|
كۆمیته‌ی دیفاع له رۆژنامه‌نووسان
CPJ
له به‌رابه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی
په‌سه‌ندکراوی پارلێمانی کوردستان له‌مه‌ر کاری
رۆژنامه‌وانی هه‌ڵوێست ده‌گرێ
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به
گوێره‌ی هه‌واڵ پاش ئه‌وه‌ی پارلێمانی کوردستان
به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی یاسای رۆژنامه‌وانی
گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ندیکای رۆژنامه‌وانانی خسته به‌ر
لێکۆڵینه‌وه و پاش ده‌ستێوه‌ردان و گۆڕانی هێندێک
خاڵ ،به‌مه‌به‌ستی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی بواری
ئازادیی تێکۆشانی رۆژنامه‌وانی ، له‌لایه‌ن زۆر
کۆڕ و کۆمه‌ڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دژی
ئه‌و کرداره پاشکه‌وتووانه‌ی پارلێمان هه‌ڵوێست
گیراوه. که له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ندیکای
رۆژنامه‌وانانی کوردستان له هه‌ڵوێستێکی
لێبڕاوانه‌دا وێڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
پارلێمان روو له مه‌سعووذ بارزانی(سه‌رۆکی
هه‌رێم) ده‌کات و داوای لێده‌کات که ئه‌و یاسایه
ره‌ت بکاته‌وه. هه‌روه‌ها زۆر کۆر و ناوه‌ندی
مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وان و رۆشنبیریش له ناوخۆ و
ده‌ره‌وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارلێمانیان مه‌حکووم
کردوه.
له
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كۆمیته‌ی پاراستنی
رۆژنامه‌نووسانCPJ
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا روو له پارلێمان
ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که: یاسای نوێی
رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كۆت‌وزه‌نجیر
ده‌خاته سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان. جۆڵ سیمۆن،
به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیی جیهانی
بواری ئازادیی رۆنامه‌نووسی
CPJ
ده‌ڵێت: "به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی
ئه‌و یاسایه مایه‌ی بێزارییه، و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی
كه به‌رپرسانی كورد هه‌نگاویان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی
كه یاسایه‌كی توندتر دابنێن زه‌نگێكی
خه‌ته‌رناكه،" هه‌روه‌ها وتیشی، "به‌رپرسانی
(كورد)
CPJیان
دڵنیاكرده‌وه كه یاساكه له‌مپه‌رناخاته
به‌رده‌م كاری راگه‌یاندن له كوردستاندا، به‌لاَم
یاسا نوێیه‌كه له‌وه‌ی پێشوو خراپتره.." ئه‌وه‌ی
له خواره‌وه دێت ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی
CPJ
یه له لایه‌ن رۆژنامه و میدیای باشووری
کوردستانه‌وه کراوه‌ته کوردی و له ئاستێکی
به‌رفراواندا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی پارێزگاری له
رۆژنامه‌نووسان،CPJ
په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك په‌سه‌نده‌كات كه
كۆت وبه‌ند به‌سه‌ر راگه‌یاندندا ده‌سه‌پێنێت.
نیویۆرك، 13ی 12ی 2007: كۆمیته‌ی پارێزگاری له
رۆژنامه‌نووسان زۆر نیگه‌رانه له و یاسا
مه‌حدوودکه‌ره‌ی چاپه‌مه‌نی كه رۆژی سێ شه‌ممه
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی حكومه‌تی كوردستانی
عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا.
ئه‌و
یاسایه، كه ماوه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی مه‌سعود
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئیمزای
له‌سه‌ر بكات تا بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه،
هێشتا بلاونه‌كراوه‌ته‌وه: به‌لام دانیشتنی رۆژی
سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان له ته‌له‌فزێۆنه‌كانی
كوردستانه‌وه بڵاوکرایه‌وه. ئه‌و
رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه دانیشتنه‌كه‌ی
په‌رله‌مانیان دیوه و دواتر قسه‌یان له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌ماندا كردوه، به
CPJ
یان راگه‌یاند كه یاسا نوێیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو ئه‌و سزا داراییه‌ی كه له نوسخه‌ی
پێشوی یاسا پێشنیاركراوه‌كه‌دابوو زیادكردوه،
سه‌رباری سه‌پاندنی چه‌ند كۆتوبه‌ندێكی تر. یاسا
نوێیه‌كه سزای جه‌ریمه‌ی زیادكردووه بۆ نزیكه‌ی
10 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌گه‌ر
ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبارن به ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی
ناڕوون وه‌ك تێكدانی ئاسایش، بلاوكردنه‌وه‌ی ترس،
یان هاندانی تیرۆر. هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كان
ده‌ڵێن كه ره‌نگه بڕی سزای دارایی تا 20 ملیۆن
دینار بێت بۆ رۆژنامه‌كان. نوسخه‌ی پێشووی یاساكه
بڕی غه‌رامه‌ی له نێوان 1 ملیۆن بۆ 2 ملیۆن
دیناردا بۆ هه‌مان تاوان ناڕوونانه دانابوو.
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به
CPJیان
وت كه یاساكه كۆتوبه‌ندی زیاتری ،له یاساكه‌ی
پێشوو، تێدایه له‌وانه ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاریی
كه رێگه ئه‌دات به حكومه‌ت رۆژنامه‌كان
دابخات‌و هه‌روه‌ها مه‌رجی ئه‌وه داده‌نێت كه
سه‌رنوسه‌ر ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی
كوردستان بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه
وتیان كه یاساكه رێگه‌ئه‌دات به دادگاییكردنی
رۆژنامه‌نووسان به‌پێی سزای تاوان به‌پێی یاساكانی
عێراق كه رێگه به زیندانیكردن ئه‌دات.
ئه‌و یاسایانه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان باسیان
لێوه‌كرد ئه‌مانه‌ن: هه‌ڵپه‌ساردنی رۆژنامه‌و
مه‌رجی به‌ئه‌ندام بوون له سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئه‌گه‌ری زیندانی
كردنی رۆژنامه‌نووسان تازه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌ی
وته‌و به‌ڵێنی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كورد‌و
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه كه پێشتر به
CPJ
دابوو، سه‌باره‌ت به
په‌رۆشیان بۆ دارشتنی یاسایه‌كی پێشكه‌وتوخواز كه
جیاوازبێت له‌و یاساس چاپه‌مه‌نییه
سه‌ركوتكه‌رانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا
(رۆژهه‌ڵلاتی ناوه‌ڕاست) هه‌یه.
جۆڵ
سیمۆن، به‌رێوه‌به‌ری CPJ،
له‌مباره‌وه وتی، "به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
یاسایه مایه‌ی بێزارییه، و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه
به‌رپرسانی كورد هه‌نگاویان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه
یاسایه‌كی توندتر دابنێن زه‌نگێكی مه‌ترسیداره"
هه‌روه‌ها وتیشی، "به‌رپرسانی (كورد)
CPJیان
دڵنیاكرده‌وه كه یاساكه له‌مپه‌رناخاته
به‌رده‌م كاری راگه‌یاندن له كوردستاندا، به‌لام
یاسا نوێیه‌كه له‌وه‌ی پێشوو خراپتره. پێویسته
سه‌رۆك بارزانی ئیمزای له‌سه‌ر نه‌كات."
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ڵێن هێشتا یاساكه
بلاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و وتیشیان كه بازرانی
له‌ده‌سه‌لاتی‌دا هه‌یه یاساكه بنێرێته‌وه بۆ
په‌رله‌مان تا گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.
فه‌رهاد عه‌ونی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، وتی كه ئه‌مڕۆ چاوی
كه‌وتووه بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له نوسینگه‌ی
بارزانی و نیگه‌رانی
خۆی ده‌ربڕیووه.
CPJ
له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی تشرینی
دووه‌م له هه‌ولێر، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا
سه‌باره‌ت به هه‌ندێ مادده‌ی یاسا
پێشنیاركراوه‌كه‌ی پێش‌و كه تیایدا بڕی غه‌رامه
كه‌متربوو.
CPJ
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
ئه‌و یاسایه به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رووی
ئابووریه‌وه رۆژنامه‌كان بێهێزبكرێن. ئه‌گه‌ر
واقعی بێ توانایی دارایی رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان
هه‌روها بارودۆخی سیاسی له‌به‌رچاوبگیرێت-
له‌وانه‌یه چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك یان بكه‌كه‌ونه
زه‌ره‌كردن یان مه‌سروفاتیان ده‌رنه‌هێننه‌وه-
ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زمانی لاستیكی
یاساكه ئیستغلال بكرێت له‌لایه‌ن دادوه‌رانی
لایه‌نگرانی حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه
ره‌خنه‌گره‌كان له كاسپی بخه‌ن.
راگه‌یاندن له كوردستانی عێراقدا له‌لایه‌ن پارتی
دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی، به سه‌رۆكایه‌تی
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقه‌وه
كۆنترۆڵكراوه. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
له‌ماوه‌ی چه‌ندی ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌ك
رۆژنامه‌ی ره‌خنه‌گر تاڕه‌ده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ-
هه‌روه‌ها چه‌ندین وێب سایت- ده‌ركه‌وتوون و
هه‌ڵوێستی گرنگ ده‌رباره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه
سیاسیه‌كان و حكومه‌ت بلاَوده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده سنوری ره‌خنه‌گرتن له راگه‌یاندنه
سه‌ربه‌خۆكاندا تاراده‌یه‌ك فروانه، به‌لام له
سه‌ردانێكی گشتیدا بۆ هه‌ولێر و سلێمانی له مانگی
تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مدا
CPJ
تێبینی هه‌ندی حاڵه‌تی رووله زیادبووی كرد وه‌ك
هێرشی جه‌سته‌یی و ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی دژی
رۆژنامه‌نووسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و
به‌كارهێنانی دادگا بۆ ترساندنی رۆژنامه‌نووسان.
ئه‌وانه‌شی كه رووبه‌رووی ئه‌و حاڵه‌تانه
بووبوونه‌وه که‌سانێک بوون كه به توندی
ره‌خنه له به‌رپرسانی ناوخۆ ده‌گرن و باس له
گه‌نده‌ڵی له ئاستی بالا ده‌كه‌ن، یان ده‌باره‌ی
سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسییه‌كان ئه‌نووسن.
نوێنه‌ری
CPJ
نیگه‌رانی قووڵی خۆی سه‌رباره‌ت به لێدان و
رفاندنی رۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه
كه جلی سه‌ربازیان له‌به‌ردابوه نیشاندا و
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به یاسای
پێشنیاركراوی رۆژنامه‌وانی و ئه‌و کۆسپ و
ته‌گه‌رانه‌ی كه دژی رۆژنامه ره‌خنه‌گره‌كان له
یاساکه‌دا ڕه‌چاو کراوه ده‌ربڕی.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|