|
ناکۆکیی نێوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ناوه‌رۆکی
به‌کرێگیراویی ئه‌م تاقمه له‌قاو ده‌دات
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که رۆژنامه‌ی
جه‌ماوه‌ر(که‌له باشووری کوردستان ده‌رده‌چی)
بڵاوی کردوه‌ته‌وه، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکیی
و ده‌سته‌به‌ندی له‌نێوان تاقمی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی ، لایه‌نێک دژی کۆتڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری
ئه‌م ره‌وته هه‌ستاون. که ئه‌وه بووه‌ته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی و جیاوازی . له‌درێژه‌ی ئه‌و
ناکۆکیانه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ک که له ناو ئه‌و
تاقمه‌دا خاوه‌ن به‌رپرسایه‌تی‌یه، هێندێک نهێنیی
بۆ رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر درکاندووه له ئه‌و
رۆنامه‌یه بڵاوی کردوه‌ته‌وه. ئه‌و نهێنی‌یانه
بریتین له ئاشکرا کردنی ناکۆکی و شه‌ڕی ده‌سه‌لات
و له‌هه‌موو گرینگتر ،به‌کرێگیراوی بۆ حکوومه‌تی
ئێران.
جه‌نابی "سه‌رچاوه" ڕایگه‌یاندوه که مانگانه
20 هه‌زار دولار یان له "قه‌رارگای ره‌مه‌زان"
که مه‌قه‌ڕی له سلێمانی بووه، وه‌رگرتووه.
هه‌مان سه‌رچاوه هۆی ئه‌و یارمه‌تییه‌ی قه‌رارگای
ره‌مه‌زانی بوونی "دۆستایه‌تیی دێرین" له نێوان
بزووتنه‌وه و حکوومه‌تی ئیسلامی، ناو بردوه.
گه‌رچی ئه‌و "دۆستایه‌تییه دێرینه‌ی" ده‌سته و
تاقمی وه‌ک بزووتنه‌وه و باقی هێزه‌ئیسلامی و
تیرۆریسته‌کان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت
خه‌ڵکانی نزیکی سنووری باشوور و رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان شاراوه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
کاربه‌ده‌ستێکی تاقمی بزووتنه‌وه له شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵات و دۆلار له‌گه‌ڵ هاو پیشه‌کانی ، باسی
به‌شێکی چکۆله له یارمه‌تیی ئێران و دۆستایه‌تیی
دێرین له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات، ئه‌و ڕاستی‌یه
ده‌سه‌لمێنی که ئه‌و هێزانه له باشوور هیچ نین
مه‌گه‌ر ستوونی پێنجه‌می حکوومه‌تی ئێران.
کاتێک چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن
چه‌کداره‌کانی بزووتنه‌وه رفێندران و ته‌حویلی
ئێران درانه‌وه، ئه‌م تاقمه به‌ته‌واوی و
ئینکاری ئه‌وه‌ی ده‌کردکه جه‌نایه‌تێکی
وایکردووه. تا ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه
توانی خۆی ده‌ربازبکات و هه‌موو ڕاسی‌یه‌کان
بده‌رکێنێ.
جیا له‌وه‌ش تاقمی بزووتنه‌وه پاره‌ی مانگانه‌ی
خۆی له قه‌رارگای ره‌مه‌زان وه‌رده‌گرێ، واته
حکوومه‌تی ئێران ده‌یژینێ. هه‌موو که‌س ده‌زانێ
که قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، یه‌کێک له ناوه‌نده
نیزامی- تێروریستی‌یه‌کانی حکوومه‌تی ئیرانه که
بۆ دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانێی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
هێزه سیاسی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
دامه‌رزاوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای
دامه‌رزانییه‌وه تا ئێستا هه‌زاران جه‌نایه‌ت و
تاوانی ئه‌نجامداوه. بۆیه ئه‌و 20 هه‌زار
دولاره‌ی که مانگانه به بزووتنه‌وه ده‌درێت،
کرێی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌یه که له ساڵانی ئاخری
90کاندا، رؤله‌ی تێکۆشه‌ری کوردی رۆژهه‌ڵاتیان له
سلێمانی و شاره‌کانی دیکه‌ی باشووڕ تێڕۆر ده‌کرد .
ئێسته که بزووتنه‌وه خۆی دان به‌وه‌دا ده‌نێ
که کرێگرته‌ی فه‌رمیی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه،
ده‌بێ ئه‌وه‌ش وه‌ئه‌ستۆ بگرێ که ده‌ستی له
زۆرێک له جه‌نایه‌ته‌کانی حکوومه‌تی ئێران له
باشووڕ دا هه‌بووه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ به‌شێک له خه‌به‌ره‌که‌ی
رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر ڕاده‌کێشین:
بزوتنەوەی ئیسلامی مانگانە بڕی 20 هەزار دۆلاری لە
قەرارگای رەمەزان لە شاری سلێمانی وەرگرتووە
"سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بزوتنەوەی ئیسلامی تایبەت
بە جەماوەری راگەیاند "مانگانە بڕی 20 هەزار
دۆلارمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران وەرگرتووە و لە
ئیش و كاری راگەیاندنەكانی بزوتنەوەدا سەرف كراوە
و هەندێكیشی دراوە بە مەڵبەندەكان و تا ئێستاش ئەو
بڕە پارەیە بەردەوام وەردەگرین" .
دەربارەی هۆكاری وەرگرتن و مەرجی كۆماری ئیسلامی
ئێران لە بەرامبەردا ئەو سەرچاوەیە وتی " هیچ
مەرجێكی نەبووە و وەك دۆستایەتیەكی دێرین پێی
داوین"
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|