|
ئوستانداری کوردستان و کاری فه‌رهه‌نگیی حکوومه‌ت
له کوردستاندا
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
حه‌مه‌ی نه‌جار، ئوستانداری حکوومه‌تی ئێران له
کوردستان(ئه‌و به‌شه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
که به ئو‌ستانی کوردستان ده‌ناسرێت) رۆژی
دووشه‌مه پاش ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی شوورای
گه‌شه و به‌رنامه‌داڕشتنی ئو‌ستانی کوردستان
به‌شداریی کردبوو، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ
هه‌واڵده‌رییه‌کانی سه‌ربه‌حکوومه‌ت (هه‌واڵده‌ریی
ئیسنا، حه‌وتوونامه‌ی سیروان ) به‌شداریکرد.
نه‌جار ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌واڵده‌رییه‌ی به
مه‌به‌ست و ئامانجه‌وه رێکخست تا به‌شێوه‌یه‌ک و
له سه‌روبه‌ندی رۆژی خوێندکار و ئیعترازه
خوێندکارییه‌کاندا ، وا بانگه‌شه بکات که به‌شی
فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده بۆ حکوومه‌ت بایه‌خی
هه‌یه و له‌م بوارانه‌دا حکوومه‌ت له کوردستان
خه‌ریکی خزمه‌ت گوزارییه!!
ئه‌و هه‌واڵده‌ریانه و پاشتر
ڕادیو ته‌له‌فزیونی حکوومه‌ت له کوردستانیش،
قسه‌کانی نه‌جار یان به ئاو و تاوێكی
تایبه‌ته‌وه بڵاو کرده‌وه، به شێوه‌یه‌ک که
گه‌ر که‌سێکی نابه‌ڵه‌د گوێ له‌و خه‌به‌رانه
بگردایه یا له سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی
سه‌ربه‌حکوومه‌ت بیخوێندایه‌ته‌وه، واتێده‌گه‌یی
که حکوومه‌ت له دڵه‌وه خه‌ریکی خزمه‌ت کردن به
گه‌لی کورده. ئه‌ویش له بواری فه‌رهه‌نگی و
که‌ڵتووریدا. بوارگه‌لێک که له بنه‌ڕيتی ترین
کێشه و جیاوازییه‌کانی نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد و
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران به حیساب دێن. چۆن له
ئه‌ساس دا له‌باری فه‌رهه‌نگییه‌وه که به‌شێکی
خوێندن و نووسین و بڵاو کردنه‌وه به زمانی
کوردیه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیڕان به‌ته‌واوی به
دژی ڕاوه‌ستاون و له‌باری هونه‌ریشه‌وه گه‌ر چاو
لێبکرێت، له ئیدئولۆژیی حکوومه‌ت دا نییه که
ئاوڕ له هونه‌ر، ئه‌ویش غه‌یر ئیدئولۆژیک و غه‌یر
شیعي بداته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه ، حکوومه‌تی
ئێران ،نه‌ک هه‌ر له کوردستان که له زۆر
باره‌وه دژی باوه‌ڕه‌کانی ویلایه‌تی فه‌قیه
ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵکوو له شوێنه‌کانی دیکه‌ش دژی
هونه‌ر و به‌تایبه‌ت هونه‌ری شادی خوڵقین و
داهێنه‌ره. چوونکه ئه‌م حکوومه‌ته له‌سه‌ر
بنه‌مای فه‌رهه‌نگی شه‌هاده‌ت ته‌ڵه‌بی و سینه
زه‌نی و پیس و پۆخڵه‌یی دارێژراوه، بۆیه باسی
خزمه‌ت گوزاریی فه‌رهه‌نگی له لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستێکی حکوومه‌تیه‌وه، ئه‌ویش له
کوردستان که هه‌م کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و
هه‌میش له‌باری مه‌زهه‌به‌وه، جیاوازی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات هه‌یه ، زۆرتر وه‌ک گاڵته ده‌چێ و
بێگومان لانی که‌م خه‌كی کورد به رشخه‌نی ده‌گرن.
حه‌مه‌ی نه‌جار که قسه‌کانیدا
له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا باسی کاری فه‌رهه‌نگیی
حکوومه‌ت له کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێ: "بيش
از 80 درصد اعتبارات استان در بخش فرهنگي هزينه
مي‌شود"(زیاتر له 80 له سه‌دی بووجه‌ی
ته‌رخانکراو بۆ کوردستان له به‌شی فه‌رهه‌نگی دا
خه‌رج ده‌کرێت) ناو براو پاشان
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ:"
در بخش فرهنگ هرچه سرمايه‌گذاري شود به منزله
درآمد است نه هزينه"( له بواری فه‌رهه‌نگ دا
هه‌رچی ده‌سمایه دابنێن ده‌بێ وه‌ک داهات چاوی
لێبکه‌ین نه‌ک خه‌رج کردن).
گه‌رچی ئه‌وه‌ی که نه‌جار ده‌ڵی که 80 له سه‌دی
پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ کوردستان خه‌رجی کاری
فه‌رهه‌نگی ده‌کرێت،ڕاست و درۆکه‌ی ده‌خه‌ینه‌وه
ئه‌ستۆی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت هه‌رچی
له‌و بواره‌دا خه‌رج بکرێت، داهاته بۆ حکوومه‌ت
درۆی نه‌وتووه. چوونکه ئه‌و دید و روانگه‌یه
که حکوومه‌تی ئێران له‌سه‌ر فه‌رهه‌رنگ و کاری
فه‌رهه‌نگی هه‌یه‌تی به‌ته‌واوی جیاواز له گه‌ڵ
دید و رووانگه‌ی کۆمه‌ڵگای ئینسانیی ئیمڕۆیه. له
رووانگه‌ی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه کردنه‌وه‌ی سه‌دان
هه‌زار مزگه‌وت کاری فه‌رهه‌نگی‌یه، هه‌روه‌ها
پێكهێنانی ده‌سته‌کانی به‌سیج ، ئامووزشی قورعان،
ته‌بلیغ بۆ شیعه‌گه‌ریی و هه‌زینه‌کردن (و هاوکاتت
دزینی پاره‌یه‌کی زۆر) له رۆژه مه‌زهه‌بیه‌کانی
(شیعه و سونی) ، دامه‌رزانی مه‌دره‌سه‌ی شاهێد و
پێکهێنانی ئوردووی ئیدئولۆژیک و هه‌زینه‌کردنی
پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ته‌بلیغی مه‌زهه‌بی و په‌ره‌دان
به خورافه و دیتنه‌وه‌ی چاک و پیر و شیخ و دروست
کردنی بینا و باروو له‌سه‌ر قه‌بره
دۆزراوه‌کانیان به کاری فه‌رهه‌نگی ده‌زانێت.
هاوکات به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف و دابی دونیای
ئیمڕۆ، ئه‌وه‌ی کاری فه‌رهه‌نگیی ڕاسته‌قینه‌یه
وه‌ک کاری رۆژنامه‌وانی، سینه‌ما، ئاتر، گۆرانی و
... له حکوومه‌تی ئێران‌دا بۆ کورد قه‌ده‌غه‌یه،
یا گه‌ریش که‌م و کورتێک هه‌یه، به‌رهه‌می
تێکۆشانی نهێنی و ئه‌رک و ماندوو بوونی رۆڵه‌کانی
گه‌له‌که‌مانه. ئه‌وه نییه کاره‌کانی به‌همه‌نی
قوبادی پێشی پێده‌گیرێ و تووشی سانسۆر، یا خۆ
سانسۆریی ده‌که‌ن. له هه‌موو بواره‌کانی هونه‌ر و
کاری فه‌رهه‌نگیدا هیچ کوردێک (یا جیا بیرێک)
ئیجازه‌ی کاری نییه و یا گه‌ر تێده‌کۆشی پێشی پێ
ده‌گیرێت. مه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران کاری
فه‌رهه‌نگی ناکه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌وه کام ده‌وڵه‌ته
ده‌یان و سه‌دانیانی له چاڵه ره‌شه‌کانی
هاویشتووه و حوکمی ئیعدامی بۆ عه‌دنان
حه‌سه‌نپووڕ وه‌ک چالاکێکی فه‌رهه‌نگی
بڕێوه‌ته‌وه؟ حکوومه‌تێک که ئیجلال قه‌وامی،
که‌بوودوه‌ند ، حه‌سه‌نپوور، تلووعی، یاسر گوڵی،
حه‌واری ، بووتیمار، سه‌عیدی ، و ده‌یان و سه‌دان
رۆژنامه‌وان و چالاکیی فه‌رهه‌نگیی زیندانی
کردووه و پێش به تێکۆشانیان ده‌گرێ، نابی باسی
فه‌رهه‌نگ و بایه‌خی کاری فه‌رهه‌نگی بکات.
بۆیه پێشنیار ده‌که‌ین حه‌مه‌ی نه‌جاریش وه‌ک
ئاغاکانی بچێته‌وه قاڵبی ئیدئولۆژیی حکوومه‌تی
ئیسلامی و باسی فه‌رهه‌نگی شه‌هاده‌ت ، و دوعای
کومه‌یل و به‌ره‌که‌تی عاشوورا و تاسوعا بکات.
خه‌ڵک خۆیان ده‌زانن کاری فه‌رهه‌نگی چۆن بکه‌ن
وه‌ک له 30 ساڵێ ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای سه‌رکوت و
خه‌فه‌قان و یاساخ بوونی هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی
فه‌رهه‌نگیی ره‌سه‌ن، کۆمه‌ڵگه‌یان تا به ئه‌مڕۆ
هیناوه. کۆمه‌ڵگه‌یه که پاش 30 ساڵ
،فه‌رهه‌نگیی ئیسلامی چکۆله‌ترین شوێنی له‌سه‌ر
دانه‌ناوه و نه‌سڵی ئیمڕۆ و لاوانی ئه‌م
سه‌رده‌مه چالاک‌تر له نه‌سڵه‌کانی پێشووی خۆیان
دژی حکوومه‌ت و فه‌رهه‌نگه کۆنه‌په‌رستانه‌کانی
وه‌ستاون.
20 ی سه‌رماوه‌ز
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|