|
سیاسه‌تی ئامریکا له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد
"بانێکه
و چه‌ند هه‌وا"!؟
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
khalil.ghazali@gmail.com
خانمی کوندالیزا ڕایس پاش چاوپێکه‌تن له‌گه‌ڵ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانیدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند
که پ‌ک‌ک دوژمنی هاوبه‌شی ئامریکا و
تورکییه‌یه. ئه‌مه یه‌کێک له ڕاشکاوترین
هه‌ڵوێسته‌کانه که کاربه‌ده‌ستێکی گرینگی
ئامریکا(به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
وڵاته)، له پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرژی و
ئاڵۆزییه‌ی که تورکییه به‌مه‌به‌ستی
تایبه‌ته‌وه رێخستووه،ده‌ری ده‌بڕێ. چوونکه تا
پێش ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕاشکاوانه که بۆ ڕاگرتنی
دڵی تورکییه ده‌ربڕاوه، ئامریکا گه‌رچی
به‌روواڵه‌ت هێندێک هه‌نگاوی دژی پ ک ک
هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام به‌کرده‌وه ده‌یویست له‌مه‌ر
کێشه‌ی کورد "ته‌عامول"ێکی تازه نیشان بدات. که
نموونه‌ی هه‌ڵوێست له ئاست په‌ژاک(وه‌ک هیزێک که
پێوه‌ندیه‌کی تایبه‌ت و ئورگانیکی به پ‌ک‌ک وه
هه‌یه) بوو. جیا له‌مه‌ش ئامریکا باش ده‌زانێ که
نه‌ته‌وه‌ی کوردی دابه‌شکراو به‌سه‌ر چه‌ند
وڵات‌دا، خاوه‌ن یه‌ک کێشه‌یه و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی
کوردان له هه‌رچوار پارچه‌که سنووری داتاشراو
ناناسێ، بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ڵوێستی له‌ئاست کورد
و کێشه‌که‌ی
نابێ هێند پارادۆکساڵ بێت که بچێته فازی "یه‌ک
بان و دوو هه‌و‌اوه". ڕاسته پێوه‌ندی دیلپوماتیک و
به‌رژه‌وه‌ندی له ئارادایه، به‌ڵام ئامریکا
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێ لایه‌کی کێشه‌که‌ش
نه‌ته‌وه‌ی کورده، که بێگومان له ئێسته‌وه تا
داهاتوویه‌کی نادیار کێشه‌که‌ی قورسایه‌کی یه‌کجار
گرینگی له سه‌ر بار‌و دۆخی ناوچه‌که‌دا هه‌یه و
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌ته‌وه نابێ به‌پێی
"سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد" بێت.
گه‌رچی دربڕینی ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی خانمی ڕایس جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نییه
و به‌پێی سروشت و ڕابردووی ئامریکا چاوه‌روانکراو بوو، به‌ڵام وا
وێده‌چێ چه‌قین له گێژاوی داگیرکاریی ئێراق و
ئه‌فغانستان، سیاسه‌تی ئامریکای له ئاست زۆر
کێشه و له‌وانه له پلانه درێژخایانه‌کانه‌وه
گواستوه‌ته بۆ پراگماستیزمێکی هه‌لپه‌رستانه،
که تادێت له هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می شه‌ڕی
ڤییه‌تنام و شکست و شه‌رمه‌زارییه مێژووییه‌که‌ی
ئه‌و سه‌رده‌مه نزیک ده‌بێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له چه‌ند لایه‌نه‌وه جێگه‌ی
ڕامانه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی
ده‌بێ باش بزانێ که ئیمـرۆ له ژێر فشاری
تورکییه،بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکووڕ ده‌بێته
دوژمن ی ئامریکا. بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش
دوور نییه که خانمی ڕایس یا ئاغای بووش به‌پێی
هه‌لومه‌رجی ئێراق و ده‌ربازبوون له‌م بون
به‌سته‌ی تێ چه‌قیون و بۆ ڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان باشووریش به تێروریست ناو ببه‌ن و
موقته‌دا سه‌رد به دۆست و هاوپه‌یمان . یا له مه‌عامله
له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران، به‌تایبه‌ت تورکییه و
ئێران( که له ئێراق ریشی له گره‌وی ئه‌م دوو
وڵاته‌دایه)، جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌گشتی بخه‌نه
خانه‌ی تێروریستی و له ئه‌نجامدا ئاواڵه هێشتنی
ده‌ستی داگیرکه‌ران بۆ سه‌رکوتی خوێناویی
نه‌ته‌وه‌که‌مان.
بۆ روودانی سیناریویه‌کی
ئه‌وتۆ ، ئامریکا رابردوویه‌کی باشی نییه و
ئه‌وه‌ی له ڕابردوو له ئاست نه‌ته‌وه‌ی کورد
نیشانی داوه، بێجگه له دوژمنایه‌تی و فرۆشتنی
به به‌رژه‌وه‌ندیه حه‌قیرانه‌کانی خۆی، هیچی تر
نه‌بووه. نموونه‌ی زیندوو بۆ ئه‌م ئیدیعایه
پشتیوانی کردنی حه‌مه ڕه‌زاشای لاوازی پاش شه‌ری
دووه‌می جیهانی بۆ سه‌رکوتی کۆماری کوردستان و
رووخاندنی یه‌که‌م کۆماری کوردی له مێژوودا و
به‌تایبه‌ت له‌سێداره‌دانی رێبه‌رانی کۆمار و له
سه‌رووی هه‌موویانه‌وه قازی موحه‌مه‌د.
پاشتر به‌شداریی ئیتڵاعاتی- راوێژکاریی(موسته‌شاری
نیزامی)
له سه‌رکوتی جوولانه‌وه‌ی 46-47 ی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که ئه‌نجامی رژانی خوێنی ده‌یان رۆڵه‌ی
تێکۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان و شکستی ئه‌و
جوولانه‌وه بوو. له هه‌مووی گرینگتر، هه‌رس
هێنان به شۆڕشێ ئه‌یلوول وه‌ک گه‌وره‌ترین و
گاریگه‌رترین ڕاپه‌رین و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی
خوازی کورد له باشووری کوردستان و سه‌ره‌نجام
هاریکاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی تورکیه له سه‌رکوتی
بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له
باکوور بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ .که هێشتاش
به‌رده‌وامه.
به‌و هه‌موو ئه‌زموونه
تاڵانه‌وه که نه‌ته‌وه‌که‌مان له ئیمپریالیزم و
ئامریکا به‌تایبه‌تی هه‌یه‌تی، و به‌و سه‌رکوت و
قه‌لاچۆیه‌ی که داگیرکه‌ران به پشتیوانی و چه‌ک
و چۆڵی زلهێزان ده‌ر هه‌ق نه‌ته‌وه‌که‌مان کردوویانه،
گه‌لی ئێمه هیچ کات بواری خه‌باتی نه‌چووه‌ته
فازی تێروریستی و فڕۆکه دزین و دیپلومات کوشتن و
ته‌قاندنه‌وه و خۆ ته‌قاندنه‌وه. که‌چی له
به‌رابه‌ردا هه‌میشه به تێروریست و خراپکار و
موخه‌ڕب ناوزه‌د کراوین و له هه‌موو ئه‌م
دونیایه تاقه هێز و که‌سێک نه‌بووه لایه‌کمان
لێبکاته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه و
پاش لانی که‌م 100 ساڵ دزینی سامانی
نیشتمانه‌که‌مان و سه‌رکوت و وێران کردن و ته‌عریب
و ته‌هجیر و ته‌رحیل و گرتن و زیندان و ئیعدام و
دواکه‌وتوو ڕاگرتن، هێشتا هه‌ر ماوین و له
کاتیکدا له‌م ماوه‌دا به جیدی هه‌وڵی توانه‌وه‌ی
یه‌کجاریمان دراوه، ئێسته له‌هه‌موو کاتێک
به وزه‌تر و جه‌ماوه‌ری‌تر هاوار ده‌که‌ین:
کورد زیندووه و تا "دیاریکردنی چاره‌نووسی
به‌ده‌ستی خۆی" هه‌دا نادات.
له
چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا که نه وشیاریی
نه‌ته‌وه‌ی له ئاستی ئێستادا بوو و نه
هه‌لومه‌رجی جیهانی و ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی و
گه‌شه‌ی تێکولۆژی له‌م ئاسته‌دا بوو و ئه‌م
جیهانه له
دوو جه‌مسه‌ردا کۆکرابوه‌وه و دیکتاتۆران له
خه‌فا و بێ ده‌نگ کوشتاریان ده‌کرد و زل‌هیزان
پشتیوانیان ده‌کرد، نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ‌یار و
پشتیوان خۆی گه‌یانده ئه‌مڕۆ و نه‌توایه‌وه. بۆیه ئێسته ئیتر
له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران و پشتیوانه‌کانیان هیچ
باکێکی نییه و درێژه به خه‌بات و مافخوازی
ده‌دات. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا، دوژمنانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌بێ بزانن که گه‌لی کورد
سه‌بر و خۆڕاگریی سنووری هه‌یه و ئیسته ئیتر
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانن که کون و که‌له‌به‌ر و
که‌لێنی زه‌ربه‌خواردنیان زۆرتره. ئێمه له‌سه‌ر
خاک و نیشتمانی خۆمانین و ئه‌وه‌ی په‌لامارمان
بدات و ئه‌وه‌ی یارمه‌تی په‌لامارده‌ران بدات
ده‌بێ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ش بکات که نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌پێی بڕیاری جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
مافه‌کانی مرۆڤ، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ر
ئیمکانێک له‌خۆی دیفاع بکات.
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|