|
خلیل
غزلی
khalil.ghazali@gmail.com
بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و داهاتی حیزبه‌کان و
چۆنییه‌تی هه‌زینه کردنیان
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیستا بۆ
کوردان(دیاره ئه‌م وشه‌یه ئه‌وانه ناگرێته‌وه
که گرفتیان رزگاریی کوردستان له سته‌می
داگیرکاریی و چه‌وسانه‌وه نییه) وه‌ک کیانێکی
کوردی چاوی لێده‌کرێ و هه‌رکه‌س و لایه‌ن به‌پێی
تێگه‌یشتنی خۆی و ئاستی دڵسۆزیی هه‌ڵوێست له
به‌رابه‌ر کرده‌وه‌کانیدا ده‌گرێت. بۆیه
ره‌خنه‌گرتن له‌م حکوومه‌ته نابێ وه‌ک ئه‌وه‌ی
که‌سانێکی تێنه‌گه‌یشتوو باسی ده‌که‌ن به‌مانای
دژایه‌تی کردن، به‌ڵکوو بۆ چاککردن و به‌سه‌رده‌م
کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه و پێش‌گرتن به
گه‌نده‌ڵی و داڕمان له ناوه‌وه.
یه‌کێک له‌و بوارانه‌ی که
به‌باوه‌ڕی من جێگه‌ی قسه و باسه و ده‌بێ به
بابه‌تی کارناسانه و ره‌خنه و لێکۆڵینه‌وه
قسه‌ی
له‌سه‌ر بکرێت و باسکردنی بچێته نێو
جه‌ماوه‌ره‌وه ،مه‌سه‌له‌ی بووجه‌ی ساڵانه‌ی
حکوومه‌تی هه‌رێمه. چوونکه وه‌ک هه‌موان ده‌زانن
پاره و پووڵ و سه‌روه‌ت و دارایی زیاتر له
هه‌مووچت و ته‌نانه‌ت زیاتر له ده‌سه‌ڵاتیش
گه‌نده‌ڵی و داڕمان له مرۆف دا پێک دێنن. بۆیه
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیک له سه‌ر بنه‌مای دێموکراتیک و
به‌شداریی خه‌ڵک پیك نه‌یه‌ت، ته‌ناته‌ت گه‌ر له
هیزێکی ڕزگاریخوازیه‌وه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتبێ،
پاش ماوه‌یه‌ک ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی تاپۆگه‌ر و
جه‌ماعه‌تێک ده‌بنه خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانی
وڵات و کۆمه‌ڵانی خه‌لکیش تا دێت هه‌ژارتر ده‌بن و
ده‌سه‌ڵاتیش ناچار بۆ پێش‌گرتن به ناڕه‌زایه‌تیی
خه‌ڵک ده‌بێ په‌نا بۆ سه‌رکوت و ترس و خۆف به‌ڕی.
که ئه‌نجامی ده‌بێته ئه‌وه که
نه‌ته‌وه‌یه‌ک خه‌بات و تێکۆشانی به‌فیڕۆ بچی و
ئه‌گه‌ر جاران داگیرکاری و سه‌ته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
هانده‌رێک بۆ خه‌بات دژی سه‌ته‌مکاران و
چه‌وسێنه‌ران بوو، ئیستا ئیتر ئه‌و هه‌ست و
ئه‌نگیزه‌ته‌ش نامێنی . بۆیه رۆشنبیران و
ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌کان ده‌بێ ئاوێنه‌ی
باڵانوێنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بن وهه‌م خه‌ڵک و هه‌م
ده‌سه‌ڵات له که‌موکووڕی و هه‌ڵه‌کانی ئاگادار
بکه‌نه‌وه.که بووجه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم یه‌کێک
له‌و بوارانه‌یه که جێگه‌ی باس و ره‌خنه‌یه. من
هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م بابه‌ته‌دا به‌کورتی له‌سه‌ری
باسبکه‌م.
له هه‌ر ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتێکی ئیمرۆژه‌دا، چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ بووجه‌ی ساڵانه به یه‌کێک له
پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ده‌ژمێردرێت. ئاشکرایه هه‌رچی ده‌سه‌ڵات رووی له
خه‌ڵک و هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵک بێت و له‌سه‌ر ئه‌و
په‌یمانه‌ی به خه‌ڵکی داوه راوه‌ستابێ،
هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بووجه‌ی ساڵانه، شه‌فاف تر
و دابه‌شینه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی
کۆمه‌ڵگه گونجاوتره. به‌پێچه‌وانه ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاون(جا
هه‌ر ناوێک له سه‌رخۆیان دابنێن فه‌رق ناکات)
هه‌لسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بووجه‌ش وه‌ک
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان"ئیرشادی" و به‌گوێره‌ی
پێوه‌ندیی نێوان ئاغا و ره‌عیه‌ته. واتا به‌پێی
ئه‌وله‌ویته‌کانی خۆیان بووجه دابه‌ش ده‌که‌ن.
دیاره ئه‌وله‌ویته‌کانیش بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی
نادێموکرات و خۆسیپێن ، هیچ نییه مه‌گه‌ر
په‌ره‌دان به ناوه‌نده‌کانی ڕاگری ده‌سه‌ڵات، که
ئه‌ویش زیندان و هێزی چه‌کدار و ناوه‌نده‌جاسووسی
و ئه‌منیه‌تییه‌کانن.ئه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌مانه جیا
له به‌شی دزی و دابه‌شینه‌وه‌ی دارایی خه‌ڵک له
نێوان خۆیان واتا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کاندا.
به‌داخه‌وه حکوومه‌تی هه‌ریم
له بواری داڕشتنی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی بووجه‌ی
هه‌رێمدا هیچ شه‌فافییه‌تێکی نییه. تاچه‌ند ساڵ
پێش سه‌ره‌ڕای بوونی دوو حکوومه‌ت( له سلێمانی و
هه‌ولێر) به هه‌موو وه‌زیر و گزیره‌کانیانه‌وه،
بووجه‌ی وڵات له ئیختیاری 2 حیزبی سه‌ره‌کی دابوو
و ئه‌وانیش هه‌ر به سیاق و شێوه‌ی سه‌رده‌می شاخ،
هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرد که به‌زۆری
له‌باتی ئه‌وه‌ی سه‌رفی کۆمه‌ڵگه و وڵاتی بکه‌ن
،له‌ڕێگه‌ی لاوازکردنی لایه‌نی به‌رابه‌ردا
هه‌زینه‌یان ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه قه‌بوول بکه‌ین
که هۆکاری ئه‌و ره‌فتاره ،بوونی شه‌ڕی ناوخۆ و
که‌ڵتووری شاخ بووه، خۆ ئه‌وا چه‌ند ساڵه شه‌ڕی
نێوخۆ نه‌ماوه و یه‌کێتی و پارتی خاوه‌ن په‌یمانی
هاوبه‌شی ستراتێژیکین، ئه‌ی بوو ئیسته‌ش بووجه‌ی
وڵات هیچی سامانێکی نییه و دیار نییه و که‌س
نازانێ ئه‌م حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته چی هه‌یه و چی
وه‌رده‌گرێت و به گشتی داهاتی چه‌نده و خه‌رچی
چنده.
ئه‌وه دوو سێ
ساڵه(به‌خته‌وه‌رانه)،باسی بووجه‌ی حکوومه‌ت
ده‌چیته پاڕڵێمانه‌وه و پارلێمانتاران له‌سه‌ری
ده‌کۆڵنه‌وه و گۆیا پاش قسه و باس و
لێکۆڵێنه‌وه، پێشنیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر
بووجه‌ی ساڵ په‌سند ده‌که‌ن. بۆیه ده‌ڵێم گۆیا،
چوونکه ئیمه هیچکات شاهێدی ئه‌وه نه‌بووین که
قسه‌وباسه‌کانی پارلێمان له‌سه‌ر بووجه له
کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یه‌نه‌ری(نووسینی، بیستنی و
دیتنی) فه‌رمی و نافه‌رمی‌یه‌وه ئاگادار بین.
ره‌خنه‌ی منیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و نادیاری و نا
شه‌فاف بوونه‌یه.
له‌کاتکدا پارلێمان له‌سه‌ر
زۆر کێشه و مه‌سه‌له کۆبوونه‌وه‌ی کراوه
رێکده‌خات و له کاناڵه‌کانه‌وه (هێندێک جار
ڕاسته‌وخۆ) بڵاویان ده‌کاته‌وه، به‌داخه‌وه
کاتێک باس له سه‌ر بووجه دێته گۆڕ، ده‌بێ له
پشت ده‌رکه داخراوه‌کانه‌وه باس و قسه‌ی له‌سه‌ر
بکه‌ن.
پرسیار ئه‌ویه ئایا باسی
بووجه‌ی وڵات پێوه‌ندی به ئه‌منیه‌تی
نیشتمانی‌یه‌وه هه‌یه؟ ئایاباسی بووجه ده‌چێه
بواری سیخۆریی و جاسووسی‌یه‌وه که نابێ
"دوژمنان" ئاگایان ڵێبێ؟ بێگومان وه‌ڵام
نایه و به نهێنی باسی بووجه‌کردن هیچ پاساوێکی
نییه مه‌گه‌ر شاردنوه‌ی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
له وڵاتانی رۆژئاوا
به‌تایبه‌ت چه‌ند وڵاتی ئورووپای رۆژئاوا که
دێموکراسیی پارلێمانی بۆ ده‌یان ساڵه جێگیر بووه
و سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری جێکه‌تووه و
ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌کان ئه‌منیه‌تیان
پارێزراوه، هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ بووجه‌ی
ساڵانه‌ی هه‌رکام له‌و وڵاتانه ده‌توانێ
نموونه‌یه‌کی باش بێ له شه‌فاف بوون و په‌رش و
بڵاو نه‌بوونه‌وه. له‌و وڵاتانه هه‌موو(دووپاتی
ده‌که‌مه‌وه هه‌موو)کۆبوونه‌وه‌کانی پارلێمان
کراوه‌ن .مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کیشه‌یه‌کی
تایبه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت پێک بێنن که ئه‌ویش
به شێوه‌ی شه‌فاف ڕاپۆرته‌که‌ی پێشکه‌ش به ڕای
گشتی ده‌که‌نه‌وه.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیمه هیچ
له‌و باسانه له حکوومه‌تی هه‌رێم دا بابینین.
بۆیه جێگه‌ی خۆیه پرسیار بکرێت که: بۆ
حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ له زۆرباره‌وه ئاشکرا و
شه‌فاف هه‌ڵسو که‌وت بکات به‌ڵام له‌سه‌ر بووجه
یا هه‌ر باسی نه‌کات یا پارلێمان شاراوه له‌سه‌ری
قسه‌بکات.
به‌داخه‌وه ئێسته‌ش قسه
ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن ئیختیاری داهاتی
کوردستان(باشووڕ) نیه و هێشتا دارایی
کوردستان له‌ده‌ستی حیزبه‌کاندایه و ئه‌وانن
که‌له‌سه‌ر ئه‌و داهاته بڕیار ده‌ده‌ن. بێگومان
تا ئێمه هه‌نگاو بۆ مه‌ده‌نی کردنی
حکوومه‌ته‌که‌مان هه‌ڵنه‌گرین و ئه‌و حکوومه‌ته
به‌ڕاستی نه‌که‌ینه حکوومه‌تی خه‌ڵک، باسی
حکوومه‌تی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی کورد کردن ته‌نیا دڵ
خۆشکردنه. چوونکه حکوومه‌تێکی ئه‌وتۆ له
به‌رابه‌ر تاڵ و سوێریه‌کاندا به‌زه‌حمه‌ت بتوانێ
خۆی بگرێت. ته‌نیا حکوومه‌تێک ده‌توانێ سه‌ربه‌رز
له ئه‌زموونه‌کانی مێژوو بۆ پێشه‌وه بڕاوت که
هه‌ڵقڵاوی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر و خواست و
ئاواته‌کانی ئه‌وان بێت. حکوومه‌تێکی ئه‌وتۆ
هه‌موو چتی له‌بۆ خه‌ڵک و هیچی شاراوه له خه‌ڵک
نییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزبه‌کان هێشتا ئه‌و
ده‌ره‌تانه ناده‌ن که ده‌وڵه‌تی کوردی ببێته
نوێنگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک و له ئیراده و خواستی
خۆیاندا هێشتوویانه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک که له
باشووری کوردستان به هێنانه گۆڕی هێندێک جێگه و
پله و پایه بۆ داڵده‌دانی که‌سانی تایبه‌ت و
ناونووس کردنی بێجێگه و ناڕه‌وای خه‌ڵکانێکی زۆر
له لیسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، و
زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زۆر چتی
له‌و بانه‌به‌ته که هه‌ر حیزبه و بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک له ده‌وری خۆی بۆ هه‌رکامه‌یان مانگانه
بڕاوه‌ته‌وه.
به‌م شێوه، ژمارێکی زۆر له خه‌ڵکیان کردووه‌ته
نانخۆر و چاو له ده‌ستی خۆیان له گه‌مه‌کانی
سیاسی‌دا که‌ڵکیان لێوه‌ر ده‌گرن. له‌کاتێکدا هه‌ر
به‌و پاره‌یه سه‌رفی ئه‌و کارانه ده‌کرێ، ده‌کرا
ده‌یان و سه‌دان ناوه‌ندی به‌رهه‌م‌ێنان و پیشه‌یی
دامه‌رزێنن ، که وێڕای له‌کارگرتنی ژماره‌یه‌ک
زۆر خه‌ڵکی وڵات، پێش به‌و دیارده ناپه‌سه‌نده‌ی
رێزه‌وڵ خۆرییه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرن.
ڕه‌نگه جێگه‌ی خۆی بێ هه‌ر
لێره‌دا باسه‌که هێندێک چکۆله بکه‌مه‌وه و
بیهێنمه ئاستی هێزه سیاسییه‌کانیش. چوونکه
ئێمه وه‌ک گه‌لێکی پارچه پارچه‌کراو، له
خه‌باتی چه‌ند لایه‌نه‌داین بۆ گه‌یشتن به
داخوازه‌کانمان. یه‌کێک له بوارانه‌ی خه‌بات بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان (ئاکتیڤ یا پاسیڤ)
شه‌ڕی چه‌کداری و بوونی چه‌ندین هێزی سیاسیی
چه‌کداره. بێگومان ئه‌و هێزانه‌ش خاوه‌ن هیراشی و
بێروکراسی و چوارچێوه‌یه‌کن، جا ئه‌و چوارچێوه
جێ په‌سه‌ندی ئیمه بن یا نه‌بن گرینگ نییه،
به‌لام هه‌رچوونێک بێ ئه‌وانیش خاوه‌ن بووجه‌یه‌کن
و ده‌بێ پلانێکیان بۆی هه‌بێت. به باوه‌ڕی من
دابه‌شینه‌وه و چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی بووجه له‌م
که‌یسه‌شدا(هیزه سیاسی‌یه‌کان) ده‌بێ
به‌شێوه‌یه‌کی موشارکه‌تی و دێموکراسی بێت. نه‌ک
وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه، په‌رده‌یه‌کی ره‌ش و
تاریکی به‌سه‌ردا کێشرابێت . واتا بووجه‌ی هێزه
سیاسییه‌کانیش ده‌بێ له‌ژێر چاودێری و کونتڕۆلی
هه‌موو رێکخراوه‌که‌دا(له رێگه‌ی ئورگانه
هه‌ڵبژیردراوه‌کانه‌وه) بێت، نه‌ک له تاپۆی که‌س
یا که‌سانێکدا و ئه‌وانیش بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان یا کوتان و ده‌رپه‌راندنی جیابیرانی خۆیان
به‌کاری بێنن.
به‌داخه‌وه ئێمه تائێستا زۆر
جار شاهێدی ئه‌وه بوین که له‌سه‌ر نا شه‌فافی و
ناڕوونی داهات و چۆنییه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی به‌شی
دارایی حیزبه‌کان ، ناکۆکی و شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت
جیایی هاتووه‌ته ئاراوه. بێگومان چاره‌سه‌ر
کردنی ئه‌و کێشه‌یه به‌یه‌کێک له بواره‌کانی
چاکسازیی ده‌ژمێردرێت. چوونکه به‌و ساختار و
قه‌واره‌ی که ئێستا حیزبه کوردییه‌کان (له
هه‌موو پارچه‌کاندا) هه‌یانه، بواری ماڵی و
دارایی‌ش وه‌ک ساختاره گشتی‌یه‌که‌یان،نه‌خۆش و
ناکارامه‌یه و، زۆر به‌داخه‌وه که‌ڵکی ناسالمی
لێوه‌رده‌گیرێت. داهاتی حیزبێکی سیاسی ( له هه‌ر
سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌بێت) ده‌بێ شه‌فاف و ئاشکرا
هه‌موو ئه‌ندامان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش
بیزانن. چوونکه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاته‌که
شوێنێکه که ره‌وایه لێی یارمه‌تی وه‌ربگیرێت،
ئیتر شاردنه‌وه‌ی ناوێت. به‌ڵام گه‌ر داهات له
شوێنێکه‌وه‌بێت که ئێمه شه‌رم بکه‌ین ئاشکرای
بکه‌ین، ئیتر ئێمه حیزبی سیاسی نین، ئه‌و شێوه
کاره به‌داخه‌وه زۆتر ده‌چێته بواری کردارێکی
مافیایی تا حیزبایه‌تی‌یه‌وه. جیاله‌وه‌ش کاتێک
دارایی حیزبێک ناشه‌فاف بێت و له ئیختیاری که‌س
یا چه‌ند که‌سی "خۆمانی" دا بێت، به‌پێی ئه‌زموون،
که‌ڵکی شه‌خسی و سیاسیی لێوه‌ر ده‌گیرێت و به
زۆری بۆ کۆتڵه‌بازی و دژی جیابیران که‌ڵکی لێوه‌ر
ده‌گیرێت. بۆیه به‌شی دارایی حیزبێکی سیاسی ده‌بێ
هه‌ڵبژێراوی کونگری ئه‌و حیزبه بێت و به‌شێوه‌ی
روون و شه‌فاف ڕاپۆرتی داهات و هه‌زینه کانی ئه‌و
حیزبه لانی که‌م پێشکه‌ش به به‌ده‌نه‌ی
حیزبه‌که‌ی خۆی بکات.
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707
ۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|