|
بۆچی پاش 17 ساڵ ئێران کونسووڵگه‌ری له
باشوور ده‌کاته‌وه؟
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
رۆژی
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و
سلێمانی کونسوولگه‌ریی حکوومه‌تی ئێران به‌شێوه‌ی
فه‌رمی کرانه‌وه. له هه‌رکام له رێوڕه‌سمه‌کانی
کرانه‌وه‌ی ئه‌و دوو کونسوولگه‌رییه، به‌رپرسانی
حکوومه‌تی هه‌ڕێم(نێچیروان بارزانی له هه‌ولێر و
له سلێمانی
دانا
ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری ئه‌م شاره) به تێر‌و
ته‌سه‌لی قسه‌یان کرد و وه‌ک هه‌میشه له
قسه‌کانیاندا ئێران(به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی
ئاخونده جه‌نایه‌تکاره‌کان) یان وه‌ک دۆست و
پشتیوانی کورد ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر باشووڕبه‌ڵکه
تێکڕای کوردستان له قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌وه‌ی
که حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ له‌گه‌ڵ وڵاتان و
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران و تورکییه‌ش
پێوه‌ندی هه‌بێ و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیه‌کانی له
بواری بازرگانی و سیاسی ببه‌نه ئاستێکی
به‌رزه‌وه، ئه‌مرێکی واقێع و که‌س ره‌خنه‌ی
لێناگرێ. به‌ڵام گه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه حیسابی
گه‌وره و چکۆله‌ی بۆ بکرێ و لایه‌نی ئێمه خۆی
به چکۆله و که‌م بگرێ و لایه‌نی به‌رانبه‌ر به
لووتبه‌رزییه‌وه ئه‌و پێوه‌ندیانه بۆملهوڕی و
په‌ره‌دان به ده‌ستی ناپاکی خۆی له باشوور بو
ده‌ستێوه‌ردان و شێواندنی باری ئه‌منی و
ئیتێنیکیی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان به‌کار بێنی؛
بێگومان پێوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆ جێگه‌ی ره‌خنه‌یه و
به‌شێوه‌ی جیدی ده‌بێ باسی له‌سه‌ر بکرێ و له‌قاو
بدرێت.
پێویست
به گوتن ناکات که حکوومه‌تی ئێران به‌هیچ
مه‌به‌ستێکی نیازپاکانه‌وه کونسولگه‌ری له
باشوور ناکاته‌وه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش
ڕابردووی تا ئێستای ئه‌م حکوومه‌ته و گیرانی
چه‌ند به‌رپرسی ناوه‌نده جاسووسی و
تێروریستی‌یه‌کانی له باشوور له‌لایه‌ن هێزه‌کانی
ئامریکاوه ،باشترین به‌ڵگه‌ن.
هه‌ر
ئێسته حکوومه‌تی ئێران ژماره‌یه‌ک ناوه‌ندی
جاسووسیی له باشوور هه‌یه که ته‌نانه‌ت به
ئاگاداریی حکوومه‌تی هه‌ێم یا دوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداری نه‌گه‌یاندووه. تاپێش هێرش بۆ سه‌ر
جاسووس خانه‌که‌ی ئێران له هه‌ولێر و گیرانی 5
ئه‌فسه‌ری سپای قودس، حکوومه‌تی ئیران له زۆربه‌ی
شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستان ناوه‌ندی
جاسووسی به‌ناوی جیاوازی وه‌ک ناوه‌ندی یارمه‌تی
گه‌یاندن و ناوه‌ندی بازرگانی و ناوه‌ندی دینی پێك
هێنابوو(هێشتاش هینذێکیان هه‌ر ماون) . به‌ڵام
پاش ئه‌و هێرشه و ده‌ستکه‌وتنی زانیاریه‌کی زۆر
له‌مه‌ڕ ناوه‌نده تێروریستی و جاسووسی‌یه‌کانی،
هه‌ر له خانه‌قین تا حاجی ئومه‌ران، هه‌موو
به‌کرێگیراوانی که ئه‌گه‌ری ئاشکرا بوونیان
ده‌کرا گواسته‌وه بۆ ئه‌ودیوی سنوور. به‌ڵام
به‌ره به‌ره ئیتڵاعات و ناوه‌نده
جاسووسی‌یه‌کانی حکوومه‌تی ئیران که‌وتنه‌وه
ڕێکخستنی دووباره‌ی خۆیان له باشوور. ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌مجاره کاره‌کان به بوونی ترس له هێزه‌کانی
ئامریکاوه ئه‌نجام ده‌درا. بۆیه ئاخونده‌کان دانانی ناوه‌ندی
فه‌رمی(کونسولگه‌ری) یان به پێویست زانی و به‌په‌له
که‌وته کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو کونسولگه‌رییه.
حکوومه‌تی ئێران له دانانی ئه‌و کونسوولگه‌ریانه
چه‌ند مه‌به‌ست ڕه‌چاو ده‌کات که له دوو
مێحوه‌ردا ئانالیزی ده‌که‌ین:
1 – پاش
ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنی جاسووس خانه‌که‌ی له
هه‌ولێر، به‌و ئامانجه گه‌یشت که ده‌بێ له
کوردستان(باشوور) خاوه‌نی ناوه‌ندی فه‌رمی بێت. تا
بوونی جاسوس و تێروریسته‌کانی شێوه‌ی فه‌رمی و
یاسایی به‌خۆ‌وه بگرن و پاراستنی دیپلوماتیک و
یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌کرێگیراوانی
بگرێته‌وه. هه‌وروه‌ک چۆن ئیسته پاسدارێکی
جه‌نایه‌تکار و ئه‌ندامێکی سپای قودس به‌ناوی
"کازمی قومی" کردوه‌ته باڵوێز له به‌غدا و
ئامریکاش باش ئاگاداری پله و پایه‌ی ناوبراو له
سپای قودسه، به‌ڵام به‌هۆی رێککه‌وننامه‌ی
رێکخراوی نه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و یاسای پاریزانی
دیپلوماته‌کان، ناتوانی بێگرێت. هه‌ر ئه‌وه‌شه
که ده‌بینین نزیک به 17 ساڵه باشووری کوردستان
خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ییه ، به‌ڵام حکوومه‌تی
ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین پێوه‌ندیی
(بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و ده‌ستێوه‌ردان و جاسووسیی
)له‌گه‌ڵ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ددانی به ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌دا نه‌نابێت، له کردنه‌وه‌ی کونسوولگه‌ی خۆی
پاراستبوو تا ئه‌وه‌ی له‌ترسی ئامریکا و بۆ
پاراستنی حوزووری چالاکی خۆی ناچار به‌و کاره
بوو.
2 –
بوونی کونسوولگه‌ری ،ده‌ستی حکوومه‌تی ئێران
ئاواڵه ده‌کات که جاسووسه‌کانی به‌شێوه‌ی فه‌رمی
بخزێنێته نێو باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت
ده‌توانێ به‌ئاسانی ناوه‌ندی عه‌مه‌لیاتی بۆ
به‌ڕێوه بردنی ئامانجه‌کانی وه‌ک زیان گه‌یاندن
به هێزه‌کانی ئامریکا، پێوه‌ندی به تێروریستان و
ئاژاوه‌گێڕی و وه‌ڕێ خستنی شه‌ڕی ئیتێنیکی و
له‌هه‌مووی گرینگتر، جاسووسی کردن له‌سه‌ر هێزه
سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چالاک کردنی
ده‌سته‌ی جاسووسی له‌نێو ئه‌و حیزبانه و
ته‌نانه‌ت کوشتن و تێڕور کردنی چالانی حیزبه‌کان
یا که‌سانی سه‌ربه‌خۆی رۆژهه‌ڵاتی که ئیسته
ژماره‌یان له باشوور که‌م نییه. هه‌موو
ئه‌وانه‌ی باسکران بۆ حکوومه‌ت ئامانجن و هه‌ر
ئه‌وه‌ش که ناچار ده‌بێ به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی
خۆی به‌شێوه‌ی فه‌رمی کونسووڵگه‌ری بکاته‌وه و
به‌شێوه‌یه‌کی دوفاکتۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ره‌سمی
بناسێ!
ئاشکرایه هه‌رچی حکوومه‌تی ئێران له باشوور
چالاک‌تر بێت، به‌و ڕاده‌یه زیان به
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌گه‌یه‌نێت.
چوونکه به دڵنیایه‌وه، حکوومه‌تی ئامریکاش
وێڕای حوزووری هیزی چه‌کدار، هیچکات له
بڵاوه‌کردنی تۆڕی جاسووسی که‌می نه‌هێناوه و
به‌تایبه‌ت بۆ به‌ربه‌ره‌کانیی حکوومه‌تی ئێرانیش
بووه(به‌هۆی شناختی له‌سه‌ر پێوه‌ندیی رێبه‌رانی
پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران)
تۆڕێکی باشی سێخۆریی له باشوور دامه‌رزاندووه و
بێگومان چالاکییه‌کانی ئێرانی له ژێر چاودێری
دایه. عه‌مه‌لیاتی هێرش بۆ ناوه‌ندی جاسووسیی
ئێران له هه‌ولێر و گرتنی پاسدار فه‌رهادی له
هوتێل سلێمانی دوو نموونه‌ی چکۆله‌ی کاری
ئیتڵاعاتین که نیشانه‌ی بوونی تۆڕی جاسووسی و
ئیتڵاعاتی ئامریکایه له ناوچه‌که .
هه‌رچی
حکوومه‌تی ئیران له باشوور ئه‌نجامی بدات جا لێی
بگیرێت یا پاشتر ئاشکرا بێت ، ده‌بێته هۆی بێ
ئیعتبار بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لای هێزه‌کانی
هاوپه‌یمان و به‌تایبه‌ت ئامریکا. که ئه‌وه‌ش
ده‌توانێ له‌سه‌ر ستراتێژیی ئه‌و هێزانه له‌مه‌ڕ
ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر کورد(وه‌ک
خه‌ڵکێکی خێڵه‌کیی دوواکه‌توو که هێشتا
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ناناسێت) شوێنی خراپ و
نێگاتیڤ دابنێت.
بۆیه
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی فه‌رزه که به‌ڕاشکاوی
و شه‌فاف حکوومه‌تی ئێران ئاگادار بکات که:
1 -
به هیچ شێوه‌یه‌ک کاری سیخۆری و جاسووسیی دژی
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌ی ژێده‌سه‌ڵاتی
حکوومه‌تی هه‌رێمدا لێ قه‌بووڵ ناکرێ.
2 –
رێزله سێکۆلار بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی باشوری کوردستان
بگرێ و ئه‌وه‌نده کتێبی دینی و ناوه‌ندی
مه‌زهه‌بی به‌رپا نه‌کات و ده‌ست له کار و باری
ئایینی خه‌ڵک وه‌ر نه‌دات.
3 – له
هه‌رچه‌شنه کاری تێکده‌رانه یا جاسووسی دژی
هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆی بپارێزێت
4 – شه‌ڕ
و ناکۆکیی خۆی له‌گه‌ڵ ئامریکا نه‌گۆزێته‌وه
باشووری کوردستان.
5 –
یارمه‌تیی هیچ ناوه‌ند و کۆڕ وکۆمه‌ڵێکی(ئاینی،
ئیتینیکی، مه‌ده‌نی) به‌بێ ئاگاداریی ده‌سه‌ڵات
نه‌کات.
6 – بێ
پێچ و په‌نا حکوومه‌تی ئێران و
کونسوولگه‌رییه‌کانی ئاگار بکرێته‌وه که ده‌بێ
به‌و خاڵانه مولته‌زم بن.
بێگومان
ته‌نیا له ره‌چاوکردنی سیاسه‌ت و رێبازێکی
ئه‌وتۆدایه که ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له باشوور
له‌غاو ده‌کرێ و پێش به زیانه‌کانی ده‌گیرێت.
هیوادارین حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ر دوو لایه‌نی
پارتی و یه‌کێتی لانی که‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان بووه به وردی و به جیدی چاو له بوونی
ئه‌و کونسوولگه‌رییانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و
سلێمانی بکه‌ن.
18 ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|