|
له سه‌ر داخستنی بنکه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری
دێموکراتیی کوردستان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
پاش
داخستنی بنکه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری دێموکراتی
کوردستان له باشووری نیشتمان، ژماره‌یه‌ک نووسین
و بابه‌ت و ڕاگه‌یه‌ندراو له‌لایه‌ن ناوه‌نده
مه‌ده‌نییه‌کان و چالاکانی تاکه‌وه گه‌یشتووه‌ته
ماڵپه‌ڕه‌که‌مان . ئه‌و بابه‌ت و
ڕاگه‌یه‌ندراوانه به‌گشتی ناوه‌رۆکه‌که‌یان لێک
نزیک و تێکرا ئه‌و بڕیاره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم (له
مه‌ڕ داخستنی بنکه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ر) مه‌حکووم
ده‌که‌ن. دیاره هه‌ر که‌س و لایه‌ن به زبان و
تێگه‌یشتنی خۆی ئه‌و ئیدانه و مه‌حکووم کردنه‌ی
ده‌ربوڕیوه. که وه‌ک هه‌میشه هێندێک به زبانێی
توندی ڕازاوه به وشه‌ی تووڕه وبڕێک جار ئیحترام
شکێنانه و نه‌گونج بۆ بڵاوکردنه‌وه، و هێندێکێش
به هێمنی و پاراستنی ئه‌سوول، ره‌خنه‌ی خۆیان
ده‌ربریوه. له‌هه‌ر حاڵ به‌هۆی زۆری بابه‌ت و
په‌یامه‌کان و هه‌مه‌ڕه‌نگ بوونی ناوه‌رۆکه‌کانیان
ئیمه له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قه‌کان خۆمان پاراست
.
یه‌ک
له‌و ناوه‌ندانه‌ی که ئه‌و کرده‌وه‌یه مه‌حکووم
کردووه، ناوه‌ندی "چاک"ه. ئه‌م ناوه‌نده به
ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراو که ده‌قه‌که‌ی بۆ
هه‌ڵوێست ناردووه ،داخستنی بنکه‌کانی پارتی
چاره‌سه‌ری به کردارێکی نادێموکراتی زانیوه و
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به
هه‌وڵدان بۆ به‌ربه‌ست کردنی دێموکراسی و ئازادیی
تێکۆشانی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاندووه و داوای کردووه
هه‌رچی زووتر ئه‌و به‌ربه‌ستیه له‌مه‌ر ئه‌و
پارته هه‌ڵبگیرێت و بنکه و ناوه‌نده‌کانی
بکرێنه‌وه. ئه‌م ناوه‌نده هه‌روه‌ها له
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆیدا داوای پاراستنی
حورمه‌تی ئازادی تێکۆشانی سیاسیی کردوه.
هه‌ر
له‌م پێوه‌ندیه‌دا ماڵپه‌ڕی هه‌وێست به‌پێویست
ده‌زانێ ڕابگه‌یه‌نێت که به‌پێی به‌راوه‌ردکردنی
قورسایی هێزه‌کان و ئه‌و زه‌خت و زۆره‌ی که
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر باشووڕی کوردستان به‌گشتی و
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی
هه‌یه، داخستنی بنکه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ر ده‌بێ
به ته‌وافق له گه‌ڵ ئه‌و پارته و بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی
هه‌رێمی کوردستان بێت. که ئه‌ویش ده‌بێ حاڵه‌تێکی
فورمالیته و روواڵه‌تی بێت و ئه‌و پارته به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا پێش به
چالاکیی نه‌گیرێت. ته‌نیا له رێککه‌وتنێکی
ئه‌وتۆدایه که ئه‌و کرداره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم
له‌مه‌ڕ داخستنی بنکه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ر
ده‌توانرێ پاساوی هه‌بێت و نه‌بێته جێی ئیعتراز.
بێگومان رێککه‌وتنێکی ئه‌وتۆ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ
که ئیمرۆکه و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که ده‌وڵه‌تی
تورکییه خۆی مه‌ڵاس داوه تا په‌لاماری باشور و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات و له کاتێکدا که
ده‌وڵه‌تانی ده‌ور وبه‌ریش زۆرتر دنه‌ی تورکییه
بۆ هیرش هینانه سه‌ر ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی
نه‌ته‌وه‌ییه ده‌ده‌ن و حکوومه‌تی ئامریکاش
که‌وتووه‌ته لامه لامه کردنی تورکان،
تێکۆشه‌رانی کورد بۆ پێش‌گرتن له په‌لاماری
داگیرکه‌ران، ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت له مافی
تێکۆشانی سه‌ربه‌ستانه‌ی خۆیان چاو پۆشی بکه‌ن.
بێگومان هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆی پارتی چاره‌سه‌ر،
نیشانه‌ی هه‌ست به په‌رپرسایه‌تی و ئیلتیزام
به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ییه و
جێگه‌ی رێز و پێ‌زانین.
به‌ڵام گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت و حکوومه‌تی
هه‌رێم به‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی داگیرکه‌ران پێش
به ئازادیی تێکۆشانی سیاسی و فه‌ردی بگرێت،
بێگومان هیچ که‌س و لایه‌نێک و به‌تایبه‌ت
چالاکانی سه‌ربه‌خۆ قه‌بووڵی ناکه‌ن و مه‌حکوومی
ده‌که‌ن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
13 ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|