای جیهانی و
له‌وانه ناوه‌نده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی
پێوه‌ندیدار بێت. ته‌نیا له هه‌ڵوێستێکی
ئه‌وتۆدایه که کوردستان ده‌توانێ ببێته وڵاتێکی
پێشکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر. نموونه‌ی وڵاتی واش
هه‌ر له‌ناوچه‌که‌ماندا هه‌یه.
گه‌ر بێت‌و ئێمه وڵاتی
ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌ب پێکه‌وه
هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌بینین که هه‌موو وڵاتانی
عه‌ره‌بی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ،
دز،جه‌نایه‌تکار و دژی نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن. هه‌ر
ئه‌وه‌شه له نێو هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا
تاقه وڵاتێکیش نابینرێت که تێدا ئازادی و
پێشکه‌وتن ببینرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان
له سه‌ر ده‌ریای نه‌وت دانیشتوون، نوقمی هه‌ژاری
و دواکه‌وتوویی و خورافاتن. له‌به‌رابه‌ردا له
ئیسرائیل(که پاش شه‌ڕی دوه‌می جیهانی پێکیان
هێناوه) به‌هۆی خۆده‌قدان له‌گه‌ڵ نورمه‌کانی
جیهانی ئیمڕۆ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند لاوه
له شه‌ردا بووه و هێشتاش هه‌یه، به‌ڵام له‌باری
پێشکه‌وتن و ئازادیی بۆ هاووڵاتیانی خۆی له هیچ
وڵاتێکی ئازادی ئیمڕۆی جیهان که‌متر نی‌یه و هه‌ر
ئه‌وه‌ش بووه‌ته ره‌مزی پشتیوانی کردنی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک له رۆژانی سه‌خت و دژوار‌دا . چوونکه ده‌سه‌ڵاته‌که به هین خۆیان ده‌زانن و
هه‌مووشمان ده‌زانین چۆن پارێزگاریی لێده‌که‌ن.
بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیش ئێسته
کاتی هه‌ڵبژاردنه که ئایا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێک
له چه‌شنی ئیران یا عه‌ره‌به‌کان پێك بێنی و به پۆلیس
و زیندان و سه‌رکوت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی راگری(که
به‌باوه‌ڕی من زه‌حمه‌ته و هه‌لومه‌رجی ئیمڕۆ و
وشیاریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی
پێنادا)،یا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی له نێو ده‌سه‌ڵاتانی
هه‌ڵبژارده‌ی خه‌لکدا ببینێته‌وه و رێبازی
ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی هه‌ڵبژێرێت.ئه‌گه‌رچی زۆر
به‌داخه‌وه کرده‌وه‌ی تا ئیستای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
دڵخۆشکه‌ر نی‌یه.
تێبینی:
دیاره هێنانی
ناوی
ئیسرائیل وه‌ک نموونه به‌مانای دیفاعی من له
ده‌سدرێکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته نی‌یه . من مافی
دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ هه‌ردووک لا(فه‌له‌ستین و
ئیسرائیل ) وه‌ک یه‌ک ده‌سه‌لمێنم .
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|