|
جیابوونه‌وه
له‌نێو حیزبی دیموکرات
و
رووانگه‌ی ئێمه
به‌پێێ ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی به هه‌ڵوێست گه‌یشتوون،
،سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه 15ی سه‌رماوه‌ز
باڵی ئوپوزیسیونی حیزبی دیموکرات به ده‌رکردنی
ڕاگه‌یه‌ندراوێک، به‌شێوه‌ی فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی
خۆی له باڵی زۆرینه‌ی ئه‌و حیزبه ڕاگه‌یاند.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه دا که ده‌قێکی به هه‌ڵوێست
گه‌یشتووه ، لایه‌نی جیابووه‌وه هیچ ناوێکیان
له‌سه‌ر خۆیان دانه‌ناوه . به‌ڵام سه‌ر ئێواره
به دانانی ناو و ئارمی حیزبی دیموکرات، هه‌مان
ڕاگه‌یه‌ندراویان له چه‌ند ماڵپه‌ڕدا بڵاو
کردووه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا باڵی رۆرینه‌ی حیزبی دیموکرات‌یش
به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێک جیابوونه‌وه‌ی
ئوپوزیسیونی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشیه
تا ئێستا هه‌ردوو لا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانیاندا
تا راده‌یه‌ک له له‌حن و ئه‌ده‌بیاتێکی گه‌نجاو و
هێمنانه گه‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
له باشووری کوردستانه‌وه خه‌به‌رمان
پێگه‌یشتووه که ده‌فته‌ری هه‌ولێری حیزبی
دیموکرات په‌یوه‌ست بوونی خۆی به باڵی
جیابووه‌وه ڕاگه‌یاندووه و به‌کرده‌وه بووه‌ته
ناوه‌ندی تێکۆشانی ئه‌و لایه‌نه. هه‌روه‌ها
خه‌به‌رمان پێگه‌یشتووه که گرژی بنکه‌کانی کۆیه
و شوێنه‌کانی دیکه‌ی گرتووه‌ته‌وه. که له
هێندێک شوێن هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر رووداو و تێکگه‌ڵچوونێک
ئاماده بوون.
له‌م ماوه کورته‌دا ژماره‌یه‌ک ڕاگه‌یه‌ندراو و
نووسراوه و بابه‌ت مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، که
هه‌ر لێره‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نین هه‌ڵوێست هیچ
بابه‌تێکی جه‌هه‌تدار ، به قازانج یا دژی هیچ
لایه‌کی حیزبی دیموکرات و هه‌وروه‌ها
به‌یانییه‌ی پشتیوانی له هیچ لایه‌ک بڵاو
ناکاته‌وه.
بێگومان هیچ مرۆفێکی ئینسان دۆست و
نیشتمانپه‌روه‌ر له‌و رووداوانه و له‌ت بوون و
جیابوونه‌وه له ناو هێزه سیاسیه‌کاندا ناتوانێ
به‌په‌رۆش نه‌بێ. گه‌لی کورد له هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان له شه‌ڕی جیابوونه‌وه و
ده‌سه‌ڵات و کورسی‌دا زیانی زۆری دیوه و خوێنی
رۆله‌یه‌کی زۆری به فیڕۆ چووه. بۆیه چاوه‌روان
ده‌کرێ ئه‌مجاره لانی که‌م هه‌ردوولا ئه‌و
درایه‌ت و تێگه‌یشتنه له‌خۆ نیشان بده‌ن که
مادام چیتر پێکه‌وه نایانکرێ، لانی که‌م
به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ده‌مانه له‌یه‌ک جیابنه‌وه و
قه‌زاوه‌تی ئه‌وه‌ی که کامیان به‌رهه‌ق و ره‌وان،
دانێن بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. بێگومان له
پڕۆسه‌یه‌کی نه‌چه‌ندان دووردا ته‌م و مژه‌کان
ده‌ڕه‌وێنه‌وه و لێڵی و تارمایی نامێنێ و ڕاستی
بۆ هه‌مووان ده‌رده‌که‌وێ. به‌و مه‌رجه‌ی
رێبه‌رانی هه‌ردوولا پشوویان له‌سه‌رخۆ بێت و
ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان دنه نه‌ده‌ن و تۆوی
نه‌فره‌ت و قین‌یان له دڵدا نه‌چێنن. هه‌رچی بێت
هێشتا ئامانجیان وه‌ک یه‌که و خاوه‌ن زۆر خاڵی
هاوبه‌شن و له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه دوژمنێکی
هاوبه‌شیان هه‌یه به‌ناوی کۆماری ئیسلامی!
ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
16
ی سه‌رماوه‌زی
2706
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
|