|
به‌شی
وه‌گێڕانی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
کۆتایی هاتنی سێکۆلاریزم
راڵف داهێرن دورف
کاتێک کۆتایی
ئیدئولۆژی جه‌ژن ده‌گیرا – له سه‌ره‌تاکانی 1950
وپاشان
1990 – که‌متر که‌سێک بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که
ئایین، وه‌ک هه‌وێنی کوشتنی سیاسه‌ت له نیوه‌ی
یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، دیسان به‌ته‌واوی
هێزه‌وه هه‌مان ده‌ور بگێڕێته‌وه. "دانیه‌ل پۆل"
و "ره‌یمۆند ئارۆن" سه‌باره‌ت به کۆتایی هاتنی
ئیدئولوژیی فاشیستی و کومونیستی به‌و
هیوایه‌ته‌وه بابه‌تیان ده‌نووسی که ئێمه پاش
نه‌مانی ئه‌و چه‌مکانه،پێ‌ده‌نێنه سه‌رده‌می
پڕاگماتیزمه‌وه، سه‌رده‌مێک که سیاسه‌ت بابه‌تێک
ده‌بێت له سه‌ر به‌ڵگه و وتووێژ، نه‌ک باوه‌ڕ و
ڕووانگه‌ی فاناتیکانه. رووانگه‌ی "کارڵ پۆپێر"
له‌مه‌ڕ سیاسه‌ت، واتا رووانینێک له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌قڵ و گوتاری ڕه‌خنه‌گرانه،سه‌رکه‌وت. به‌ڵام
کاتێک پاش هه‌ره‌س هێنانی "کومونیزم" ، کۆتایی
هاتنی مێژوو نێزیک ده‌بینرا، وا بیر ده‌کرایه‌وه
که سیاسه‌تی هه‌ڵقوڵاو له سه‌ر بنه‌مای
ئیدئولوژی بۆ هه‌میشه ماڵ‌ئاوایی کردووه.
به‌ڵام کۆتاییه‌ک
بۆ مێژوو به‌دی ناکرێت و به‌رده‌وام رووبه‌رووی
رووداوی سه‌رسووڕ هێنه‌ر و باوه‌رنه‌کراومان
ده‌کات.کتێبی "کۆتایی مێژوو" له نووسینی فرانسیس
فۆکۆیاما و "هه‌ڵسوکه‌وتی شارستانییه‌ته‌کان"
نووسینی ساموئیل هانتینگۆن له ده‌یه‌ی 90 و له
نێوان سێ ساڵدا بڵاوکرانه‌وه. ده‌ساڵ پاش ئه‌و
کتێبانه، ئه‌و ڕاستییه که دین بۆ سیاسه‌ت
گه‌ڕاوه‌ته‌وه له هیچ که‌س شاراوه نه‌بوو.
ئه‌وه کێشه‌یه‌ک بوو که بۆ زۆرکه‌س له ئیمه
مایه‌ی عه‌زاب و زه‌نج بوو.
ئه‌و کتێبانه
ته‌نیا گوتارێکی ئاکادمێک که ره‌نگدانه‌وه‌ی
گۆڕانکارییه‌کان نه‌بوون. له سه‌رده‌مێکدا که
دین و مه‌زهه‌به "رێگا لێ ونبووه‌کان"ی
دامه‌رزاو له سه‌ر ئیدئولوژیی سێکتارستی
گڵۆڵه‌یان که‌وتبووه لێژی، دینه
ڕاسته‌قینه‌کان-لانی که‌م له روواڵه‌تدا-
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو که مه‌یدانی سیاسه‌تیان به‌جێ
هێشتبوو.
له هێندێک له
وڵاتان پێبه‌ند بوونی فه‌رمی به ئایین تا ئاستی
هێندێک نیشانه و رێوڕه‌سم دابه‌زیبوو ، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کاتێک که سه‌رۆککۆماری ئامریکا
به هه‌ر مه‌زهه‌بێکی دینی مه‌سیحه‌وه، سوێندی
ئه‌مگناسیی خۆی ئاراسته‌ی خودا و وڵاته‌که‌ی
ده‌کرد ، که‌س لای سه‌یر نه‌ده‌بوو و به شتێکی
ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا. له "وێست مینستێر"
(پارلێمانی بریتانیا) هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به
سه‌رپه‌رستیی وته‌بێژێکی پارلێمان که ده‌توانێ
مه‌سیحی، جووله‌که یا بێ‌دین بێت ،به
خوێندنه‌وه‌ی دۆعا و رێوره‌سمی ئایینی مه‌سیحی
ده‌سپێده‌کات. هه‌موو دیموکراسییه‌کان له
سێکۆلاریزمه فه‌رمی‌یه‌کانیاندا وه‌ک وڵاتی
فه‌رانسه توند و تۆڵ نایگرن، به‌ڵام هه‌رچی بێت
هه‌موویان سێکۆلارن، یاسا له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
(سه‌ربه‌خۆ له ده‌سه‌ڵات) په‌سه‌ند ده‌کرێ نه‌ک
به‌هۆی تاکه که‌سێك یا ده‌سه‌ڵاتێکی
ئاسمانییه‌وه.
ئێستا ئیتر ئه‌و پێبه‌ند بوونه
به سێکۆلاریزم ئه‌وه‌نده روون و به‌رچاو نییه.
خه‌ڵکانی مه‌زهه‌بیی بناژۆ
(فاندامنتالیست-هه‌ڵوێست) ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن
که یاسا ده‌بێ له زاتێکی پاکه‌وه سه‌رچاوه
بگرێ یا له‌سه‌ر بنه‌مای دینیه‌وه دامه‌رزابێت.
بناژۆه مه‌سیحییه‌کان له ئامریکا ئێستا ده‌ستیان
به‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی پارتی کۆماریخوازدا
گرتووه. له ئورووپا "ڤاتیکان" به‌مه‌به‌ستی
به‌کار هێنانی وشه‌ی "خودا" له پێشه‌کیی یاسای
بنه‌ڕه‌تیی یه‌کێتیی ئورووپا ،زه‌ختی خستووه‌ته
سه‌ر نوێنه‌رانی پارلێمانی ئورووپا. ئیسرائیل
ماوه‌یه‌کی زۆره له رێكخستنی یاسایه‌کی
بنه‌ڕه‌تی خۆ ده‌بوێرێ. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که
هاوڵاتیانی سێکۆلار وه‌همی ئه‌وه‌یان هه‌یه که
جووله‌که بناژۆکان (ئورتودۆکس) بایه‌خ و
پێوه‌ره‌کانی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
شه‌رێعه‌ت واتا یاسای ئیسلامی‌یش
به دواکه‌وتووانه‌ترین خوێندنه‌وه و
ده‌ربڕینه‌وه له دیموکراسی گه‌لێکی وه‌ک
نیجێریه (باسی ئێران جیاوازه) تێکه‌ڵی ژیانی
سیاسی بووه.
بناژۆیی ئیسلامی ئێستا دزه‌ی
کردووته نێو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که به‌شێکی
موسوڵمانن. به‌ڵام بۆچێ دین و مه‌زهه‌ب
گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو رێبازه‌کانی سێکۆلار و
دیموکراتیکه‌وه؟ ڕه‌نگه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بێ
که ئه‌و وڵاتانه‌ی که پێبه‌ندی ئه‌ندێشه‌ی
وشیارگه‌رانه بوون ئێستا له‌سه‌ر بایه‌خه‌کانی
خۆیان تووشی دوودڵی یا به‌خۆدا چوونه‌وه هاتوون.
به‌شێوه‌یه‌ک که چه‌شنێک "نێسبی‌گه‌رایی"
ئه‌خلاقی له‌م وڵاتانه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه که
بووه‌ته هۆی ئه‌وه که تابوه‌کانی هه‌موو
دینه‌کان له ژێر ناوی سه‌بووری و کۆمه‌ڵگه‌ی
چه‌ند کوڵتووره (فه‌رهه‌نگ)ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا
بسه‌پێندرێت.
پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی
کاریکاتۆره‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گیرا ، له
به‌ڕێوه‌چوونی ئوپێرای
Idomemeo
به‌رهه‌می موتزارت پێشگیری کرا بۆ ئه‌وه‌ی پێش به
بریندار بوونی هه‌ستی ئایینی بگیردرێت. به‌ڵام
کاتێك ئه‌و کاریکاتۆرانه بڵاو بوونه‌وه و
ئوپێرای ناوبراو نمایش درا ، زه‌نجیره خۆپیشاندان
گه‌لێک به‌رێوه چوون که مه‌به‌ستی ئه‌وانیش
بریندار کردنی هه‌ستی ئینسانه‌کان بوو.
تێگه‌یشتنی ئه‌وه ئاسانه که
بۆچی موسوڵمانه رۆشنبیره‌کان ،که له وڵاتانی
ئیسلامی‌دا که‌م نین ، خه‌م ده‌خۆن کاتێک ده‌بینن
ئه‌و دونیایه‌ی که تێدان ئه‌وه‌نده شێواوه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دین بۆ دونیای
سیاسه‌ت و به‌گشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی (دین) بۆ ژیانی
ڕۆژانه، هاتنه‌کایه‌ی به‌رهه‌ڵستێکی گه‌وره‌یه
له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قانوونی‌دا که به
شێوه‌ی دێموکراتیک په‌سند کراوه ،و هه‌روه‌ها
دژایه‌تی کردنی ئه‌و مافه مه‌ده‌نییانه‌یه که
بۆ ئه‌و یاسایانه پێویستن. بۆیه دژکرده‌وه‌ی
ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌کان له‌م رووه‌وه جێگه‌ی
بایه‌خ و سه‌رنجن. ئه‌وه‌ی که ئێستا که‌ڵک
وه‌رگرتن له نوێنگه‌کانی دین بوونه‌ته باسی
رۆژانه ، به‌گشتی ره‌نگه به‌قازانج بن. گه‌رچی
به باوه‌ڕی من گه‌ر ژنێک له‌چک به‌سه‌را بدات یا
ته‌نانه‌ت له مه‌قنه‌عه و بورقه که‌ڵک وه‌ر
بگرێت، مافی خۆیه و، ئه‌وکاره هه‌ر ئه‌وه‌نده
به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئازادییه‌کانی تاک
حیساب ده‌کرێت که جووله‌که‌یه‌ک "کڵاوی شه‌و" له
سه‌ر بنێ یا مه‌سیحییه‌ک خاچ ی پێ بێت.
به‌ڵام جیا له‌وانه‌ش کێشه‌ی
گرینگتریش له ئارادایه. که پێش هه‌موو شت
ئازادیی ده‌ربڕینه. وه‌ک ئازادیی قسه‌کردن و
نووسین. (مه‌به‌ست له نووسین) ئه‌و نووسینانه‌یه
که هێندێک لایه‌ن ده‌ڕه‌نجێنێت ؛یا ته‌نانه‌ت
تووڕه ده‌کات. ڕاده و سنووری ئازادی به‌یان و
ده‌ربڕین، به‌هۆی وتار و مه‌به‌ستی
رۆشنگه‌رانه‌وه، ده‌بێ تا ده‌کرێ و ده‌گونجێ
به‌رین و کراوه بێت. له جیهانی ئازاد‌دا خه‌ڵک
ناچار به خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌کی تایبه‌ت، یا
گوێدان به قسه
و لێدوانێک که حه‌زی لێ نییه، ناکه‌ن. ئه‌و
خه‌ڵکه ده‌توانن له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆدا بێ
ترس و وه‌هم دژایه‌تیی ئه‌وه‌ی بکه‌ن که
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت باسی لێ ده‌که‌ن.
ئه‌م دژی رۆشنگه‌رییه که ئه‌مرؤ
بووه‌ته باو ده‌توانێ به‌ئاسانی له کونتڕۆڵ
ده‌ربچێ . ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئاست ئازادی دا
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌که‌ن ، ده‌بێ فێر بن
که چۆن نرخی ئازادی بزانن و پارێزگاریی لێ بکه‌ن،
بۆ وه‌ی مه‌جبوور نه‌بن بۆ گه‌یشتنه‌وه به‌و
ئازادیه به‌شداریی شه‌ڕێکی وێرانگه‌ر و
ڕاسته‌قینه بکه‌ن.
www.project-syndicate.org/commentary/dahrendorf56
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|