|
ده‌ردی دڵێک له‌گه‌ڵ
هاونیشتمانان، گازه‌نده‌یه‌ک له نووسه‌ران ،
شیوه‌کارێک بۆ داهاتوو
ئەوە بۆ چوارساڵ دەچێ کە ماڵپەڕی هەڵوێست پێی
ناوەتە نێو میدیای مەجازیی کوردی‌یەوە. هەر لە
سەرەتاکانی دەسپێکردنی چالاکیی ماڵپەڕەکەمانەوە،
بەخەت و رێبازێکی کونکرێت و روو‌نەوە هاتینە
مەیدان و بواری دیاریکراومان بۆ ئاستی تێکۆشانی
ماڵپەڕەکەمان ڕاگەیاند،کە ئەویش تێکۆشان بەناوی
چەپی سەربەخۆی کورد
بوو . هەر بەم بۆنەوە ئێمە دیسان بەر‌وونی پێناسە
و ئەرک و بواری چالاکیی ئەم رێبازەمان لە چەند
نووسراوەدا بڵاوکرده‌وه،که سه‌ره‌کی‌ترینیان
ئیدئولۆژیک نه‌بوونی خۆمان و ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بوو.
ئەرکێکی گرینگ کە بۆ خۆمان دانابوو،پۆلین کردنی
خۆمان وەک بڵاوکراوەیەکی ئێلێکترۆنیی تەرخانکراو
بەو خەت و رێبازە بوو کە ڕامانگەیاندبوو. هەر لەو
کاتەوە (تا ئیستاشی لەگەڵ بێت) هەوڵمانداوە لەو
چوارچیوەدا بنووسین و کاری تەبلێغی و تەرویجی
بکەین. ئەگەرچی ئێمە هەوڵی خۆمان لەو بوارەدا
داوە، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نی‌یە کە لە
کارەکەماندا سەرکەوتوو بووین. مەبەستی سەرەکیی ئەم
دەقەش باسێکە لەسەر ئەو سەر نەکەوتنە و هۆکارەکانی
و رەچاوکردنی هێندێک رێ و شوێن بۆ (لانی کەم) نزیک
بوونەوە لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانمان.
لەو کاتەوە کە تێکۆشانی ماڵپەڕەکەمان دەستی
پێکردووە تا ئیشتا، هەڵوێست توانیویە ئیعتبار و
موتمانەیەکی باش لەنێو میوانانی و ئەو کەسانەی
نووسراوە و پەیام و ڕاپۆرت و خەبەری بۆ دەنێرن
بەدەست بێنی. گەرچی ئەوە بۆ ئێمە جێگەی شانازی‌یە،
بەڵام هیشتا دەبێ هەوڵەکانمان زۆرتر بکەین کە
هەڵەی کەمتر و ماڵپەڕەکە بەناوەرۆکتر بکەین. واتا
ئەوەی تا ئیستا کردوومانە بکەینە ئەزموون و دەرس و
وانەی لیبگرین و لە پراتیکی کارەکانماندا بەکاریان
بێنین.گه‌رچی
نابێ باسی ئه‌وه‌ش نه‌که‌ین که له‌م ماوه‌دا زۆر
له رووناکبیران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان (
سه‌ربه‌خۆ یا ئه‌ندامی حیزبه سیاسی‌یه‌کان و
رێکخراوه مه‌ده‌نی‌یه‌کان) به‌رده‌وام هانده‌رمان
بوون و به پشتیوانیه مه‌عنه‌ویه
بێ‌درێخه‌کانیان دڵگه‌رمی و توانای کارکردنیان
پێداوین، که جێگه‌ی سپاس و پێزانینه.
ئێمە لەم ماوەدا زۆرجار،چ به‌ناوی ماڵپەڕ و چ وەک
نووسەرانی ماڵپەڕەکەمان ڕامانگەیاندوە کە
گەورەترین کۆسپی سەر رێگەی ئەوەی کە رۆژنامەگەریی
کوردی بە گشتی و میدیای مەجازی(ئیلێکترۆنیکی) بە
تایبەتی، لە ئاستێکی نزمدا قه‌تیس ماون و نەتوانن
خۆیان لە ئاستی میدیا هاوشێوەکانی خۆیان لە نێو
نەتەوەکانی دیکە و میدیای گونجاوی ئەمڕۆدا
ببیننەوە، ئەو پاشاگەردانی و پۆلین نه‌بوونه‌یه
کە سەرجەم ئەم بوارانەی گرتوەتەوە.
گه‌ر چاو له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه بکه‌ین(هه‌موو شێوه‌کانی)، ده‌بینین که
وه‌ک چۆن کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر فێکر و هزر و
بیروباوه‌ڕی جیاوازدا دابه‌ش بوون و ته‌نه‌وعی
فیکری و سیاسی له ئارادایه، هه‌ر به‌و پێ‌یه‌ش
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان، بێجگه له‌وانه‌ی که به
ئامانجی تایبه‌ت و دیاره‌وه شیوازی پۆپۆلیستی
ره‌چاو ده‌که‌ن، خه‌ت و رێبازێک بۆ خۆیان دیاری
ده‌که‌ن، که نوێنه‌رایه‌تیی به‌شێک له کۆمه‌ڵ یا
باشتره بڵیین نوێنه‌رایه‌تیی فێکر و بۆچوونێک له
کۆمه‌ڵگه ده‌کات.
بۆ روونتر کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه، سه‌ره‌تا ئه‌وه
بڵیین که له‌م نووسینه‌دا کاتێک باسی راگه‌یاندن
و رۆژنامه‌نووسی و پۆلین کردن ده‌که‌ین،
مه‌به‌ستمان به‌شی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و
دێموکراته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاگه‌یه‌نه‌ره
ئیدئولۆژیکیه‌کان (چ هین حیزب و ده‌سته‌ی سیاسی و
چ هین ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و تۆتالێتێره‌کان)
مه‌به‌ستمان نین،ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی
نادێموکراتیک و ئیدئولۆژیک خۆیان پۆلین ده‌که‌ن.
ئێمه له هه‌ر ولات و شوێنیک نیشته‌جێ بین،گه‌ر
چاوێک له راگه‌یه‌نه‌ره‌کانی بکه‌ین، به روونی
ده‌بینین که به‌پێی جیاوازیه فیکریه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگه،هه‌ر رێباز و فێکرێک ڕاگه‌یه‌نه‌ری
تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌ش به‌روونی ده‌بینین
که ئه‌و ڕاگه‌یه‌نه‌رانه کار و به‌رنامه و
نووسینه‌کانیان ئه‌گه‌رچی چوارچێوه‌یه‌کی وشکی له
قاڵب دراو نین، به‌ڵام له بازنه‌ی فیکریی
ته‌فێکی موشه‌خه‌س ده‌رناچن. بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی
که لیبراڵن، ڕاگه‌یه‌نه‌ری خۆیان هه‌یه و هه‌وڵ
ده‌ده‌ن تا ده‌توانن ئه‌و ڕاگه‌یه‌نه‌ره (یا
ئه‌گه‌ر زۆرتر له یه‌ک دانه‌بێت،
هه‌موویان)به‌هێزتر و "مه‌تره‌ح"تر بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که فێکری چه‌پی هه‌یه، هیچکات
به‌رهه‌مه‌کانی خۆی له ڕاگه‌یه‌نه‌رێکی راست یا
لیبراڵدا بڵاو ناکاته‌وه و هه‌وڵده‌دات ته‌یفی
فیکریی خۆی به‌هێز بکات.
ئه‌مکاره گه‌رچی چه‌شنێک پێشبڕکیی سالم له نیو
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کاندا پێک دێنێ، هاوکات یارمه‌تی
هاووڵاتیان ده‌دات که باشتر و ئاسانتر فێکر و
هزری خۆیان کونکرێت بکه‌ن و رێزبه‌ستی
کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان ده‌سنیشان بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی
ئه‌مه‌ی که ئێمه باسی ده‌که‌ین به زۆری له
وڵاتانێک که ئه‌زموونی دێموکراسی‌یان زۆر و
ئازادیی له کۆمه‌ڵگا جێگیر بوه به‌دی ده‌کرێت،
به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئیستادا که
شۆڕشی ڕاگه‌یه‌نه‌ری
زۆربه‌ی سنوور و له‌مپه‌ره‌کانی تێکشکاندووه،
وه‌ک وه‌زیفه و ئه‌رکێک ده‌که‌وێته به‌رده‌م
رووناک‌بیر و توێژی فه‌رهه‌نگسازی
نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه.
ئیمه له‌م بواره‌دا له زۆر رووناکبیری خۆمان
گلله‌مان هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری رووناکبیری ئیمه هێشتا
جێگه و پێگه‌ی خۆی یا ناناسێت،یا گه‌ر بی‌ناسێت،
به‌رپرسانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ناکات. بۆئه‌وه
باسه‌که دوور و درێژ نه‌بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین زۆر
کورت نموونه‌ی موشه‌خه‌س بۆ ئه‌و ئیدیعایه
بێنینه‌وه.
هه‌ر ئێسته له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت ،که
ڕاگه‌یه‌نه‌رێکی ئازاده و کونتڕۆڵی یا
به‌سه‌ره‌وه نی‌یه،یاگه‌ریش هه‌بیت که‌متره له
بواره‌کانی دیکه‌ی ڕاگه‌یاندنه،ده‌یان ماڵپه‌ڕی
کوردی هه‌ن. گه‌ر چاوێک له هه‌موو ئه‌و
ماڵپه‌ڕانه بکه‌ین، به‌ڕاستی چه‌ند ماڵپه‌ڕ
ده‌بینین که خۆی پۆلین کردبێت ؟ ئه‌وه له
کاتیکدایه ئیمه‌ی کوردیش، چ له کوردستان بین و چ
له تاراوگه، به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگه‌ین که تێدا
ده‌ژین.بۆیه ئێمه‌ش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت مه‌یل
و بۆچوون و رێبازێک له فیکر و منش و ره‌وشێکی
دیکه به‌باشتر ده‌زانین و چه‌شنێک "ته‌عه‌لوقی
خاتر"مان له ئاستیدا هه‌یه. به‌ڵام وه‌ک پێشتر
باسکرا، ئه‌وه‌ی که ئیمه به فره‌چه‌شنی و
ره‌نگاوره‌نگیی کۆمه‌لگه ناوی ده‌به‌ین،له
ماڵپه‌ڕه‌کانمان دا ره‌نگ ناده‌نه‌وه.تا ئه‌و
جێگه‌ی زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا
شیاوی ئه‌وه‌یه که به "چێشتی میجه‌وه‌ر"ی ناو
به‌رین.
زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئیمه کاتێک وتارێک
ده‌نووسن،هاوکات به‌شێوه‌ی
ره‌مه‌کی بۆ چه‌ندین ماڵپه‌ڕی
ده‌نێرن.به‌بێ ئه‌وه بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که
چۆن جیاوازیه‌ک له‌نێوان ئه‌و هه‌موو
ماڵپه‌ڕانه‌دا نا بینن!! یا نووسه‌ری وامان هه‌یه
چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کاری حیزبایه‌تی خۆی به چه‌پ
ده‌ناسێنێ،به‌ڵام ده‌بینین نووسراوه‌کانی له
شوێنێک بڵاو ده‌کاته‌وه که هیچ هاوده‌قی و
هاونه‌زه‌ریی له‌گه‌ڵ نی‌یه هیچ، زۆرجار
به‌ته‌واوی دژی بیر‌و بۆچوونی ئه‌وه.
به باوه‌ڕی ئێمه .گه‌ر خۆمان گێل نه‌که‌ین
جیاوازیه‌کان زۆر روون و ئاشکران . هێندێک ماڵپه‌ڕ
به‌روونی دیاره هیچ ئامانجێکی کونکرێت ره‌چاو
ناکه‌ن و به‌رێوه‌به‌رانیان چکۆله‌ترین
شاره‌زاییان له کاری فه‌رهه‌نگی و رۆژنامه‌وانی و
گه‌یاندنی زانیاری به خه‌ڵک نی‌یه،ئه‌م شێوه
ماڵپه‌ڕانه هێشتا سنووری نێوان "ئێبتزال" و
"به‌ده‌روه‌س بوون" (ته‌عه‌هود) نازانن،بۆیه
نووسراوه‌یه‌کی
ره‌وشه‌نگه‌رانه و هه‌واڵی مێرد کردنی
فڵانه گۆرانی بێژ بۆ ئه‌وان چ جیاوازیه‌کی نیه!!
هه‌روه‌ها نووسراوه‌یه‌کی ئاگاه‌گه‌رانه و تیوریک
بۆ ئه‌وان، ئه‌وه‌نده بایه‌خی هه‌یه که
مه‌سه‌له‌ن بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی که‌سێک که
هیچی پێ نی‌یه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌نووسێ که
ناوی به‌ده‌روه بێت!!
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی واهه‌یه که جه‌هه‌ت گیریی
سیاسیی روون و ئاشکرایه و ته‌نیا به‌روواڵه‌ت خۆی
له ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رکوتگه‌ر جیا ڕاده‌گرێ،
به‌ڵام له تۆی کارکردنی دا چه‌شنێک
هاوخوێنی
له‌گه‌ڵ باڵی ئیسڵاح خوازی حکوومه‌تی ئێران
ده‌بینرێت. که‌چی که‌سی وا نووسروه‌کانی له‌وێ
بڵاو ده‌کاته‌وه، گه‌ر باسی حکوومه‌تی ئیرانی
بۆبکه‌ی، هاکا هه‌ڵت واسێت؟ ماڵپه‌ڕی واش‌هه‌یه
رێگه و پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیی خۆی
ده‌سنیشان کردوه وخۆی له ته‌یفی رووناک‌بیر و
چه‌پدا پێناسه دکات. که‌چی نووسه‌ری وامان
هه‌یه، هیچکام له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له‌به‌رچاو
ناگرێ و هاوکات نووسراوه‌که‌ی بۆ هه‌رسێ
ته‌یفه‌که (که چه‌بین ماڵپه‌ڕن) ده‌نێرێت.
ئیمـه به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و بشێوه و
پاشاگه‌ردانی‌یه، بۆئه‌وه‌ی لانیکه‌م خۆمان تووشی
سه‌رلێشێواوی نه‌بین، ماڵپه‌ڕه‌که‌مان دابه‌ش کرد
به‌سه‌ر دووبه‌شی سه‌ره‌کیدا. که به‌شێکی ناوی
"رووانگه"ی
لێ‌نرا که تایبه‌ته به نووسه‌رانی هه‌ڵوێست(ئه‌و
که‌سانه‌ی که بابه‌ته‌کانیان ته‌نیا بۆ هه‌ڵێست
ده‌نووسن) و ئه‌و که‌سانه‌ی که نووسه‌ری تایبه‌تی
هه‌ڵوێست نین، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌یان ته‌نیا له
هه‌ڵوێست یا ماڵپه‌ڕی
هاوشێوه و ته‌یفی فیکریی هه‌ڵوێست بڵاو
ده‌که‌نه‌وه. به‌شه‌که‌ی دیکه به‌ناوی "سه‌کۆی
ئازاد" ته‌رخان کرا بۆ ئه‌و نووسراوه و
ڕاگه‌یه‌ندراو و بابه‌تانه‌ی که هاوکات نووسه‌ر
یا ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند ماڵپه‌ری
ده‌نێرن. هه‌روه‌ها ئه‌و نووسراوانه‌ی که
نووسه‌رانی هه‌ڵوێست ده‌ینووسن به‌ڵام
ناوه‌رۆکیان له‌گه‌ڵ ئامانجه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی
هه‌ڵوێست جیاوازن، یا به‌شێوه‌ی شه‌خسی نووسراون
له‌م به‌شه (سه‌کۆی ئازاد) دا بڵاو ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام ئیسته پاش نزیک به‌چوارساڵ ئه‌و
شێوه‌کاره ئیتر به دروست نازانین و به‌ته‌ماین
گۆڕان به‌سر شیوه‌کاری داهاتووماندا بێنین. یه‌کێک
له هۆیه‌کانی (بێجگه‌له‌وه‌ی که تائێستا
باسکرا)ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێست هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ده‌سپێکردنی تێکۆشانی‌یه‌وه، به بایه‌خی
تایبه‌ته‌وه چاوی له کار و زه‌حمه‌ت و به‌رهه‌می
نووسه‌ران کردوه و بۆ هه‌ر نووسراوه‌یه‌ک که
بڵاوی کردوه‌ته‌وه، هه‌وڵیداوه به‌مه‌به‌ستی
نرخ دانان بۆ
زه‌حمه‌ت و کاری نووسه‌ره‌که‌ی،
نووسراوه‌که کاری له‌سه‌ر بکات و به‌شێوه‌ی
گونجاو بڵاوی بکاته‌وه. دیاره ئه‌وه‌ش هه‌میشه
بۆ ئێمه کاتێکی زۆری گرتوه. که‌چی ده‌بینین له
زۆر ماڵپه‌ڕی دیکه‌دا، نووسراوه چۆن به‌ده‌ستیان
بگات، هه‌روا له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت داده‌نرێت.
جیا له‌وه‌ش ئێمه بۆ زۆر نووسراوه کاری تایبه‌ت
وه‌ک پێداچوونه‌وه و چاک کردنی رێنووس و رێزمان
(و ئه‌گه‌ر پێویست بووبێ رێک و پێک کردنی
ده‌قه‌که) مان کردوه که هێندێک جار نووسراوه‌ی
وا بووه له هه‌ڵوێستدا به‌رێکوپێکی بڵاو
بووه‌ته‌وه،که‌چی هاوکات له ماڵپه‌ڕی دیکه‌دا
(هه‌مان ده‌ق) به‌شێوه‌یه‌کی شێواو و پڕ له
هه‌ڵه‌ی رێنووسی و ڕیزمانی بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له کاتێکدا بووه که پێداچوونه‌وه و
ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه رێنووسی و رێزمانیه‌کانی
ئه‌و بابه‌تانه بۆ ئێمه کاتێکی زۆری گرتوه و
له ڕاستیدا شوێنی نێگاتیڤی ناوه‌ته سه‌ر
کاره‌کانی خۆمان.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسکرا،
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست هاتوه‌ته سه‌ر
ئه‌و بڕیاره که لێره به‌ده‌واوه، هه‌ر
بابه‌تێک بۆ شوێنی دیکه بنێردرێت، ته‌نیا
ئه‌گه‌ر له‌باری ناوه‌رۆک و قه‌واره‌وه خاوه‌ن
قسه و داڕشتنێکی گونجاو بێت، بڵاو بکاته‌وه.
بۆیه هه‌ر لێره‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که
بابه‌ت بۆ هه‌ڵوێست ده‌نێرن(چ کوردی چ فارسی)
ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه،
گه‌ر هاوکات به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ماڵپه‌ڕی دیکه
ده‌نێرن،حه‌تمه‌ن ئێمه ئاگادار
بکه‌نه‌وه. ئێمه‌ش له بڵاوکردنه‌وه یا
نه‌کردنه‌وه‌ی خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین. دیاره
هه‌ر به‌ڕێزێک
نووسراوه‌که‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی دیکه بنێرێت و
ئێمه ئاگادار
نه‌کاته‌وه،
گه‌ر بڵاوێشمان کردبێته‌وه، ده‌سبه‌جێ لای
ده‌به‌ین.هه‌روه‌ها هه‌ر نووسراوه‌یه‌ک له
ماڵپه‌ڕی دیکه بڵاو بیته‌وه، ئێمه گه‌ر بڵاویشی
بکه‌ینه‌وه، ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌بێ و
پاشان به‌نیسبه‌ت
ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که دێر یا زوو لاده‌برێ و
ئارشیویش ناکرێت.
دیاره له‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاگاداری و
نووسراوه‌ی ناوه‌نده‌کانی مه‌ده‌نی وڕێکخراوه
جه‌ماوه‌ریه‌کان هه‌ر وه‌ک ڕابردوو، هه‌ڵوێست
ئاماده‌یه به‌گوێره‌ی توانا و هه‌لومه‌رج
یارمه‌تیان بدات که ده‌نگی خۆیان و
چالاکیه‌کانیان به ئاگاداری خه‌ڵک بگه‌یه‌نن.
هاوکات ئه‌وه‌ش دووپات ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ڵوێست
وه‌ک ڕابردوو
نووسراوه‌ی حیزبه سیاسی‌یه‌کان ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که خۆیان چه‌ندین ناوندی ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه
بڵاو ناکاته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌ندامانی
حیزبه سیاسیه‌کان ده‌توانن نووسراوه‌ی خۆیان
(نه‌ک وتووێژ یا روونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حیزبی)
وه‌ک نه‌زه‌ری خۆی(نه‌ک حیزبه‌که‌ی) بۆ هه‌ڵوێست
بنێرێ. گه‌ر ئه‌و شێوه نووسراوانه له‌گه‌ڵ
پڕه‌نسیپی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان
جیاوازیی زۆری نه‌بێ، بڵاوده‌کرێنه‌وه. هاوکات
گه‌ر حیزب یا ده‌سته‌یه‌کی سیاسیی پێ بنێته
گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه، گه‌ر
خه‌ت و رێبازی دژی پڕه‌نسیپه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی
هه‌ڵوێست نه‌بێ،ئیمه تا پێ‌گرتن و خۆگرتنی
یارمه‌تیده‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوونه‌کانی
ده‌بین.
له کۆتاییدا داوا له بیرمه‌ندان،رووناکبیران و
به‌تایبه‌ت تاکه‌کانی چه‌پ و سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ین
له‌م رێگه پڕ دژواره‌دا یارمه‌تیمان بده‌ن و به
وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی رووناکبیرانه‌ی خۆیان
هه‌نگاوێک بۆ ئیمڕۆژی کردنی کاری رۆژنامه‌وانی و
پره‌نسیپی
بڵاوکردنه‌وه هه‌ڵگرن.
ئیمه پاش ماوه‌یه‌کی دیاریکراو،ڕاپۆرتی ئه‌م
شیوه‌کاره‌مان و ئاکامه‌کانی(پۆزێفیڤ یا نێگاتیڤ)
به‌ئاگاداریی هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نین.
به‌هیوای گه‌یشتن به رۆژنامه‌وانی‌یه‌کی هاوچه‌رخ
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
کۆتایی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2708
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|