|
"شێر"
ێک له‌سه‌ر ده‌ستی ئاخونده‌کانی ئێران ده‌بێه
موسوڵمان
!؟
چه‌توون
له ئێرانی به‌ڵا گرتووی ده‌ستی ئیسلامی سیاسی تۆ
ده‌بێ چاوه‌روانی هه‌موو چتی چاوه‌روان نه‌کراو
بکه‌ی.مه‌سه‌له‌ن نابێ پێت سه‌یر بێت گه‌ر بیستت
کاربه‌ده‌ستاتی ئێران ڕایانگه‌یاند بوومه‌له‌رزه
ئه‌مری خودا و خێری و به‌ره‌که‌تی به‌دواوه‌یه.
ئه‌وه له‌کاتێدایه که ئه‌و کاره‌ساته
سرووشتییه غه‌یری وێرانی و مه‌رک هیچیتری به
دواوه نییه.
پاش ئه‌و پێشه‌کییه کورته یه‌کڕاست باسی
ئه‌مجاره‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه. له‌م رۆژانه‌دا له
لایه‌ن دۆستێکه‌وه په‌یامێکم بۆهات که لینکی
ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه حکوومه‌تی ئێرانی له‌گه‌ڵ بوو.
تیتری لینکه که به‌م شێوه نووسرابوو: ناوی خودا
دێته سه‌ر زاری "شێر"ێکه‌وه. پش ئه‌وه‌ی تومه‌ت
بار بکرێم که بوختان به حکوومه‌تی" ئیسلام و
عه‌دڵی عه‌لی" ده‌که‌م، ئه‌وه لینکه‌که‌ی
داده‌نێم با ئه‌وه‌ی هێندێک فارسی خوێندنه‌وه
ده‌زانێ چاوێکی لێبکات و ئه‌وه‌ش فارسی نه‌زانێ
وێنه و ڕاپۆرته‌که‌ی ببنێت که چۆن وێنه‌ی شێرێکی
چاره ڕه‌ش که خه‌ریکی "باوێشک" دانه ،
ده‌رخواردی "ئومه‌تی حیزبوڵا" ده‌درێت:"
جاری شدن اسم الله برزبان یک شیر
".
له وڵاتانی ئازاد و پێشکه‌وتوودا، ئێمه گه‌ر
تووشی خه‌به‌رێکی سه‌یر یا سه‌رنج ڕاکێش ده‌بین،
به زۆری یا باسی فیداکاریی ئینسانه‌کانن که
هه‌وڵده‌ده‌ن سروشت بپارێزن یا گیانی ئینسانێکی
دیکه و ته‌نانه‌ت گیانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رێکیان
نه‌جات داوه. هه‌روه‌ها له باری دیکه‌وه ئێمه
گوێ بی‌سی پێشکه‌وتنه زانستییه‌کان ده‌بین و
شاهێدی هه‌وڵی مرۆڤایه‌تی بۆ ئاسانتر کردنی ژیان و
دیتنه‌وه‌ی هۆکار و ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی
فڵانه نه‌خۆشی و یا داهێنان
و پێشکه‌وتن، ده‌بین.
به‌ڵام له ئێران و له ده‌سه‌ڵاته ئیدئولوژیک و
پۆپۆلیسته‌کانی هاوشێوه‌ی حکوومه‌تی ئێران‌دا
به‌پێچه‌وانه ئێمه یا خه‌به‌ری کوشتار و خوێن
ده‌بیسین یا گه‌ریش بۆ سه‌رنجڕاکێشانی خه‌ڵک
خه‌به‌رێک بڵاو ده‌بێته‌وه، په‌ره‌دان به
خورافات و دوواکه‌وتووییه. نموونه‌ی هه‌ره
زیندووی هه‌ر ئه‌م خه‌به‌ره‌یه که شێرێک کاتێک
ده‌گوڕێنی، ناوی "الله" ی دێته سه‌رزبان.
مه‌علووم نییه بۆ ده‌بێ ئه‌و شێره هه‌ر به
عه‌ره‌بی ناوی خودا ببات. بۆچی بۆ هێنانی ناوی
خودا له وشه ئینگلیزیه‌که‌ی(God
)
که‌ڵک وه‌رناگرێ که زبانێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه و
هه‌موو تێده‌گه‌ن.
ئه‌ڵبه‌ت پێتان وا نه‌بێ که ئه‌مه یه‌که‌م جاره
که له ده‌سه‌ڵاتی خورافه په‌روه‌ری ئاخونده‌کان
شتی وا روو ده‌دات. تا ئێستا زۆر ده‌نگۆ و
خه‌به‌ری وا بڵاو بووه‌ته‌وه که ئاخره‌که‌شی
ده‌رکه‌وتووه سه‌رچاوه‌ی خه‌به‌ره‌که
ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات بوون. بۆ نموونه یه‌ک
دوو ساڵ پێش ڕایانگه‌یاند له شاری مه‌شهه‌د،
سه‌گێک به به هه‌زار ناری عه‌لی خوی
گه‌یاندووه‌ته سه‌ر قه‌بری "ره‌زا" ئیمامی
هه‌شته‌می شیعه‌کان و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێز
خور خور گریاوه. ئه‌م خه‌به‌ره ئه‌وه‌نده
ته‌شه‌نایان پێدا که بووه باسی رۆژ و ته‌نانه‌ت
باسه‌که‌ی چووه پارلیمان و کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌وه. به ملوێن سی دی و
DVD
یان لێ بڵاو کرده‌وه و فرۆشرا. ئاخره‌که‌شی
ده‌رکه‌وت هه‌مووی شاڕلاتان بازیی حکوومه‌ت و
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی بووه. ئه‌ڵبه‌ت
ناوه‌نده ناحکوومییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و
خورافه‌گه‌رییه کاری ئیفشاگه‌رانه‌ی زۆریان کرد و
له سه‌ره‌تا سه‌ری ئێران‌دا ئه‌و هه‌قێقه‌ته‌یان
بڵاو کرده‌وه، که ئه‌و سه‌گه هه‌ر به‌هۆی
حکوومه‌ت خۆیه‌وه براوه‌ته سه‌ر قه‌بری ڕه‌زا و
فیلمیان لێگرتووه و به که‌ڵک وه‌رگرتن له
تێکنۆلۆژی گریاندوویانه!!! ئه‌گینا ئه‌م تیمه
فیلمبه‌ردار و ئه‌م کامێرایانه له‌کوێڕا ئاماده
بوون؟
ماوه‌یه‌کی پێشتریش رۆژنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران
بڵاویان کرده‌وه که کچێک بێ حورمه‌تی به قورعان
کردووه و ده‌سبه‌جێ بووه به حه‌یوان، بۆ ئه‌و
کاره‌شێان به نه‌رم ئامێری "فوتو شاپ" وێنه‌ی
کچێکی داماوی نه‌ناسراویان ده‌ستکاری کردبوو و
لایه‌کیان وه‌ک حه‌یوان پێ‌کردبوو.
له‌وه خراپتر سه‌رۆککۆماره‌که‌ی( ئه‌حمه‌دی
نژاد) حکوومه‌تی ئێران بوو که به عاله‌می ئاشکرا خوی گه‌وج ده‌کات و
ده‌ڵێ له
UN
کاتێک قسه‌ی ده‌کرد وه‌ک وێنه‌کانی پێغه‌مبه‌ران
هه‌ڵقه‌یه‌ک تیشک له سه‌ر سه‌ری له سووراندا
بووه. خه‌به‌ر و ده‌نگۆی له‌وه سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌تریش له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه بڵاو
بووه‌ته‌وه گه‌ر بمه‌وی درێژه‌ی پێبده‌م ئێوه‌ش
ماندوو ده‌بن .
دیاره نابێ پێتان وابێ حکوومه‌ت نازانێ به‌و
کارانه‌ی ده‌بێته جێگه‌ی گاڵته‌جار و مه‌سخه‌ره‌ی
زۆرتری خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئێران.
ئاخونده‌کان ئه‌وه باش ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وان
ئه‌و شێوه خه‌به‌رانه بۆ خه‌ڵکانی دوواکه‌وتوو و
خورافی که به پشتیوانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
خۆیانیان ده‌زانن بڵاو ده‌که‌نه‌وه. چوونکه
هه‌تا خه‌ڵکی دواکه‌وتوو و خورافاتی بمێنێ،
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌وانیش پشتیوانی هه‌یه.
سه‌رماوه‌زی 2706
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|